پرسیاری شەرعی لەبارەی وەرگرتنی پێکوتە بۆ مەناسیکی حەج
پرسیاری شەرعی لەبارەی وەرگرتنی پێکوتە بۆ مەناسیکی حەج
بەناوی خودای گەورە
سەماحەتی مەڕجەعی بەڕێز، شێخ محەمەد ئەلیەعقووبی (دام ظله الشریف)
سڵاو و ڕەحمەت و بەرەکەتی خوداتان لێ بیت
بەپێی بڕیارەکانی ئەم دواییە، لەسەر هەموو حاجییەک پێویستە کە دەیەوێت فەریزەی حەج بەجێ بهێنێ، دەبێت پیکوتەی کۆرۆنا بەکار بهێنێت و بەڵگەی سەلماندنیشی نیشان بدات تا ڕێی پێ بدرێت بۆ بەجێگەیاندنی حەج.
پرسیار: ئایا کەسێک کە ڕێکارەکانی چوونی بۆ حەج تەواو کردووە بە مەبەستی حەج لەبری کەسێکی تر پێش ئەوەی خۆی حەجی کردبێت و کەسەکە ناوی لە تیروپشکدا دەرچووبێت و لەڕووی ماددییەوە لە توانایدا هەبێت بچێت واجبە لەسەری پێکوتە وەرگرێت یان سەرپشکە لەوەی پێکوتەکە وەرگرێت و بچێت بۆ حەج یان وەری نەگرێت و نەچێ؟ بەتایبەت لە کاتێکدا کە متمانەی بە پێکوتەکە نەبێت و ترسی لێی هەبێت.
خوای گەورە بتان پارێزێ و پشتیوانتان بێت و بەردەوام وەک سێبەری ڕەحمەت بن بۆ ئیمانداران.
بەناوی خودای گەورە
سڵاو و ڕەحمەتی خوای گەورەتان لێ بێت
وەرگرتنی دەرمان دژی پەتاکان پێشەکیی واجبە و خۆشی واجب دەبێت، هەر وەک بەدەستهێنانی پاسپۆرت و ڕێککەوتن لەگەڵ سەرپەرشتیاری گەشت. ئەگەر ترس لە ئارادا بوو لە وەرگرتنی پێکوتەیەکی تایبەت، با پێکوتەیەکی تر وەربگرێت. بەڵێ ئەگەر هەندێک نەخۆشیی هەبێت یان بارودۆخێکی جەستەیی تایبەتی هەبێ، بەجۆرێک کە وەرگرتنی پیکوتە زیانی زۆری پێ بگەیەنێت، یان لە مەوسیمی حەجدا پەتایەکی ترسناک ڕوو بدات خوا نەخواستە، ئەو کاتە جایزە دوا بخرێت بۆ ساڵێکی تر و نەچوون بۆ سەفەر. ئەگەر لە بارودۆخێکدا بوو کە بە تەواوی پەکی کەوتبوو لە بەجێهێنانی حەج لە ساڵانی دواتردا، ئەوا دەتوانێت کەسێکی تر بکات بە جێنشینی خۆی حەجەکەی بۆ بکات بەو تواناییەی کە هەیەتی. ئەگەر توانای بۆ گەڕایەوە و توانیی ساڵێکی تر بچێت، ئینشائەڵڵا خۆی دەچێت بۆ بەجێهێنانی مەناسیکەکە.
موحەممەد ئەلیەعقووبی
25 شعبان 1442