سەرەکی | | فەتواکان
فەتواکان

شارك الاستفتاء

هاتنەدەرەوی مەنی لە ژن دوای بەجێهێنانی غوسڵ (شۆردنی لەش)

پرسیار:

من ژنێکم کە مێردم هەیه. پرسیارم ئەوەیە کە ئایا هاتنەدەرەوی مەنیی شووەکەم لە فەرجی منەوە دوای غوسڵ ئەبێتە هۆی بەتاڵبوونی غوسڵەکەی من و ئەبێ دووبارە غوسڵ بکەم؟

وەڵام:

ئەگەر بابەتەکە هەر وا بێ کە وترا، نابێتە هۆی ئەوە کە دووبارە غوسڵ بکەن، هەر ئەوە بەسە کە لەش و جلەکانت کە تەماسی لەگەڵ ئەو مەنییەدا گرتووە بشۆرن.

 

شارك الاستفتاء

 

دوعاکردن بە زمانی دی

ئایا بۆی هەیە کەسێک بە زمانێکی تر جگە لە زمانی عەربی دوعا بکات؟ چونکە ئەگەر ئەو کەسە عەربی نەزانێ نازانێ مانای بازێ لە دوعاکان وەکو دوعای عەهد لە چلەدا چییە تا لە داهاتوودا ببێت بە یەکێ لە یاران و هەوەڵانی ئیمامی مەهدی (عجل الله) کە وا بوو ئایا بۆی هەیە کسێک ئەو دوعایە بە غەیری عەرەبی بخوێنێت؟

وەڵام: باسمەتعالی

بەڵێ دەکرێت، بەڵکو دەکرێت لە دوعای قونووتی نوێژیشدا دەکرێ کە بە زاراەویەکی تر و زمانێکی تر جگە لە عەربی دوعا بکات و داخوازییەکانی خۆی لە خوای گەورە بەجێ بێنێت، ئەگەرچی بە زمانی غەیری عەربی بێت.

 

شارك الاستفتاء

حوکمی ئەو کەسانەی کە زیارەتکارانی کەربەلا دەگوازنەوە چییه؟

پرسیار:

حوکمی ئەو کەسانەی کە زیارەتکاران لە شوێنە جۆراوجۆرەکانەوە دەگوێزنەوە و دەیان بەن بۆ کەربەلا چییه؟ لە بڕێ کاتدا پارەی زۆر وەردەگرن و بڕێ کاتیش بە شێوەی ڕەزایەتی هەردوولا ئیش دەکرێت.

وەڵام:

هیچ مەنعێ بۆ وەرگرتنی پارە لەلایەن ئەو شۆفێرانەوە یا ئەو کەسانەی کە خەڵک دەگوێزنەوە نییە چونکە لە ڕا ستیدا ئەوان بەو خەڵکە خزمەت دەکەن.

 

شارك الاستفتاء

حوکمی ئەو  کەسانە کە چەپ دەستن

دایکێک هەیە کە دوو کوڕی چەپ دەستی هەیە کە هەردووکیان دانی هیوای ئەو چونکو شوەکسی کەخەکلی منیرەلی ئەبی ئەم کورانەئەبی بەدەشبا ڕاست ئیش بکن و بنوسن و ئەگی کەهەڕوەها کەوتراوەخواردن بەدەستی ڕاست بی هەروەهافەرزەڕای ئیسلام برابر ئەو بابەتەچیه؟ یانی حکومی ئەو کەسانەکەچەپ دەستن.چونکو بری جار و تراوەکەدەستی چەپ ناپاکەچونکو ئینسان بەدەستی چەپ خۆی پاک دەکاتروه.

وەڵام: باسمەتعالی

هیچ گرفتێکی بۆ کارکردن بە دەستی ڕاست و یا دەست چەپ نییە و ئەم بابەتە بابەتێکی دەروونییە و لەئیرادەی ئینساندا نییە. ئەویش کە دەڵین دەستی چەپ ناپاکە ئەسڵ و ئەساسی نییە بەڵکو دەستی چەپ هەر وەکو دەستی ڕاستە و نابێ کە ئەو دوا منداڵە بە دەستی ڕاست گرفتی تێدا بێ. نووسین بە دەستی چەپ باشتر دەبێ.

 پێویستە ئەوەیش بڵێم کە بەشێکی زۆر لە عالمانی گەورە بە دەستی چەپ شتیان ئەنووسی وەکو سەییدی شەهید سەدری دووەم. ئەو کەسەی کە من ژیانی زۆرم لەگەڵیدا بردووەتە سەر.

ئەو جۆرەی کە من دەزانم شەهیدی ئەووەڵیش بە دەستی چەپ ئەینووسی و ئەو دوو زاتە لە کەسایەتییە مەزن و لەخواترسەکان بوون.

 

شارك الاستفتاء

گومان و شوبهە سەبارەت بە فەرزبوونی غوسڵ

 

حوکمی هاتنەدەرەوی (مذی)  ئاوێک کە بەر لە هاتنەدەرەوی مەنی لە پیاو و ژندا و لە کاتی لەباوەشگرتنی ژنەکەیدا لێیان دەر دەچێت

پرسیار:

ئاوێ کە لە زەکەری پیاو و لەکاتی لەباوەشگرتنی ژندا لە پیاو دێتە دەرەوە و بە لەشەوە دەنووسێ چییە و ئەگەر بکەوێتە سەر جلی ئینسان حوکمی چییە؟ ئایا ئەبێتە هۆی پیسبوونی یان نا؟

وەڵام:

ئەم جۆرە ئاوانە پاکن و هاتنەدەرەوەیان نابێتە هۆی بەتاڵبوونەوەی دەسنوێژ.

 

شارك الاستفتاء

مەرج کردن لە چالاکییەکان دا

ئایا حەڵاڵە کە ئێمە لە چالاکییەکاندا مەرج دانێین و پارەیەک تایبەت بکەین بە بردنەوە یا دانان لە کێبەرکێ وەرزشییەکاندا وەکو کێبەرکێی ئەسپ سواری لە کاتێدا کە هۆی ئەو مەرجە ئەوەیە کە بە بنەماڵەیەکی فەقیر یارمەتی بدرێت لەم بابەتەدا داخوازیی ئێمە بۆ بنەماڵەیەکی چەوساوە و فەقیره؟

وەڵام:

مەرج کردن و دانان و بردنەوە لە کێبەرکێکاندا حەرامە و ئەوەی کە بنەماڵەی چەوساوە بن یا پێکهاتنی بابەتێکی شەرعی بێت نابێتە هۆی حەرام نەبوونی.

(لا یطاع اللە من حیث یعصی) خوای گەورە ئیتاعەت ناکرێ لەکاتێدا کە تۆ خەریکی نافەرمانیی ئەو دەکەی.

 

شارك الاستفتاء

بڕێک پێیان وایە فریشتەکان دێنە لایان

پرسیار: بۆی هەیە کە فریشتەکان لەم کاتەدا کە ئێمە هەین لەگەڵ ئێمەدا وتووێژ بکەن و بڕێ کەسی کە وان ببینن یا لەگەڵیاندا وتووێژ بکەن؟

لە حاڵێکدا کە بڕێ کەس خۆیان بە ئینسانی چاک و لەخواترس و یاریدەری ئینسانی هەژار دەزانن؟

وەڵام:

باسمەتعالی

ئێمە نەیاری ئەوە نیین کە فریشتەکان لەگەڵ باوەڕداراندا وتووێژ بکەن و بە شێوەی پەنهانی لەگەڵ ئەواندا بدوێن، بەڵام پێمان وایە کە زۆرترین وتەی ئەو کەسانە کە پێمان وایە بۆ ئەوان وەحی دێتە خوارەوە و یا بە شێوەی هێما و ئیشارەت فریشتەکان لەگەڵیاندا پێوەندییان هەیە ڕاست نییە، بەڵکو ئەوانە حاڵاتێکی دەروونییە کە بۆ ئەو  کەسە ڕوودەدات و دوور نییە کە نەخۆشییەکی دەروونیی وەکو شیزۆفرێنی بێت. ئەگەر بە ڕاستی بۆ ئەو کەسە کەلامێکی نهێنی (وەحی) بێتە خوارەوە، ئەو کەسە نابێ بە هەمووان بڵێت بەڵکو ئەبێ کەتمانی بکات وەکو نهێنییەک بیپارێزێ و نابێت بیکات بە ڕێگایەک کەەخەڵکی پێ بخەڵەتێنێ و ئیددیعای ئەوە بکات کە نەخۆشەکان چاک ئەکاتەوە و گیروگرفتی خەڵک لەو ڕیگایەوە چارە دەکات. ئەمە لەکاتێکدایە کە ئێمە ئێستا کەسانێک دەبینن کە هەر بەم شتانە خەریکی گومڕاکردنی خەڵک و تێکۆشانن بۆ ئەوەی ماڵ و پارەی خەڵک بەم شێوەیە غارەت بکەن. خەڵک نابێ بەم شتانە باوەڕ بکەن.

 

شارك الاستفتاء

خۆتێخستنی ژن لە ئیشە تایبەتییەکانی مێرد دا

ئایا ژن ئەو حەقەی هەیە ڕۆیشتنی شووەکەی بۆ قاوەخانە یان پێوەندی لەگەڵ دۆستەکانیدا قەدغە بکات؟

وەڵام:  باسمەتعالی

بۆی نییە کە شووەکەی مەنع بکات مادام کە ئەو ئیشە ئیشێکی ناشەرعی نەبێت. من پێم وایە کە بەرگریکردن عیلاجی ئەم بابەتە نییە، بەڵکو ئەبێ بە خۆشەویستی و وەفاداری و کردەوەی جوان دڵی شووەکەی بەجێ بێنێ.

 

شارك الاستفتاء

دروشمە دینیەکان

پرسیار:

بڕێ لە دروشمەکان پەرەی پێ دراوە و ئەبێتە هۆی ئەوەی کە سیمای ئیسلام و دینی پێ خراپ دەبێ و لە بڕێ کاتدا تێکەڵاویی حەرام و دوورکەوتنەوە لە ئیسلامی تێدایە ڕای جەنابتان سەبارت بەو بابەتە چییه؟

باسمەتعالی

ڕەوا نییە لە شەریعەتدا هەر کردەوەیەک کە ژیرانە نەبێ یا ئەو کردەوە زیان و زەرەرێکی بۆ لەشی ئینسان تێدا بێت یان ببێتە هۆی ئیهانەکردن بە دین یان مەدرەسەی ئالوبەیت (سلام اللە علیهم) لە ڕاستیدا ئیمام حوسێن (علیه السلام) بۆ ئەوە شۆڕشی کرد کە چاکسازی لە کاری موسوڵماناندا پێک بێنێت و ئەمر بە چاکە بکات و ڕێگری لە خراپە بکات کە وا بوو ئەگەر کەسێک بیەوێت لەو زاتە موبارەکە ئیتاعەت بکات ئەبێ بۆ پێکهاتنی ئامانجەکانی ئەو جوهد و کۆشش بکات.

 

شارك الاستفتاء

وێنەکێشان و  پەیکەرسازی

ئایا کێشانی وێنەی ئەو کەسانەی کەزیندوون حەرامه؟

ئەگەر ئێوەپێتان وایەکەحەرامەبۆ ئێمەی بڵێن کە هۆی حەرامبوونی چییه؟

و ئایا ئەم حەرامبوونەبۆ وێنەکێشانە یا وێنەگرتن و فیلم گرتنیش حەرامە؟

باسمەتعالی

وێنەکیشان حەڵاڵە، بەڵام حەرامبوون بۆ پەیکەرسازی و دروستکردنی لەش بە چێوە ئەڵبەتە پەیکەر و شتانێ کە لە بوونەوەرانی زیندوو دروست ئەکرێت حەرامن.

بەڵام ئەگەر لە شتانێ کە ڕووحیان نییە و زیندوو نین، وەکو ئەو شتانەی کە لە سروشتدا هەیە حەرام نییه.

هەروەها ئەکرێت کە بوونەوەرانی زیندوو لەسەر ئەوان ڕەسم بکرێت  وەک ئەو شتانەی کەسێ ڕەهەندیان هەیە و بەوانە ئەڵێن پەیکەر.

بەڵام ئەگەر پرسیار بکرێ لە هۆی حەرامبوونی ئەو شتانه. لەوەڵامدا دەڵێین کە خودای گەورە بە وتەی قورئانی کەریم کە دەفەرموێ: (لا یسئل عمّا یفعل و هم یسألون) ئەگەر حوکمێکی شەرعی بەهۆی دەلیلێکی ئاماژەپیکراوەوە بێت ئێمە لە هۆی ئەو حوکمە ناپرسین، مەگەر لە بەڵگەیەکی باوەڕپێکراودا هۆی ئەو حوکمە مەعلووم کرابێ. هەروا کە مرۆڤی ئەم سەردەمە لەیاسا و بڕیارەکانی وڵاتی خۆی پێڕەوی دەکات. لە کاتێکدا کە هۆی دانرانی ئەو حوکمە نازانێ . نازانێ چ شتێ بووەتەهۆی دانرانی ئەو یاسایانه. هەروەها ئێمەی موسڵمان یاسا و شەریعەتی ئیسلامیمان قەبووڵ کردووه.

 

1 2
المجموع: 16 | عرض: 1 - 10

نووسینگەی مەڕجەعی ئاینی

شێخ موحەممەد ئەلیەعقووبی (دام ظله)- پرسیارە شەرعییەکانت بنێرە

نەجەفی پیرۆز