سوودی دووپات بوونەوەی چیرۆکەکان لە قورئاندا

| |عدد القراءات : 391
  • Post on Facebook
  • Share on WhatsApp
  • Share on Telegram
  • Twitter
  • Tumblr
  • Share on Pinterest
  • Share on Instagram
  • pdf
  • نسخة للطباعة
  • save

سوودی دووپات بوونەوەی چیرۆکەکان لە قورئاندا

1.     دووپات بوونەوە و بەردەوامیی ژەمی دەرمان و نەوەستان لە بەکارهێنانی دەرمان  بۆ یەک جار لە کاتی هەوڵدان بۆ چاکسازیی دیاردەیەکی لادەر، یان پڕکردنەوەی کێماسییەک، یان چارەی خراپەیەک لە هزر، یان عەقیدە و ڕەفتاری ئوممەتدا، بۆ نموونە دەبینیت چیرۆکی هەندێک لە پێغەمبەران لە قورئاندا زیاد لە دە جار دووبارە بپتەوە و هەر جارەش چێژ و کاریگەریی خۆی هەیە لە گەیاندنی مەبەستدا و جێدەستێک جێدەهێڵێت جیاوازە لەوەی تریان هەرچەندە هەموویان یەک ناوەڕۆکیان هەیە.

کاتێک دەمانەوێت خۆنواندن و ڕووتیی ژنان لەبەرچاوی پیاوان و خۆکردن بە شەیتانیان بخەینە بەر باس کە دەبنە ڕێگر لە زیکر و بەندایەتیی خوا لە پێناو بەرجەستەکردنی وتەکەی ئیبلیس بە کردەوە: [لأَقْعُدَنَّ لَهُمْ صِرَاطَكَ الْمُسْتَقِيمَ، ثُمَّ لآتِيَنَّهُم مِّن بَيْنِ أَيْدِيهِمْ وَمِنْ خَلْفِهِمْ وَعَنْ أَيْمَانِهِمْ وَعَن شَمَآئِلِهِمْ وَلاَ تَجِدُ أَكْثَرَهُمْ شَاكِرِينَ] (الأعراف: 16 - 17) واتە: بە دڵنیاییەوە لەسەر ڕێگە ڕاستەکەت بۆسەیان بۆ دادەنێم، پاشان لە نێوان دەستانیان و لە پشتیانەوە و لە ڕاست و چەپیانەوە بۆیان دەچم، زۆربەشیان نابینیت سوپاسگوزار بن. ئەم فاسقانە ڕێگا و شێوازی جۆراوجۆر دەگرنە بەر بۆ بزواندن و گومڕاکردنی پیاوان، بۆ ئەوەی بیانخەنە گوناهەوە، لە ڕووتی و خۆدەرخستنەوە لەسەر جادە بیگرە تا دەگاتە جووڵەی هەستبزوێن لە زانکۆکان بۆ دەرخستنی جوانییەکانی جەستە، تا دەگاتە وەرزش و دیمەنە قێزەونەکان لە هونەردا.

کاتێک دەمانەوێت بەرەنگاری ئەم دەردە کوشندەیە ببینەوە لە کۆمەڵگەدا، دەکرێت چارەسەر بکرێت لە کتێبێکدا لەبارەی دیاردە کۆمەڵایەتییە لادەرەکاندا و لە کتێبێکدا لەبارەی پرسەکانی ئافرەت و کتێبێک لەبارەی کاریگەریی وەرزش و هونەر لە تێکدانی ئەخلاقی کۆمەڵدا و کتێبێک لەبارەی کێشەکانی خوێندکارانی زانکۆ و هیوایەت و خواستەکانیان و کتێبێک بە هەمان ناوەڕۆک لەبارەی لاوانەوە و کتێبێک لەبارەی فیقهی خێزانەوە کە پەیوەندییە خێزانی و کۆمەڵایەتییەکان بەپێی ڕێنماییەکانی شەریعەتی ئیسلام لەخۆ بگرێت، لەبەرئەوەی ئەم کێشە گرنگە دەچێتە هەموو ئەم تەوەرانەوە، باسکردنی لە هەریەک لە تەوەرەکاندا وێنە و شێوەیەکی پێ دەدات کە جیاوازە لەوەی لە تەوەرێکی تریاندا دەیبەخشێت و کەمتر نەبێت لە ژمارەی  ئەو توێژانەی ئەم کتێبانەیان ئاڕاستە دەکرێت، لە ئەنجامدا وێنەکە کامڵ دەبێت کاتێک لە هەموو ڕووەکانەوە دەخرێتە بەر باس.([1])

2.     سوودوەرگرتن لە هەموو ڕێگە جیاوازەکان بۆ هیدایەتی مرۆڤ کە سێ جیهانی هەیە، نەفس و ژیری و دڵ. دەبینیت هەموویانی بەگەڕ خستووە و خستوونیەتیە خزمەتی مرۆڤەوە بۆ ڕاکێشانی بەرەو تاعەتی خودای گەورە. ئەمەم بە هەندێک درێژەوە لە وانەکانی (با بگەڕێینەوە بۆ قورئان) ڕاڤە کردووە.

بەزۆری دەیبینیت کە فیترەت دەهێنێتە گۆ و دەیبزوێنێت، لە هەندێک فەرموودەدا هۆکاری دابەزاندنی قورئانی بەمە وەسف کردووە کە : بۆ ئەوەیە قووڵاییەکانی سروشتیان ببزوێنێت. چونکە ناخ ڕوونترین بەڵگە و ڕاستترینە و کەس ڕەتی ناکاتەوە. گوێ لە خودای گەورە بگرە کە فیترەت دەدوێنێت لەبارەی بەدیهێنەرەوە: [أَفَرَأَيْتُم مَّا تُمْنُونَ، أَأَنتُمْ تَخْلُقُونَهُ أَمْ نَحْنُ الْخَالِقُونَ]،[أَفَرَأَيْتُم مَّا تَحْرُثُونَ، أَأَنتُمْ تَزْرَعُونَهُ أَمْ نَحْنُ الزَّارِعُونَ]،[أَفَرَأَيْتُمُ الْمَاء الَّذِي تَشْرَبُونَ، أَأَنتُمْ أَنزَلْتُمُوهُ مِنَ الْمُزْنِ أَمْ نَحْنُ الْمُنزِلُونَ]،[أَفَرَأَيْتُمُ النَّارَ الَّتِي تُورُونَ، أَأَنتُمْ أَنشَأْتُمْ شَجَرَتَهَا أَمْ نَحْنُ الْمُنشِؤُونَ](الواقعة: 58 - 72) واتە: ئایا سەرنجی ئەو تۆوەتان داوە کە لێتانەوە دەڕژێ؟ ئایا ئێوە دروستتان کردووە یان ئێمە بەدیمان هێناوە؟ ئایا سەرنجی ئەوەتان نەداوە کە دەیچێنن؟ ئایا ئێمە دەیڕوێنین یان ئێوە؟ ئایا سەرنجی ئەو ئاوەتان نەداوە کە دەینۆشن؟ ئایا ئێوە داتان بەزاندووە یان ئێمە؟ ئایا سەرنجی ئەو ئاگرەتان نەداوە کە هەڵی دەکەن؟ ئایا ئێوە دارەکەیتان دروست کردووە یان ئێمە؟ یان لە حاڵەتی گلەییکردن لە مرۆڤی سەرپێچیکاردا دەفەرموێت: [هَلْ جَزَاء الإِحْسَانِ إِلا الإِحْسَانُ] (الرحمن: 60) واتە: ئایا پاداشتی چاکە هەر چاکە نییە؟ ئەمە لە کاتێکدایە کە تۆ لە نیعمەتەکانی خودادا ڕۆ چوویت: [وَإِن تَعُدُّواْ نِعْمَتَ اللّهِ لاَ تُحْصُوهَا] (إبراهيم: 34) واتە:  ئەگەر بتانەوێت نیعمەتەکانی خودا بژمێرن ناتوانن.



([1]) چەند نامیلکە و بلاوکراوەیەک بڵاو کراوەتەوە کە ئەم تەوەرە ناوبراوانە لەخۆ دەگرێت بە فەزڵی خودای گەورە.