ڕاسپاردەی لەبەرکردنی قورئان

| |عدد القراءات : 368
  • Post on Facebook
  • Share on WhatsApp
  • Share on Telegram
  • Twitter
  • Tumblr
  • Share on Pinterest
  • Share on Instagram
  • pdf
  • نسخة للطباعة
  • save

ڕاسپاردەی لەبەرکردنی قورئان

بانگەشەی ئەوانە هەڵتان نەخەڵەتێنیت کە دەڵێن ئەوان زیاتر لە ئێمە پابەندی قورئانن([1]) و قورئان لەبەر کەن چونکە شایستەی لەبەرکردن و کارپێکردنە. بەو شێوەیە بن کە ئەمیری ئیمانداران (علیه السلام) کەمێک پێش شەهیدبوونی ئامۆژگاریی کردبوون: ئاگاداری قورئان بن و کەس پێشتان نەکەوێت لە کار پێکردن پێی.([2]) هەروەها لە ئامۆژگاریی پێغەمبەردا (صلی الله علیه وآله) بۆ ئەمیری ئیمانداران لە بارەی کارکردن بە چل فەرموودە فەرمووی: قورئان زۆر بخوێنە و کار بە ناوەڕۆکەکەی بکە.([3])



([1]) لەبەر ئەوە جەختم لەم خاڵە کردەوە، چونکە زۆر لە خەڵکانی سادە بەم بانەگەشەیە هەڵدەخەڵەتێن و خەریکە بڕوایان پێ دەکەن بەوەی ئیمان بە هیچ نەهێنن تا بەڵگەی لە قورئاندا نەبێت و بەڵگە هێنانەوە بە سوننەت ڕەت دەکەنەوە.

([2]) بحار الأنوار: 42/256.

([3]) الخصال: أبواب الأربعين، حديث 19.