وتەی گرانبەها

| |عدد القراءات : 365
  • Post on Facebook
  • Share on WhatsApp
  • Share on Telegram
  • Twitter
  • Tumblr
  • Share on Pinterest
  • Share on Instagram
  • pdf
  • نسخة للطباعة
  • save

وتەی گرانبەها

گران و قورس بۆ ئەو مانایە دەگەڕێتەوە کە وتەکە یان لەفزەکە هەڵی گرتووە. گران و قورسە لەسەر نەفس چونکە شەهوەت و ئارەزووەکانی کۆنترۆڵ دەکات و جڵەویان بۆ شل ناکات، بەڵکو بەڕێوەیان دەبات و ئاڕاستەیان دەکات. قورسە لەسەر عەقڵ چونکە نهێنیی وردی وای تێدایە کە ئارامگرتن لەسەریان قورسە لەلایەن عەقڵە زۆردارەکانەوە، قورسە لەسەر ڕۆح چونکە ئەرکی قورس و ڕاهێنانی چڕوپڕی تێدایە. پێغەمبەر (صلی الله علیه وآله) فەرموویەتی: سوورەتی هوود و واقیعە پیریان کردم، ئاماژەی بەو بابەتە کردووە چونکە تیایاندا هاتووە: (فاستقم کما امرت) واتە: بەو شێوەیە بەردەوام بە کە فەرمانت پێ کراوە. ئەویش قورسیی ئەم فەرمانەی دەزانی.

سەرچاوەی ئەو گرانی و قورسییەی ئەوەیە کە لە لایەن خودای گەورەوە هاتووە. لەبەر ئەمە کتێبەکانی سیرە حاڵەتی پێغەمبەر (صلی الله علیه وآله) نەقڵ دەکەن کاتێک وەحی نازڵ دەبوو بۆی، قورئان باسی ئەو قورسییەی کردووە کە فەرموویەتی: [لَوْ أَنزَلْنَا هَذَا الْقُرْآنَ عَلَى جَبَلٍ لَّرَأَيْتَهُ خَاشِعًا مُّتَصَدِّعًا مِّنْ خَشْيَةِ اللَّهِ وَتِلْكَ الأَمْثَالُ نَضْرِبُهَا لِلنَّاسِ لَعَلَّهُمْ يَتَفَكَّرُونَ](الحشر:21) واتە: ئەگەر ئەم قورئانەمان بەسەر کێوێکدا دابەزاندایە، دەتبینی کە دەترسێ و گوێڕایەڵ دەبێت لە ترسی خودا، ئەوانەش نموونەگەلێکن کە بۆ خەڵکیان دەهێنینەوە، بەو هیوایەی بیری لێ بکەنەوە.

هەروەها لەبەر ئەوە قورس و گرانە چونکە هەڵگرەکەی و ئەوەی بیەوێت لە کۆمەڵگادا حوکمی پێ بکات، تووشی کێشە و بەڵا و ناڕەحەتی دەبێت. خودای گەورە دەفەرموێت: [المص، كِتَابٌ أُنزِلَ إِلَيْكَ فَلاَ يَكُن فِي صَدْرِكَ حَرَجٌ مِّنْهُ لِتُنذِرَ بِهِ وَذِكْرَى لِلْمُؤْمِنِينَ](الأعراف:1-2) واتە: ئەلیف لام صاد، کتێبێک دابەزیوە بۆت، لە دڵی خۆتدا هیچ نیگەرانییەکت نەبێت کە خەڵکی پێ ئاگادار بکەیتەوە و بیری ئیمانداران بخەرەوە. لەبەر ئەوەشە کە خودا فەرمانی کردووە بە پێغەمبەر (صلی الله علیه وآله) شەونوێژ بکات و پەیوەندیی لەگەڵ خود توندوتۆڵ بکات و قووڵی بکاتەوە لەبەر ئەوەی ئامادەی بکات بۆ وەرگرتنی ئەو وتە گرانبەهایە و ئەو بەرپرسیاریەتییە گەورەیە، خوای گەورە بەڵێنی پێ دابوو کە ئەو ئەنجامانە بەدەست بێن وفەرمووی: [وَمِنَ اللَّيْلِ فَتَهَجَّدْ بِهِ نَافِلَةً لَّكَ عَسَى أَن يَبْعَثَكَ رَبُّكَ مَقَامًا مَّحْمُوداً] (الإسراء:79) واتە: شەوانە هەڵسە و شەونوێژ بکە، بەو هیوایەی خودا پلەیەکی باشت پێ ببەخشێ.