فیقهی بەرەنگاربوونەوەی کافر و تاغووتەکان
فیقهی بەرەنگاربوونەوەی کافر و تاغووتەکان
ئەم فیقهە سەرجەم لایەنەکانی ژیان لەخۆ دەگرێت، کام لەو بیرانەی کە قورئان بڵاوی کردوونەتەوە، لەژێر ئەو شتەدا کۆ دەبنەوە کە دەکرێت بە فیقهی بەرەنگاربوونەوەی کافران ناو بنرێت؟ خودای گەورە دەفەرموێت: [وَلاَ تَهِنُواْ فِي ابْتِغَاء الْقَوْمِ إِن تَكُونُواْ تَأْلَمُونَ فَإِنَّهُمْ يَأْلَمُونَ كَمَا تَأْلَمونَ وَتَرْجُونَ مِنَ اللّهِ مَا لاَ يَرْجُونَ وَكَانَ اللّهُ عَلِيمًا حَكِيماً] (النساء: 104) واتە: لاواز مەبن لە ڕاوەدونانی ئەوانە، ئەگەر ئێوە هەست بە ئازار و ناخۆشی دەکەن، ئەوانیش هەستی پێ دەکەن، بەڵام ئێوە ئومێدتان بە خودا هەیە و ئەوان نییانە. خوداش زانا و حەکیمە. کەواتە بۆچی لە بەرەنگاربوونەوەیان بترسین مادام زیان بۆ هەردوو لایە نەک بۆ یەک لا؟ جیاوازییەکە ئەوەیە کە ئێوە ئومێدتان بەوە هەیە کە خودا لە دواڕۆژدا دەتان داتێ، کەواتە زیانتان نەکردووە، بەڵام ئەوان ئەو ئومێدەیان نییە لای خودا جگە لە سزای قورس.
هەروەها خودای گەورە دەفەرموێت: [وَظَنُّوا أَنَّهُم مَّانِعَتُهُمْ حُصُونُهُم مِّنَ اللَّهِ فَأَتَاهُمُ اللَّهُ مِنْ حَيْثُ لَمْ يَحْتَسِبُوا وَقَذَفَ فِي قُلُوبِهِمُ الرُّعْبَ يُخْرِبُونَ بُيُوتَهُم بِأَيْدِيهِمْ وَأَيْدِي الْمُؤْمِنِينَ فَاعْتَبِرُوا يَا أُولِي الأَبْصَارِ] (الحشر: 2) واتە: وا گومان دەبەن کە قەڵاکانیان دەیانپارێزێت لە خودا، خودا لەو شوێنەوە کە حسابیان بۆ نەکردبوو بۆیان چوو و ترسی خستە دڵیانەوە و خانووەکانیان بە دەستی خۆیان و ئیمانداران دەڕووخێنن، کەواتە ئەی ئەو کەسانەی بیناییتان هەیە! پەند وەربگرن.
هەروەها خودای گەورە دەفەرموێت: [مَا كَانَ لأَهْلِ الْمَدِينَةِ وَمَنْ حَوْلَهُم مِّنَ الأَعْرَابِ أَن يَتَخَلَّفُواْ عَن رَّسُولِ اللّهِ وَلاَ يَرْغَبُواْ بِأَنفُسِهِمْ عَن نَّفْسِهِ ذَلِكَ بِأَنَّهُمْ لاَ يُصِيبُهُمْ ظَمَأٌ وَلاَ نَصَبٌ وَلاَ مَخْمَصَةٌ فِي سَبِيلِ اللّهِ وَلاَ يَطَؤُونَ مَوْطِئًا يَغِيظُ الْكُفَّارَ وَلاَ يَنَالُونَ مِنْ عَدُوٍّ نَّيْلاً إِلاَّ كُتِبَ لَهُم بِهِ عَمَلٌ صَالِحٌ إِنَّ اللّهَ لاَ يُضِيعُ أَجْرَ الْمُحْسِنِينَ، وَلاَ يُنفِقُونَ نَفَقَةً صَغِيرَةً وَلاَ كَبِيرَةً وَلاَ يَقْطَعُونَ وَادِياً إِلاَّ كُتِبَ لَهُمْ لِيَجْزِيَهُمُ اللّهُ أَحْسَنَ مَا كَانُواْ يَعْمَلُونَ] (التوبة: 120 - 121) واتە: ئەهلی مەدینە و ئەعرابەکانی دەوروبەری نابێت سەرپێچیی پێغەمبەری خودا بکەن ونابێت خۆیان لەو لەپێشتر حساب بکەن، لەبەر ئەوەی هیچ شتێکیان تووش نابێت لە تینوویەتی و ناڕەحەتی و برسییەتی لەڕێی خودادا، هەروەها ناچنە هیچ شوێنێکەوە کە کافرەکان پێیان ناخۆش بێت و تۆڵە لە دوژمنەکانیان ناکەنەوە مەگەر ئەوەی خودا چاکەیان بۆ دەنووسێت. خودای گەورە چاکەی چاکەکاران ون ناکات، هەروەها هیچ شتێک نابەخشن بچووک بێت یان گەورە و ناچنە هیچ شوێنێکەوە مەگەر ئەوەی بۆیان نووسراوە پاداش بدرێنەوە زۆر لەوە باشتر کە ئەنجامیان داوە. کەواتە بۆچی دەبێت کەموکورتی و تەقسیر هەبێت لە پێشکەشکردنی ئەوەی تاعەتی خودا دەیەوێت لە هەوڵ و سامان؟ هەروەها بۆچی گومانی خراپ بە خودا ببرێت؟ ئەو شتەی کە ڕوودەدات بۆ خەڵک کاتێک داوایان لێ بکرێت ئەو ئەرکە شەرعییەی لەسەرشانیانە وەک خومس و زەکات و شتی تر، بیدەن؟ هەروەها خوای گەورە دەفەرموێت: [ثُمَّ نُنَجِّي رُسُلَنَا وَالَّذِينَ آمَنُواْ كَذَلِكَ حَقّاً عَلَيْنَا نُنجِ الْمُؤْمِنِينَ] (يونس: 103) واتە: پاشان پێغەمبەرەکانمان و ئیماندارەکان ڕزگار دەکەین، بەو شێوەیە حەقە لەسەر ئێمە ئیمانداران ڕزگار کەین.
هەروەها ئەم ئایەتە پیرۆزانەی سوورەتی موحەمەدیش لەم بارەیەوەن، ئەگەر بتوانیت بە ڕۆح و بیر و دڵت بگەڕێیتەوە بۆ ئەو سەردەمی خۆشبەختییەی ژیانی مرۆڤایەتی و بیر لەوە بکەیتەوە کە تۆش یەکێکیت لە ئیماندارانی چواردەوری پێغەمبەر (صلی الله علیه وآله) کە لە سەردەمی قورسیی سەرەتای پێغەمبەرایەتیدا لەگەڵیان بوویت ئەو کاتەی کەم و لاواز بوون و قورەیش بە خراپترین شێوە ئەشکەنجەیان دەدان تا ئەو کاتەی لاوازی و نائومێدی ڕووی کردە موشریکەکان پاش جەنگی ئەحزاب، تا جڵەوی دەستپێشخەری کەوتە دەست پێغەمبەر (صلی الله علیه وآله) و سەرکەوتنی یەک لە دوای یەکیان بەدەست هینا لە حودەیبیە تا فەتحی خەیبەر و فەتحی مەککە و تائیف و یەمەن و هەموو دورگەی عەرەبی. بهێنە بەر چاوت تۆ لەوێیت و ئەو بانگەوازە قورئانییە گەورەیە لەلایەن خودای هەڵسوڕێنەری ژیانت و بەدیهێنەری ئاسمان و زەوییەوە پێ دەگات و ڕاستەوخۆ پێت دەڵێت: [بِسْمِ اللّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ] [الَّذِينَ كَفَرُوا وَصَدُّوا عَن سَبِيلِ اللَّهِ أَضَلَّ أَعْمَالَهُمْ، وَالَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ وَآمَنُوا بِمَا نُزِّلَ عَلَى مُحَمَّدٍ وَهُوَ الْحَقُّ مِن رَّبِّهِمْ كَفَّرَ عَنْهُمْ سَيِّئَاتِهِمْ وَأَصْلَحَ بَالَهُمْ، ذَلِكَ بِأَنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا اتَّبَعُوا الْبَاطِلَ وَأَنَّ الَّذِينَ آمَنُوا اتَّبَعُوا الْحَقَّ مِن رَّبِّهِمْ كَذَلِكَ يَضْرِبُ اللَّهُ لِلنَّاسِ أَمْثَالَهُمْ، فإذا لَقِيتُمُ الَّذِينَ كَفَرُوا فَضَرْبَ الرِّقَابِ حَتَّى إذا أَثْخَنتُمُوهُمْ فَشُدُّوا الْوَثَاقَ فَإِمَّا مَنّاً بَعْدُ وَإِمَّا فِدَاء حَتَّى تَضَعَ الْحَرْبُ أَوْزَارَهَا ذَلِكَ وَلَوْ يَشَاء اللَّهُ لانتَصَرَ مِنْهُمْ وَلَكِن لِّيَبْلُوَ بَعْضَكُم بِبَعْضٍ وَالَّذِينَ قُتِلُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ فَلَن يُضِلَّ أَعْمَالَهُمْ، سَيَهْدِيهِمْ وَيُصْلِحُ بَالَهُمْ، وَيُدْخِلُهُمُ الْجَنَّةَ عَرَّفَهَا لَهُمْ، يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِن تَنصُرُوا اللَّهَ يَنصُرْكُمْ وَيُثَبِّتْ أَقْدَامَكُمْ، وَالَّذِينَ كَفَرُوا فَتَعْساً لَّهُمْ وَأَضَلَّ أَعْمَالَهُمْ، ذَلِكَ بِأَنَّهُمْ كَرِهُوا مَا أَنزَلَ اللَّهُ فَأَحْبَطَ أَعْمَالَهُمْ، أَفَلَمْ يَسِيرُوا فِي الأَرْضِ فَيَنظُرُوا كَيْفَ كَانَ عَاقِبَةُ الَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ دَمَّرَ اللَّهُ عَلَيْهِمْ وَلِلْكَافِرِينَ أَمْثَالُهَا، ذَلِكَ بِأَنَّ اللَّهَ مَوْلَى الَّذِينَ آمَنُوا وَأَنَّ الْكَافِرِينَ لا مَوْلَى لَهُمْ([1])، إِنَّ اللَّهَ يُدْخِلُ الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِن تَحْتِهَا الأَنْهَارُ وَالَّذِينَ كَفَرُوا يَتَمَتَّعُونَ وَيَأْكُلُونَ كَمَا تَأْكُلُ الأَنْعَامُ وَالنَّارُ مَثْوًى لَّهُمْ، وَكَأَيِّن مِّن قَرْيَةٍ هِيَ أَشَدُّ قُوَّةً مِّن قَرْيَتِكَ الَّتِي أَخْرَجَتْكَ أَهْلَكْنَاهُمْ فَلا نَاصِرَ لَهُمْ، أَفَمَن كَانَ عَلَى بَيِّنَةٍ مِّن رَّبِّهِ كَمَن زُيِّنَ لَهُ سُوءُ عَمَلِهِ وَاتَّبَعُوا أَهْوَاءهُمْ] (محمد:1-14) واتە: ئهوانهی کافر بوون و بهرههڵستیی ڕێبازی خوایان کرد، خوا کردهوهکانیانی ون و پووچ کردۆتهوه، ئهوانهش باوهڕیان هێناوه و کار و کردهوهی چاکیان ئهنجام داوه و باوهڕیان هێناوه بهو قورئانه که بۆ موحەممەد دابهزێنراوه کە ههر ئهویش ڕاسته و لهلایهن پهروهردگارهوه دابەزیوە. ئهوانه خوا چاوپۆشیی کردووه له گوناههکانیان و مێشکیانی ئاسوودە کردووە. لەبەر ئەوەی کافرەکان شوێن باتڵ کەوتوون و ئیماندارەکان شوێن حەق کەوتوون کە لەلایەن خوداوەیە خودا بەم شێوەیە نموونە بۆ خەڵک دەهێنێتەوە. کەواتە هەرکاتێک بەرەنگاری کافرەکان بوونەوە لە گەردنیان بدەن تا ئەو کاتەیتێکیان دەشکێنن و لێیان بە دیل دەگرن، پاشان بە پیاوەتی یان لە بەرانبەر قەرەبوویەکدا ئازادیان دەکەن تا ئەو کاتەی جەنگ بە دوایی دەگات. ئەگەر خودا بیویستایە سەریانی دەخست، بەڵام بۆ ئەوەی بەهۆی یەکترەوە تاقیتان بکاتەوە، ئەوانەی لە ڕێی خوادا کوژران، خودا کردەوەکانیان زایە ناکات، هیدایەتیان دەدات و بیریان ئاسوودە دەکات و دەیانخاتە بەهەشتێکەوە کە بۆ ئەوان باس کراوە. ئەی ئەو کەسانەی ئیمانتان هێناوە! ئەگەر پاڵپشتی خودا بن خودا پاڵپشتیتان دەکات و جێپێتان قایم دەکات. ئەوانەی کافر بوون لەناو چن و کردەوەکانیان زایە بێت. لەبەر ئەوەی ڕقیان لەوە بوو کە خودا ناردبووی و کردەوەکانیان زایە بوو. ئایا بۆچی ناچن بە زەویدا بگەڕێن ببینن ئااکامی ئەوانەی پێش خۆیان چۆن بووە؟ خوا لەناوی بردوون و کافرەکانیش هەر وایان لێ دێت. لەبەر ئەوەی خوا پشتیوانی ئەوانەیە کە ئیمانیان هێناوە و کافرەکان پشتیوانیان نییە. خوای گەورە ئەوانەی ئیمانیان هێناوە و کردەوەی چاکەیان کردووە دەخاتە بەهەشت و باخی واوە کە ڕووبار بە ژێریدا دەڕوات، ئەوانەش کە کافر بوون وەک ئاژەڵ چێژ وەردەگرن و دەخۆن، ئاگر جێگایانە. چەندان ئاوەدانی هەبوون لە هی تۆ بەهێزتر کە تێیدا دەرکرایت، لەناومان بردن و هیچ پشتیوانێکیشیان نەبوو. ئایا کەسێک کە لەسەر ڕێی ڕاست و بەڵگەی ڕوونە لەلایەن پەروەردگارەکەیەوە وەک ئەو کەسانەیە کە کردەوە خراپەکانیان لا شیرین کراوە و شوێن هەوا و ئارەزوویان کەوتوون؟ هەروەها دەفەرموێت: ،[وَعَدَ اللَّهُ الَّذِينَ آمَنُوا مِنكُمْ وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ لَيَسْتَخْلِفَنَّهُم فِي الأَرْضِ كَمَا اسْتَخْلَفَ الَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ وَلَيُمَكِّنَنَّ لَهُمْ دِينَهُمُ الَّذِي ارْتَضَى لَهُمْ وَلَيُبَدِّلَنَّهُم مِّن بَعْدِ خَوْفِهِمْ أَمْنًا يَعْبُدُونَنِي لا يُشْرِكُونَ بِي شَيْئًا وَمَن كَفَرَ بَعْدَ ذَلِكَ فَأُوْلَئِكَ هُمُ الْفَاسِقُونَ] (النور: 55). واتە: خودا بەڵێنی بەوانە داوە کە ئیمانیان هێناوە و کردەوەی چاکیان ئەنجام داوە لە سەر زەوی بیان کا بە جێنشین وەک چۆن کەسانی پێش ئێوەی کردووە بە جێنشین و دینەکەیان کە خودا پێی ڕازی بووە جێگیر دەکات و پاش ترسانیان ئاسایشیان بۆ دەکات بە جێگرەوە و من دەپەرستن و هیچ هاوەڵێکم بۆ بڕیار نادەن، هەرکەسێک پاش ئەوە کافر ببێت ئەوە لە فاسقانە.
هەروەها لەو چوارچێوەیەدا هۆشداری دەدات لە هەوڵی مونافیقەکان کە پشتی ئیمانداران بەردەدەن لە بەرەنگاریی دوژمندا و گاڵتە بە لاوازیی توانایان دەکەن و بێئاگان لە ڕازی هێزی ئیمانداران کە بریتییە لە پەیوەندییان بە خودای گەورەوە. خودای گەورە ئەمەی بە گوێی پێغەمبەردا دا: [إِذْ يَقُولُ الْمُنَافِقُونَ وَالَّذِينَ فِي قُلُوبِهِم مَّرَضٌ غَرَّ هَؤُلاء دِينُهُمْ وَمَن يَتَوَكَّلْ عَلَى اللّهِ فإن اللّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٌ](الأنفال: 49). واتە: کاتێک مونافیقەکان و ئەوانەی نەخۆشی لە دڵیاندا هەیە دەڵێنڵ ئەوانە بەهۆی دینەکەیانەوە سەریان لێ شێواوە. هەرکەسێک پشت بە خودا ببەستێ خودا عەزیز و حەکیمە.
لەژێر ئەم چوارچیوەیەدا، واتە فیقهی بەرەنگاربوونەوەی کافران، هەموو بەڵێنەکانی خودا بۆ سەرکەوتن و زاڵبوون و میراتگریی زەوی جێی دەبیتەوە و سەرەنجام بۆ ئیماندارانە و خودا لەگەڵیانە و فریشتەکانی دەنێرێت بۆ لایان و ئارامییان لەلای خوداوە بۆ دەهێنن و ترس و خەمیان لێ دەڕەوێننەوە. هەروەها گرێبەستێکی کڕینی لەگەڵ بەستوون، نەفس و ماڵیان لێ دەکڕێت و بەهەشتیان پێ دەدات. بەم شێوەیە چەن هێندەی قەرزەکەیان دەداتەوە کە لە پێناوی خودادا بەخشیویانە. ئەم پوختەیە لەوە زیاتر درێژە هەڵناگرێ.
گەورەترین حەقیقەت کە قورئان لەم بوارەدا دەیسەلمێنێت ئەوەیە کە سەرکەوتن و شکان لەبەردەم دوژمنی دەرەکیدا (کافران) لقێکە لە سەرکەوتن و تێکشکان لەبەردەم دوژمنی ناوەکی، واتە نەفسی ئەممارە کە شەیتانە. دەبینیت کاتێک بەڵێنی بە ئیمانداران دەدات بیانکات بە جێنشین و میراتگری زەوی و ئەوەی لەسەریەتی، چاکسازیی خود و جێبەجێکردنی مەنهەجی ئیلاهی لەسەر خود دەکات بە هەنگاوی یەکەم. خودای گەورە دەفەرموێت: [وَنُرِيدُ أَن نَّمُنَّ عَلَى الَّذِينَ اسْتُضْعِفُوا فِي الأَرْضِ وَنَجْعَلَهُمْ أَئِمَّةً وَنَجْعَلَهُمُ الْوَارِثِينَ، وَنُمَكِّنَ لَهُمْ فِي الأَرْضِ وَنُرِي فِرْعَوْنَ وَهَامَانَ وَجُنُودَهُمَا مِنْهُم مَّا كَانُوا يَحْذَرُونَ](القصص: 5 - 6) واتە: دەمانەوێت چاکە و منەت بکەین بەسەر ئەوانەی لاواز و ژێردەستە بوون لەسەر زەوی، بەوەی بیان کەین بە پێشەوا و میراتگری زەوی و جێگیر و دامەزراویان بکەین لەسەر زەوی و ئەوەی فیرعەون و هامان و سەربازەکانیان لێی دەترسان نیشانیان بدەین. کەواتە سەرەتا دەیان کات بە ئیمام، ئەوەش بە واتای پاککردنەوەی ناخ و نەفسیانە، جەختیش لەوە دەکاتەوە کە سەرکەوتن بەسەر کافراندا هیچ بەهایەکی نییە ئەگەر هاوتا نەبێت لەگەڵ سەرکەوتن بەسەر شەیتاندا و پاککردنەوەی کردار بۆ خودای گەورە چونکە کردار ئەگەر لە پێناوی خودادا نەبێت، ئەوان و کافران لە یەک ئاستدان و هەردوو ئەهلی دونیان و هیچ بەشێکیان لە دواڕۆژدا نییە.
بۆ نموونە لە دۆڕانی موسوڵماناندا لە جەنگی ئوحود و ئەو زیانە بەئازارەی بەریان کەوت، خوای گەورە پییان دەفەرموێت: [إِنَّ الَّذِينَ تَوَلَّوْاْ مِنكُمْ يَوْمَ الْتَقَى الْجَمْعَانِ إِنَّمَا اسْتَزَلَّهُمُ الشَّيْطَانُ بِبَعْضِ مَا كَسَبُواْ]( آل عمران: 155) واتە: ئەوانەی کاتێک دوو لەشکرەکە پێک گەیشتن هەڵاتن، ئەوە شەیتان فریوی دان بەهۆی هەندێک لە کردەوەکانیانەوە. کەواتە دۆڕان و هەڵاتنیان بەهۆی ئەو کردەوە خراپانەوە بووە کە کردوویانە، لە بەرانبەریشدا خوای گەورە دەفەرموێت: [إِن تَنصُرُوا اللَّهَ يَنصُرْكُمْ] (محمد: 7) واتە: ئەگەر پاڵپشتی خودا بن، خودا پاڵپشتتانە. پشتیوانیی خودا بە گوێڕایەڵیی فەرمانەکانی دەبێت، ئەگەر نا ئەو پیویستی بە کەس نییە. ئایەتەکەی پێشتر : [وَعَدَ اللَّهُ الَّذِينَ آمَنُوا مِنكُمْ] واتە: خودا بەڵێنی داوە بەوانەی ئیمانیان هێناوە لە ناو ئێوەدا. لێرەدا پێغەمبەر (صلی الله علیه وآله) ڕوو بە سریەی موجاهیدەکان کە لە جەنگ دەگەڕانەوە فەرمووی: سڵاوتان لێ بێت، جیهادی بچووکتان تەواو کرد، جیهادی گەورە ماوە، وتیان: ئەوە چ شتێکە ئەی پێغەمبەری خودا؟ فەرمووی: جیهادی نەفس.([2])
([1]) ئەم ئایەتە چوارچێوەی گشتی ئەو بەرەنگاربوونەوەیە نیشان دەدات کە ئیمانداران خاوەنیان هەیە و چاودێرییان دەکات و پەروەردە و خۆشبەختی و چاکسازییان دەگرێتە ئەستۆ کە ئەو خاوەنەش خوای گەورەیە لەکاتێکدا کافرەکان خاوەنیان نییە بەڵکو خاوەنەکەیان شەیتانی لاوازە کە لە کاتی بەرەوڕووبەەنەوەدا پشتیان بەردەدات و ڕادەکات [وَإِذْ زَيَّنَ لَهُمُ الشَّيْطَانُ أَعْمَالَهُمْ وَقَالَ لاَ غَالِبَ لَكُمُ الْيَوْمَ مِنَ النَّاسِ وَإِنِّي جَارٌ لَّكُمْ فَلَمَّا تَرَاءتِ الْفِئَتَانِ نَكَصَ عَلَى عَقِبَيْهِ وَقَالَ إِنِّي بَرِيءٌ مِّنكُمْ إِنِّي أَرَى مَا لاَ تَرَوْنَ إِنِّيَ أَخَافُ اللّهَ وَاللّهُ شَدِيدُ الْعِقَابِ] (سورة الأنفال: 48).
([2]) الكافي: 5/12 ، باب: وجوه الجهاد.