دەسپێک
بسم الله الرحمن الرحيم
الحمد لله كما هو أهله وصلى الله على رسوله والأئمة الميامين من آله وسلم تسليماً كثيرا.
[رَبِّ اشْرَحْ لِي صَدْرِي، وَيَسِّرْ لِي أَمْرِي، وَاحْلُلْ عُقْدَةً مِّن لِّسَانِي، يَفْقَهُوا قَوْلِي] (طه:25-28)
دەسپێک
خەڵکی لەسەر ئەوە ڕاهاتوون کە کۆنفرانس و کۆڕ و کۆبوونەوە و دیدارەکانیان، هەروەها بەرنامە ڕادیۆیی و تەلەفزیۆنییەکانیان بە خوێندنەوەی چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز دەست پێ دەکەن لەپێناو تەبەڕوک و بەرزڕاگرتنیدا و تەنانەت غەیری موسوڵمانانیش لەسەری دەڕۆن کە ئەمەش بەڵگەی شکۆی ئەو کتێبە پیرۆزەیە تەنانەت لە دڵی دوژمنانیشیدا. کەواتە چەند شایستەیە کە ئێمەی فێرخوازانی حەوزەی پیرۆز وانەکانمان بە قورئانی پیرۆز دەست پێ بکەین و پێویستە دەسپێکێکی وشیارانە بێت و مامەڵەکردن بێت لەگەڵ ڕووحی قورئان و واتاکانی نەک مامەڵەیەکی ڕواڵەتی لە شێوەی سروود و ئاوازێک یان مووفەڕکێک و نووشتەیەک.