فەتوای بەڕێز ئایەتوڵا یەعقوبی لەبارەی سیخوڕی کردن بەسەر مناڵ و خێزانەوە
فەتوای بەڕێز ئایەتوڵا یەعقوبی لەبارەی سیخوڕی کردن بەسەر مناڵ و خێزانەوە
نابێت باوکو دایک بەدزی مناڵەکانیانەوە سەربکێشنە ناو موبایل و ئامێرەکانی پەیوەندیانەوە .
بەڕێز سەماحەتی ئایەتوڵا یەعقوبی (خوای گەورە تەمەنیان درێژ بکاتەوە) دەڵێت باوک و دایک و گەورەکانی خێزان بۆیان نی یە سیخوڕی لە ئامێری پەیوەندی منداڵەکانیاندا بکەن چ کچ بێت یان کوڕ . وەکو موبایل و لابتوپ و ئایپاد ،بە بەهانەی پارێزگاری کردن و پاراستنیانەوە بۆ تێکەڵ نەبوونیان لەگەڵ گوناهدا .
بەڕێز یەعقوبی ئەوشیکردنەوەیەیدا لەژێر ڕۆشنایی ئایەتی (ولاتجسسوا)دا لە ئایەتی ۱۲ی سورەتی حوجوراتدا بەدەستی هێناوە. دەڵێت: لەوانەیە ئامانجەکە ڕێگە پێدراوبێت بەڵام دەبێت جۆری پارێزگاری کردنەکەش ڕێگەپێدراو بێت. (ئامانج نابێتە ڕێگەخۆشکەر بۆ بەکارهێنانی هەر ڕێگەیەک ) کەواتە ئەو سیخوڕیە ڕێگەپێدراو نییە .
ئەگەر باوک و دایک هەڵەیەکیان لە ئامێری پەیوەندی مناڵەکانیاندا دۆزیەوە و هەوڵیان دا چارەسەریان کرد لەڕێگەی سیخوڕی کردنەوە لەسەر ئامێری مناڵەکانیان . هەرئەو کارە خۆی دەبێتە هۆی لەناوبردنی متمانەو شەفافیەت لە نێوان خۆیان و مناڵەکانیاندا . وە گەیشتن بە ئەو قۆناغە زۆر ترسناکە لەنێوان باوک و دایک و مناڵەکانیاندا.
ڕاسترین ڕێگە بۆ پارێزگاری و پاراستنی مناڵ ئەوەیە
زۆربەوریایی و زیرەکیەوە پارێزگاری لە مناڵەکان بکەین بە بێ ئەوەی سنوری ئازادی کەسایەتیەکانیان ببەزێنین .
هەروەها جەنابی ئایەتوڵا یەعقوبی لە ڕێنمایی کردنی مناڵەکاندا کۆتا نەهاتووە و پشتگوێشی نەخستوە کەنابێت مناڵەکان باوکەکانیان بخنە ناو گومان و دڵەڕاوکەوە ،بەهۆی ئەنجامدانی هەندێک کاری گوماناوی و شاردنەوەی نهێنیەکانیان .
هەروەکو داخستنی دەرگای ژورەکانیان و ئەنجامدانی کاری گوماناوی و دانانی ووشەو ژمارەی زۆر ئاڵۆز بەسەر ئامێرەکانی پەیوەندیانەوە بۆ شاردنەوەی نهێنیەکانیان و هاندانی باوکو دایک بۆ ئەوەی بگەڕێن بەشوێن سەرچاوەی ئەو ڕەفتارە گوماناویانەی مناڵەکانیان بە سەرکێشانە ناو ئامێرە هۆشمەدەکانی بەردەستیان .
هەروەها لەدرێژەی ڕونکردنەوەی فەتواکەیدا ڕوونی دەکاتەوە و دەڵێت : هەربەوشێوەیە هیچکام لە ژن و پیاو لە خێزانێکدا بۆیان نییە سەربکێشنە ناو ئامێرەکانی پەیوەندی ئەویتریانەوە ،بەبەهانەی شک و گومانەکانیانەوە کەلەبەرامبەر یەکتردا بۆیان دروست دەبێت، چونکە هەروەکو وتمان دەبێتە هۆی لەناوبردنی متمانە و پاکی و شەفافیەت لەونێوانەدا .