دروشمە دینیەکان
17/07/2020 11:42:00 |
25/مانگی زولقەعدە/1441|عدد القراءات : 454
دروشمە دینیەکان
پرسیار:
بڕێ لە دروشمەکان پەرەی پێ دراوە و ئەبێتە هۆی ئەوەی کە سیمای ئیسلام و دینی پێ خراپ دەبێ و لە بڕێ کاتدا تێکەڵاویی حەرام و دوورکەوتنەوە لە ئیسلامی تێدایە ڕای جەنابتان سەبارت بەو بابەتە چییه؟
باسمەتعالی
ڕەوا نییە لە شەریعەتدا هەر کردەوەیەک کە ژیرانە نەبێ یا ئەو کردەوە زیان و زەرەرێکی بۆ لەشی ئینسان تێدا بێت یان ببێتە هۆی ئیهانەکردن بە دین یان مەدرەسەی ئالوبەیت (سلام اللە علیهم) لە ڕاستیدا ئیمام حوسێن (علیه السلام) بۆ ئەوە شۆڕشی کرد کە چاکسازی لە کاری موسوڵماناندا پێک بێنێت و ئەمر بە چاکە بکات و ڕێگری لە خراپە بکات کە وا بوو ئەگەر کەسێک بیەوێت لەو زاتە موبارەکە ئیتاعەت بکات ئەبێ بۆ پێکهاتنی ئامانجەکانی ئەو جوهد و کۆشش بکات.