هاتنەدەرەوی مەنی لە ژن دوای بەجێهێنانی غوسڵ (شۆردنی لەش) پرسیار: من ژنێکم کە مێردم هەیه. پرسیارم ئەوەیە کە ئایا هاتنەدەرەوی مەنیی شووەکەم لە فەرجی منەوە دوای غوسڵ ئەبێتە هۆی بەتاڵبوونی غوسڵەکەی من و ئەبێ دووبارە غوسڵ بکەم؟ وەڵام: ئەگەر بابەتەکە هەر وا بێ کە وترا، نابێتە هۆی ئەوە کە دووبارە غوسڵ بکەن، هەر ئەوە بەسە کە لەش و جلەکانت کە تەماسی لەگەڵ ئەو مەنییەدا گرتووە بشۆرن. ...
دوعاکردن بە زمانی دی ئایا بۆی هەیە کەسێک بە زمانێکی تر جگە لە زمانی عەربی دوعا بکات؟ چونکە ئەگەر ئەو کەسە عەربی نەزانێ نازانێ مانای بازێ لە دوعاکان وەکو دوعای عەهد لە چلەدا چییە تا لە داهاتوودا ببێت بە یەکێ لە یاران و هەوەڵانی ئیمامی مەهدی (عجل الله) کە وا بوو ئایا بۆی هەیە کسێک ئەو دوعایە بە غەیری عەرەبی بخوێنێت؟ وەڵام: باسمەتعالی بەڵێ دەکرێت، بەڵکو دەکرێت لە دوعای قونووتی نوێژیشدا دەکرێ کە بە زاراەویەکی تر و زمانێکی تر جگە لە عەربی دوعا ...
حوکمی ئەو کەسانەی کە زیارەتکارانی کەربەلا دەگوازنەوە چییه؟ پرسیار: حوکمی ئەو کەسانەی کە زیارەتکاران لە شوێنە جۆراوجۆرەکانەوە دەگوێزنەوە و دەیان بەن بۆ کەربەلا چییه؟ لە بڕێ کاتدا پارەی زۆر وەردەگرن و بڕێ کاتیش بە شێوەی ڕەزایەتی هەردوولا ئیش دەکرێت. وەڵام: هیچ مەنعێ بۆ وەرگرتنی پارە لەلایەن ئەو شۆفێرانەوە یا ئەو کەسانەی کە خەڵک دەگوێزنەوە نییە چونکە لە ڕا ستیدا ئەوان بەو خەڵکە خزمەت دەکەن. ...
حوکمی ئەو کەسانە کە چەپ دەستن دایکێک هەیە کە دوو کوڕی چەپ دەستی هەیە کە هەردووکیان دانی هیوای ئەو چونکو شوەکسی کەخەکلی منیرەلی ئەبی ئەم کورانەئەبی بەدەشبا ڕاست ئیش بکن و بنوسن و ئەگی کەهەڕوەها کەوتراوەخواردن بەدەستی ڕاست بی هەروەهافەرزەڕای ئیسلام برابر ئەو بابەتەچیه؟ یانی حکومی ئەو کەسانەکەچەپ دەستن.چونکو بری جار و تراوەکەدەستی چەپ ناپاکەچونکو ئینسان بەدەستی چەپ خۆی پاک دەکاتروه. وەڵام: باسمەتعالی هیچ گرفتێکی بۆ کارکردن بە دەستی ڕاست و یا دەست چەپ نییە و ئەم بابەتە بابەتێکی دەروونییە و لەئیرادەی ئینساندا ...
گومان و شوبهە سەبارەت بە فەرزبوونی غوسڵ حوکمی هاتنەدەرەوی (مذی) ئاوێک کە بەر لە هاتنەدەرەوی مەنی لە پیاو و ژندا و لە کاتی لەباوەشگرتنی ژنەکەیدا لێیان دەر دەچێت پرسیار: ئاوێ کە لە زەکەری پیاو و لەکاتی لەباوەشگرتنی ژندا لە پیاو دێتە دەرەوە و بە لەشەوە دەنووسێ چییە و ئەگەر بکەوێتە سەر جلی ئینسان حوکمی چییە؟ ئایا ئەبێتە هۆی پیسبوونی یان نا؟ وەڵام: ئەم جۆرە ئاوانە پاکن و هاتنەدەرەوەیان نابێتە هۆی بەتاڵبوونەوەی دەسنوێژ. ...
