قورئان وەسفی خۆی دەکات

| |عدد القراءات : 322
  • Post on Facebook
  • Share on WhatsApp
  • Share on Telegram
  • Twitter
  • Tumblr
  • Share on Pinterest
  • Share on Instagram
  • pdf
  • نسخة للطباعة
  • save

قورئان وەسفی خۆی دەکات

باشترین شت ئەوەیە هەندێک ئایەتتان بۆ بخوێنمەوە کە قورئانی پیرۆز خۆی پێ وەسف کردوون. خودی قورئانیش خۆی باشتر دەناسێنێت کە کەلامی باشترین خاوەن وتەیە. لەم ئایەتانەوە شکۆمەندی و قەدری ئەم کتێبە و گەورەیی ئاسار و بەرەکەتەکانی دەزانیت:

 

1 -[هَذَا بَيَانٌ لِّلنَّاسِ وَهُدًى وَمَوْعِظَةٌ لِّلْمُتَّقِينَ] (آل عمران: 138).

واتە: ئەمە ڕوونکردنەوەیەکە خەڵک و هیدایەت و ئامۆژگارییە بۆ پارێزکاران.

2 -[إِنَّا أَنزَلْنَا إِلَيْكَ الْكِتَابَ بِالْحَقِّ لِتَحْكُمَ بَيْنَ النَّاسِ] (النساء: 105).

واتە: ئێمە ئەم کتێبەمان بە حەق بۆ تۆ دابەزاندووە تا لە نێو خەڵکیدا حوکمی پێ بکەیت.

3 -[يَا أَيُّهَا النَّاسُ قَدْ جَاءكُم بُرْهَانٌ مِّن رَّبِّكُمْ وَأَنزَلْنَا إِلَيْكُمْ نُوراً مُّبِينًا، فَأَمَّا الَّذِينَ آمَنُواْ بِاللّهِ وَاعْتَصَمُواْ بِهِ فَسَيُدْخِلُهُمْ فِي رَحْمَةٍ مِّنْهُ وَفَضْلٍ وَيَهْدِيهِمْ إِلَيْهِ صِرَاطاً مُّسْتَقِيماً] (النساء: 174-175).

واتە: ئەی خەڵکینە! بورهانێک و نوورێکی ئاشکراتان لەلایەن پەروەردگارتانەوە بۆ هاتووە، ئەوانەی ئیمانیان بە خودا هێنا و دەستیان بە قورئانەوە گرت خودا دەیانخاتە ڕەحمەت و فەزڵی خۆیەوە و ڕێگەی ڕاستی بەرەو خۆیان نیشان دەدات.

4 - [قَدْ جَاءكُم مِّنَ اللّهِ نُورٌ وَكِتَابٌ مُّبِينٌ، يَهْدِي بِهِ اللّهُ مَنِ اتَّبَعَ رِضْوَانَهُ سُبُلَ السَّلاَمِ وَيُخْرِجُهُم مِّنِ الظُّلُمَاتِ إِلَى النُّورِ بِإِذْنِهِ وَيَهْدِيهِمْ إِلَى صِرَاطٍ مُّسْتَقِيمٍ] (المائدة: 15-16).

واتە: نوور و کتێبێکی ڕوون لەلایەن خوداوە هاتووە بۆتان، خودا بەهۆی ئەوەوە ڕێگاکانی ئاشتی نیشانی ئەو کەسانە دەدات کە شوێن ڕەزای دەکەون و لە تاریکییەوە بەرەو ڕووناکی دەریان دەهێنێت و ڕێگای ڕاستیان نیشان دەدات.

5 -[وَلَوْ أَنَّهُمْ أَقَامُواْ التَّوْرَاةَ وَالإِنجِيلَ وَمَا أُنزِلَ إِلَيهِم مِّن رَّبِّهِمْ لأكَلُواْ مِن فَوْقِهِمْ وَمِن تَحْتِ أَرْجُلِهِم] (المائدة: 66).

واتە: ئەگەر ئەوان (ئەهلی کیتاب) تەورات و ئینجیل و ئەوەی خودا ناردوویەتی جێبەجێیان بکردایە ڕزقیان بۆ دەهات و دەخوارد لە سەروو خۆیانەوە و لە ژێر پێیانەوە.

6 -[قُلْ يَا أَهْلَ الْكِتَابِ لَسْتُمْ عَلَى شَيْءٍ حَتَّىَ تُقِيمُواْ التَّوْرَاةَ وَالإِنجِيلَ وَمَا أُنزِلَ إِلَيْكُم مِّن رَّبِّكُمْ] (المائدة: 68).

واتە: بڵێ ئەی ئەهلی کیتاب، تا تەورات و ئینجیل و ئەوەی بۆتان دابەزیوە جێبەجێ نەکەن لەسەر هیچ نین.

7 -[مَّا فَرَّطْنَا فِي الكِتَابِ مِن شَيْء] (الأنعام: 38).

واتە: هیچ شتێکمان لە قورئاندا پشتگوێ نەخستووە

8 -[وَهَذَا كِتَابٌ أَنزَلْنَاهُ مُبَارَكٌ َ] (الأنعام:92).

واتە: ئەم قورئان کتێبێکی پیرۆزە دامان بەزاندووە.

9 - [وَإِذَا قُرِئَ الْقُرْآنُ فَاسْتَمِعُواْ لَهُ وَأَنصِتُواْ لَعَلَّكُمْ تُرْحَمُونَ] (الأعراف:204).

واتە: کاتێک قورئان خوێندرا، بە بێدەنگی گوێی لێ بگرن بۆ ئەوەی بەر بەزەیی بکەون.

10 -[يَا أَيُّهَا النَّاسُ قَدْ جَاءتْكُم مَّوْعِظَةٌ مِّن رَّبِّكُمْ وَشِفَاء لِّمَا فِي الصُّدُورِ وَهُدًى وَرَحْمَةٌ لِّلْمُؤْمِنِينَ] (يونس: 57).

واتە: ئەی خەڵکینە! بەڕاستی ئامۆژگاریەکتان لەلایەن پەروەردگارتانەوە بۆ هاتووە کە شیفای دڵەکانتان و هیدایەت و ڕەحمەتە بۆ ئیمانداران.

11 - [إِنَّ هَذَا الْقُرْآنَ يِهْدِي لِلَّتِي هِيَ أَقْوَمُ وَيُبَشِّرُ الْمُؤْمِنِينَ الَّذِينَ يَعْمَلُونَ الصَّالِحَاتِ ] (الإسراء: 9).

واتە: ئەم قورئانە باشترین ڕێگەتان نیشان دەدات و مژدە بە ئیمانداران دەدات کە کردەوەی چاکیان کردووە.

12 -[اللَّهُ نَزَّلَ أَحْسَنَ الْحَدِيثِ كِتَابًا مُّتَشَابِهًا مَّثَانِيَ تَقْشَعِرُّ مِنْهُ جُلُودُ الَّذِينَ يَخْشَوْنَ رَبَّهُمْ ثُمَّ تَلِينُ جُلُودُهُمْ وَقُلُوبُهُمْ إِلَى ذِكْرِ اللَّهِ ذَلِكَ هُدَى اللَّهِ يَهْدِي بِهِ مَنْ يَشَاء وَمَن يُضْلِلْ اللَّهُ فَمَا لَهُ مِنْ هَادٍ] (الزمر: 23).

واتە: خودا باشترین وتەی دابەزاندووە کتێبێکە لەیەکچووە [لە ڕوالەتدا] و جیاوازیشە، ئەوانەی لە خودا دەترسن پێستیان گرژ دەبێت لە تاوی قورئان، پاشان پێستیان و دڵیان ئارام و نەرم دەبێتەوە بە زیکری خودا، ئەوە هیدایەتی خودایە هەر کەسێکی بوێت هیدایەتی دەدات بە هۆیەوە و ئەو کەسەی گومڕا ببێ هیچ هیدایەتدەرێکی نییە.

13 -[وَإِنَّهُ لَكِتَابٌ عَزِيزٌ، لا يَأْتِيهِ الْبَاطِلُ مِن بَيْنِ يَدَيْهِ وَلا مِنْ خَلْفِهِ تَنزِيلٌ مِّنْ حَكِيمٍ حَمِيدٍ] (فصلت: 41 - 42).

واتە: ئەوە کتێبێکی عەزیزە، نە لە پێشیەوە و نە لە دوایەوە شتی پڕوپووچی تێ ناکەوێت لەلایەن خودای دانا و سوپاسکراوەوە دابەزێنراوە.

14 -[اللَّهُ الَّذِي أَنزَلَ الْكِتَابَ بِالْحَقِّ وَالْمِيزَانَ] (الشورى: 17).

واتە: خودا ئەو کەسەیە کە ئەم کتێبەی بە حەق دابەزاندووە.

15 -[وَإِنَّهُ فِي أُمِّ الْكِتَابِ لَدَيْنَا لَعَلِيٌّ حَكِيمٌ] (الزخرف: 4).

واتە: ئەم قورئانە لە کتێبێکی پارێزراودایە لای ئێمە، بڵند و زانایانەیە.

16 ــ[وَمَن يَعْشُ عَن ذِكْرِ الرَّحْمَنِ نُقَيِّضْ لَهُ شَيْطَانًا فَهُوَ لَهُ قَرِينٌ] (الزخرف:36).

واتە: ئەوەی پشت بکاتە یادی خودا، شەیتانێکی بۆ ڕادەسپێرین ببێت بە هاودەمی.

17 - [فَاسْتَمْسِكْ بِالَّذِي أُوحِيَ إِلَيْكَ إِنَّكَ عَلَى صِرَاطٍ مُّسْتَقِيمٍ، وَإِنَّهُ لَذِكْرٌ لَّكَ وَلِقَوْمِكَ وَسَوْفَ تُسْأَلُونَ] (الزخرف:43-44).

واتە: دەست بەوەوە بگرە کە وەحی کراوە بۆت، تۆ لەسەر ڕێیەکی ڕاستیت و ئەم قورئانەش وەبیرخەرەوەیە بۆ خۆت و گەلەکەت، پاشانیش لێپرسینەوەتان لەگەڵ دەکرێت.

18 -[هَذَا بَصَائِرُ لِلنَّاسِ وَهُدًى وَرَحْمَةٌ لِّقَوْمِ يُوقِنُونَ] (الجاثية: 20).

واتە: ئەمە بەرچاوڕوونیە بۆ خەڵک و هیدایەت و ڕەحمەتە بۆ کەسانێک کە یەقینیان هەیە.

19 -[أَفَلا يَتَدَبَّرُونَ الْقُرْآنَ أَمْ عَلَى قُلُوبٍ أَقْفَالُهَا] (محمد: 24).

واتە: ئایا لە قورئان ڕانامێنن یان قوفڵ لە دڵەکانیان دراوە؟

20 -[ق وَالْقُرْآنِ الْمَجِيدِ] (ق: 1).

واتە: قاف، سوێند بە قورئانی بەرز و بڵند.

21 -[وَلَقَدْ يَسَّرْنَا الْقُرْآنَ لِلذِّكْرِ فَهَلْ مِن مُّدَّكِرٍ] (القمر: 40).

واتە: بەڕاستی قورئانمان بۆ بیرخستنەوە ئاسان کردووە، ئایا کەسێک هەیە بیری بکەوێتەوە؟

22 -[إِنَّهُ لَقُرْآنٌ كَرِيمٌ، فِي كِتَابٍ مَّكْنُونٍ، لا يَمَسُّهُ إِلا الْمُطَهَّرُونَ] (الواقعة:77-79).

واتە: ئەوە قورئانێکی بەڕێزە، لە کتێبێکی پارێزراودایە، جگە لە پاکەکان کەس دەستی لێ نادات.

23 -[أَلَمْ يَأْنِ لِلَّذِينَ آمَنُوا أَن تَخْشَعَ قُلُوبُهُمْ لِذِكْرِ اللَّهِ وَمَا نَزَلَ مِنَ الْحَقِّ وَلا يَكُونُوا كَالَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ مِن قَبْلُ فَطَالَ عَلَيْهِمُ الأَمَدُ فَقَسَتْ قُلُوبُهُمْ وَكَثِيرٌ مِّنْهُمْ فَاسِقُونَ] (الحديد: 16).

واتە: ئایا کاتی ئەوە نەهاتووە کە ئیمانداران دڵیان بە زیکردی خودا و بەو حەقیقەتەی دابەزیوە بلەرزێ و وەک ئەوانە نەبن کە پێش خۆیان کتێبیان پێ دراوە، بەڵام پاش تێپەڕینی کات دڵیان ڕەق بوو و زۆربەشیان فاسق بوون.

24 -[لَوْ أَنزَلْنَا هَذَا الْقُرْآنَ عَلَى جَبَلٍ لَّرَأَيْتَهُ خَاشِعاً مُّتَصَدِّعاً مِّنْ خَشْيَةِ اللَّهِ وَتِلْكَ الأَمْثَالُ نَضْرِبُهَا لِلنَّاسِ لَعَلَّهُمْ يَتَفَكَّرُونَ] (الحشر: 21).

واتە:ئەگەر ئەم قورئانەمان بۆ سەر کێوێک دابەزاندایە، دەتبینی دەترسێ و دادەڕووخێ لە ترسی خودا، ئەمانە نموونەن بۆ خەڵکی دەهێنینەوە بەو هیوایەی بیر بکەنەوە.

25 - [وَرَتِّلِ الْقُرْآنَ تَرْتِيلاً، إِنَّا سَنُلْقِي عَلَيْكَ قَوْلاً ثَقِيلاً] (المزمل: 4 - 5).

واتە: قورئان بخوێنە! ئێمە وتەیەکی گرانبەهات دەخەینە سەر شان.

26 -[بَلْ هُوَ قُرْآنٌ مَّجِيدٌ، فِي لَوْحٍ مَّحْفُوظٍ] (البروج: 21 - 22).

واتە: بەڵکو ئەوە قورئانێکی بەرز و بەڕێزە و لە لەوحی مەحفووزدا پاریزراوە.

27 -[إِنَّهُ لَقَوْلٌ فَصْلٌ، وَمَا هُوَ بِالْهَزْلِ] (الطارق: 13 - 14).

واتە: قورئان قسەی کۆتاییە و گاڵتە نییە.

28 -[الْحَمْدُ لِلَّهِ الَّذِي أَنزَلَ عَلَى عَبْدِهِ الْكِتَابَ وَلَمْ يَجْعَل لَّهُ عِوَجَا، قَيِّماً لِّيُنذِرَ بَأْساً شَدِيداً مِن لَّدُنْهُ وَيُبَشِّرَ الْمُؤْمِنِينَ] (الكهف: 1 - 2).

واتە: سوپاس بۆ ئەو خودایەی کە کتێبی قورئانی نارد بۆ بەندەکەی و هیچ خوارییەکی تێدا دانەنا، ڕاست و جێگیرە بۆ ئاگادارکردنەوە لە دژوارییەکی سەخت لەلایەن خوداوە و مژدە دەدات بە ئیمانداران.

29 -[وَنَزَّلْنَا عَلَيْكَ الْكِتَابَ تِبْيَاناً لِّكُلِّ شَيْءٍ وَهُدىً وَرَحْمَةً وَبُشْرَى لِلْمُسْلِمِينَ] (النحل: 89).

واتە: قورئانمان بۆ تۆ دابەزاند کە ڕوونکەرەوەی هەموو شتێکە و هیدایەت و ڕەحمەت و مژدەیە بۆ موسوڵمانان.

30 -[وَمَنْ أَعْرَضَ عَن ذِكْرِي فإن لَهُ مَعِيشَةً ضَنكاً وَنَحْشُرُهُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ أَعْمَى] (طه: 124).

واتە: ئەو کەسەی پشت بکاتە یادی من، ژیانێکی دژواری دەبێ و ڕۆژی قیامەت بە کوێری حەشری دەکەین.

ئەمە بەشێکە لەو سیفات و ئاسارە باشانەی قورئانی پیرۆز خۆی پێ وەسف دەکات، چونکە ئەوە کتێبی پیرۆز و شکۆمەندی خودایە و ڕوونکەرەوە و هیدایەتدەر و ئامۆژگاری کەر و ڕەحمەت و شیفایە، زیکر و نوورە و خودا بە حەق دای بەزاندووە بۆ ئەوەی لە نێوان خەڵکدا حوکم بکات و ئیمانداران داخڵی ڕەحمەت و بەخشندەیی خودا بکات و ڕێگای ڕاستیان نیشان بدات. پایەبەرز و حەکیمە و بەرچاو ڕوون کەرەوەی خەڵکە و وتەی گرانبەهایە و قسەی کۆتاییە و گاڵتە و گەپ نییە، لەبەر ئەوانە –واتە ئەو حەقیقەتانەی کە ئەو وشانە بۆی بوون بە دەفر و وەک نموونە وان بۆ گەیاندنی مانای ئەو حەقیقەتە قووڵانە بە مێشکی مرۆڤ- لە کتێبێکی پارێزراودایە و لە لەوحی مەحفوزدایە کە کەس ناتوانێ دەستی لێ بدات و بگات بە تێگەیشتن لە واتا حەقیقییەکانی بە شێوەیەکی کامڵ جگە لە پاکەکان، ئەوانەی لە گوناه و سەرپێچی و خراپە دوورن و ئاوێنەی دڵیان لە هەموو خراپە و پیسییەک پاک بۆتەوە و بە شێوەیەکی کامڵ هەموو پەڕەی لەوحی مەحفووز نیشان دەدات، بەڵام غەیری ئەوان شایستەی هەڵگرتنی نین مەگەر بەو ئەندازەیەی پێیان دراوە لە کەماڵ. [أَنزَلَ مِنَ السَّمَاء مَاء فَسَالَتْ أَوْدِيَةٌ بِقَدَرِهَا] (الرعد: 124) واتە: ئاوێکی لە ئاسمان باراندووە، لە دۆڵەکاندا سەرڕێژ بووە، هەر یەکە بە ئەندازەی خۆی.

فەرمانی کردووە بە خەڵکی کە تێی ڕا بمێنن و بیخوێننەوە و دەستی پێوە بگرن و بە بێدەنگی گوێی لێ بگرن. ئەگەر لە لایەن غەیری خوداوە بووایە، ڕاجیایی زۆری تێدا دەبینرا. خۆ ئەگەر جێبەجێی بکەن و دەسی پێوە بگرن، لە ژوور سەریانەوە و لە ژێر پێیانەوە بەرەکەتەکەی دەخۆن و دڵەکانیان دەترسێ و نەرم دەبێت، پاشان دەبن بە ئەهلی ڕەحمەت و بەرەکەتی خودایی. ئەگەر پشتی تێ بکەن لە ژیانێکی تاڵدا دەبن و شەیتان بەسەریاندا زاڵ دەبێت و دەبێت بە هاوەڵیان و دڵیان ڕەق دەبێت وەک بەرد یان ڕەقتر لە بەرد، چونکە هەندێک بەرد هەن ڕووباریان لێوە دەردەچێت و هەشە لە ترسی خودا بەر دەبێتەوە. ئەم دڵانەی دوورن لە قورئانەوە و لە زیکری خوداوە، ڕەق و چەقبەستوون و هیچ دڵۆپێک لە ڕووباری مەعریفەتیان پێدا ناڕوات. [وَتِلْكَ الأَمْثَالُ نَضْرِبُهَا لِلنَّاسِ لَعَلَّهُمْ يَتَفَكَّرُونَ] (الحشر: 21).