بڕێک پێیان وایە فریشتەکان دێنە لایان

| |عدد القراءات : 321
  • Post on Facebook
  • Share on WhatsApp
  • Share on Telegram
  • Twitter
  • Tumblr
  • Share on Pinterest
  • Share on Instagram
  • pdf
  • نسخة للطباعة
  • save

بڕێک پێیان وایە فریشتەکان دێنە لایان

پرسیار: بۆی هەیە کە فریشتەکان لەم کاتەدا کە ئێمە هەین لەگەڵ ئێمەدا وتووێژ بکەن و بڕێ کەسی کە وان ببینن یا لەگەڵیاندا وتووێژ بکەن؟

لە حاڵێکدا کە بڕێ کەس خۆیان بە ئینسانی چاک و لەخواترس و یاریدەری ئینسانی هەژار دەزانن؟

وەڵام:

باسمەتعالی

ئێمە نەیاری ئەوە نیین کە فریشتەکان لەگەڵ باوەڕداراندا وتووێژ بکەن و بە شێوەی پەنهانی لەگەڵ ئەواندا بدوێن، بەڵام پێمان وایە کە زۆرترین وتەی ئەو کەسانە کە پێمان وایە بۆ ئەوان وەحی دێتە خوارەوە و یا بە شێوەی هێما و ئیشارەت فریشتەکان لەگەڵیاندا پێوەندییان هەیە ڕاست نییە، بەڵکو ئەوانە حاڵاتێکی دەروونییە کە بۆ ئەو  کەسە ڕوودەدات و دوور نییە کە نەخۆشییەکی دەروونیی وەکو شیزۆفرێنی بێت. ئەگەر بە ڕاستی بۆ ئەو کەسە کەلامێکی نهێنی (وەحی) بێتە خوارەوە، ئەو کەسە نابێ بە هەمووان بڵێت بەڵکو ئەبێ کەتمانی بکات وەکو نهێنییەک بیپارێزێ و نابێت بیکات بە ڕێگایەک کەەخەڵکی پێ بخەڵەتێنێ و ئیددیعای ئەوە بکات کە نەخۆشەکان چاک ئەکاتەوە و گیروگرفتی خەڵک لەو ڕیگایەوە چارە دەکات. ئەمە لەکاتێکدایە کە ئێمە ئێستا کەسانێک دەبینن کە هەر بەم شتانە خەریکی گومڕاکردنی خەڵک و تێکۆشانن بۆ ئەوەی ماڵ و پارەی خەڵک بەم شێوەیە غارەت بکەن. خەڵک نابێ بەم شتانە باوەڕ بکەن.