سیفات و تایبەتمەندییەکانی کۆمەڵگای جاهیلی بەپێی مەفهوومی قورئانی

| |عدد القراءات : 837
  • Post on Facebook
  • Share on WhatsApp
  • Share on Telegram
  • Twitter
  • Tumblr
  • Share on Pinterest
  • Share on Instagram
  • pdf
  • نسخة للطباعة
  • save

سیفات و تایبەتمەندییەکانی کۆمەڵگای جاهیلی بەپێی مەفهوومی قورئانی

یەکەم سیفەت لە سیفەتەکانی جاهیلییەت بریتییە لە پەرستنی غەیری خودا لەلایەن خەڵکییەوە. پەرستن بە واتای گوێڕایەڵی و پاڵپشتییە، هەر وەک لەبارەیانەوە هاتووە لە تەفسیری ئەم ئایەتە پیرۆزەدا: [اتَّخَذُواْ أَحْبَارَهُمْ وَرُهْبَانَهُمْ أَرْبَاباً مِّن دُونِ اللّهِ وَالْمَسِيحَ ابْنَ مَرْيَمَ وَمَا أُمِرُواْ إِلاَّ لِيَعْبُدُواْ إِلَهاً وَاحِداً لاَّ إِلَهَ إِلاَّ هُوَ سُبْحَانَهُ عَمَّا يُشْرِكُونَ] (التوبة: 31) واتە: ئەحبار و ڕوهبانەکانی خۆیان و مەسیۆی کوڕی مەریەمیان کردبوو بە پەرستراو لەجێی خودا، ئەمریشیان پێ نەکرابوو جگە لەوەی خودای یەکتا بپەرستن کە جگە لەو هیچ خودایەکی تر نییە. خودا زۆر پاک و بێگەرد و دوورە لەو هاوبەشانەی بۆی بڕیار دەدەن. ئیمام (علیه السلام) فەرمووی: سوێند بە خودا بانگیان نەکردوون کە خۆیان بپەرستن، خۆ ئەگەر بۆ ئەوە بانگیان بکردنایە بەدەنگیانەوە نەدەچوون؛ بەڵکو حەرامیان بۆ حەڵاڵ کردوون و حەڵاڵیان بۆ حەرام کردوون، بۆیە بەبێ ئەوەی هەستی پێ بکەن پەرستوویانن.([1]) ئەم بەندایەتی و پەرستنە لە ئەو کۆمەڵگە جاهیلییەدا بۆ غەیری خودا بووە، لەبەر ئەوەش لە سەرەتای سوورەتێک لە سوورەتەکانی قورئاندا داوا کراوە کە گوێڕایەڵیی غەیری خودا نەکرێت: [كَلا لا تُطِعْهُ] (العلق:19) واتە: نەخێر! گوێڕایەڵیی مەکە. لەو کاتەدا گوێڕایەڵی بۆ خودای زۆر بوو: [مَا نَعْبُدُهُمْ - أي الأصنام - إِلا لِيُقَرِّبُونَا إِلَى اللَّهِ زُلْفَى] (الزمر:3) واتە: ئەم بتانە تەنها بۆیە دەپەرستین کە لە خودامان نزیک بکەنەوە. هەروەها: [وَلاَ يَتَّخِذَ بَعْضُنَا بَعْضاً أَرْبَاباً مِّن دُونِ اللّهِ] (آل عمران:64) واتە: هیچ کەسێک لە ئێمە کەسی ترمان نەکات بە پەرستراو لە جێی خودا. هەروەها: [إِنَّا أَطَعْنَا سَادَتَنَا وَكُبَرَاءنَا فَأَضَلُّونَا السَّبِيلا] (الأحزاب:67) واتە: ئێمە گوێڕایەڵی گەورەکانمان بووین، ئەوانیش ڕێیان لێ ون کردین. هەروەها: [فَاتَّبَعُواْ أَمْرَ فِرْعَوْنَ وَمَا أَمْرُ فِرْعَوْنَ بِرَشِيدٍ] (هود:97) واتە: دوای فەرمانی فیرعەون کەوتن، فەرمانی فیرعەونیش لە جێی خۆیدا نەبوو. هەروەها: [فَخَلَفَ مِن بَعْدِهِمْ خَلْفٌ أَضَاعُوا الصَّلَاةَ وَاتَّبَعُوا الشَّهَوَاتِ فَسَوْفَ يَلْقَوْنَ غَيّاً](مريم:59) واتە: دوای ئەوان کەسانێک جێیان گرتنەوە کە نوێژیان دەچوواند و شوێن شەهوەتەکانیان کەوتن، ئەوانە ڕووبەڕووی سزا دەبنەوە. هەروەها: [وَإِذَا قِيلَ لَهُمُ اتَّبِعُوا مَا أَنزَلَ اللّهُ قَالُواْ بَلْ نَتَّبِعُ مَا أَلْفَيْنَا عَلَيْهِ آبَاءنَا أَوَلَوْ كَانَ آبَاؤُهُمْ لاَ يَعْقِلُونَ شَيْئاً وَلاَ يَهْتَدُونَ](البقرة:170) واتە: ئەگەر پێیان بڵێی شوێن ئەوە بکەون کە خودا نازڵی کردووە، دەڵێن شوێن ئەوە دەکەوین کە باوک و باپیرمان لەسەری ڕاهاتبوون، ئەگەر باپیرانیان هیچ عەقڵیان بۆ شتەکان نەچووبێ و هیدایەت نەدرابێتن چی؟ هەروەها: [وَمِنَ النَّاسِ مَن يُجَادِلُ فِي اللَّهِ بِغَيْرِ عِلْمٍ وَيَتَّبِعُ كُلَّ شَيْطَانٍ مَّرِيدٍ، كُتِبَ عَلَيْهِ أَنَّهُ مَن تَوَلاهُ فإنه يُضِلُّهُ وَيَهْدِيهِ إِلَى عَذَابِ السَّعِيرِ] (الحج: 3-4) واتە: خەڵکانێک هەن لەبارەی خوداوە بەبێ زانست دەمەقاڵێ دەکەن و دوای هەموو شەیتانێکی گومانکەر دەکەون، ئەو کەسەی شوێنی بکەوێت، لەسەری نووسراوە کە گومڕای دەکات و بەرەو سزای دۆزەخی دەبات. هەروەها: [إِذْ جَعَلَ الَّذِينَ كَفَرُوا فِي قُلُوبِهِمُ الْحَمِيَّةَ حَمِيَّةَ الْجَاهِلِيَّةِ] ( الفتح: 26) واتە: ئەو کەسانەی کافر بوون، لە دڵی خۆیاندا دەمارگیریی جاهیلییەتیان دانا.

ئەمانە هەندێکە لە بتەکانی جاهیلییەتی یەکەم کە لەجێی خودا دەپەرسترا کە بریتین لە: (بتە بەردینەکان، زانایانی نادڵسۆز، فیرعەونەکان، هەوای نەفسـی ئەممارە و شەهوەت، ئیبلیس، دەمارگیری، داب و نەریتی بۆماوەیی لە پێشینانەوە) و سەرچاوەی هەموویان شوێنکەوتنی ئارەزوو و هەوا و هەوەسە: [فَإِن لَّمْ يَسْتَجِيبُوا لَكَ فَاعْلَمْ أَنَّمَا يَتَّبِعُونَ أَهْوَاءهُمْ وَمَنْ أَضَلُّ مِمَّنِ اتَّبَعَ هَوَاهُ بِغَيْرِ هُدًى مِّنَ اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ لا يَهْدِي الْقَوْمَ الظَّالِمِينَ] (القصص: 50) واتە: ئەگەر وەڵامیان نەدایتەوە، بزانە کە ئەوانە شوێن ئارەزووەکانیان کەوتوون. جا کێ لەوە گومڕاترە کە شوێن ئارەزووی دەکەوێت بەبێ هیدایەتی خودایی. خودا کەسانێک هیدایەت نادات کە زاڵمن.

ئایا حاڵی خەڵک لەم سەردەمەدا جیاوازە؟ مەبەستم لە خەڵکی ئەوانە نییە کە خۆیان بە شارستانی دەزانن، ئەوانە لە زەلکاوی جاهیکییەتدا غەرق بوون لە تەوقی سەریانەوە تا نووکی پێیان، بەڵکو وەرن با سەرنجی شتێکی هەرە ناشیرین بکەین، سەیری ئەوانە بکەین لە خۆیان ناو ناوە موسوڵمان و بە ڕێگەی ئەو کافرانەدا دەڕۆن کە لە گوێڕایەڵیی ئارەزووەکان و ئەو بتە نوێیانەیاندا کە بۆیان هاوەردە دەکەن ڕۆ چوون، وەک وەرزش و هونەر و هەندێک لە تیۆری و یاسا لەڕێ لادەرەکان. تا ئێستاش گوێڕایەڵیی گەورە و پیاوماقووڵانی وەک سەرۆکی عەشیرەت و کەسانی تر بەبێ لەبەرچاوگرتنی شەرعی پیرۆز جێبەجێ دەکرێت و ئەوەی خودا حەرامی کردووە حەرامی دەکەن و ئەوەی خودا حەڵاڵی کردووە حەرامی دەکەن. تا ئێستاش داب و نەریتی باپیران جێبەجێ دەکرێت زیاتر لە شەریعەتی خودا، بە جۆرێک کە کۆمەڵگا ڕازی دەبێت نافەرمانیی خودا بکرێت، بەڵام ڕازی نابێت لەم عادەت و نەریتانە سەرپێچی بکات. بە زمانی حاڵ دەڵێن: ئاگری دۆزەخ باشترە لە شوورەیی. بە پێچەوانەی ئەو ئیسلامەی کە ئیمامی حوسەین (علیه السلام) لە کەربەلا نوێنەرایەتیی کرد بە وتەکەی:

الموت أولى من ركوب العار والعار أولى من دخول النار

واتە:

مەرگ باشترە لە ئابڕوو چوون              ئابڕووچوون باشترە لە دۆزەخی بوون

ئەوەش لە عورفی عەشایەری و شتی تریشدا ڕوونە. یان ئەو ژنە داماوەی گوێڕایەڵیی مۆدێل و فرۆشگاکانی جلوبەرگ دەکات و لەو ڕێوڕەسمانە لانادات کە بۆی دانراوە و ڕۆژئاوا بۆی هەناردە کردووە، چ جلوبەرگ بێ یان پێداویستیی خۆڕازاندنەوە، تەنانەت ئەگەر پێچەوانەی شەرعی ئیسلامیش بێت. ئایا شتێک ماوەتەوە لە بەندایەتی و گوێڕایەڵی و لایەنگیری؟ ئەمە لەسەر ئاستی شیرکی ئاشکرا، قورئانیش هەواڵمان دەداتێ کە ئەم بتانە هەموویان لە ڕۆژی قیامەتدا خۆیان بێبەری دەکەن لە بەندەکانیان و پەشیمانییش هیچ سوودێکی نابێت بۆیان لەو ڕۆژەدا: [وَمِنَ النَّاسِ مَن يَتَّخِذُ مِن دُونِ اللّهِ أَندَاداً يُحِبُّونَهُمْ كَحُبِّ اللّهِ وَالَّذِينَ آمَنُواْ أَشَدُّ حُبّاً لِّلّهِ وَلَوْ يَرَى الَّذِينَ ظَلَمُواْ إِذْ يَرَوْنَ الْعَذَابَ أَنَّ الْقُوَّةَ لِلّهِ جَمِيعاً وَأَنَّ اللّهَ شَدِيدُ الْعَذَابِ، إِذْ تَبَرَّأَ الَّذِينَ اتُّبِعُواْ مِنَ الَّذِينَ اتَّبَعُواْ وَرَأَوُاْ الْعَذَابَ وَتَقَطَّعَتْ بِهِمُ الأَسْبَابُ، وَقَالَ الَّذِينَ اتَّبَعُواْ لَوْ أَنَّ لَنَا كَرَّةً فَنَتَبَرَّأَ مِنْهُمْ كَمَا تَبَرَّؤُواْ مِنَّا كَذَلِكَ يُرِيهِمُ اللّهُ أَعْمَالَهُمْ حَسَرَاتٍ عَلَيْهِمْ وَمَا هُم بِخَارِجِينَ مِنَ النَّارِ](البقرة: 165-166) واتە: لە نێو خەڵکیدا کەسانێک هەن کە کەسانێک لە غەیری خودا دادەنێن و خۆشیان دەوێن وەک خۆشەویستیی خودا. ئەوانەی ئیمانیان هەیە خودایان لە هەموو کەس خۆشتر دەوێت. ئەگەر ستەمکاران ئەوەیان ببینیایە کە عەزاب دەبینن، بیان بینیایە کە هەموو هێز و توانایەک هەر هی خودایە و خودا سزاکانی سەختە، ئەو کاتەی ئەوانەی شوێنکەوتوو بوون، خۆیان بێبەری دەکەن لەوانەی شوێنکەوتوویان هەبوو و عەزاب دەبینن و پەیوەندیی نێوانیان دەپچڕێت، ئەوانەی شوێنکەوتوو بوون دەڵێن: ئەگەر جارێکی تر مۆڵەتمان هەبێ، ئێمەش خۆمان بێبەری دەکەین لێیان هەر وەک چۆن ئەوان خۆیان لێ بێبەری کردین. خوای گەورە بەم شێوەیە کردەوەکانیان نیشان دەدات کە دەبێ بە حەسرەت و ئەفسووس و لە ئاگری دۆزەخیش دەرچوونیان نییە.

هەروەها وەسفی ئەو بتە دەکات کە مرۆڤ بەهۆی لایەنگیری و گوێڕایەڵییەوە لەبری خودا دەیپەرستێ. خودای گەورە دەفەرموێ: [مَثَلُ الَّذِينَ اتَّخَذُوا مِن دُونِ اللَّهِ أَوْلِيَاء كَمَثَلِ الْعَنكَبُوتِ اتَّخَذَتْ بَيْتًا وَإِنَّ أَوْهَنَ الْبُيُوتِ لَبَيْتُ الْعَنكَبُوتِ لَوْ كَانُوا يَعْلَمُونَ] (العنكبوت:41) واتە: ئەوانەی لەجێی خودا کردوویانن بە پاڵپشت وەک جاڵجاڵۆکەیەک وان کە خانوو دروست دەکات و لاوازترین ماڵیش ماڵی جاڵجاڵۆکەیە ئەگەر بزانن. هەروەها دەفەرموێت: [وَالَّذِينَ كَفَرُوا أَعْمَالُهُمْ كَسَرَابٍ بِقِيعَةٍ يَحْسَبُهُ الظَّمْآنُ مَاءً حَتَّى إذا جَاءهُ لَمْ يَجِدْهُ شَيْئاً وَوَجَدَ اللَّهَ عِندَهُ فَوَفَّاهُ حِسَابَهُ وَاللَّهُ سَرِيعُ الْحِسَابِ] (النور:39)  واتە: ئەوانەی کافر بوون، کردەوەکانیان وەک سەرابێک وایە لە دەشتێکدا کە مرۆڤی تینوو وا دەزانێ ئاوە، بەڵام کاتێک دەچێت بۆ لای، هیچ نابینێت و خودا دەبینێت و حسابی خۆی بێ کەم و زیاد دەداتێ. خوداش خێرایە لە حسابدا.

ئەمە بابەتێکە شایەنی گرنگی پێدانە چونکە سەرنجی خەڵک بۆ لای لادانە عەقیدەییەکانیان ڕادەکێشیت و نیشانی دەدات کە لە تەوحیدی ڕاستەقینە دوورن و زۆر کەمتر گوێڕایەڵیی خودای گەورە دەکەن لەچاو ئەم بتە فرەچەشنانەدا. با بابەتەکە لە ژێر ناوی (بتەکانی جاهیلییەتی مۆدێرن) بێت کە شاراوەبوونی و بێئاگابوون و سەرنج نەدانی لەلائەن ئیماندارانەوە مەترسییەکەی زیاتر دەکات، چ بگات بە غەیری ئیمانداران.

بەڵام لەسەر ئاستی شیرکی شاراوە، ئەوا موسیبەتەکە گەورەترە. زۆر بە کەمی کردەوەیەکی دڵسۆزانە و ڕاستگۆیانە دەبینیت، هەرچەند خاوەنەکەشی وا گومان بەرێت. ئەگەر وا نییە، ئەی بۆ چی ناوی خۆی لەسەر تابلۆیەکی گەورە دەنووسێت کاتێک مزگەوتێک دروست دەکات، ئەگەر کردەوەکەی لەبەر خاتری خودایە و لەبەر چی منەت دەکات بەهۆی بەخشینەکەیەوە و لەبارەیەوە دەدوێت ئەگەر دڵسۆزایەنە؟

سیفەتی دووم لە سیفەتەکانی جاهیلییەت بریتییە لەوەی ئەو شەریعەتەی کە کاروبارەکانیان ڕێک دەخات و ئەوان کێشە و گرفتەکانیان دوور لە شەریعەتی خودا چارەسەر دەکەن: [أَفَحُكْمَ الْجَاهِلِيَّةِ يَبْغُونَ] (المائدة:50) واتە: ئایا حوکمی جاهیلییان دەوێت؟ هەموو حوکمێک بە غەیری ئەوەی خودا ناردوویەتی بریتییە لە حوکمی جاهیلی بە پێی تەعبیری قورئان. ئێمە دەبینین زۆربەی تاکەکانی کۆمەڵگەکەمان لەژێر حوکمی عەشایەریدان کە دابونەریتی عەشایەری حوکمیان دەکات کە هیچی حوکمی خودا نییە و خەڵکانی نەفام و دوور لەخودا دایان ناوە. ئەمە وەک نموونەیەک، دەشتوانیت سەرنجی چین و توێژە کۆمەڵایەتییەکانی تر بدەیت تا نموونەی ئەوە ببینیت. ئەوە دەیبینین کە وڵاتانی جیاوازی دونیا، یاسا و ڕێسا و ئایدۆلۆژیای دەستکردی مرۆڤی ناتەواو حوکمی دەکات، ئەو مرۆڤەی کە هیچ سوود و زیانێکی بۆ خۆی پێ نییە و لە بەردەمی خۆی زیاتر نابینێت. بەم حاڵەشەوە دەیبینیت هەر ڕۆژە و ماددەیەک دەگۆڕێت و بڕگەیەکی بۆ زیاد دەکات و دانەیەکی تر لەکار دەخات و هەڵەیەک لە دانەیەکی تردا ئاشکرا دەکات و ئەوەی دروست کراوە تێکی دەشکێنێت. بەم چەشنە بەردەوامە. لە حەدیسێکی شەریفدا هەموو بەرهەڵستییەکی شەریعەت و باش جێبەجێنەکردنێکی بە جاهیلییەت ناو براوە، وەک فەرموودەی ئیمام (علیه السلام): هەرکەسێک بمرێت و وەسێتی نەکردبێت بە مردنی جاهیلی مردووە. ([2])

کەواتە فیرعەون کە دەڵێت: [مَا أُرِيكُمْ إِلا مَا أَرَى] ( غافر: 29) واتە: ئەوەی من ڕام لەسەریەتی ئێوەش دەبێ هەر ڕاتان لەسەری بێت. ئەو قسەیەی حاڵەتێکی تایبەت نییە، بەڵکو دوبارە بۆتەوە و بەردەوامیش دووپات دەبێتەوە لای زۆر خەڵک لەوانەی خۆیان بە شەریعەت دانەر و یاسادانەر دەزانن لەجێی خودا.

یەکێکی تر لە نیشانەکانی جاهیلییەت بریتییە لە لادانی عەقیدەیی و لەم ئایەتەدا ئاماژەی بۆ کراوە کە دەفەرموێت: [يَظُنُّونَ بِاللّهِ غَيْرَ الْحَقِّ ظَنَّ الْجَاهِلِيَّةِ] (آل عمران: 154) واتە: بە ناحەق و بە گومانی جاهیلی گومان دەبەن بۆ خودا. چەنکە وایان باوەڕ دەکرد کە مرۆڤ هەرچەندێکیش هەڵە و سەرپێچی بکات لە سزای خودا ڕزگاری دەبێت ئەگەر قوربانییەک پێشکەش بە بتەکەی بکات. کۆمەڵگەی ئێمەش بە هۆی ئەو وتاربێژانەی مینبەری ئیمام حوسەینەوە (علیه السلام) وا چووە بە مێشکیاندا کە هەرچی تاوان هەیە بیکەن و گوناهی کەبیرەش ئەنجام بدەن، دڵۆپە فرمێسکێک بۆ ئیمام حوسەین (علیه السلام) بەسیەتی بۆ چوونە بەهەشت. ئەمەش لەو فەرموودەیەوە کە دەفەرموێت: هەرکەسێک بۆ ئیمامی حوسەین بگری هەرچەند بە قەدەر باڵی مێشوولەیەک بێت، بەهەشتی بۆ واجب دەبێت. ([3]) هەروەها بەڵگەیان بەم شیعرە هێناوەتەوە کە دەڵێت:

 

فإنَّ النار ليس تمس جسماً            عليه غبار زوار الحسينِ

واتە:

ئاگر لەشێک ناسووتێنێت کە تۆزی زیارەتکارانی حوسەینی لەسەر بێت.

ئێمە پلەوپایەی ئیمامی حوسێن (علیه السلام)لای خوای گەورە ئینکار ناکەین. ئەو شایستەی ئەم ڕێزلێگرتنەوە و لەوە زیاتریش: بەڵام ئەمە لەو ڕووەوەیە کە کەسێک شایستەی بێت و ئەوە دەبێ بەشێک بێت لە هۆکار بۆ چوونە بەهەشت نەک هەموو هۆکارەکە بێت و دەبێت هۆکاری چوونە بەهەشت کامڵ بکرێت لە بەشەکانی تری هۆکاری چوونە بەهەشت کە بریتین لە هەبوونی مەرجەکانی چوونە بەهەشت و نەبوونی ڕێگر. یەکەم مەرجیش بریتییە لە گوێڕایەڵیی خودا لە ئەمر و نەهییەکانیدا، ئەمەش قورئانە بە ڕاشکاوی دەفەرموێت: [وَلا يَشْفَعُونَ إِلا لِمَنِ ارْتَضَى] ( الأنبياء: 28) واتە: شەفاعەت بۆ کەس ناکەن مەگەر ئەوەی خودا  خۆی ڕازی بێت. لە فەرموودەیەکی ئیمامی سادقدا (علیه السلام) هاتووە: هەر کەسێک نوێژ بە کەم بزانێت بەر شەفاعەتی ئێمە ناکەوێت([4]). هەروەها ناکۆکە لەگەڵ ئایەتی پیرۆزی: [فَمَن يَعْمَلْ مِثْقَالَ ذَرَّةٍ خَيْراً يَرَهُ، وَمَن يَعْمَلْ مِثْقَالَ ذَرَّةٍ شَرّاً يَرَهُ](الزلزلة: 7 - 8) واتە: هەرکەسێک بە ئەندازەی یەک مسقاڵە زەڕە چاکە بکات دێتەوە ڕێی، هەر کەسێکیش بە ئەندازەی یەک مسقاڵە زەڕە خراپە بکات دێتەوە ڕێی. مەگەر کەسەکە کردەوەکانی بە تۆبەیەکی ڕاستەقینە قەرەبوو بکاتەوە.

ئەم لادانە لە عەقیدە کاریگەریی خراپی دەبێت لە دوورخستنەوەی خەڵک لە دین و کەمیی هۆشیارییان پاش ئەوەی بەم بیروباوەڕە دوور لە قورئانە بێهۆش کران و پەنایان بۆ برد، ئیتر کارکردن بە قورئان واز لێ دێنن.

یەکێک لە نیشانەکانی جاهیلییەت بریتییە لە ڕووتی و خۆ نواندن و نیشاندانی لەشولاری ئافرەتان و جوانییەکانیان و بڵاوبوونەوەی بەدڕەوشتی. خودای گەورە دەفەرموێت: [وَلا تَبَرَّجْنَ تَبَرُّجَ الْجَاهِلِيَّةِ الأُولَى]( الأحزاب: 33) واتە: بە شێوەی جاهیلییەتی یەکەم خۆتان دەر مەخەن. کۆمەڵگا لەم سەردەمەدا، زۆر ۆێش ئەو ئوممەتانەی داوەتەوە لە خراپە و گوناهە و فرەچەشنیی گومڕایی و سەرلێشێوان و مرۆڤ خستنە نێو داوی بەدڕەوشتی و بەکارهێنانی هەموو هۆکارە پێشکەوتووەکان بۆ پەرەپێدانی بەدڕەوشتی. هەروەک چۆن جاهیلییەت داهێنانی دەکرد و یاسای دادەهێنا بۆ تێرکردنی غەریزەی سێکسی بە شێوەیەکی شەیتانی، بۆ نموونە قورەیش بڕیارێکیان داهێنابوو کە بە پێی ئەوە ڕێگری دەکرا لە تەوافی کەسێک بە جلەوە کە گوناهێکی پێوە کردبوو و لەو جلانەدا تاوانی کردبوو، لەبەر ئەوە یان دەبوو بە جلی ئەهلی مەککەوە تەوافی بکردایە، یان بە ڕووتی.

شوێنکەوتووانی شەیتان لەم سەردەمەدا چەندین شێوازیان داهێناوە بۆ بڵاوکردنەوەی بەدڕەوشتی جگه لە شوێنی لەشفرۆشی و داوێنپیسـی، بۆ نموونە بەناوی وەرزشەوە شتی وا دەکرێت کە کەمتر ئابڕووبەر نییە لەوەی لە شوێنی بەدرەوشتی دەکرێت، بەڵکو ئەو شوێنی بەدڕەوشتییانە لەچاو ئەواندا هێورترن چونکە بە دزییەوەیە و هەموو کەسێکیش بێزی لێ دەکاتەوە و بە خراپی دەزانێت، تەنانەت خاوەنەکەشی شەرم دەکات ئابڕووچوونەکەی پێوە بلکێ، بەڵام ئەمانە بە ئاشکرا مومارەسە دەکرێت و خاوەنەکەی شانازیی پێوە دەکات و هەمووانیش پیرۆزبایی لێ دەکەن. نابینیت ئەوانە بوون بە چ یارییەک بە دەست شەیتانەوە و چۆنی بوێت ئاوا هەڵیان دەسووڕێنێت؟ هەروەها ناو و نازناوی تریش وەک شاجوان و نمایشکاری جلوبەرگ و هونەر، هەمووی لادان و سووکی و فیسق و فجوورە بەڵام لەژێر پەردەیەکدا کە پەسەند دەکرێت لەلایەن کۆمەڵگەوە و کەس لێی ڕزگاری نابێت مەگەر ئەوەی خوا بیپارێزێت. ئامانجەکەشی یەک شتە، ئەوەی کە مرۆڤایەتی لە وەحشییەتی حەیوانی و سەرلێشێواویی جنسی و ئاگری شەهوەتی ئابڕووبەردا بژی کە دەست لە هیچ شتێک ناپارێزێ.

یەکێک لە نیشانەکانی جاهیلییەت بریتییە لە تێکچوونی تەسەور و لادانی دید و تێڕوانین بۆ ژیان، بۆ نموونە هەندێک لە خەڵکی سەردەمی جاهیلی ڕەتیان دەکردەوە کچەکانیان بدەن بە غەیری خۆیان و وایان دەزانی خۆیان لە سەروو خەڵکی ترەوەن و ئەوەیان ناو دەنا (حمس)، لە جاهیلییەتی ئەم سەردەمەشدا چین و توێژی زۆر هەن کە ڕەنگە باشترین نموونەی هەندێک لە سەیدەکان بێت کە خۆیان دەدەنە پاڵ پێغەمبەر (صلی الله علیه وآله)، ئەوانەش ئافرەتەکانیان نادەن بە غەیری سەیدی وەک خۆیان، جاری وا هەیە کچەکانیان قەیرە دەبن و هاوسەرگیرییان لەدەست دەردەچێت و لە مومارەسەی مافێکی شەرعیی خۆیان بێبەش دەبن کە پێکەوەنانی خێزان و خۆشبەختیی دایکایەتییە. هەموو ئەمانە بە هۆی ئەو تێڕوانینە هەڵە جاهیلییەوەیە. ئەو تێڕوانینانە لە کوێی بنەما قورئانییەکاندا جێیان دەبێتەوە کە دەفەرموێت؟[خَلَقَكُم مِّن نَّفْسٍ وَاحِدَةٍ وَخَلَقَ مِنْهَا زَوْجَهَا وَبَثَّ مِنْهُمَا رِجَالاً كَثِيراً وَنِسَاء]( النساء: 1) واتە: لە یەک نەفس دروستی کردوون و لەو نەفسەش هاوسەری بۆ بەدی هێناون و پیاو و ژنی زۆری لێوە بەدی هێناون. یان لە کوێی ڕێنماییەکانی پێغەمبەردا (صلی الله علیه وآله) جێیان دەبێتەوە کە فەرموویەتی: ئەگەر کەسێک خوازبینیی لێ کردن و لە ئەخلاقی و دینی ڕازی بوون، کچەکانتانی پێ بدەن([5]). ئەگەر ئەو کەسانە شەرەفی خزمایەتییان لەگەڵ پێغەمبەر (صلی الله علیه وآله) هەیە، ئەوا شەرەفی پێغەمبەر (صلی الله علیه وآله) لەوەدایە کە خۆی دەداتە پاڵ ئیسلام و گوێڕایەڵی خودایە نەک لەبەر ئەوەی موحەممەدی کوڕی عەبدوڵڵایە (صلی الله علیه وآله). خوای گەورە دەفەرموێت: [لَئِنْ أَشرَكتَ لَيَحْبَطَنَّ عَمَلُكَ وَلَتَكُونَنَّ مِنَ الْخَاسِرِينَ] ( الزمر: 65) واتە: ئەگەر هاوبەش بۆ خوا بڕیار بدەیت هەموو کردەوە باشەکانت لەناو دەچن و خەسارۆمەند دەبیت. هەروەها دەفەرموێت: [وَلَوْ تَقَوَّلَ عَلَيْنَا بَعْضَ الأَقَاوِيلِ، لأَخَذْنَا مِنْهُ بِالْيَمِينِ، ثُمَّ لَقَطَعْنَا مِنْهُ الْوَتِينَ، فَمَا مِنكُم مِّنْ أَحَدٍ عَنْهُ حَاجِزِينَ] ( الحاقة: 44 - 47) ئەگەر چەند قسەیەکی کەمیشمان بەدەمەوە هەڵبەستێ، گیرۆدەی دەکەین و ڕەگی گەردنی دەبڕین، لەو کاتەدا چ کەسێک لە ئێوە دەبن بە ڕێگر لە بەردەم خودای گەورەدا؟ پێغەمبەریش (صلی الله علیه وآله) دەفەرموێت: ئەگەر سەرپێچی بکەم پلەوپایەم دادەبەزێت([6]).کەواتە نرخی ئەوانە چیە کە بازرگانی بە ناوی ئەوەوە دەکەن و پێچەوانەی شەریعەتەکەی هەڵسوکەوت دەکەن؟

یەکێکی تر لە نیشانەکانی جیاوازیی بەهاکان و پێوەرەکانە کە مرۆڤەکان شانازیی پێوە دەکەن لە ئیلاهی و حەقیقییەوە بۆ شەیتانی و وەهمی. قورئان بە ڕاشکاوی دەڵێت: [إِنَّ أَكْرَمَكُمْ عِندَ اللَّهِ أَتْقَاكُمْ]( الحجرات: 13) واتە: بەڕێزترینتان ئەوانەن کە بەتەقواترینن. هەروەها: [قُلْ بِفَضْلِ اللّهِ وَبِرَحْمَتِهِ فَبِذَلِكَ فَلْيَفْرَحُواْ هُوَ خَيْرٌ مِّمَّا يَجْمَعُونَ]( يونس: 58)  واتە: بڵێ: بە فەزڵ و ڕەحمەتی خودا و هەر بەوەش با دڵخۆش ببن. ئەوە باشترە لەوەی کۆی دەکەنەوە. ئەمە لە کاتێکدایە کە جاهیلییەت شانازی دەکات بە دارایی و پلەوپایە و زۆریی منداڵەوە. خودا دەفەرموێت: [أَلْهَاكُمُ التَّكَاثُرُ، حَتَّى زُرْتُمُ الْمَقَابِرَ]( التكاثر: 1-2) واتە: زۆرکردنی ماڵ و منداڵ سەری لێ شێواندن، تا کارتان گەیشت بە گۆڕستان. هەروەها: [وَقَالُوا نَحْنُ أكثر أَمْوَالاً وَأَوْلاداً وَمَا نَحْنُ بِمُعَذَّبِينَ]( سبأ: 35) واتە: وتیان: ئێمە ماڵ و منداڵمان لە تۆ زیاترە و ئێمە سزا نادرێین. ئەم باسانە ڕوونن بە جۆرێک کە پێویست بە نموونە هێنانەوە ناکات. ئەم دوو ئایەتەی دەیان هێنمەوە ئەو بەراوردە ئاشکرایە لە نێوان پێوەرەکاندا ڕوون دەکەنەوە: [زُيِّنَ لِلنَّاسِ حُبُّ الشَّهَوَاتِ مِنَ النِّسَاء وَالْبَنِينَ وَالْقَنَاطِيرِ الْمُقَنطَرَةِ مِنَ الذَّهَبِ وَالْفِضَّةِ وَالْخَيْلِ الْمُسَوَّمَةِ وَالأَنْعَامِ وَالْحَرْثِ ذَلِكَ مَتَاعُ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَاللّهُ عِندَهُ حُسْنُ الْمَآبِ، قُلْ أَؤُنَبِّئُكُم بِخَيْرٍ مِّن ذَلِكُمْ لِلَّذِينَ اتَّقَوْا عِندَ رَبِّهِمْ جَنَّاتٌ تَجْرِي مِن تَحْتِهَا الأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا وَأَزْوَاجٌ مُّطَهَّرَةٌ وَرِضْوَانٌ مِّنَ اللّهِ وَاللّهُ بَصِيرٌ بِالْعِبَادِ](آل عمران: 14 - 15) واتە: خۆشەویستیی ژنان و منداڵ و زێڕ و زیو و ئەسپی نیشانەکراو و ئاژەڵان و کێڵگە لای خەڵکی شیرین کراوە، ئەمانە خۆشیی ژیانی دونیان، بەڵام خودا شتی باشتری لایە. بڵێ ئایا هەواڵی شتی لەمە باشترتان پێ بدەم؟ ئەوانەی تەقوای خوایان هەیە بەهەشتیان پێ دەدرێ کە بە ژێریدا چەم و ڕووبار دەڕوات و بۆ هەمیشە تێیدا دەژین و هاوسەری پاک و بێگەردیان هەیە و ڕەزای خوداش دەبێ بە بەشیان. خودا بینەری بەندەکانیەتی. هەروەها دەفەرموێت: [وَمَا أَمْوَالُكُمْ وَلا أَوْلادُكُم بِالَّتِي تُقَرِّبُكُمْ عِندَنَا زُلْفَى إِلا مَنْ آمَنَ وَعَمِلَ صَالِحاً فَأُوْلَئِكَ لَهُمْ جَزَاء الضِّعْفِ بِمَا عَمِلُوا وَهُمْ فِي الْغُرُفَاتِ آمِنُونَ] (سبأ: 37) واتە: نە سامان و داراییتان و نە ڕۆڵەکانتان هی ئەوە نین کە لە خودا نزیکتان بخەنەوە، مەگەر کەسێک ئیمانی هێنابێت و کردەوەی چاکی ئەنجام دابێ، ئەوانە چەند هێندە پاداشتی کردەوەکانیان دەدرێتەوە و لە ژووری بەهەشتیدا بە ئاسوودەیی دەژین.

یەکێکی تر لە تایبەتمەندییە هاوبەشەکانی هەردوو جاهیلییەتەکە بریتییە لە بڵاوبوونەوەی خراپەی ئەخلاقی، دیارترینیشی خواردنەوەی مەشرووب و ترازووبازی و خیانەت و درۆ و نێربازییە. خوای گەورە دەفەرموێت: [وَتَأْتُونَ فِي نَادِيكُمُ الْمُنكَرَ]( العنكبوت: 29) واتە: لە مەجلیسەکانی خۆتاندا کاری خراپ دەکەن. هەروەها فەرموویەتی: [وَلاَ تَبْخَسُواْ النَّاسَ أَشْيَاءهُمْ] (الأعراف: 85) واتە: شتی خەڵک بە کەم مەگرن. هەروەها: [وَيْلٌ لِّلْمُطَفِّفِينَ، الَّذِينَ إذا اكْتَالُواْ عَلَى النَّاسِ يَسْتَوْفُونَ، وَإِذَا كَالُوهُمْ أَو وَّزَنُوهُمْ يُخْسِرُونَ]( المطففين: 1-3) واتە: وەیل بۆ ترازوو بازان، ئەوانەی کە شت لە خەڵک وەردەگرن یان دەکڕن بە تەواوی مافی خۆیان دەستێنن، بەڵام کاتێک شت دەدەن بە خەڵکی، یان شتیان بۆ دەپێون کەمی دەکەنەوە. تەنانەت گاڵتە بە خەڵکی پاک دەکەن: [وَمَا كَانَ جَوَابَ قَوْمِهِ إِلاَّ أَن قَالُواْ أَخْرِجُوهُم مِّن قَرْيَتِكُمْ إِنَّهُمْ أُنَاسٌ يَتَطَهَّرُونَ](الأعراف: 82) واتە: وەڵامی قەومەکەی ئەوە بوو کە دەیان گوت: لە ئاواییەکەی خۆتان دەریان کەن، ئەوانە مرۆڤانێکن کە خۆیان پاک ڕادەگرن. ئەمە بە ڕادەیەک بووە کە جەعفەری کوڕی ئەبوو تالیب ناوی لە مێژوودا تۆمار کراوە لەبەر ئەوەی شەراب و زینای لەسەر خۆی حەرام کردبوو لە جاهیلییەتدا. یەکێک لە ئەخلاقە خراپەکانیان ئەوەیە کە بەهێز لاواز دەخوات و ئەخلاق و بەها مرۆییەکان نەماون چ بگات بە بەها ئیلاهیەکان. ئەوەی گرنگە بەرژەوەندییە شەخسییەکانە. ئەوەتا دەبینین شارستانییەتی ئەمڕۆ گەلانێک بە تەواوی لەناو دەبات و کێڵگە و نەتەوە لەناو دەبات لە پێناو ئەوەی ناویان ناوە بەرژەوەندی کە لای ئەوان لە پێش هەموو شتێکەوەیە. بەڵام ئامانجی سەرەکی کە بریتییە لە ڕازیبوونی خودای گەورە و سەرکەوتن لە دواڕۆژدا، ئەوە دواکەوتن و کۆنەپەرستییە. خودای گەورە دەفەرموێت: [وَطَآئِفَةٌ قَدْ أَهَمَّتْهُمْ أَنفُسُهُمْ يَظُنُّونَ بِاللّهِ غَيْرَ الْحَقِّ ظَنَّ الْجَاهِلِيَّةِ يَقُولُونَ هَل لَّنَا مِنَ الأَمْرِ مِن شَيْءٍ قُلْ إِنَّ الأَمْرَ كُلَّهُ لِلَّهِ يُخْفُونَ فِي أَنفُسِهِم مَّا لاَ يُبْدُونَ لَكَ يَقُولُونَ لَوْ كَانَ لَنَا مِنَ الأَمْرِ شَيْءٌ] (آل عمران: 154) واتە: کەسانێکیان تەنها خۆیان بەلاوە گرنگ بوو و گومانی ناحەق بە خودا دەبەن، گومانی جاهیلییەت، دەڵین: ئایا ئێمە شتێکمان دەست دەکەوێت؟ بڵێ: هەموو کاروبارەکان هی خودان ئەوەی لای تۆ دەری ناخەن لە دڵی خۆیاندا دەیشارنەوە و دەڵێن خۆزگە شتێکمان دەست بکەوتایە. کەواتە ئەمە ئامانجیانە  کە لە پیناویدا دەژین کە بریتییە لەوەی شتێکیان دەست بکەوێت.

یەکێک لە گرنگترین تایبەتمەندییەکانی جاهیلییەت کە خۆی هۆکاری بەدیهاتنی جاهیلییەتە بریتییە لە تەرکی فەرمان کردن بە چاکە و نەهی کردن لە خراپە. ئەو شتەی کە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) لەبارەیەوە هۆشداریی داوە و فەرموویەتی: حاڵتان چۆن دەبێت ئەگەر ژنەکانتان لا بدەن و لاوەکانتان فاسق ببن و ئێوەش ئەمر بە چاکە و نەهی لە خراپە نەکەن؟  پێیان وت: ئەوە ڕوو دەدات ئەی پێغەمبەری خودا؟ فەرمووی : بەڵێ، لەوەش خراپتر، حاڵتان چۆن دەبێت ئەگەر فەرمان بە خراپە بکەن و ڕێگری لە چاکە بکەن؟ وتیان: ئایا ئەوە ڕوو دەدات ئەی پێغەمبەری خودا؟ فەرمووی: لەوەش خراپتر ڕوو دەدات، حاڵتان چۆن دەبێت کاتێک چاکەتان بە خراپە زانی و خراپەتان بە چاکە زانی؟([7])

ئەمە ئەو شتەیە کە کۆمەڵگاکانی ئەم سەردەمە پیی گەیشتوون و یەکەم تەقسیریش بە پێی دەربڕینی قورئان لە زانایانی ئایینی و خواناسان و واز لە یەک هێنان و گوێ پێنەدانیانەوەیە بە ئەرکی سەرشانیان. باشترین نموونەی خواناسانیش ئێوەی خوێندکارانی حەوزەی پیرۆزن. خودای گەورە دەفەرموێت: [وَتَرَى كَثِيراً مِّنْهُمْ يُسَارِعُونَ فِي الإِثْمِ وَالْعُدْوَانِ وَأَكْلِهِمُ السُّحْتَ لَبِئْسَ مَا كَانُواْ يَعْمَلُونَ، لَوْلاَ يَنْهَاهُمُ الرَّبَّانِيُّونَ وَالأَحْبَارُ عَن قَوْلِهِمُ الإِثْمَ وَأَكْلِهِمُ السُّحْتَ لَبِئْسَ مَا كَانُواْ يَصْنَعُونَ] (المائدة: 62 - 63) واتە: زۆریان دەبینیت کێبەرکێ دەکەن لە گوناهـ و دوژمنایەتی و حەرامخۆریدا. ئەوە خراپترین شتە کە دەیکەن. هەروەها دەفەرموێت: [كَانُواْ لاَ يَتَنَاهَوْنَ عَن مُّنكَرٍ فَعَلُوهُ لَبِئْسَ مَا كَانُواْ يَفْعَلُونَ، تَرَى كَثِيراً مِّنْهُمْ يَتَوَلَّوْنَ الَّذِينَ كَفَرُواْ لَبِئْسَ مَا قَدَّمَتْ لَهُمْ أَنفُسُهُمْ أَن سَخِطَ اللّهُ عَلَيْهِمْ وَفِي الْعَذَابِ هُمْ خَالِدُونَ](المائدة: 79-80) واتە: ئەوانە نەهییان لەو خراپانە نەدەکرد کە ئەنجامیان دابوو، ئەوە خراپترین شت بوو کە دەیان کرد. زۆریان دەبینیت پاڵپشتیی ئەوانە دەکەن کە کافر بوون. ئەوە خراپترین شتە کە نەفسیان لە پێش خۆیانەوە بۆی ناردوون (بۆ ئەو دونیا) تا خودا لێیان تووڕە ببێت و لە سزادا بمێننەوە.

ئەمە تایبەتمەندییەکی تری کۆمەڵگەی دوور لە ئیسلامە کە بریتییە لە پاڵپشتی کردنی کەسانی کافر. ئەمیری ئیمانداران (علیه السلام) لە بارەی ئەم تەقسیرەوە دەفەرموێت: ...پاشان، گەلانی پێش ئێوە بەوە لەناو چوون کاتێک گوناهـ و سەرپێچییان ئەنجام دەدا خواناسان و ئەحبارەکان نەهییان لێ نەدەکردن لەسەر ئەو کارە. کاتێک درێژەیان بە تاوانکاری دەدا، سزای خودا بەسەریاندا نازڵ دەبوو، ئنجا ئەمریان بە چاکە و نەهییان لە خراپە دەکرد. ئەوەش بزانن ئەمر بە چاکە و ڕێگری لە خراپە نە ئەجەل نزیک دەخاتەوە و نە ڕزق دەبڕێت.([8])

بەبێ بەجێهێنانی ئەم فەرزە هیچ بەهایەک بۆ ئیمانداران نامێنێت لای خودا و پێغەمبەر (صلی الله علیه وآله)، تەنانەت لای دوژمنەکانیشیان. لەبەر ئەوەیە کەسانی یەکتاپەرست لە نێو قورەیشدا هەبوون کە پییان دەگوتن ئەحناف کە وازیان لە بتپەرستی هێنابوو و خۆیان بۆ خواپەرستی یەکلا کردبۆوە، بەڵام هیچ بەهایەکیان لای موشریکەکان نەبوو و حسابیان بۆ نەدەکردن چونکە ئەم فەرزە گرنگەیان تەرک کردبوو.

لە کاتێکدا ئەنجامدانی ئەم ئەرکە یەکێکە لە سیفەتەکانی کۆمەڵگای موسوڵمانی ڕاستەقینە. خوای گەورە دەفەرموێت: [كُنتُمْ خَيْرَ أُمَّةٍ أُخْرِجَتْ لِلنَّاسِ تَأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ وَتَنْهَوْنَ عَنِ الْمُنكَرِ وَتُؤْمِنُونَ بِاللّهِ] (آل عمران: 110) واتە: ئێوە باشترین ئوممەتن لە نێو ئیمموتەکان هاتوونەدە دەرێ چونکە ئەمر بە چاکە دەکەن و نەهی لە خراپە دەکەن. هەروەها دەفەرموێت: [وَلَيَنصُرَنَّ اللَّهُ مَن يَنصُرُهُ إِنَّ اللَّهَ لَقَوِيٌّ عَزِيزٌ، الَّذِينَ إِن مَّكَّنَّاهُمْ فِي الأَرْضِ أَقَامُوا الصَّلَاةَ وَآتَوُا الزَّكَاةَ وَأَمَرُوا بِالْمَعْرُوفِ وَنَهَوْا عَنِ الْمُنكَرِ وَلِلَّهِ عَاقِبَةُ الأُمُورِ] (الحج: 40 - 41) واتە: خودا بەدڵنیاییەوە ئەو کەسانە سەر دەخات کە سەری دەخەن، خودا بەهێز و عەزیزە، ئەو کەسانەی کە ئەگەر دەسەڵاتمان پێ دان لە سەر زەوی، نوێژ دەکەن و زەکات دەدەن و فەرمان بە چاکە دەکەن و نەهی لە خراپە دەکەن. سەرەنجامی کاروبارەکانیش بۆ لای خودایە. هەروەها دەفەرموێت: [وَلْتَكُن مِّنكُمْ أُمَّةٌ يَدْعُونَ إِلَى الْخَيْرِ وَيَأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ وَيَنْهَوْنَ عَنِ الْمُنكَرِ] (آل عمران: 104) واتە: با کەسانێکتان لەنێودا هەبیت فەرمان بە چاکە بکەن و نەهی لە خراپە بکەن. هەروەها دەفەرموێ: [وَالْمُؤْمِنُونَ وَالْمُؤْمِنَاتُ بَعْضُهُمْ أَوْلِيَاء بَعْضٍ يَأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ وَيَنْهَوْنَ عَنِ الْمُنكَرِ وَيُقِيمُونَ الصَّلاَةَ وَيُؤْتُونَ الزَّكَاةَ وَيُطِيعُونَ اللّهَ وَرَسُولَهُ أُوْلَئِكَ سَيَرْحَمُهُمُ اللّهُ إِنَّ اللّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٌ] (التوبة: 71) واتە: ئیماندارانی ژن و پیاو پاڵپشتی یەکترن و ئەمر بە چاکە دەکەن و ڕێگری لە خراپە دەکەن و نوێژ دەکەن و زەکات دەدەن و گوێڕایەڵیی خودا و پێغەمبەر دەکەن. ئەوانە خودا ڕەحمیان پێ دەکات، خودا عەزیز و بەبەزەییە. زۆری تریش هەیە و ئێمە مەبەستی ئەوەمان نییە زۆرترین نموونە باس بکەین، ئەم بابەتە تەنها لەسەر ئاماژە دەڕوات و تەنها دەرگایەک بۆ بیرکردنەوە دەکاتەوە لەم بابەتانەدا و هەموو دەرگایەک هەزار دەرگای تری لێ دەکرێتەوە بە لوتفی خودای گەورە و ڕەحمەتە فراوانەکەی.

یەکێکی تر لە نیشانەکانی جاهیلییەت بریتییە لە زاڵبوونی خورافە و ئەفسانە. بۆ نموونە عەرەب دەنگی قەلەڕەش و کوندەبەبوویان بە شووم دەزانی، لە ڕۆژاواش بەبێ هیچ مانایەک ژمارە ١٣ بە شووم دەزانن. لەم سەردەمەدا فاڵچی و سیحرباز زۆر بوون و بازاڕیان گەرمە. لەم سەردەمەدا دەبینین خەڵک ڕوو دەکەنە ئەوانەی لەپی دەست دەخوێننەوە و فاڵ دەگرنەوە و بورجەکان لێک دەدەنەوە یان نووشتە دەنووسن و شتیانی تری هاوشێوە کە لای خەڵکی سادە و نەفام پێی هەڵ دەخەڵەتێن.

هەروەها نیشانەیەکی تری جاهیلییەت بریتییە لە پەراویزخستنی قورئان و دوورخستنەوەی خەڵک لێی بە ڕێکاری جۆراوجۆر. لە کۆندا نەزری کوڕی حارس کە لەوانە بوو چووبوو بۆ وڵاتی فارس و لەبارەی چیرۆکی پاشاکانیانەوە شت فێر بووبوو، دوای پێغەمبەر (صلی الله علیه وآله) دەکەوت، کاتێک پێغەمبەر (صلی الله علیه وآله) لە مەجلیسێک هەڵسایە، لایان دادەنیشت و چیرۆکی بۆ دەگێڕانەوە، پاشان دەیگوت: توخوا کاممان قسە و چیرۆکی باشتر دەزانین، من یان موحەمەد؟ هەروەها بەوە وەسفی قورئانیان دەکرد کە ئەوە چیرۆک و خورافەی پێشینانە یان چیرۆکگەلێکە کە نووسیویەتیەوە و بەیانیان و ئێواران لە خەڵکی ترەوە گوێی لێ دەبێت، یان قسەی هەڵبەستراوی خۆیەتی. یان کاتێک قورئانی دەخوێند، بە دەنگی بەرز چەپڵە و فیکەیان لێ دەدا بۆ ئەوەی ڕێگری بکەن لەوەی خەڵک گوێی لێ بێت. قورئانی پیرۆز ئەم هەڵوێستەیان بەم شێوەیە باس دەکات: [وَقَالَ الَّذِينَ كَفَرُوا لا تَسْمَعُوا لِهَذَا الْقُرْآنِ وَالْغَوْا فِيهِ لَعَلَّكُمْ تَغْلِبُونَ]( فصلت: 26) واتە: ئەوانەی کافر بوون، دەیان گوت: گوێ لەم قورئانە مەگرن و ژاوەژاوی بۆ دروست بکەن بەو هیوایەی سەرکەون بەسەریدا. هەروەها: [وَإِن يَرَوْا آيَةً يُعْرِضُوا وَيَقُولُوا سِحْرٌ مُّسْتَمِرٌّ]( القمر: 2) واتە: کاتێک ئایەتێک یان نیشانەیەکیان دەبینی، پشتیان تێ دەکرد و دەیانگوت ئەمە لە سیحرە بەردەوامەکانیەتی. ئەوا دەبینین جاهیلییەتی ئەمڕۆش بە هەمان ئەو وەسفانە وەسف دەکات و دەڵێت قورئان قسەی موحەممەدە و نیشانەی بلیمەتیی مرۆییە نەک وەحیی خودایی. هەوڵیان دا کتێب بنووسن لەبارەی دژیەکەکانی قورئانەوە، بەڵام کاتێک بینییان سەر ناگرێت و قورئان تێکی شکاندن و بوونی خۆی بەسەریاندا سەپاند، بە ئەنقەست و بە فێڵ و درۆ هەوڵیان دا ناوەڕۆکەکەی بەتاڵ بکەنەوە و بە کردەوە لە واقیعی ژیان دووری بخەنەوە و بیگۆڕن بۆ شتێکی وەک سروود و گۆرانی کە گۆرانیبێژان دەیچڕن و گوێگرانی مەجلیسیش خۆشحاڵیی خۆیان دەردەبڕن و بە دەنگی بەرز دەڵێن (الله الله یاشیخ)، هەروەها گۆڕیویانە بۆ نووشتە و لەسەر سنگ و لە ماڵەکانیاندا هەڵی دەواستن و بەس. ئەم شێوازەش وەک دەبینیت خەتەری زیاترە لە شێوازی نەزری کوڕی حاریس و هاوشیوەکانی و فێڵاوی تر  و کاریگەریی لەناوبەرترە.

یەکێکی تر لەو ڕەفتارە دیارانەی کە ئەهلی جاهیلیی پێ دەناسرێتەوە بریتییە لە چەقبەستن لەسەر داب و نەریتی بۆماوە لە پێشینانەوە و پێیەوە پابەندن و لێی دەرناچن هەرچەند پێچەوانەکەی بە بەڵگەش سەلمێنرابێت. ئەم هەڵسوکەوتەش لە ئەنجامی چەقبەستن و ناسەلامەتیی بیرکردنەوە و زاڵکردنی سۆزەوەیە لەو ڕووەوە کە ئەو شتەی وا نەوەکانی ڕابردوو و باوان و باپیران لەسەری بەردەاوام بوون پیرۆزییەک بەدەست دەهێنن کە تێپەڕاندنیان قورس دەبێت. قورئانی پیرۆز زۆر ئەم بابەتەی دووپات کردۆتەوە بە جۆرێک کە دەتوانین لەوە تێ بگەین کە ئەمە گرفتێک بووە کە هەموو پێغەمبەران تێیدا هاوبەش بوون. خودای گەورە دەفەرموێت: [وَإِذَا قِيلَ لَهُمُ اتَّبِعُوا مَا أَنزَلَ اللّهُ قَالُواْ بَلْ نَتَّبِعُ مَا أَلْفَيْنَا عَلَيْهِ آبَاءنَا أَوَلَوْ كَانَ آبَاؤُهُمْ لاَ يَعْقِلُونَ شَيْئاً وَلاَ يَهْتَدُونَ] (البقرة: 170) واتە: ئەگەر پییان بگوترێ: شوێن ئەوە بکەون کە خودا دای بەزاندووە، دەڵێن: ئێمە لەسەر ئەوە دەڕۆین کە بینیومانە باوانمان لەسەری بوون. ئەی ئەگەر باوانیان هیچیان نەزانیبێ و هیدایەتیشیان نەبووبێ؟ هەروەها دەفەرموێت: [إِنَّهُمْ أَلْفَوْا آبَاءهُمْ ضَالِّينَ، فَهُمْ عَلَى آثَارِهِمْ يُهْرَعُونَ] (الصافات: 69 - 70) واتە: ئەوانە باوانە گومڕاکانی خۆیان بە شێوەیەک بینی، خۆشیان بە شوێنیاندا ڕۆیشتن. هەروەها دەفەرموێت: [قَالُواْ أَجِئْتَنَا لِنَعْبُدَ اللّهَ وَحْدَهُ وَنَذَرَ مَا كَانَ يَعْبُدُ آبَاؤُنَا فَأْتِنَا بِمَا تَعِدُنَا إِن كُنتَ مِنَ الصَّادِقِينَ] (الأعراف: 70) واتە: وتیان: بۆ ئەوە هاتووی بۆ لامان کە خودا بە تەنیا بپەرستین و ئەو شتانەی باوانمان دەیان پەرستن پشتگوێ بخەین؟ دەی کەواتە ئەو سزایەی بەڵێنت داوە بۆمان بێنە ئەگەر ڕاست دەکەیت. هەروەها دەفەرموێت: [بَلْ قَالُوا إِنَّا وَجَدْنَا آبَاءنَا عَلَى أُمَّةٍ وَإِنَّا عَلَى آثَارِهِم مُّهْتَدُونَ، وَكَذَلِكَ مَا أَرْسَلْنَا مِن قَبْلِكَ فِي قَرْيَةٍ مِّن نَّذِيرٍ إِلا قَالَ مُتْرَفُوهَا إِنَّا وَجَدْنَا آبَاءنَا عَلَى أُمَّةٍ وَإِنَّا عَلَى آثَارِهِم مُّقْتَدُونَ، قَالَ أَوَلَوْ جِئْتُكُم بِأَهْدَى مِمَّا وَجَدتُّمْ عَلَيْهِ آبَاءكُمْ قَالُوا إِنَّا بِمَا أُرْسِلْتُم بِهِ كَافِرُونَ] ( الزخرف: 22 - 24) واتە: بەڵکو گوتیان: ئێمە باوانمان دیوە لەسەر ڕێچکەیەک بووە و ئێمەش لەسەر ئاسەواری ڕێبازی ئەوان ڕێ دەکەین. بەم شێوەیەیە کە پێش تۆ هیچ نێردراوێکمان نەناردووە بۆ شوێنێک مەگەر ئەوەی خۆشگوزەرانەکانیان وتوویانە: ئێمە باوانی خۆمان بە شێوەیەک دیوە و لەسەر شێوازی ئەوان بەردەوام دەبین. پێغەمبەران گوتوویانە: ئەی ئەگەر ڕێگایەک و هیدایەتێکی باشترم بۆ هێنابێتن لەوەی باوانتان لەسەری بووە؟ گوتوویانە: ئێمە بەو شتەی ئێوەی بۆ نێردراون کافر بووین. دوو ئایەتی کۆتایی بەڵگەن لەسەر ئەو چەڵەمە گەورەیەی کە ڕووبەڕووی هەموو کەسێک دەبێتەوە کە دەیەوێت کۆمەڵگا ڕزگار بکات و هەوڵی چاکسازیی تێدا بدات. خودای گەورە دەفەرموێت: [وَكَذَلِكَ مَا أَرْسَلْنَا مِن قَبْلِك] (الزخرف: 22-24) واتە: بەم شێوەیە ئەوانەی پێش تۆ ناردوومانن. ئەوەش تایبەت نییە بە پێغەمبەران. جاهیلییەتی ئەم سەردەمە جیاواز نییە لە جاهیلییەتی یەکەم لەم ڕووەوە. بەڵگەش لەسەری زۆرن و کۆمەڵگەکانمان زۆر ناڵاندوویەتی بە دەست ئەم کەڵکەڵەی درێژەپێدانەوە وەک یەکێک لە بیرمەندانی حەوزە دەڵێت.

یەکێکی تر لە نیشانەکانی جاهیلییەت بریتییە لە نەناسینی ئیمامی ڕاستەقینە. ئەوەی بمرێت و ئیمامی سەردەمی خۆی نەناسێت بە جاهیلی مردووە([9]). مەبەست لە ناسینی ئیمام تەنها ناوەکەی نییە، بەڵکو ناسینی بەرپرسیارێتیی تەواوی و ئەرک بەرانبەر ئیمام و لە ئەستۆگرتنی ئەرکەکە بە باشترین شێوە. تەقسیر لە ئێمەوە دەرهەق بە ئیمامی سەردەم (ارواحنا له الفداء) ڕوون و ئاشکرایە. دوعایەکی مەئسوور هەیە ئەم جاهیلییەتەی جوان وەسف کردووە: خودایە خۆتم پێ بناسێنە، ئەگەر خۆتم پێ نەناسێنی پێغەمبەرەکەت ناناسم. خودایە پێغەمبەرەکەتم پێ بناسێنە، ئەگەر پێغەمبەرەکەتم پێ نەناسێنی حوججەتەکەت ناناسم، خودایە حوججەتەکەتم پێ بناسێنە، ئەگەر حوججەتەکەتم پێ نەناسێنی گومرا دەبم.([10]) گومڕابوون بە تەواوی واتای جاهیلییەت.

ئەمە پێویستی بە توێژینەوەیەکی تەواو هەیە لەبارەی پێویستیی بوونی ئیمام وحوججەت لە هەموو سەردەمێکدا و ئەرکی ئێمە لە سەردەمی غەیبەتدا و بەرپرسیارێتیمان بەرانبەر ئیمام (علیه السلام) و وەڵامی زۆربەی پرسیارەکان و کێشە فیکرییەکان کە لەبارەی پرسی ئیمامەوەیە (علیه السلام) کە لە زەینی ئیمانداران شاراوەیە چ بگات بە غەیری ئیمانداران، لە کاتێکدا کە ئەوان (علیهم السلام) ئەو دەرگایەی خودان کە لەوێوە نەبێت چوونە ژوورەوەیەک نییە.([11]) کەواتە چۆن هیدایەتی خودایی وەردەگرێت کەسێک کە ئەو دەرگایە ناناسێت، کەواتە دوای ڕێگەی خودا چی هەیە جگە لە گومڕایی ئاشکرا؟

یەکێکی تر لە نیشانەکانی بریتییە لە ملکەچی بۆ ماددییات و نکۆڵیکردنی دەرەوەی ئەوە و غەیب. خودای گەورە دەفەرموێت: [وَقَالُواْ إِنْ هِيَ إِلاَّ حَيَاتُنَا الدُّنْيَا وَمَا نَحْنُ بِمَبْعُوثِينَ] (الأنعام:29) واتە: وتیان: جگە لە ژیانی دونیا هیچ ژیانێکی تر نییە و ئێمە زیندوو نابینەوە. هەروەها: [وَقَالُوا مَا هِيَ إِلا حَيَاتُنَا الدُّنْيَا نَمُوتُ وَنَحْيَا وَمَا يُهْلِكُنَا إِلا الدَّهْرُ وَمَا لَهُم بِذَلِكَ مِنْ عِلْمٍ إِنْ هُمْ إِلا يَظُنُّونَ](الجاثية: 24) واتە: وتیان: جگە لە ژیانی دونیامان هیچی تر نییە، دەمرین و دەژیین و جگە لە کات هیچ شتێکی تر نییە لەناومان بەرێت. ئەوانە هیچ زانستێکیان نییە لەو بارەیەوە و تەنها وا گومان دەکەن. بۆیە قورئان دێت ئامانجی بڵندیان بۆ دەستنیشان دەکات کە لە پێناویدا بژین: [وَمَا خَلَقْتُ الْجِنَّ وَالإِنسَ إِلا لِيَعْبُدُونِ] (الذاريات: 56) واتە: جن و مرۆڤم تەنها بۆ ئەوە دروست کردووە کە بمپەرستن. هەروەها دەفەرموێت: [قَالَ يَا قَوْمِ اعْبُدُواْ اللّهَ مَا لَكُم مِّنْ إِلَهٍ غَيْرُهُ هُوَ أَنشَأَكُم مِّنَ الأَرْضِ وَاسْتَعْمَرَكُمْ فِيهَا فَاسْتَغْفِرُوهُ ثُمَّ تُوبُواْ إِلَيْهِ إِنَّ رَبِّي قَرِيبٌ مُّجِيبٌ] (هود:61) واتە: وتی: ئەی قەومەکەم! ئەڵڵا بپەرستن چونکە هیچ خودایەکی تر نییە جگە لەو. ئەو لە زەویدا دروستی کردوون و تێیدا نیشتەجێی کردوون، کەواتە داوای لێخۆشبوونی لێ بکەن و بۆ تەوبە بکەن، پەروەردگاری من نزیکە و وەڵامیشتان دەداتەوە. هەروەها فەرموویەتی: [ثُمَّ جَعَلْنَاكُمْ خَلاَئِفَ فِي الأَرْضِ مِن بَعْدِهِم لِنَنظُرَ كَيْفَ تَعْمَلُونَ] (يونس:14) واتە: پاشان ئێوەمان کردووە بە جێنشین لەسەر زەوی لەدوای ئەوان، تا ببینین چۆن کار دەکەن. کەواتە مرۆڤ بۆ ئەوە دروست نەکراوە تەنها لەم دونیایەدا بێت تا هیممەتی خۆی بۆ تەرخان بکات، بەڵکو لە سەر زەوی کراوە بە جێنشین تا ئاوەدانی کاتەوە و بیکات بە کێڵگەی دواڕۆژی خۆی و بەدیهێنەرەکەی کردەوەکانی بۆ حساب دەکات تا ببینێت چۆن کار دەکات و هۆشداریی ئیلاهیش دێت بۆ کەسانی وەک ئەو مرۆڤەی لە ماددییاتدا غەرق بوون: [أَيَحْسَبُ الإنسان أَن يُتْرَكَ سُدىً، أَلَمْ يَكُ نُطْفَةً مِّن مَّنِيٍّ يُمْنَى، ثُمَّ كَانَ عَلَقَةً فَخَلَقَ فَسَوَّى، فَجَعَلَ مِنْهُ الزَّوْجَيْنِ الذَّكَرَ وَالْأُنثَى، أَلَيْسَ ذَلِكَ بِقَادِرٍ عَلَى أَن يُحْيِيَ الْمَوْتَى](القيامة: 36 - 40) واتە: ئایا مرۆڤ وا حساب دەکات کە وێڵ دەکرێت؟ ئایا دڵۆپە ئاوێک نەبووە لە ئاوی شەهوەت؟ پاشان بووە بە عەلەقە و خودا دروستی کردووە و ڕێکوپێکی کردووە؟ پاشان دوو هاوسەری نێر و مێی لێ بەدی هێناوە؟ ئایا ئەو خودایە ناتوانێت مردووەکان زیندوو بکاتەوە؟ بەڵێ ئەی خودای گەورە! تۆ دەتوانیت ئەوە بکەیت و هەموو شتێک بکەیت. بەڵێ، بەڵام ئەمە ڕێگری ئەوە نییە کە مرۆڤ بەشی خۆی لە دونیا وەرگرێت بەبێ ئەوەی بیکات بە ئامانجی خۆی، بەڵکو بیخاتە خزمەتی ئامانجە حەقیقییەکەیەوە کە بریتییە لە ڕازیبوونی خودای گەورە. خودا دەفەرموێت: [وَابْتَغِ فِيمَا آتَاكَ اللَّهُ الدَّارَ الآخِرَةَ وَلا تَنسَ نَصِيبَكَ مِنَ الدُّنْيَا وَأَحْسِن كَمَا أَحْسَنَ اللَّهُ إِلَيْكَ وَلا تَبْغِ الْفَسَادَ فِي الأَرْضِ إِنَّ اللَّهَ لا يُحِبُّ الْمُفْسِدِينَ] (القصص: 77) واتە: ئەوەی خودا پێی داوی ژیانی دواڕۆژتی پێ بەدەست بهێنە و بەشی خۆشت لەبیر مەکە لە دونیا و چاکەکار بە هەر وەک چۆن خودا لەگەڵدا چاکەکار بووە و بە دوای گەندەڵکردنی سەرزەویدا مەگەڕێ، خودا گەندەڵکارانی خۆش ناوێت. کەواتە هیچ کەموکورتییەک لە پشکداربوون لە دونیادا نییە چونکە گوتراوە: دونیا کێڵگەی دواڕۆژە،([12]) لە فەرموودەیەکی تردا هاتووە: دونیا شوێنی بازرگانیکردنی ئەولیای خودایە.([13]) تیایدا بازرگانییەک لەگەڵ خودادا دەکەن کە هەرگیز زیان ناکات.

یەکێکی تر لە نیشانەکانی جاهیلییەت بریتییە لە پەرتەوازەیی و لێکترازان و پارچە پارچە بوون. خودای گەورە دەفەرموێت: [وَلا تَكُونُوا مِنَ الْمُشْرِكِينَ، مِنَ الَّذِينَ فَرَّقُوا دِينَهُمْ وَكَانُوا شِيَعًا كُلُّ حِزْبٍ بِمَا لَدَيْهِمْ فَرِحُونَ] (الروم:31-32) واتە: لە موشریکەکان مەبن، ئەوانەی دینەکەیان لێک ترازان و بوون بە دەستە و تاقمی جۆراوجۆر و هەموو حیزبێکیش دڵیان بەوە خۆشە کە لای خۆیان هەیە. هەموو ئەوەش لەبەر لاوازکردنی یەک تەوەرەی سەرەکییە کە پێویستە لەسەری کۆ ببنەوە، ئەویش تەوحید و بە یەک زانینی خودای گەورەیە کە کەعبەی پیرۆز کراوە بە ڕەمزی، بەڵام کۆمەڵگەی دوور لە خودا لێک دەترازێت و دەبێت بە دەوڵەت و وڵاتی جیا جیا، تا ئەوەی ژمارەی دەوڵەتانی دونیا لەمڕۆدا گەیشتووەتە زیاد لە ١٨٠ دەوڵەت و لەڕووی ڕەگەز و نەتەوەوە تەنانەت لە ناو یەک وڵاتیشدا لێک دەترازێن. لە ڕووی فیکرییشەوە لێک دەترازێن، ئەمە شیووعییە، ئەوە سەرمایەدارییە، هەردووکیشیان ڕۆڵەی یەک وڵاتن و لە یەک نەتەوە و دینن. لە ڕووی ئایدۆلۆژییەوە لێک دەترازێن تەنانەت لە نێو یەک دینیشدا، بەڵکو لە نێو یەک مەزهەبیشدا و هەموو تایەفەیەک لە ناو خۆیدا دەبێت بە چەند دەستە و تاقمێک، بەم شێوەیە: [كُلُّ حِزْبٍ بِمَا لَدَيْهِمْ فَرِحُونَ](المؤمنون: 53) واتە: هەموو حزب و دەستەیەک دڵیان بەوە خۆشە کە لای خۆیانە. قورئانی پیرۆز لەوە ئاگاداری کردووینەتەوە کە ئەم لێکترازانە یەکێکە لە سزاکانی خودا لەبەر دوورکەوتنەوە لە مەنهەجی ئیلاهی: خودای گەورە دەفەرموێت: :[قُلْ هُوَ الْقَادِرُ عَلَى أَن يَبْعَثَ عَلَيْكُمْ عَذَابًا مِّن فَوْقِكُمْ أَوْ مِن تَحْتِ أَرْجُلِكُمْ أَوْ يَلْبِسَكُمْ شِيَعاً وَيُذِيقَ بَعْضَكُم بَأْسَ بَعْضٍ انظُرْ كَيْفَ نُصَرِّفُ الآيَاتِ لَعَلَّهُمْ يَفْقَهُونَ] (الأنعام: 65) واتە: بڵێ خودا دەتوانێت عەزابێکتان بۆ بنێرێت لە سەرتانەوە، یان لە ژێر پێتانەوە یان تووشی پەرتەوازەییتان بکات و هەندێکتان ئازار بدات بەهۆی هەندێکی ترتانەوە. بزانە چۆن ئایەت و نیشانەکانی خودا دەگۆڕین بۆ ئەوەی تێ بگەن. ئیسلام هاتووە بۆ ئەوەی بەم قورئانە یەکیان بخات، خودای گەورە دەفەرموێت: [وَاعْتَصِمُواْ بِحَبْلِ اللّهِ جَمِيعًا وَلاَ تَفَرَّقُواْ وَاذْكُرُواْ نِعْمَةَ اللّهِ عَلَيْكُمْ إِذْ كُنتُمْ أَعْدَاء فَأَلَّفَ بَيْنَ قُلُوبِكُمْ فَأَصْبَحْتُم بِنِعْمَتِهِ إِخْوَانًا وَكُنتُمْ عَلَىَ شَفَا حُفْرَةٍ مِّنَ النَّارِ فَأَنقَذَكُم مِّنْهَا كَذَلِكَ يُبَيِّنُ اللّهُ لَكُمْ آيَاتِهِ لَعَلَّكُمْ تَهْتَدُونَ](آل عمران: 103) واتە: هەمووتان دەست بە حەبلی خوداوە بگرن و پەرتەوازە نەبن، نیعمەتی خودا بهێننەوە بیری خۆتان کاتێک ئێوە دوژمن بوون، پاشان خودا دڵتانی هۆگری یەک کرد و بەهۆی نیعمەتی خوداوە بوون بە برا. هەروەها لە سەر لێواری چاڵی ئاگر بوون و خودا ڕزگاری کردن لێی، بەم شێوەیە خودا ئایەت و نیشانەکانی خۆیتان بۆ ڕوون دەکاتەوە بەو هیوایەی هیدایەت وەرگرن. هەروەها فەرموویەتی: [وَإِن يُرِيدُواْ أَن يَخْدَعُوكَ فإن حَسْبَكَ اللّهُ هُوَ الَّذِيَ أَيَّدَكَ بِنَصْرِهِ وَبِالْمُؤْمِنِينَ، وَأَلَّفَ بَيْنَ قُلُوبِهِمْ لَوْ أَنفَقْتَ مَا فِي الأَرْضِ جَمِيعاً مَّا أَلَّفَتْ بَيْنَ قُلُوبِهِمْ وَلَكِنَّ اللّهَ أَلَّفَ بَيْنَهُمْ إِنَّهُ عَزِيزٌ حَكِيمٌ] (الأنفال: 62 - 63) واتە: ئەگەر ویستیان فێڵت لێ بکەن، ئەوا خودات بەسە، ئەوە کە پاڵپشتیی کردیت و سەری خستیت بە هێزی خۆی و ئیمانداران و دڵیانی هۆگری یەک کرد و ئەگەر ئەوەی لە زەویدا هەیە، هەمووی ببەخشی ناتوانیت دڵیان یەک بخەیت، بەڵام خودا دڵیانی یەک خست، خودا عەزیز و حەکیمە.

یەکێکی تر لە نیشانە ڕوونەکانی جاهیلییەت بریتییە لە تۆقین لە مەرگ و هەموو ئەو شتانەی هێمای مەرگن یان ئاماژەی بۆ دەکەن، لەبەر ئەوەی ئەوانە دواڕۆژیان دۆڕاندووە و ئەوپەڕی ئاواتیان بریتییە لە تێرکردنی شەهوەتەکان و چاوچنۆکییەکانیان: [قُلْ إِن كَانَتْ لَكُمُ الدَّارُ الآَخِرَةُ عِندَ اللّهِ خَالِصَةً مِّن دُونِ النَّاسِ فَتَمَنَّوُاْ الْمَوْتَ إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ، وَلَن يَتَمَنَّوْهُ أَبَداً بِمَا قَدَّمَتْ أَيْدِيهِمْ وَاللّهُ عَلِيمٌ بِالظَّالِمينَ، وَلَتَجِدَنَّهُمْ أَحْرَصَ النَّاسِ عَلَى حَيَاةٍ وَمِنَ الَّذِينَ أَشْرَكُواْ يَوَدُّ أَحَدُهُمْ لَوْ يُعَمَّرُ أَلْفَ سَنَةٍ وَمَا هُوَ بِمُزَحْزِحِهِ مِنَ الْعَذَابِ أَن يُعَمَّرَ وَاللّهُ بَصِيرٌ بِمَا يَعْمَلُونَ] (البقرة: 94 - 96) واتە: بڵێ ئەگەر ژیانی دواڕۆژ لەلایەن خوداوە هەر بۆ ئێوە دانراوە بەبێ خەڵکی تر، دەی ئارەزووی مەرگ بخوازن ئەگەر ڕاست دەکەن. هەرگیز ئاواتی بۆ ناخوازن بەهۆی ئەو کردەوە خراپانەی ئەنجامیان داوە و خودا ستەمکاران باش دەناسێت، دەیانبینیت (واتە یەهوودییەکان) لە هەموو کەس سوورترن لەسەر ژیان تەنانەت لە بتپەرستەکانیش زیاتر. هەر تاکێکیان خۆزگە دەخوازێت هەزار ساڵ بژیایە، ئەگەر ئەو ماوەیەش بژی، تەمەنەکەی لە عەزاب ڕزگاری ناکات، خودا بینەری کردەوەکانیانە. هەروەها: [قُلْ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ هَادُوا إِن زَعَمْتُمْ أَنَّكُمْ أَوْلِيَاء لِلَّهِ مِن دُونِ النَّاسِ فَتَمَنَّوُا الْمَوْتَ إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ، وَلا يَتَمَنَّوْنَهُ أَبَدًا بِمَا قَدَّمَتْ أَيْدِيهِمْ وَاللَّهُ عَلِيمٌ بِالظَّالِمِينَ](الجمعة: 6-7) واتە: بڵێ ئەی جوولەکەکان، ئەگەر پێتان وایە ئێوە بەتەنهایی جگە لە خەڵک دۆستی خودان، کەواتە ئاوات بە مردن بخوازن ئەگەر ڕاست دەکەن، بێگومان هەرگیز ئاواتی بۆ ناخوازن بەهۆی ئەو کردەوانەی ئەنجامیان داوە و لە پێش خۆیانەوە ناردوویانە بۆ ئەو دونیا. خودا لەبارەی ستەمکارانەوە زانایە. هەروەها دەفەرموێت: [فَإِذَا جَاء الْخَوْفُ رَأَيْتَهُمْ يَنظُرُونَ إِلَيْكَ تَدُورُ أَعْيُنُهُمْ كَالَّذِي يُغْشَى عَلَيْهِ مِنَ الْمَوْتِ] (الأحزاب: 19) واتە: ئەگەر ترس بێتە ئاراوە دەیان بینی بە جۆرێک بۆت دەڕوانن کە چاوەکانیان دەسووڕێت وەک کەسێک کە لە سەرەمەرگدا لە هۆش خۆی بچێت. بەڵام قورئان ڕاستییەکی وێرانکەری بۆ داناون کە هیچ دەرفەتی دەربازبوونی تێدا نییە: واتە: [قُلْ إِنَّ الْمَوْتَ الَّذِي تَفِرُّونَ مِنْهُ فإنه مُلاقِيكُمْ ثُمَّ تُرَدُّونَ إِلَى عَالِمِ الْغَيْبِ وَالشَّهَادَةِ فَيُنَبِّئُكُم بِمَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ] (الجمعة: 8) بڵێ: ئەو مەرگەی کە لێی ڕادەکەن، ڕووبەڕووتان دەبێتەوە، پاشان بەرەو جیهانی غەیب و ئاشکرا دەڕۆن، خودا ئاگادارتان دەکاتەوە لەو کردەوانەی ئەنجامتان دەدا. هەروەها: ،[قُل لَّن يَنفَعَكُمُ الْفِرَارُ إِن فَرَرْتُم مِّنَ الْمَوْتِ أَوِ الْقَتْلِ وَإِذًا لا تُمَتَّعُونَ إِلا قَلِيلاً] (الأحزاب: 16) واتە: بڵێ: ڕاکردن دادتان نادات ئەگەر لە مەرگ یان کوشتن ڕابکەن، کەواتە کەمێک نەبێت چێژ لە ژیان وەرناگرن. هەروەها: [أَيْنَمَا تَكُونُواْ يُدْرِككُّمُ الْمَوْتُ وَلَوْ كُنتُمْ فِي بُرُوجٍ مُّشَيَّدَةٍ] (النساء: 78) واتە: لە هەر شوێنێکدا بن مەرگ یەخەتان دەگرێت، تەنانەت ئەگەر لە بورجی زۆر بەرزیشدا بن. هەروەها: [قُل لَّوْ كُنتُمْ فِي بُيُوتِكُمْ لَبَرَزَ الَّذِينَ كُتِبَ عَلَيْهِمُ الْقَتْلُ إِلَى مَضَاجِعِهِمْ] (آل عمران: ١٥٤) واتە: بڵێ ئەگەر لە ماڵی خۆشتاندا بوونایە، ئەوانەتان کە کوژران لە چارەیان نووسرابوو دەهاتن بۆ شوێنی کوشتنەکەیان. کەواتە ترسان لە مەرگ ناکرێت مەگەر بە خۆ بۆ ئامادەکردن بۆی لە ڕێی ئیمان و کردەوەی چاک و ئاوەدانکردنەوەی دواڕۆژ بەو شتەی خودا پێی ڕازی دەبێت و دەبێتە هۆی نزیککەوتنەوە لێی.

هەست دەکەم تا ئێرە ئاماژەیەکی پێویستم پێشکەش کرد و دەرگای بیرکردنەوەم بە یەندازەی پێویست کردەوە بەم ئاڕاستەیەدا چونکە گرنگترین هەنگاو بۆ چارەسەری نەخۆشییە کۆمەڵایەتییەکانمان بریتییە لە دەستنیشانکردنی نەخۆشی بە وردی، پاشان دیاریکردنی چارەسەی گونجاو.

ئێستا لامان ڕوون بووەوە لە دوتوێی ئەم خاڵە جیاوازانەدا کە جاهیلییەت لەم سەردەمەدا بووە بە واقیع لە کۆمەڵگەی مرۆڤایەتیدا و ئەوەشمان زانی کە لوتفی خودا بۆ بەندەکانی بەردەوامە و تایبەت نییە بە یەک گرووپ، کەواتە جاهیلییەتی دوێنێ باشتر نییە لە جاهیلییەتی ئەمڕۆ و هیچ تایبەتمەندییەکی نییە کە خودای گەورە قورئانی بۆ دابەزێنێت و پێغەمبەری بۆ بنێرێت و جاهیلییەتی ئەم سەردەمە پشتگوێ بخات، کەواتە جاهیلییەتی ئێستا زۆری پێویست بە چاکسازە کە ئەویش حوججەتی کوڕی حەسەنە (ارواحنا له الفداء)، ئای چەند پێویستمان بە قورئانە بۆ ڕزگارکردنمان لە قوڵایی جاهیلییەت بەرەو لوتکەی ئیسلام.



([1]) الكافي: 1/53، باب (التقليد) حديث 1.

          ئەم زاراوە گرنگە قورئانییە (عیبادەت) پێویستی بە ڕوونکردنەوە هەیە چونکە لە مێشکی خەڵکدا ڕوون نییە و پێیان وایە عیبادەت نوێژ و سەجدەیە، بەڵام ئەوە عیبادەت نییە چونکە کێشەیەک لەوەدا نابینن کە نوێژ بکەن و ڕۆژوو بگرن بەڵام هەڵسوکەوتیان لە ژیاندا بەپێی غەیری ئەوەیە خوا دایبەزاندووە ئەوەش واتایەکی گەورەی هەیە و دەبێت شوبهەی لێ بڕەوێنرێتەوە، بۆیە لە ئیمامی جەواد (علیه السلام) دەگێڕنەوە: هەرکەسێک گوێی لە قسەکەرێک گرت عیبادەتی ئەو کەسەی کردووە، ئەگەر ئەو قسەکەرە لەبارەی خوداوە قسەی کرد، ئەوە خودای پەرستووە و ئەگەر ئەو قسەکەرە لەسەر زاری ئیبلیس بدوێ...) (تحف العقول: صفحة 336).

([2]) الرسائل العشرة: الشيخ الطوسي، صفحة 317.

([3]) كامل الزيارات: صفحة 201.

([4]) بحار الأنوار: 76 / 136.

([5]) وسائل الشيعة: كتاب النكاح: أبواب مقدمات النكاح وآدابه، باب 28، حديث1.

([6]) بحار الأنوار: 22 / 467.

([7]) الكافي: 5/59، باب: الأمر بالمعروف والنهى عن المنكر.

([8]) نهج البلاغة: الخطبة (27).

([9]) كمال الدين وتمام النعمة: 409.

([10]) الكافي: 1/337.

([11]) الكافي: 1/196.

([12]) عوالي اللآلي: 1 / 267.

([13]) منهاج البراعة في شرح نهج البلاغة: 15/203.