پیرۆز

| |عدد القراءات : 302
  • Post on Facebook
  • Share on WhatsApp
  • Share on Telegram
  • Twitter
  • Tumblr
  • Share on Pinterest
  • Share on Instagram
  • pdf
  • نسخة للطباعة
  • save

پیرۆز

واتە پڕ بەرەکەت، ئەمەش لە چەند ڕەهەندێکەوەیە. لە ڕووی شوێنی دابەزینەوە پیرۆزە چونکە لەلایەن خوای گەورەوە دابەزیوە کە بەخشندە و نیعمەت بەخشە کە هیچ سنوورێک نییە بۆ بەخشینی. هەروەها شوێنی دابەزینی پیرۆزە کە بریتییە لە دڵی پیرۆزی پێغەمبەر (صلی الله علیه وآله) کە میهرەبان و بەخشندەیە و بە ڕەحمەت نێردراوە بۆ هەموو جیهانیان. پیرۆزە لە ئاسەوارەکانیدا چونکە هیدایەت و خێر و چاکە و خۆشبەختیی دونیا و دواڕۆژی تێدایە و سیستمی ژیانی مرۆڤ و بەڕێوەبردنی و پاراستنی کیانی تێدایە و ئاشتی و ئارامیی تێدایە. لە ڕووی ئەندازەی کتێبەکەشەوە هەر پیرۆزە چونکە تاقە کتێبێکە، بەڵام هەموو خاوەن زانست و مەعریفەتەکان سوودی لێ وەر دەگرن و ئەویش سەرچاوەیەکی زوڵاڵە کە وشک ناکات، بۆیە دەبینیت زانای ئوسوڵی و فەقیهـ و زانای نەحو و ئەدیب و بیرمەند و سیاسی و کۆمەڵناس و ئابووریناس و پزیشک و یاساناس و دادوەر سوودی لێ دەبینن و بەڵگە بە ئایەتەکانی دەهێننەوە، لەگەڵ ئەوەشدا بەردەوام نەمر و بەخشندەیە، ئەمەش بەڵگەیە کە لە لایەن خواوە دابەزیوە. هەموو ئەم شتانە ناگونجێت لە کتێبگەلی زۆر و زەوەنددا هەبێت و هەموو ئەم شتانە لە خۆ بگرن. هەروەها پیرۆزە بە هۆی ئەو ژمارە زۆرەی هیدایەتیان لێ وەرگرتووە و دڵ و عەقڵیان بە بەرەکەتی قورئان ڕووناک بووەتەوە.