پرسیاری شەرعی لەبارەی ئالوودەبوون بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

| |عدد القراءات : 49
پرسیاری شەرعی لەبارەی ئالوودەبوون بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
  • Post on Facebook
  • Share on WhatsApp
  • Share on Telegram
  • Twitter
  • Tumblr
  • Share on Pinterest
  • Share on Instagram
  • pdf
  • نسخة للطباعة
  • save

پرسیاری شەرعی لەبارەی ئالوودەبوون بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

بەناوی خوای گەورە

سەماحەتی مەڕجەعی ئایینی شێخ موحەمەد ئەلیەعقووبی (دام ظله)

سڵاو و ڕەحمەت و بەرەکەتی خوداتان لێ بی

بە پیی ئاگاداریمان لەبارەی ئالوودەبوون بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، تێبینیی ئەوەمان کرد کە هەندێک لە ئیمانداران کاتێکی زۆر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بە شێوەی ڕۆژانە دەبەنە سەر تا ڕادەی ئالوودەبوون و کەسەکەش هەست بەوە ناکات. حوکمی شەرعیی ئەم بابەتە چییە بەپێی ڕای سەماحەتی مەڕجەع (دام ظله)؟

بەناوی خوای گەورە

سڵاو و ڕەحمەتی خوای گەورەتان لێ بێ

بەفیڕۆدانی کاتێکی زۆر لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان بەبێ زەروورەتی عەقڵپەسەندانە دەچێتە چوارچێوەی لەهولەعب و بێهوودەییەوە و ئێمەش بۆ بێهوودەیی دروست نەکراوین. خوای گەورە هۆشداریی پێ داوین لەوەی بە لەهولەعبەوە خەریک بین. خوای گەورە فەرموویەتی: {فَذَرْهُمْ يَخُوضُوا وَيَلْعَبُوا حَتَّى يُلَاقُوا يَوْمَهُمُ الَّذِي يُوعَدُونَ} (الزخرف:83/ المعارج:42) واتە: لێیان گەڕێن با ڕۆ بچن و گەمە بکەن تا دەگەن بەو ڕۆژەی بەڵێنیان پێ دراوە. کەواتە پیویستە بەکارهێنانی ئەم تەکنەلۆژیایانە کورت بکرێتەوە لە شتی بەسوود و بەرهەمداردا، هەروەها ئەوە ڕێپێدراوە کە بە ئەندازەی پشوودانێک خۆی پێوە سەرقاڵ بکات کاتێک هەست بە ماندووێتی دەکات بۆ بەدەستهێنانەوەی وزە، لەوە زیاتر نا.

موحەممەد ئەلیەعقووبی

 22 شعبان 1442