مەجید
08/05/2021 09:30:00 |
26/مانگی ڕەمەزان/1442|عدد القراءات : 377
مەجید
ڕاغیبی ئەسفەهانی لە کتێبی موفرەداتدا دەڵێت: مەجد: بەخشندەیی زۆر و شکۆیە و ڕیشەی وشەکەش ئەوەیە کە عەرەب گوتوویانە (مَجدَتْ الإبل) کاتێک وشترەکان لە لەوەڕگایەکی زۆر و فراواندا بن، قورئان بە مەجید ناوی هێنراوە لەبەر ئەو چاکە دونیایی و دواڕۆژییە زۆرانەی لەخۆی گرتووە، لەسەر ئەم بنەمایەش بە کەریم ناو براوە و خوای گەورە فەرموویەتی: [إِنَّهُ لَقُرْآنٌ كَرِيمٌ] (الواقعة: 77). لەبەر فراوانیی بەرەکەتی و زۆریی بەخشندەیی. ئەمەشمان لە بابەتی سیفەتی پیرۆزدا ڕوون کردەوە و ئەم ئاسەوارە زۆرەمان باس کرد