وێنەکێشان و پەیکەرسازی
وێنەکێشان و پەیکەرسازی
ئایا کێشانی وێنەی ئەو کەسانەی کەزیندوون حەرامه؟
ئەگەر ئێوەپێتان وایەکەحەرامەبۆ ئێمەی بڵێن کە هۆی حەرامبوونی چییه؟
و ئایا ئەم حەرامبوونەبۆ وێنەکێشانە یا وێنەگرتن و فیلم گرتنیش حەرامە؟
باسمەتعالی
وێنەکیشان حەڵاڵە، بەڵام حەرامبوون بۆ پەیکەرسازی و دروستکردنی لەش بە چێوە ئەڵبەتە پەیکەر و شتانێ کە لە بوونەوەرانی زیندوو دروست ئەکرێت حەرامن.
بەڵام ئەگەر لە شتانێ کە ڕووحیان نییە و زیندوو نین، وەکو ئەو شتانەی کە لە سروشتدا هەیە حەرام نییه.
هەروەها ئەکرێت کە بوونەوەرانی زیندوو لەسەر ئەوان ڕەسم بکرێت وەک ئەو شتانەی کەسێ ڕەهەندیان هەیە و بەوانە ئەڵێن پەیکەر.
بەڵام ئەگەر پرسیار بکرێ لە هۆی حەرامبوونی ئەو شتانه. لەوەڵامدا دەڵێین کە خودای گەورە بە وتەی قورئانی کەریم کە دەفەرموێ: (لا یسئل عمّا یفعل و هم یسألون) ئەگەر حوکمێکی شەرعی بەهۆی دەلیلێکی ئاماژەپیکراوەوە بێت ئێمە لە هۆی ئەو حوکمە ناپرسین، مەگەر لە بەڵگەیەکی باوەڕپێکراودا هۆی ئەو حوکمە مەعلووم کرابێ. هەروا کە مرۆڤی ئەم سەردەمە لەیاسا و بڕیارەکانی وڵاتی خۆی پێڕەوی دەکات. لە کاتێکدا کە هۆی دانرانی ئەو حوکمە نازانێ . نازانێ چ شتێ بووەتەهۆی دانرانی ئەو یاسایانه. هەروەها ئێمەی موسڵمان یاسا و شەریعەتی ئیسلامیمان قەبووڵ کردووه.