جاهیلییەتی ئەم سەردەمە

| |عدد القراءات : 380
  • Post on Facebook
  • Share on WhatsApp
  • Share on Telegram
  • Twitter
  • Tumblr
  • Share on Pinterest
  • Share on Instagram
  • pdf
  • نسخة للطباعة
  • save

جاهیلییەتی ئەم سەردەمە

کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی لەم سەردەمەدا لە جاهیلییەتی نوێدا بەسەر دەبات –هەرچەند هەندێکی بە ئیسلام ناو دەبرێت- بە گوێرەی ئەو واتایەی کە قورئان دەیدات بە جاهیلییەت، کە وای دانانێت کە ماوەیەکی دیاریکراو بێت و بە هەڵهاتنی خۆری ئیسلام تەواو بووبێت، بەڵکو بریتییە لە حاڵەتێکی کۆمەڵایەتی کە ئوممەت تێی دەکەوێت و کۆمەڵگە هەر کاتێک پشتی کردە شەریعەتی خودای گەورە، بۆی دەگەڕێتەوە: [أَفَحُكْمَ الْجَاهِلِيَّةِ يَبْغُونَ وَمَنْ أَحْسَنُ مِنَ اللّهِ حُكْماً لِّقَوْمٍ يُوقِنُونَ] (المائدة:50) واتە: ئایا حوکمی جاهیلییەتیان دەوێت؟ حوکمی کێ لە هی خودا باشترە بۆ کەسانێک کە یەقینیان هەیە؟

قورئانی پیرۆز هۆشداری داوە لەبارەی ڕوودانیەوە و فەرمویەتی: [وَلا تَبَرَّجْنَ تَبَرُّجَ الْجَاهِلِيَّةِ الأُولَى] (الأحزاب:33) واتە: وەک سەردەمی جاهیلییەتی یەکەم خۆتان دەر مەخەن. وەک بڵێی ئاگادارکردنەوەیەکە بۆ هەبوونی جاهیلییەتێکی تر، ئەویش ئەمەیە کە کۆمەڵگای مرۆڤایەتی لەم سەردەمەدا لە بەدبەختی و ناڕەحەتی و کێشەکانیدا دەژی.

تەنانەت جاهیلییەتی ئێستا هەموو خراپەکانی جاهیلییەتی کۆنی لە خۆیدا کۆ کردۆتەوە. بەهێز لاواز دەخوات و هاوڕەگەزبازی دەکرێ بە یاسای فەڕمی و ڕێی پێ دەدرێ لە نێوان دوو نیردا هاوسەرگیری بکرێت. بۆگەنی ناخۆشی زینا و وەحشییەتە حەیوانییەکەی بڵاو بۆتەوە لەگەڵ نەخۆشییە کوشندەکانیدا وەک ئایدز و هاوشێوەکانی لە هەموو دونیادا. مافخواردن و ناڕێکی لە تەرازوودا، لە هەموو شێوەیەکدا بڵاو بووەتەوە، نەک هەر لەسەر ئاستی تاک، بەڵکو لەسەر ئاستی دەوڵەتان، هیچ ویژدان و دادپەروەرییەک نابینرێت لە پەیوەندییەکانی نێوان کۆمەڵگا مرۆییەکاندا. ئەوە ئەو شتەیە کە ناو نراوە بە دوو ترازوو پێوان. تەنانەت زانایانی جوولەکە و مەسیحی و سەرانی گومڕایی لە شەیتانی مرۆڤ و جن هەریەکەیان پاڵپشتیی قسەی پڕوپووچی یەکتر دەکەن و ئەوانە دەکەن بە گەورە و یاسادانەر لەجێی خودا و ئەوەی حەڵاڵە حەرامی دەکەن و ئەوەی حەرامە حەڵاڵی دەکەن. ئەو خودا درۆینانەی لەجێی خودا دەپەرسترێن زۆر زیادیان کردووە و تەنها جۆرە بەردینەکە نین، بەڵکو بەردەوام بیرە شەیتانییەکان سەرهەڵ دەدەن و شەیتانی مرۆڤ و جنیش قسەی پڕوپووچی یەکتر بە لووتبەرزییەوە پشتڕاست دەکەنەوە و ڕێگە لە ڕێی ڕاستی خودا دەگرن: واتە: [لأَقْعُدَنَّ لَهُمْ صِرَاطَكَ الْمُسْتَقِيمَ، ثُمَّ لآتِيَنَّهُم مِّن بَيْنِ أَيْدِيهِمْ وَمِنْ خَلْفِهِمْ وَعَنْ أَيْمَانِهِمْ وَعَن شَمَآئِلِهِمْ وَلاَ تَجِدُ أَكْثَرَهُمْ شَاكِرِينَ] (الأعراف:16-17) شەیتان سوێندی خوارد ڕێگای ڕاستی تۆیان لێ تێک دەدەم و لە نێوان دەستیان و پشتیان و لای ڕاست و چەپیانەوە بۆیان دێم و زۆربەشیان شوکرگوزارت نابن. هەروەها: [وَلاَ تَقْعُدُواْ بِكُلِّ صِرَاطٍ تُوعِدُونَ وَتَصُدُّونَ عَن سَبِيلِ اللّهِ مَنْ آمَنَ بِهِ وَتَبْغُونَهَا عِوَجاً](الأعراف:86) واتە: لەسەر هەموو ڕێیەک دامەنیشن و مەبنە ڕێگر لەبەردەم ڕێگەی خودا و ئەوانەی ئیمانیان پێ هێناوە و ئەو ڕێگەیە بە ناڕاست مەزانن. چەند زۆرن ئەو کەسانەی دەبنە ڕێگر لەبەردەم ڕێگەی ڕاستی خودا و بە ناڕاستی دەزانن و لە فیترەتی پاک دوور کەوتوونەتەوە! لەو ئافرەتە فاسقانەوە کە تەڵەی فیتنە و بەلاڕێدابردنیان ناوەتەوە تا دەگاتە بۆڕسە ئابوورییەکان کە خەڵک دەمی ئاوی بۆ دەکات، تا ئەو هونەرمەندانەی کە هیچ کارێکیان نییە جگە لە تێکشکاندنی ئەخلاق و بەها کۆمەڵایەتییەکان و تاد.

هەموو ئەمانە سیفەت و نیشانەی جاهیلییەتی ئەم سەردەمە و هەموو کات و شوێنێکن. ئەمە یەکێکە لە مەفهوومە قورئانییەکان کە پێویستە لێی تێ بگەین.

بۆ ڕوونکردنەوەی زیاتر، بەراوردێک دەکەین لە نێوان بیروباوەڕ و هەڵسوکەوتەکانی جاهیلییەتی کۆن و جاهیلییەتی ئەم سەردەمەی کە تێیدا دەژیین. بەمەش چەند ئامانجێکم هەیە:

1.     پوختکردنەوەی مەفهووم و زاراوە قورئانییەکان و دەرهێنانی واتاکانیان کە قورئان دەیەوێت و لابردنی ئەو تەپوتۆزەی لەسەریان نیشتووە بەهۆی بێئاگاییەوە لە قورئان و بەگەڕخستنی عەقڵ تێیاندا بەبێ گەڕانەوە بۆ عەقڵ.

2.     تێگەیشتن لەوەی پیویستمان بە قورئانە، ئەگەر لەوە تێ بگەین کە مرۆڤایەتی گەڕاوەتەوە بۆ جاهیلییەتی یەکەمی، کەواتە پێویستە بگەڕێتەوە بۆ قورئان تا ڕۆڵی خۆی سەرلەنوێ بگێڕێتەوە و دەستی مرۆڤایەتی بگرێت بەرەو ئیسلامی ڕاستەقینە.

3.     چەسپاندنی بیرۆکەی ئیمامی مەهدی (ارواحنا له الفداء) و هێنانەوەی بەڵگەی زانستی بۆی، چونکە مرۆڤایەتی کە گەڕاوەتەوە بۆ جاهیلییەتی یەکەم، تەنها قورئان بەس نییە بۆ ئەوەی ڕۆڵی خۆی بگێڕێت بۆ ڕزگارکردنی، بەڵکو پێویستە هەڵگرێکی هەبێت کە بەرجەستەی بکات لەسەر ئەرزی واقیع هەروەک چۆن پێغەمبەر (صلی الله علیه وآله) وای کرد. هەرچەند پێغەمبەرێک نایەت چونکە پێغەمبەرایەتی کۆتایی هاتووە. هەموو ئەو سیفەتانەش لە کەسدا کۆ نەبۆتەوە جگە لە ئیمامی حوججەتی کوڕی حەسەن (ارواحنا له الفداء). ئەوە نیشانەکانی دەرکەوتنیشـی ڕوویان داوە و ڕۆژی بەڵێنی دراو نزیکە.([1]) لەم بارەیەوە بە درێژی لە شوێنی خۆیدا باس کراوە.



([1]) بۆیە لە فەرموودەدا هاتووە کە ئیمامی مەهدی (علیه السلام) ئیسلامێکی نوێ و قورئانێکی نوێ دەهێنێت ئەمەش بە واتای ئەوە نییە ڕێک ئەوە ڕوو بدات، چونکە ئیمام (علیه السلام) لە بازنەی ئیسلام و قورئانەکەی باپیری (صلی الله علیه وآله) دەرناچێت، بەڵکو مەبەست ئەوەیە ئەو تۆزەی لەسەری نیشتووە دەیتەکێنێت و تۆزی چەند ساڵەی لەسەر لا دەبات و سەرلەنوێ دەیگەڕێنێتەوە بۆ ژیان.