کیانی زایۆنی لە دەرکەوتەکانی نەخۆشییەکەیە و ئەسڵی نەخۆشییەکە چارەسەر بکەن
کیانی زایۆنی لە دەرکەوتەکانی نەخۆشییەکەیە و ئەسڵی نەخۆشییەکە چارەسەر بکەن
کاتێک موسوڵمانانی ئەمڕۆ گرنگی بە کاروباری دەوڵەتی بێنرخی زایۆنی دەدەن و هەوڵ دەدەن لەناوی بەرن، پێویستە سەرنجی ئەوە بدەن کە ئەم دەوڵەتە هیچ نییە جگە لە یەکێک لە دەرکەوتەکانی نەخۆشییە سەرەکییەکە کە لەسەر جەستەی ئوممەتی ئیسلامی دەرکەوتووە و لە ئەنجامی هەبوونی نەخۆشییەکی شاراوە و قووڵدایە لە جەستەیدا کە ئەوەش هۆکارە ئەسڵییەکەیە بۆ ئەم دەرکەوتانە. نەخۆشییەکەش بریتییە لە دوورکەوتنەوەی موسوڵمانان لە مەنهەجی ئیلاهی لە ژیانیاندا، کەواتە پێویست نییە گرنگی بە دەرکەوتەکانی نەخۆشییەکە بدەن و پێوەی سەرقاڵ ببن. بە دەربڕینی یەکێک لە بیرمەندان([1])، نموونەی ئەوە وەک ئەوە وایە کە لە گۆڕەپانی زۆرانی گایەکاندا ڕوو دەدات. گای ورووژاو هەموو تەرکیز و گرنگیپێدان و تووڕەیی و هێزی خۆی دەخاتە سەر پەڕۆ سوورەکە و زۆرانبازەکە لەبیر دەکات کە پەڕۆکەی هەڵگرتووە. زۆرانبازەکە خەنجەر دەکات بە ملیدا کە دەبێتە هۆی کوشتنی، ئەویش لە مەرگی خۆی بێئاگایە تا دەمرێت و لەناو دەچێت. ئایا حاڵمان لە حاڵی ئەو گایە ناچێ؟ سەرنج دەدەیت کە ئوممەت لە سەرکەوتن بەسەر دوژمنانیدا نزیک دەبێتەوە هەرکاتێک بەسەر خۆیدا سەرکەوێت، بە ئەندازەی ئەوەی دەگەڕێتەوە بۆ لای خودای گەورە.
([1]) ئەویش شێخ جودة سەعیدە.