وەڵامی پرسیارێک لەبارەی شۆردن و کفنکردن و نوێژکردن لەسەر مردوویەک کە کۆرۆنای هەبووبێت
وەڵامی پرسیارێک لەبارەی شۆردن و کفنکردن و نوێژکردن لەسەر مردوویەک کە کۆرۆنای هەبووبێت
پرسیار: ئەگەر کەسێک بەهۆی تووشبوون بە پەتای کۆرۆناوە بمرێت، بەو پێیەی پسپۆڕان دەڵێن زۆر خێرا تەشەنە دەکات، کەواتە حوکمی شۆردن و کفن و نوێژکردن لەسەری چۆنە؟
وەڵام: تەنها تووشبوون بەو نەخۆشییە نابێتە هۆی لەسەرلاچوونی ئەو حوکمانەی تایبەتن بە مردوو، لەسەر ئەم بنەمایەش پێویستە لانی کەمی ئەرکە واجبەکان بۆ شۆردن و کفنکردن و نوێژلەسەرکردنی بەجێ بگەیەنرێت، وێڕای بەهەندگرتنی هەمووئیجرائاتە تەندروستییەکان و بەکارهێنانی هۆکارەکانی خۆپاراستن، تەنانەت ئەگەر ئەوە ببێتە هۆی خەرجکردنی پارە.
ئەگەر شۆردنی بە شێوەی تەرتیبی ئەندامانی لەش نەتوانرا جێبەجێ بکرێت، دەبێت بە شێوەی لەئاوڕادان بشۆرێت، ئەگەر ئەوەش نەکرا، پێویستە مردووەکە بە دەستی خحی تەیەممومی بۆ بکرێت، جارێک لەبری شۆردن بە ئاو و سیدر، جارێکیش لەبری شۆردن بە ئاو و کافوور و جارێکی دی لەبری شۆردنی بە ئاوی پەتی، وێڕای ڕەچاوکردنی تەرتیبی باسکراو. پاشان بۆنی خۆشی بەسەردا دەکرێت هەرچەند بەسەر جلوبەرگیشدا بێت. پاشان کفن و دفن دەکرێت.