عەزیز

| |عدد القراءات : 247
  • Post on Facebook
  • Share on WhatsApp
  • Share on Telegram
  • Twitter
  • Tumblr
  • Share on Pinterest
  • Share on Instagram
  • pdf
  • نسخة للطباعة
  • save

عەزیز

واتە ئەو شتەی بە ئاسانی دەست ناکەوێت، چونکە لە کتێبێکی پارێزراودایە و حەقیقەتەکانی بەرزن و لە لەوحی مەحفووزدا پارێزراوە. ئەم وشانە تەنها نموونەن بۆ نزیککردنەوەی واتاکان لە مێشکی مرۆڤ کە بە شتی ماددییەوە خووی گرتووە و بەرز نابێتەوە تا بگات بەو حەقیقەتانە. بەڵێ، تەنها پاکان دەستی لێ دەدەن و پێی دەگەن و تێی دەگەن، ئەو کەسانەی خودا پیسیی لێ دوور خستوونەتەوە و پاکی کردوونەتەوە کە بریتین لە ئەهلی بەیتی پێغەمبەر (صلی الله علیه وآله). بیستووتە کە ئیمامی ئەمیری ئیمانداران (علیه السلام) فەرموویەتی: ئێمە هیچ زانستێکی ترمان نییە جگە لە تێگەیشتنی ئەم کتێبە. ئەو کتێبە عەزیزە، واتە کەموێنەیە و هاوشێوەی زۆر دەگمەنە. بەڕاستی وایە چونکە وتەی کەسێکە کە هاوشێوەی نییە، عەزیزە، واتە ڕێگرە لەوەی تووشێ خراپە ببێت، کەواتە بە واتای ئەو ئایەتەیە کە دەفەرموێت: [إِنَّا نَحْنُ نَزَّلْنَا الذِّكْرَ وَإِنَّا لَهُ لَحَافِظُونَ] (الحجر:9) واتە: ئێمە قورئانمان دابەزاندووە و هەر ئێمەش دەیپارێزین. هەروەها عەیزە، بە واتای ئەوەی زاڵ و دەستەڵاتدارە چونکە وتەی خودایە و وتەی خوداش بڵندە و زاڵ دەبێت و هیچ شتێک بە سەریدا زاڵ نابێت. هەمیشە پێگەی زاڵ و دەستەڵاتداری و فەرمانڕەوایی هەیە بەسەر بەندەکانەوە و دەست دەخاتە کاروباریانەوە. هەروەها عەزیزە، بە واتای ئەوەی خوازراو و ویستراوە، هەر وەک وتراوە هەموو شتێکی بەردەست بێزارکەرە و هەموو شتێکی لە دەست چوو خوازراو و ویستراوە. ئەم کتێبەش ویستراوە لەلایەن هەر کەسێکەوە کە بیەوێت بگات بە خودای مەزن.