سەرەکی | | فەتواکان
فەتواکان

شارك الاستفتاء

 

وەڵامی پرسیارێک لەبارەی شۆردن و کفنکردن و نوێژکردن لەسەر مردوویەک کە کۆرۆنای هەبووبێت

 

پرسیار: ئەگەر کەسێک بەهۆی تووشبوون بە پەتای کۆرۆناوە بمرێت، بەو پێیەی پسپۆڕان دەڵێن زۆر خێرا تەشەنە دەکات، کەواتە حوکمی شۆردن و کفن و نوێژکردن لەسەری چۆنە؟

وەڵام: تەنها تووشبوون بەو نەخۆشییە نابێتە هۆی لەسەرلاچوونی ئەو حوکمانەی تایبەتن بە مردوو، لەسەر ئەم بنەمایەش پێویستە لانی کەمی ئەرکە واجبەکان بۆ شۆردن و کفنکردن و نوێژلەسەرکردنی بەجێ بگەیەنرێت، وێڕای بەهەندگرتنی هەمووئیجرائاتە تەندروستییەکان و بەکارهێنانی هۆکارەکانی خۆپاراستن، تەنانەت ئەگەر ئەوە ببێتە هۆی خەرجکردنی پارە.

ئەگەر شۆردنی بە شێوەی تەرتیبی ئەندامانی لەش نەتوانرا جێبەجێ بکرێت، دەبێت بە شێوەی لەئاوڕادان بشۆرێت، ئەگەر ئەوەش نەکرا، پێویستە مردووەکە بە دەستی خحی تەیەممومی بۆ بکرێت، جارێک لەبری شۆردن بە ئاو و سیدر، جارێکیش لەبری شۆردن بە ئاو و کافوور و جارێکی دی لەبری شۆردنی بە ئاوی پەتی، وێڕای ڕەچاوکردنی تەرتیبی باسکراو. پاشان بۆنی خۆشی بەسەردا دەکرێت هەرچەند بەسەر جلوبەرگیشدا بێت. پاشان کفن و دفن دەکرێت.

شارك الاستفتاء

سۇال حول کلش لعبه انترنتیه

 

 بەناوی خودای گەورەو هێژا

بەڕێز سەماحەتی شێخی یەعقوبی سڵاوی خواتان لێبێت :

لەم دواییانەدا یاریەک لەڕێگەی ئینترنێتەوە بڵاوبۆتەوە  بەناوی (Clash of Clans)، کەلەڕێگەی موبایل و کامپیوتەرەکانەوە یاری تیادەکرێت، کاتێکی زۆر لەگەنجەکانمان دەگرێت وهەندێک لەوگەنجانە هەڵدەسن بەفرۆشتنی ئەویاریانە بە پارەیەکی زۆر، ئەویاریە بریتیە لە دروستکردنی سوپا و لادێ و سەربازگەی تایبەت کە زۆر بەتوندی  ئاگاداری لێدەکرێت وهەرلەوسەربازگەیەوە هێرش دەکرێت بۆ سەربازگەی کەسانێکی تر بۆ ئەوەی بتوانێت هەندێک خاڵ بەدەست بهێنێت، هەرچەندە خاڵە ئەمنیەکان و هێزی هێرشکردن زۆر بێت ئەویاریە لە فرۆشتندا پارەی زۆرتر دەکات، یاریزان هەڵدەسێت بە دروست کردنی کەسایەتیە خۆێنڕێژەکان لەناو یاریەکەیدا ، هەروەکو جەنابتان دەزانن لێکۆڵینەوە تازەکان ڕونیانکردۆتەوە هەندێک یاری کۆمپیوتەری دەبێتە هۆی دروستکردنی خۆشەویستی لەنێوان لاوەکاندا و حەزیان زیاتر بەرەو لای کوشتار و نائارامی دەبات. ئەوە جگەلەوەی کە ئەو گەنج و لاوانە مودمن دەبن لەسەر ئەویاریە بۆ ماوەی چەند سەعاتێکی زۆر لە ماڵدا یان لە کافیشاپەکاندا دەمێننەوە ، وە دەتوانم بڵێم  ئەویاریە بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ کاری کردۆتە سەر هەڵسوکەوتی گەنج و لاوەکان.

 ئایا جەنابتان چۆن ئەو یاریکردنە هەڵدەسەنگێنن ئایا دروستە درێژە بەویاریە بدەین ،و ئایا دەتوانین بچینە جێگەتایبەتەکان بۆ ئەویاریە ؟؟ فەتوایەکی لەسەر دەربکەن خوای گەورە پاداشتی خێرتان بداتەوە

 

 

بەنای خودای یەکتا

السلام عليكم ورحمة الله وبركاته

 

دوای لێکۆڵینەوە لەچۆنیەتی و ناوەرۆک و کەسایەتیەکانی ئەویاریەی باستان کردبوو ، هەندێک خاڵمان دۆزیەوە کە دەریدەخات نابێت ئەویاریە بکرێت و دەبێت لێی دورکەونەوە، ئێمە قسەی زۆرمان هەیە لەسەر ئەویاریانە و  بڵاومان کردۆتەوە لە ڕۆژانی دوای ڕوخانی ڕژێمی عەفلەقیەکانەوە لە ساڵی2003 دا وە بۆ ڕونکردنەوەی ئەویاریانەی کە کاریگەریان ڕاستەوخۆ لەسەر عەقڵی یاریکەرو کاریگەری ڕاستەوخۆی هەیە بەسەر لێکترازانی ڕەوشتی کۆمەڵگە و لاوازکردنی دینی ئەوکەسانەی ئەویاریانەدەکەن و دەبێتە هۆی تێکچونی حاڵی دارایی یاریکەرەکان ، ئەوەندە بەسە بۆ قەدەغەکردنی ، هەروەها لێرەوە نەسیحەتی باوک و دایکەکان دەکەم زۆر ئاگاداری مناڵەکانیان ببن و هۆشیاریان بکەنەوە وئاگاداری هەڵسوکەوتیان ببن چونکە ئەویاریانە ڕاستەوخۆ ژیری و حاڵەتی دەرونی مناڵەکان دەکاتە ئامانج بەشێوەیەکی گشتی، هەروەها داوا لە حکومەتی  ووڵات و حکومەتی پارێزگاکان دەکەین  تەمەنێکی تابەتی بۆ  چونە ناو ئەوجێگانە دابنێن کە ئەو یاریانەی تیا دەکرێت، خاوەنی ئەوجێگە تایبەتانەش نابێت بەسەر حسابی مناڵەکانی ئێمەوە تەنها لەفکری  پارەپەیداکردندابن. خوای گەورە یارمەتی هەموومان بدات.

 

 

محمد یەعقوبی محمد اليعقوبي

 8 ربيع الثاني 1437

 

 

 

 

شارك الاستفتاء

بەناوی خودای گەورە و دلۆڤان

 

فەتوا نوێکان

ڕواڵەتی کۆمەڵایەتی ناپەسەند

لەکۆمەڵگەی موسوڵماناندا لەم ڕۆژگارەدا هەندێک ڕواڵەتی تازە دەبینین کە لەگەڵ ڕەوشتی موسوڵماناندا ناگونجێت و پێچەوانەی ڕەوشتی بەرزی موسوڵمانانە بەتایبەتی ئەوانەی کە شوێنکەوتوی قوتابخانەی ئەهل بەیتن ، وە هەندێک لەو ڕواڵەتانە نەگەیشتونەتە پلەیەکی وا کە زۆر بڵاو بووبێتەوە لەکۆمەڵگەی موسوڵماناندا وە ناشکرێت بڵێین کارێکی تاکەکەسیە چونکە وازلێهێنانی دەبێتە هۆی ئەوەی زۆرتر بڵاو ببنەوە و دەبێتە بەربەستێک لە ڕێگەی موسوڵمانادا و دژایەتیەکە بۆئاینی پیرۆزی ئیسلام، وە لەکۆتایدا کارکردن بۆ لەناوبردنی ئەو ڕواڵەتانە کاتی زیاتر و هەوڵ و کۆششی زیاتری دەوێت، و کارێکی وا دەکات لەسەر هەندێک کەس کە ترسی ئەنجامدانی کاری خراپ لەدڵیدا دەشکێنێت و ئەوانەی کە دڵەکانیان نەخۆشە دەڕۆن بەشوێنیدا و گوناهبار دەبن ، ئەوکاتە زیاتر بڵاو دەبێتەوە.

لەبەر ئەوە دوبارەی دەکەمەوە پێویستە لەسەر ئەوکەسانەی شوێنکەوتوی قوتابخانەی ئەهل بەیتن نەک تەنها لەو کارانە دورکەونەوە بەڵکو دەبێت کار بکەن بۆ پاککردنەوەی کۆمەڵگە لەو ڕواڵەتە بزێوانە بەشێوەیەکی جوان و ڕێکوپێک بە حیکمەت و بە قسەو ڕەفتاری ڕێکۆپێک بۆ بەجێهێنانی فەرزی فەرمانکردن بەچاکەو ڕێگەگرتن لەخراپە کە ئیمامی عەلی سڵاوی خودای لێبێت دەڵێت : گەورەترین و باشترین چاکەیەکە موسوڵمانان ئەنجامی دەدەن، وە هەرئەوە خۆی دەبێتە هۆی چاکە کاری و برای موسوڵمان لە فکری ڕزگاری براکەیدا دەبێت، ئەوکاتە وەکو چۆن خوای گەورە دەڵێت : وَتَعَاوَنُواْ عَلَى الْبرِّ وَالتَّقْوَى وَلاَ تَعَاوَنُواْ عَلَى الإِثْمِ وَالْعُدْوَانِ) (المائدة/  2)هەروەها داوادەکەین ئەو ڕەفتارە ناشایستانە لەبەرچاو بگرن وە خۆتانی لێ بپارێزن و ئەم فەتوانەی بەڕێز یەعقوبی بڵاو بکەنەوە لەناو دۆست و ئاشناو کۆمەڵگەکانتاندا بۆئەوەی کۆمەڵگەکانمان پاک بکەینەوەو ئەو کارە ناشایستانە بگۆڕین بە کاری چاک هەروەکو خوای گەورە دەڵێت :  (وَلْتَكُن مِّنكُمْ أُمَّةٌ يَدْعُونَ إِلَى الْخَيْرِ وَيَأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ وَيَنْهَوْنَ عَنِ الْمُنكَرِ) (آل عمران/104).با کۆمەڵێک لەئێوە بانگەواز بکەن بۆ چاکەو ڕێگە بگرن لەخراپە .

1.       هەندێک لە ئارایشگاکانی جوانکاری ژنانە و هەندێک لەدوکانەکانی ناو بازاڕەکان هەندێک وێنەی ژنانی ڕووت هەڵدەواسن کە لە شەریعەتی پیرۆزی ئیسلامدا ڕێگەپێدراو نییە ، دەبێت ئەوانە ڕێنمایی بکرێن بەزمانێکی شیرین نەسیحەت بکرێن تا ئەو وێنە ڕووتانە لابەرن، بۆئەوەی شەرم و حەیا لەکۆمەڵگەکەماندا لەکەدار نەبێت

2.        هەندێک لە ئاهەنگەکان بۆ پیاو و ژن پێکەوە دەکرێت و هەندێک کاری دور لە شەریعەتی پیرۆزی ئیسلامی تیادا ئەنجام دەدرێت، وەکو گۆرانی و سما لەسەر نۆتەکانی مۆسیقا سەماکەران بەڕێوە دەچن. یان هەرلەو تالارانەدا ژنان جۆرێک جلوبەرگ دەپۆشن کە تایبەتە بەماڵەوەو لە ژورێکی تایبەتدا لەگەڵ مێردەکەی بەڵام لەو کۆڕانەدا لەبەریدەکەن بە بەهانەی ئەوەوە کە پیاو و ژن تێکەڵ نابن و کۆڕەکە تەنها ژنانەیە،وە هەرئەوە خۆی دەبێتە هۆی دروستکردنی گوناه چونکە ژنەکان بۆ پیاوەکانیان دەگێڕنەوە کە فڵانە ژن چۆن جل و بەرگی پێشیبووە وە خۆی ڕووتکردبوویەوە ،هەرچەندە ئەوگێڕانەوەیە لەلایەن ژنانەوە بۆ مێردەکانیان مەعسومین سڵاوی خودایان لێبێت نەهیان لێ کردوە.

3.       هەندێک لە کافیشاپەکان باوە لەناویاندا هەندێک لەوکەسانەی هاتوچۆی دەکەن لە ناو خویاندا هەندێک فلیم و گرتەی ڤیدیۆی بۆ یەکتر دەنێرن کە هەموو ئەو ڤیدیۆیانە ڕێگەپێدراو نین موسڵمان تەماشایان بکات. یان هەندێکیان لەو شوێنەدا مادەهۆشبەرەکان بەیەکتر دەفرۆشن.

4.       هەندێک لە باوکان لەکاتی بەشودانی کچەکانیاندا هەندێک مەرج دادەنێن لەسەر داواکەری کچەکەیان کە زۆر سەختی دەکەن لەسەریان، لەکاتێکدا ئەوگەنجانە دەتوانن ژیانی خانەوادە بەڕێوە بەرن و خانمەکانیان دڵخۆش بکەن بەڵام باوکان کارێکی وادەکەن کە گەنجەکان نەتوانن بڕۆنەپێشەوە و واز لەژنهێنان بهێنن ، ئەوانە هەموویان دەبنەڕێگر لە ڕێگەی بەرگوزار کردنی سونەتی ژنهێناندا، ئەوەلەکاتێکدایە  مەعسومەکان سڵاوی خوایان لەسەربێت، دەڵێن : (إذا جاءكم من ترضون عقله ودينه فزوجوه ألا تفعلوا تكن فتنة في الأرض وفساد كبير).

ئەگەرکەسێک هاتەداوای کچەکەتان ڕازی بوون لە عەقڵ و دینداری ئەوکەسە ئەوا کچەکەتانی پێ بدەن ، ئەگەر وانەکەن ئەوائێوە دەبنەوە فیتنە لەسەر زەویدافەسادێکی گەورە بڵاو دەبێتەوە.

5.       یەکێکی تر لەو ڕەفتارانەی کە زۆر باو بووە و ناشایستە ئەوەیە هەندێک لە سادات (سەیدەکان ) مەرجیێکی زۆر سەختیان هەیە کە دەبێت  داواکەری کچەکانیان سەید بێت، هەرچەندە زوتر ئێمە لەوبارەیەوە ڕاگەیاندنی تەواومان بڵاوکردۆتەوە بۆ ئەو دیاردە ناجۆر و ناپەسەندە وە پێمانوایە ئەو بەڕێزانە ستەم دەکەن دەرهەق بەکچەکانیان و دەبنەڕێگر لە ڕێگەی شوکردنی کچەکانیاندا و بەو مەرجەسەختەوە ناتوانن ژیانی هاوسەری پێکبهێنن.

 

 

 

محمد اليعقوبي

رمضان 1437

 

 

شارك الاستفتاء

بەناوی خودای میهرەبان

سەماحەتی ئایەت اللە شیخ محمد یەعقوبی بەڕێز :

لەبارەی کردنەوەی لاشەی مردوەکان چی دەڵێیت لەلایەن پزیشکی یاساییەوە.

حوکمی شەرعی چیە بۆ کردنەوەی جەنازەی مردوەکان لەلایەن پزیشکی یاساییەوە ؟؟

مەبەست لەو مردوانەیە کە لەلایەن هێزی دادوەری پسپۆڕەوە فەرمان بە کردنەوەی لاشەیان دەکرێت بۆ لێکۆڵینەوەلە هۆکاری مردنەکەی لەلایەن پزیشکی یاساییەوە ئەنجام دەدرێت.

بەناوی خودای تەنها :

بەهیچ شێوەیەک نابێت پارچەیک یان چەندپارچەیەک لە مردوو بکرێتەوە، دەبێت ڕێز لەجەنازەی مردوو بگیرێت هەروەکو ڕێزی لێدەگیرێت لە کاتی زیندوبوونیدا. بەڵێ ئەگەربەرژەوەندیەکی گرنگ بۆ سەلماندنی بێتاوانی کەسێک کەتاوانبارکرابێت یان بۆ گەڕانەوەی مافی کەسێک یان بۆ ئاشتکردنەوەی دولایەن یان بۆ دورخستنەوەی زەرەرێکی گەورە کە سەلماندنی لەسەر کردنەوەی جەنازەی کەسێک وەستابێت ئەوا لەوحاڵەتانەدا ڕێگە دەدرێت لاشەی هەر مردوویەک بکرێتەوە. بەڵام بەتایبەتی بۆ زانینی هۆکاری مردن ،بۆ ئەوە نەبێت نابێت لاشەی مردوو بکرێتەوە،

لایەنە پەیوەندی دارەکانمان ئاگادار کردۆتەوە کە پایەبەندبن بە حوکمە شەرعیەکانەوە، وە بەکەمترین شێوە لاشەکان بکەنەوە تەنها بۆ ئەوبابەتانەی شەرعی پیرۆز ڕێگەی داوە. ئەگەر بەوشێوەیە نەبێت ئەوا ئەو پزیشکانە توشی گوناهی گەورە بوون خودا هەموومان بپارێزێت. وەئەو دیەی کەدەبێت بدرێت بۆ ئەوکارە دەبێت ڕاستەوخۆ خانەوادەی مردوەکە بیدەن کە ئەندازەکەی لەکتێبی تابیەت بە دیەدا هاتووە لە ریسالەی کارکردندا (رسالە العملیە).

 

 محمد اليعقوبي

 28/محرم/1436

  21/11/2014

شارك الاستفتاء

فەتوای بەڕێز  ئایەتوڵا یەعقوبی لەبارەی سیخوڕی کردن بەسەر مناڵ و خێزانەوە

نابێت باوکو دایک بەدزی مناڵەکانیانەوە سەربکێشنە ناو موبایل و ئامێرەکانی پەیوەندیانەوە .

بەڕێز سەماحەتی ئایەتوڵا یەعقوبی (خوای گەورە  تەمەنیان درێژ بکاتەوە) دەڵێت باوک و دایک و گەورەکانی خێزان بۆیان نی یە سیخوڕی لە ئامێری پەیوەندی منداڵەکانیاندا بکەن چ کچ بێت یان کوڕ  . وەکو موبایل و لابتوپ و ئایپاد ،بە بەهانەی پارێزگاری کردن و پاراستنیانەوە بۆ تێکەڵ نەبوونیان لەگەڵ گوناهدا .

بەڕێز یەعقوبی ئەوشیکردنەوەیەیدا لەژێر  ڕۆشنایی ئایەتی (ولاتجسسوا)دا لە ئایەتی ۱۲ی سورەتی حوجوراتدا بەدەستی هێناوە. دەڵێت: لەوانەیە ئامانجەکە ڕێگە پێدراوبێت بەڵام دەبێت جۆری پارێزگاری کردنەکەش ڕێگەپێدراو بێت. (ئامانج نابێتە ڕێگەخۆشکەر بۆ بەکارهێنانی هەر ڕێگەیەک ) کەواتە ئەو سیخوڕیە ڕێگەپێدراو نییە .

ئەگەر باوک و دایک هەڵەیەکیان لە ئامێری پەیوەندی مناڵەکانیاندا دۆزیەوە و هەوڵیان دا چارەسەریان کرد لەڕێگەی سیخوڕی کردنەوە لەسەر ئامێری مناڵەکانیان  . هەرئەو کارە خۆی دەبێتە هۆی لەناوبردنی متمانەو شەفافیەت لە نێوان خۆیان و مناڵەکانیاندا . وە گەیشتن بە ئەو  قۆناغە زۆر ترسناکە لەنێوان باوک و دایک و مناڵەکانیاندا.

ڕاسترین ڕێگە بۆ پارێزگاری و پاراستنی مناڵ ئەوەیە

زۆربەوریایی و زیرەکیەوە پارێزگاری لە مناڵەکان بکەین بە بێ ئەوەی سنوری ئازادی کەسایەتیەکانیان ببەزێنین . 

هەروەها جەنابی ئایەتوڵا یەعقوبی لە ڕێنمایی کردنی مناڵەکاندا کۆتا نەهاتووە و پشتگوێشی نەخستوە کەنابێت مناڵەکان  باوکەکانیان بخنە ناو گومان و دڵەڕاوکەوە ،بەهۆی ئەنجامدانی هەندێک کاری گوماناوی  و شاردنەوەی نهێنیەکانیان .

هەروەکو داخستنی دەرگای ژورەکانیان و ئەنجامدانی کاری گوماناوی و  دانانی  ووشەو ژمارەی زۆر ئاڵۆز بەسەر  ئامێرەکانی پەیوەندیانەوە بۆ شاردنەوەی نهێنیەکانیان و هاندانی باوکو دایک بۆ ئەوەی بگەڕێن بەشوێن سەرچاوەی ئەو ڕەفتارە گوماناویانەی مناڵەکانیان بە سەرکێشانە ناو ئامێرە هۆشمەدەکانی بەردەستیان .

هەروەها لەدرێژەی ڕونکردنەوەی فەتواکەیدا ڕوونی دەکاتەوە  و دەڵێت :  هەربەوشێوەیە هیچکام لە ژن و پیاو لە خێزانێکدا  بۆیان نییە سەربکێشنە ناو ئامێرەکانی پەیوەندی ئەویتریانەوە ،بەبەهانەی شک و گومانەکانیانەوە کەلەبەرامبەر یەکتردا بۆیان دروست دەبێت، چونکە هەروەکو وتمان دەبێتە هۆی لەناوبردنی متمانە و پاکی و شەفافیەت  لەونێوانەدا .

 

 

شارك الاستفتاء

حەرابوونی پارەسپی کردنەوە

سڵاوی خوای گەورەتان لێبێت جەنابی شێخی یەعقوبی

من قوتابی ماجستێرم لە زانکۆی موستەفای جیهانی لە شاری قوم درێژە بەخوێندن دەدەم . دەمەوێت نامەی ماجستێرەکەم دەربارەی پارە سپی کردنەوە بنوسم و دەمەوێت بەراوردێک بکەم لە نێوان فیقهی ئیسلامی و یاسادا دەربارەی بابەتی پارە سپی کردنەوە کەلەم دواییانەدا بووەبە کارێکی گرنگ، زۆرگەڕام بە ناو فەتواکاندا بەڵام بۆچونێکی فیقهیم نەدۆزیەوە کەیەکێک لەزاناکان لەوبارەیەوە بۆچونێکیان هەبێت. زۆرگرنگە لەبارەی ئەو بابەتەوە بۆچونی زاناکانی شیعە  بزانم و هەروەها ئەوسەرچاوانەی کە فەقیهەکە حوکمەکانی لێوە وەردەگرێت.

 

وەڵام

بەناوی خودای میهرەبان

سڵاو وبەرەکەتی خودای گەورە لەسەر ئێوەش بێت

پارەسپی کردنەوە کارێکی تێکدەرانەی ئابوریە کە ئابوری ووڵاتان دەلەرزێنێت، فەسادی ئەخلاقی دێنێتە ناو خەڵک ودینی خەڵک سست دەکات،هەروەها کەشو هەوای لادانەکان و تاوان بەدی دەهێنێت، لەسەرەتای دەرکەوتنیدا تەنها مافیاکان سودیان لێ وەردەگرت کەخەریکی تاوان و خراپەکاری بوون ،بەڵام ئێستا بووە بە ڕواڵەتێکی گشتی ڕوخێنەر کە زۆربەی سیاسیەکان وپەیمانکارەکان و دزی دارایی ووڵاتەکان سودی لێ وەردەگرن.

جیهانی ئەمڕۆ بەوەیان زانیوە کەڕواڵەتێکی زۆر ترسناکە، پەنایان بردووە بۆ بەستنی کۆڕو و کۆبوونەوە لەسەر بەرزترین ئاستی ڕاوێژکارەکاندا بۆ دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەک بۆ ئەو ڕواڵەتە بزێوە، هەروەها دەگەڕێن بەشوێن ڕێگەیەکدا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو دیاردەیە،هەروەها یاسایان داناوە بۆ تاوانبارکردی ئەوکەسانەی کاری تیادا دەکەن و هەوڵدەدەن خەڵک تێبگەیەنن کە ئەوەکارێکی ترسناکە و بەدواداچونی یاسایی لەسەر دەکرێت. هەرچەندە ڕێگەچارەیەکیان بەدەست نەهێناوە. تەنانەت ئەو کۆبوونەوانە لەئاستی بەستنی کۆبوونەوەی لوتکەیەکدا نەبووە چونکە زۆر بەجدی لەشوێن ڕێگە چارەی بابەتەکەدا نەبوون، لەبەرئەوەی هەر ئەو لێپرسراوانە خۆیان  پارە سپی دەکەنەوە، وا دەزانم حکومەتەکانیان خۆیان سودی لێ وەردەگڕێن .لەبەر ئەوە تائێستا ئەودیاردە پیسە بەزۆری لێرە ولەوێ دەبینرێت لەناو کۆمەڵگەو لەنێوان حکومەتەکاندا.

بەڵام لەلایەنی شەرعیەوە،لەڕواڵەتدا سێ پاڵنەر کاریگەریان هەیە لە حوکمی بابەتەکەدا :

1.     پارەی شۆردراو : بریتیە لەوپارەیەی دەیانەوێت سپی بکەنەوە کەسەرچاوەکەی حەرامە. وەکو پارەی بەدەستهاتوە لە دزیەک، لە پارەیەکی تایبەت یان پارەیەکی گشتی یان بازرگانی کردن بە ماددە هۆشبەرەکانەوە یان پارەی دزینی نەوت یان پارەیەک لە بێڕەوشتی و بەکرێدانی ئافرەتانەوە بەدەست هاتبێت ،یان لەڕێگەی قاچاخی مرۆڤەوە بێت یان دەکرێت ڕەشوە بێت یان تاڵانکردنی سەرمایەی میلەتێک بێت کەپێی دەوترێت (اختلاس) ، یان لە کارێکی تەزویرو ساختەکاریەوە وەرگیرابێت، یان پارەی پاداشتی کارێکی سیخوڕی بێت یان پاداشتی کارێکی تیرۆریستانەبێت یان لە کۆتایی کارێکی فڕاندندا بەدەست هاتبێت . بەزۆری ئامانجی پارە سپی کرنەوە سپی کردنەوەی ئەو شێوە پارانەیە و دەیانەوێت بەوشێوەیە بیشەرعێنن لەڕێگەی حەواڵەی نێوان بانکەکانەوە، کەواتە ئەگەر پارەی کارپێکراو حەرام بێت ئەوا کرداری سپی کردنەوەکەش بەوشێوەیە حەرام دەبێت،

2.     کەسی پارە سپیکەرەوە: هەرکەسێک یا لایەنێک سود لە پارەی سپیکراوە وەربگرێت نابێت لەگەڵیدا کاربکرێت وەکو ڕێخراوە ترۆریستیەکان ومافیاتاوانبارەکان و حاکمە زۆردارە تاوانبارەکان کە بەسەر میلەتەکانیانەوە بە ئاگرو ئاسن حوکم دەکەن ولەیاسا مرۆڤایەتیەکان دەرچوون ،هەموو هەوڵ و کۆششێکیان لەیەک پچڕاندنی کۆمەڵگە مرۆڤایەتیەکانە لەڕێگەی تایفە گەرایی و  دەمارگیریەوە حوکم دەکەن، ئەگەر ئامانج لە پارە سپی کردنەوە ئەوە بێت ئەو پارەیە بگات بەدەستی ئەو جۆرە تاوانبارانەی باسمان کرد ئەوا بە هەموو شیوەیەک هاوکاری ئەوانە لەو کارەدا حەرامە و ڕێگە پێدراو نییە.

لێرەدا دەبێت ئەوەش لەبەرچاوبگرین هەندێک لە خەڵک گوایە دامەزراوەی خێرخوازن وە ئەو پارانە دەنێرن بۆ ڕێخڕاوە توندڕەوەکان بە گومانی ئەوەی ئەوانە موجاهیدن و لەڕێگەی خوای گەورەدا جیهاد دەکەن .ئەوەش حەرامەو بەهیچ شێوەیەک ڕێگەپێدراونییە یارمەتیان بدرێت.

3.     سپی کردنەوە: هەرلایەنێک یان چەنلایەنێک هەڵسێت بە سپیکردنەوەی پارە وە حەواڵەی بکات بەهۆی بانکەوە یان بەهۆی سەڕافەکانەوە یان بەهۆی دامەزراوە بازرگانیەکانەوە ،بێگومان مامەڵەکردن لەگەڵ ئەوانەدا حەرامە . چونکە ئەوپاڕانە بو کەسانێک دەچێت  لەڕێگەی دامەزراوەکانەوە لە سوریاوە یان لە عێراقەوە دەیانگەڕێننەوەو دەیانێرن بۆ ئەندەنوزیا لەوێشەوە دەگەڕێنەوە بۆ سعودیە گوایە بۆ تەبلیغ و بڵاوکردنەوەی دین ڕۆشتون بۆ دەرەوەی ووڵات و پارەیان بۆ دەنێرن، لێپرسراوێکی ئەندەنوزی پێی ووتم ئەوانە لەوبابەتەن ژمارەیان لە سەدکەس تێپەڕ نابێت تا ئێستا.

ئەونمونانەم بۆیە باس کرد خەڵکی ئەم کۆمەڵگەیەی ئێمە بزانن چی لەووڵات و چواردەوریاندا ڕوودەدات، نەخشەی شەیتانی زۆر دەڕێژن بۆ لێکپچرانی یەکپارچەیی ئەم خەڵکە ، دەبێت خەڵکی ئێمە ووریاو زیرەک بن دوژمنایەتی و ڕق و کینە چاندن کاری ئەوانەیە دەبێت ئێمە لەو ڕەوشتە پیسانە خۆمان بپارێزین تا ئەو شەیتانە تیرۆریستانە لەناوماندا جێگەیان نەبێتەوەو پرۆژەی دوبەرەکی نانەوەکەیان شکست بهێنێت.

  محــمـــد اليـعـــقوبي

 13/صفر/1436

  الموافق 6/12/2014

 

1 2
المجموع: 16 | عرض: 11 - 16

نووسینگەی مەڕجەعی ئاینی

شێخ موحەممەد ئەلیەعقووبی (دام ظله)- پرسیارە شەرعییەکانت بنێرە

نەجەفی پیرۆز