قورئان چارەسەری نەخۆشییە کۆمەڵایەتییەکانمانە
قورئان چارەسەری نەخۆشییە کۆمەڵایەتییەکانمانە
با هەوڵی خۆمان بخەینە گەڕ بۆ سوودوەرگرتن لە قابیلییەت و توانای قورئان بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشییەکانی مرۆڤایەتی و بەرزکردنەوەی ئاستی بە پەیژەی کەماڵدا. قورئان زیندوو و نەمر و زۆر بەخشندەیە تا ڕۆژی قیامەت. لە نەمرییەکانی ئەوەیە کە نەخۆشی دەستنیشان دەکات و چارەسەریش پێشکەش دەکات بۆ هەموو کۆمەڵگەیەک و هەموو سەردەمێک، ئێمە هیچمان لەسەر نییە ئەوە نەبێ ڕاوێژ بە ناوەڕۆکی قورئان بکەین و داوای چارەسەری دەرد و نەخۆشییە کۆمەڵایەتی و تاکەکەسییەکانمانی لێ بکەین.
کاتێک ئوممەت تووشی لێکترازان و هەڵوەشانەوە بوو، چارەسەرەکەیان بریتییە لەوەی خوای گەورە فەرموویەتی: [وَاعْتَصِمُواْ بِحَبْلِ اللّهِ جَمِيعاً وَلاَ تَفَرَّقُواْ](آل عمران: 103) واتە: هەمووتان دەست بە حەبلی خوداوە بگرن و لێک مەترازێن، پاش ناسینی ئەوەی حەبلی خودا بریتییە لە قورئان و ئەهلی بەیت (علیهم السلام) بە پێی فەرموودەیەکی پیرۆز.
ئەگەر ئوممەت تووشی ترسنۆکی و لاوازی بوو، چاریان ئەم ئایەتەیە کە دەفەرموێت: [أَيْنَمَا تَكُونُواْ يُدْرِككُّمُ الْمَوْتُ وَلَوْ كُنتُمْ فِي بُرُوجٍ مُّشَيَّدَةٍ] (النساء: 78) واتە: لە هەر شوێنێک بن مەرگ یەخەتان دەگرێت، تەنانەت ئەگەر لە بورجی بەرزیشدا بن. هەروەها: [قُلْ إِنَّ الْمَوْتَ الَّذِي تَفِرُّونَ مِنْهُ فإنه مُلاقِيكُمْ] (الجمعة: 8) واتە: بڵێ: ئەو مەرگەی لێی ڕا دەکەن، ڕێتان پێ دەگرێت.
ئەگەر کۆمەڵگا تووشی بەڵا و کارەسات و ناخۆشی بوو، شیفاکەیان ئەو ئایەتەیە کە دەفەرموێت: [أَمْ حَسِبْتُمْ أَن تَدْخُلُواْ الْجَنَّةَ وَلَمَّا يَأْتِكُم مَّثَلُ الَّذِينَ خَلَوْاْ مِن قَبْلِكُم مَّسَّتْهُمُ الْبَأْسَاء وَالضَّرَّاء وَزُلْزِلُواْ حَتَّى يَقُولَ الرَّسُولُ وَالَّذِينَ آمَنُواْ مَعَهُ مَتَى نَصْرُ اللّهِ أَلا إِنَّ نَصْرَ اللّهِ قَرِيبٌ] (البقرة: 214) واتە: ئایا واتان حساب کردووە کە دەچنە بەهەشت بەڵام تووشی ئەو شتانە نابن کە کەسانی پێش ئێوە تووشی بووبوون؟ تووشی ناڕەحەتی و چەڵەمە و زیان بوون و لاواز بوون، تەنانەت پێغەمبەر و ئەوانەی ئیمانیان هێنابوو لەگەڵیدا دەیان گوت: سەرکەوتنی خودا کەی بەدی دێ؟
کاتێکیش هەستیان بە تێکشکان و بێهیوایی کرد، چارەسەریان ئەم ئایەتەیە کە دەفەرموێت: [وَلاَ تَيْأَسُواْ مِن رَّوْحِ اللّهِ إِنَّهُ لاَ يَيْأَسُ مِن رَّوْحِ اللّهِ إِلاَّ الْقَوْمُ الْكَافِرُونَ] (يوسف: 87) واتە: لە ڕەحمەتی خودا بێهیوا مەبن، جگە لە کافرەکان کەس لە ڕەحمەتی خودا بێهیوا نابێت. هەروەها: [وَمَن يَقْنَطُ مِن رَّحْمَةِ رَبِّهِ إِلاَّ الضَّآلُّونَ] (الحجر:56) واتە: جگە لە ستەمکاران کێ لە ڕەحمەتی خودا بێهیوا دەبێت؟ هەروەها: [إِنَّا لَنَنصُرُ رُسُلَنَا وَالَّذِينَ آمَنُوا فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَيَوْمَ يَقُومُ الأَشْهَادُ] (غافر: 51) واتە: ئێمە پێغەمبەرانمان و ئەوانەی ئیمانیان هێناوە لەگەڵیاندا سەر دەخەین لە ژیانی دونیادا و لەو ڕۆژەدا کە شایەدەکان هەڵدەستن.
ئەگەر بەرپرسیارێتیی لادان و تاوانمان خستە سەر غەیری خۆمان، یان خستمانە ئەستۆی کات، با ئەم ئایەتە بخوێنینیەوە: :[وَمَا أَصَابَكَ مِن سَيِّئَةٍ فَمِن نَّفْسِكَ] ( النساء: 79) واتە: هەر بەڵایەکت بەسەردا بێت لە خۆتەوەیە. هەروەها: [إِنَّ اللّهَ لاَ يُغَيِّرُ مَا بِقَوْمٍ حَتَّى يُغَيِّرُواْ مَا بِأَنْفُسِهِمْ] (الرعد: 11) واتەخودای گەورە هیچ گۆڕانێک بەسەر بارودۆخی خەڵکانێکدا ناهێنێت تا خۆیان خۆیان نەگۆڕن. هەروەها: [وَمَا ظَلَمَهُمُ اللّهُ وَلَكِنْ أَنفُسَهُمْ يَظْلِمُونَ] (آل عمران: 117) واتە: خودا ستەمی لەوان نەکرد، بەڵکو خۆیان ستەمیان لە خۆیان کرد. کاتێکیش خەڵک دوای زۆرینە کەوتن و بە زمانی حاڵ وتیان: (الحشر مع الناس عید) واتە: حەشریش لەگەڵ خەڵک جەژنە، بەبێ بیرکردنەوە و چاوکرانەوە. قورئان بەم شێوەیە وەڵامیان دەداتەوە: [وَمَا أكثر النَّاسِ وَلَوْ حَرَصْتَ بِمُؤْمِنِينَ] (يوسف: 103) واتە: هەرچەند سووریش بیت، زۆربەی خەڵک ئیماندار نابن. هەروەها: [وَإِن تُطِعْ أكثر مَن فِي الأَرْضِ يُضِلُّوكَ عَن سَبِيلِ اللّهِ إِن يَتَّبِعُونَ إِلاَّ الظَّنَّ وَإِنْ هُمْ إِلاَّ يَخْرُصُونَ](الأنعام: 116) واتە: ئەگەر گوێڕایەڵی زۆربەی ئەوانە بیت کە لە زەویدان، ڕێگای خودات لێ ون دەکەن. ئەوانە تەنها شوێن گومان کەوتوون، ئەوانە تەنها شوێن وەهم و درۆ دەکەون. هەروەها: [وَمَا يُؤْمِنُ أَكْثَرُهُمْ بِاللّهِ إِلاَّ وَهُم مُّشْرِكُونَ] (يوسف: 106) واتە: زۆربەیان ئیمان ناهێنن، مەگەر ئەوەی موشریک بن.
یەکێکی تر لەو نەخۆشییە کۆمەڵایەتییانەی کە قورئان چارەسەری کردووە بریتییە لە پڕوپاگەندە([1]) کە بریتییە لە دەردێکی کوشندە کە کۆمەڵگە پەرتەوازە دەکات و لەرزۆکی دەکات و بیر و هزری تووشی پەشێوی دەکات. قورئان چارەسەری ئەمەی کردووە و لەبارەیەوە فەرموویەتی: [وَإِذَا جَاءهُمْ أَمْرٌ مِّنَ الأَمْنِ أَوِ الْخَوْفِ أَذَاعُواْ بِهِ وَلَوْ رَدُّوهُ إِلَى الرَّسُولِ وَإِلَى أُوْلِي الأَمْرِ مِنْهُمْ لَعَلِمَهُ الَّذِينَ يَسْتَنبِطُونَهُ مِنْهُمْ وَلَوْلاَ فَضْلُ اللّهِ عَلَيْكُمْ وَرَحْمَتُهُ لاَتَّبَعْتُمُ الشَّيْطَانَ إِلاَّ قَلِيلاً] (النساء: 83) واتە: کاتێک هەواڵێکیان پێ دەگات لەبارەی ئاسایش، یان ترسەوە، بڵاوی دەکەنەوە، بەڵام ئەگەر هەواڵەکەیان ببردایە بۆ لای پێغەمبەر و وەلی ئەمرەکانیان، ئەوانەی ئەهلی تێگەیشتن بوون ڕاستیی بابەتەکەیان دەزانی. ئەگەر فەزڵ و ڕەحمەتی خودا نەبووایە، جگە لە کەمێکتان، شوێن شەیتان دەکەوتن. نموونەی تریش زۆرن لە نەخۆشییە درێژخایەنەکان کە قورئان چارەسەریان دەکات.
([1]) نامیلکەیەک لەم دواییانەدا دەرچووە لەم بارەیەوە لە چوارچێوەی زنجیرەی (بەرەو کۆمەڵگەیەکی پاک).