فەتوا نوێکان - ڕواڵەتی کۆمەڵایەتی ناپەسەند
بەناوی خودای گەورە و دلۆڤان
فەتوا نوێکان
ڕواڵەتی کۆمەڵایەتی ناپەسەند
لەکۆمەڵگەی موسوڵماناندا لەم ڕۆژگارەدا هەندێک ڕواڵەتی تازە دەبینین کە لەگەڵ ڕەوشتی موسوڵماناندا ناگونجێت و پێچەوانەی ڕەوشتی بەرزی موسوڵمانانە بەتایبەتی ئەوانەی کە شوێنکەوتوی قوتابخانەی ئەهل بەیتن ، وە هەندێک لەو ڕواڵەتانە نەگەیشتونەتە پلەیەکی وا کە زۆر بڵاو بووبێتەوە لەکۆمەڵگەی موسوڵماناندا وە ناشکرێت بڵێین کارێکی تاکەکەسیە چونکە وازلێهێنانی دەبێتە هۆی ئەوەی زۆرتر بڵاو ببنەوە و دەبێتە بەربەستێک لە ڕێگەی موسوڵمانادا و دژایەتیەکە بۆئاینی پیرۆزی ئیسلام، وە لەکۆتایدا کارکردن بۆ لەناوبردنی ئەو ڕواڵەتانە کاتی زیاتر و هەوڵ و کۆششی زیاتری دەوێت، و کارێکی وا دەکات لەسەر هەندێک کەس کە ترسی ئەنجامدانی کاری خراپ لەدڵیدا دەشکێنێت و ئەوانەی کە دڵەکانیان نەخۆشە دەڕۆن بەشوێنیدا و گوناهبار دەبن ، ئەوکاتە زیاتر بڵاو دەبێتەوە.
لەبەر ئەوە دوبارەی دەکەمەوە پێویستە لەسەر ئەوکەسانەی شوێنکەوتوی قوتابخانەی ئەهل بەیتن نەک تەنها لەو کارانە دورکەونەوە بەڵکو دەبێت کار بکەن بۆ پاککردنەوەی کۆمەڵگە لەو ڕواڵەتە بزێوانە بەشێوەیەکی جوان و ڕێکوپێک بە حیکمەت و بە قسەو ڕەفتاری ڕێکۆپێک بۆ بەجێهێنانی فەرزی فەرمانکردن بەچاکەو ڕێگەگرتن لەخراپە کە ئیمامی عەلی سڵاوی خودای لێبێت دەڵێت : گەورەترین و باشترین چاکەیەکە موسوڵمانان ئەنجامی دەدەن، وە هەرئەوە خۆی دەبێتە هۆی چاکە کاری و برای موسوڵمان لە فکری ڕزگاری براکەیدا دەبێت، ئەوکاتە وەکو چۆن خوای گەورە دەڵێت : وَتَعَاوَنُواْ عَلَى الْبرِّ وَالتَّقْوَى وَلاَ تَعَاوَنُواْ عَلَى الإِثْمِ وَالْعُدْوَانِ) (المائدة/ 2)هەروەها داوادەکەین ئەو ڕەفتارە ناشایستانە لەبەرچاو بگرن وە خۆتانی لێ بپارێزن و ئەم فەتوانەی بەڕێز یەعقوبی بڵاو بکەنەوە لەناو دۆست و ئاشناو کۆمەڵگەکانتاندا بۆئەوەی کۆمەڵگەکانمان پاک بکەینەوەو ئەو کارە ناشایستانە بگۆڕین بە کاری چاک هەروەکو خوای گەورە دەڵێت : (وَلْتَكُن مِّنكُمْ أُمَّةٌ يَدْعُونَ إِلَى الْخَيْرِ وَيَأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ وَيَنْهَوْنَ عَنِ الْمُنكَرِ) (آل عمران/104).با کۆمەڵێک لەئێوە بانگەواز بکەن بۆ چاکەو ڕێگە بگرن لەخراپە .
1. هەندێک لە ئارایشگاکانی جوانکاری ژنانە و هەندێک لەدوکانەکانی ناو بازاڕەکان هەندێک وێنەی ژنانی ڕووت هەڵدەواسن کە لە شەریعەتی پیرۆزی ئیسلامدا ڕێگەپێدراو نییە ، دەبێت ئەوانە ڕێنمایی بکرێن بەزمانێکی شیرین نەسیحەت بکرێن تا ئەو وێنە ڕووتانە لابەرن، بۆئەوەی شەرم و حەیا لەکۆمەڵگەکەماندا لەکەدار نەبێت
2. هەندێک لە ئاهەنگەکان بۆ پیاو و ژن پێکەوە دەکرێت و هەندێک کاری دور لە شەریعەتی پیرۆزی ئیسلامی تیادا ئەنجام دەدرێت، وەکو گۆرانی و سما لەسەر نۆتەکانی مۆسیقا سەماکەران بەڕێوە دەچن. یان هەرلەو تالارانەدا ژنان جۆرێک جلوبەرگ دەپۆشن کە تایبەتە بەماڵەوەو لە ژورێکی تایبەتدا لەگەڵ مێردەکەی بەڵام لەو کۆڕانەدا لەبەریدەکەن بە بەهانەی ئەوەوە کە پیاو و ژن تێکەڵ نابن و کۆڕەکە تەنها ژنانەیە،وە هەرئەوە خۆی دەبێتە هۆی دروستکردنی گوناه چونکە ژنەکان بۆ پیاوەکانیان دەگێڕنەوە کە فڵانە ژن چۆن جل و بەرگی پێشیبووە وە خۆی ڕووتکردبوویەوە ،هەرچەندە ئەوگێڕانەوەیە لەلایەن ژنانەوە بۆ مێردەکانیان مەعسومین سڵاوی خودایان لێبێت نەهیان لێ کردوە.
3. هەندێک لە کافیشاپەکان باوە لەناویاندا هەندێک لەوکەسانەی هاتوچۆی دەکەن لە ناو خویاندا هەندێک فلیم و گرتەی ڤیدیۆی بۆ یەکتر دەنێرن کە هەموو ئەو ڤیدیۆیانە ڕێگەپێدراو نین موسڵمان تەماشایان بکات. یان هەندێکیان لەو شوێنەدا مادەهۆشبەرەکان بەیەکتر دەفرۆشن.
4. هەندێک لە باوکان لەکاتی بەشودانی کچەکانیاندا هەندێک مەرج دادەنێن لەسەر داواکەری کچەکەیان کە زۆر سەختی دەکەن لەسەریان، لەکاتێکدا ئەوگەنجانە دەتوانن ژیانی خانەوادە بەڕێوە بەرن و خانمەکانیان دڵخۆش بکەن بەڵام باوکان کارێکی وادەکەن کە گەنجەکان نەتوانن بڕۆنەپێشەوە و واز لەژنهێنان بهێنن ، ئەوانە هەموویان دەبنەڕێگر لە ڕێگەی بەرگوزار کردنی سونەتی ژنهێناندا، ئەوەلەکاتێکدایە مەعسومەکان سڵاوی خوایان لەسەربێت، دەڵێن : (إذا جاءكم من ترضون عقله ودينه فزوجوه ألا تفعلوا تكن فتنة في الأرض وفساد كبير).
ئەگەرکەسێک هاتەداوای کچەکەتان ڕازی بوون لە عەقڵ و دینداری ئەوکەسە ئەوا کچەکەتانی پێ بدەن ، ئەگەر وانەکەن ئەوائێوە دەبنەوە فیتنە لەسەر زەویدافەسادێکی گەورە بڵاو دەبێتەوە.
5. یەکێکی تر لەو ڕەفتارانەی کە زۆر باو بووە و ناشایستە ئەوەیە هەندێک لە سادات (سەیدەکان ) مەرجیێکی زۆر سەختیان هەیە کە دەبێت داواکەری کچەکانیان سەید بێت، هەرچەندە زوتر ئێمە لەوبارەیەوە ڕاگەیاندنی تەواومان بڵاوکردۆتەوە بۆ ئەو دیاردە ناجۆر و ناپەسەندە وە پێمانوایە ئەو بەڕێزانە ستەم دەکەن دەرهەق بەکچەکانیان و دەبنەڕێگر لە ڕێگەی شوکردنی کچەکانیاندا و بەو مەرجەسەختەوە ناتوانن ژیانی هاوسەری پێکبهێنن.
محمد اليعقوبي
رمضان 1437