دووری لە قورئان هۆکاری داڕووخانی موسوڵمانانە
دووری لە قورئان هۆکاری داڕووخانی موسوڵمانانە
هەڵبژاردنی قسەکردن لەسەر ئەم سکاڵایە لەخۆوە نەبوو، هەروەها بەهۆی گەمەی فیکریەوە نەبووە، بەڵکو لە دووربینییەکی وردەوە سەرچاوەی گرتووە بۆ شیکردنەوەی واقیعی موسوڵمانان و ئەو بارودۆخەی تێی کەوتوون، بە جۆرێک کە خوێنی خۆیان لەسەر سینیی ئاڵتوونی پێشکەش بە دوژمنانیان دەکەن کە بریتین لە ئیبلیس و نەفسی ئەممارە و هێزە ئیستیعمارییەکان کە هەوڵی لێک دابڕینی موسوڵمانان دەدەن و سیمبولی سەربەرزی و شەرەف و کەرامەتیان قورئانە کە ئاوەها نامۆ بووە لە نێوانیاندا، لەبەر ئەوەشە خەفەت لە دڵمدا شەپۆل دەدات.
هۆکاری داڕووخانی ئوممەت و ئەو لاوازی و پووکانەوەیەی تووشی بووە، پشتگوێخستن و دەستنەگرتنە بە حەبلی خودای مەزنەوە کە فەرمانی پێ کردوون دەستی پێوە بگرن و فەرموویەتی: [وَاعْتَصِمُواْ بِحَبْلِ اللّهِ جَمِيعاً وَلاَ تَفَرَّقُواْ](آل عمران: 103) واتە: دەست بە حەبلی خوداوە بگرن و پەرتەوازە مەبن. پێغەمبەریش (صلی الله علیه وآله) ئەو حەبلەی ڕوون کردۆتەوە و فەرموویەتی: من دوو شتی گرانبەهاتان بۆ بەجێ دەهێڵم: گرانبەهای گەورە قورئانە و گرانبەهای بچووک ئەهلی بەیتە. ئەو دوانە حەبلی درێژکراوەی خودان لە نێوان ئێوە و خودادا، ئەگەر دەستی پێوە بگرن گومڕا نابن. لایەکی بە دەستی خوداوەیە و لایەکەی تری بە دەست ئێوەوەیە.([1])
([1]) بحار الأنوار: 92/102.