حەرابوونی پارەسپی کردنەوە

| |عدد القراءات : 427
  • Post on Facebook
  • Share on WhatsApp
  • Share on Telegram
  • Twitter
  • Tumblr
  • Share on Pinterest
  • Share on Instagram
  • pdf
  • نسخة للطباعة
  • save

حەرابوونی پارەسپی کردنەوە

سڵاوی خوای گەورەتان لێبێت جەنابی شێخی یەعقوبی

من قوتابی ماجستێرم لە زانکۆی موستەفای جیهانی لە شاری قوم درێژە بەخوێندن دەدەم . دەمەوێت نامەی ماجستێرەکەم دەربارەی پارە سپی کردنەوە بنوسم و دەمەوێت بەراوردێک بکەم لە نێوان فیقهی ئیسلامی و یاسادا دەربارەی بابەتی پارە سپی کردنەوە کەلەم دواییانەدا بووەبە کارێکی گرنگ، زۆرگەڕام بە ناو فەتواکاندا بەڵام بۆچونێکی فیقهیم نەدۆزیەوە کەیەکێک لەزاناکان لەوبارەیەوە بۆچونێکیان هەبێت. زۆرگرنگە لەبارەی ئەو بابەتەوە بۆچونی زاناکانی شیعە  بزانم و هەروەها ئەوسەرچاوانەی کە فەقیهەکە حوکمەکانی لێوە وەردەگرێت.

 

وەڵام

بەناوی خودای میهرەبان

سڵاو وبەرەکەتی خودای گەورە لەسەر ئێوەش بێت

پارەسپی کردنەوە کارێکی تێکدەرانەی ئابوریە کە ئابوری ووڵاتان دەلەرزێنێت، فەسادی ئەخلاقی دێنێتە ناو خەڵک ودینی خەڵک سست دەکات،هەروەها کەشو هەوای لادانەکان و تاوان بەدی دەهێنێت، لەسەرەتای دەرکەوتنیدا تەنها مافیاکان سودیان لێ وەردەگرت کەخەریکی تاوان و خراپەکاری بوون ،بەڵام ئێستا بووە بە ڕواڵەتێکی گشتی ڕوخێنەر کە زۆربەی سیاسیەکان وپەیمانکارەکان و دزی دارایی ووڵاتەکان سودی لێ وەردەگرن.

جیهانی ئەمڕۆ بەوەیان زانیوە کەڕواڵەتێکی زۆر ترسناکە، پەنایان بردووە بۆ بەستنی کۆڕو و کۆبوونەوە لەسەر بەرزترین ئاستی ڕاوێژکارەکاندا بۆ دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەک بۆ ئەو ڕواڵەتە بزێوە، هەروەها دەگەڕێن بەشوێن ڕێگەیەکدا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو دیاردەیە،هەروەها یاسایان داناوە بۆ تاوانبارکردی ئەوکەسانەی کاری تیادا دەکەن و هەوڵدەدەن خەڵک تێبگەیەنن کە ئەوەکارێکی ترسناکە و بەدواداچونی یاسایی لەسەر دەکرێت. هەرچەندە ڕێگەچارەیەکیان بەدەست نەهێناوە. تەنانەت ئەو کۆبوونەوانە لەئاستی بەستنی کۆبوونەوەی لوتکەیەکدا نەبووە چونکە زۆر بەجدی لەشوێن ڕێگە چارەی بابەتەکەدا نەبوون، لەبەرئەوەی هەر ئەو لێپرسراوانە خۆیان  پارە سپی دەکەنەوە، وا دەزانم حکومەتەکانیان خۆیان سودی لێ وەردەگڕێن .لەبەر ئەوە تائێستا ئەودیاردە پیسە بەزۆری لێرە ولەوێ دەبینرێت لەناو کۆمەڵگەو لەنێوان حکومەتەکاندا.

بەڵام لەلایەنی شەرعیەوە،لەڕواڵەتدا سێ پاڵنەر کاریگەریان هەیە لە حوکمی بابەتەکەدا :

1.     پارەی شۆردراو : بریتیە لەوپارەیەی دەیانەوێت سپی بکەنەوە کەسەرچاوەکەی حەرامە. وەکو پارەی بەدەستهاتوە لە دزیەک، لە پارەیەکی تایبەت یان پارەیەکی گشتی یان بازرگانی کردن بە ماددە هۆشبەرەکانەوە یان پارەی دزینی نەوت یان پارەیەک لە بێڕەوشتی و بەکرێدانی ئافرەتانەوە بەدەست هاتبێت ،یان لەڕێگەی قاچاخی مرۆڤەوە بێت یان دەکرێت ڕەشوە بێت یان تاڵانکردنی سەرمایەی میلەتێک بێت کەپێی دەوترێت (اختلاس) ، یان لە کارێکی تەزویرو ساختەکاریەوە وەرگیرابێت، یان پارەی پاداشتی کارێکی سیخوڕی بێت یان پاداشتی کارێکی تیرۆریستانەبێت یان لە کۆتایی کارێکی فڕاندندا بەدەست هاتبێت . بەزۆری ئامانجی پارە سپی کرنەوە سپی کردنەوەی ئەو شێوە پارانەیە و دەیانەوێت بەوشێوەیە بیشەرعێنن لەڕێگەی حەواڵەی نێوان بانکەکانەوە، کەواتە ئەگەر پارەی کارپێکراو حەرام بێت ئەوا کرداری سپی کردنەوەکەش بەوشێوەیە حەرام دەبێت،

2.     کەسی پارە سپیکەرەوە: هەرکەسێک یا لایەنێک سود لە پارەی سپیکراوە وەربگرێت نابێت لەگەڵیدا کاربکرێت وەکو ڕێخراوە ترۆریستیەکان ومافیاتاوانبارەکان و حاکمە زۆردارە تاوانبارەکان کە بەسەر میلەتەکانیانەوە بە ئاگرو ئاسن حوکم دەکەن ولەیاسا مرۆڤایەتیەکان دەرچوون ،هەموو هەوڵ و کۆششێکیان لەیەک پچڕاندنی کۆمەڵگە مرۆڤایەتیەکانە لەڕێگەی تایفە گەرایی و  دەمارگیریەوە حوکم دەکەن، ئەگەر ئامانج لە پارە سپی کردنەوە ئەوە بێت ئەو پارەیە بگات بەدەستی ئەو جۆرە تاوانبارانەی باسمان کرد ئەوا بە هەموو شیوەیەک هاوکاری ئەوانە لەو کارەدا حەرامە و ڕێگە پێدراو نییە.

لێرەدا دەبێت ئەوەش لەبەرچاوبگرین هەندێک لە خەڵک گوایە دامەزراوەی خێرخوازن وە ئەو پارانە دەنێرن بۆ ڕێخڕاوە توندڕەوەکان بە گومانی ئەوەی ئەوانە موجاهیدن و لەڕێگەی خوای گەورەدا جیهاد دەکەن .ئەوەش حەرامەو بەهیچ شێوەیەک ڕێگەپێدراونییە یارمەتیان بدرێت.

3.     سپی کردنەوە: هەرلایەنێک یان چەنلایەنێک هەڵسێت بە سپیکردنەوەی پارە وە حەواڵەی بکات بەهۆی بانکەوە یان بەهۆی سەڕافەکانەوە یان بەهۆی دامەزراوە بازرگانیەکانەوە ،بێگومان مامەڵەکردن لەگەڵ ئەوانەدا حەرامە . چونکە ئەوپاڕانە بو کەسانێک دەچێت  لەڕێگەی دامەزراوەکانەوە لە سوریاوە یان لە عێراقەوە دەیانگەڕێننەوەو دەیانێرن بۆ ئەندەنوزیا لەوێشەوە دەگەڕێنەوە بۆ سعودیە گوایە بۆ تەبلیغ و بڵاوکردنەوەی دین ڕۆشتون بۆ دەرەوەی ووڵات و پارەیان بۆ دەنێرن، لێپرسراوێکی ئەندەنوزی پێی ووتم ئەوانە لەوبابەتەن ژمارەیان لە سەدکەس تێپەڕ نابێت تا ئێستا.

ئەونمونانەم بۆیە باس کرد خەڵکی ئەم کۆمەڵگەیەی ئێمە بزانن چی لەووڵات و چواردەوریاندا ڕوودەدات، نەخشەی شەیتانی زۆر دەڕێژن بۆ لێکپچرانی یەکپارچەیی ئەم خەڵکە ، دەبێت خەڵکی ئێمە ووریاو زیرەک بن دوژمنایەتی و ڕق و کینە چاندن کاری ئەوانەیە دەبێت ئێمە لەو ڕەوشتە پیسانە خۆمان بپارێزین تا ئەو شەیتانە تیرۆریستانە لەناوماندا جێگەیان نەبێتەوەو پرۆژەی دوبەرەکی نانەوەکەیان شکست بهێنێت.

  محــمـــد اليـعـــقوبي

 13/صفر/1436

  الموافق 6/12/2014