شێخ یەعقووبیی مەڕجەع: دەستپێشخەریی ئیمامی حەسەن (ع) بۆ دڵخۆشکردنی هەتیوان
دڵخۆشیی هەتیوان
شێخ یەعقووبیی مەڕجەع: دەستپێشخەریی ئیمامی حەسەن (ع) بۆ دڵخۆشکردنی هەتیوان
بەناوی خودای مەزن
لە پێغەمبەری خوداوە (صلی الله علیه وآله وسلم) نەقڵ کراوە لە وتارێکیدا لە پێشوازیی ڕەمەزاندا فەرموویەتی: لەگەڵ هەتیواندا میهرەبان بن، لەگەڵ هەتیوەکانتاندا میهرەبان دەبن. هەروەها فەرموویەتی: من و سەرپەرشتیاری هەتیو وەک ئەم دوانەین لە بەهەشتدا، ئاماژەی بۆ دوو پەنجەی شایەتومان و ناوەڕاستی کردووە.
بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی کەریمی ئالوبەیت (علیهم السلام)، ئیمام حەسەنی موجتەبا، کوڕی ئەمیری ئیمانداران (علیهما السلام) لە ١٥ی ڕەمەزاندا، هەروەها لە سایەی ئەو دۆخەی کە بەهحی میوانداریی ئیلاهییەوە لەم مانگە پیرۆزەدا هەیە، سەماحەتی مەرجەعی دینی، شێخ محەمەد ئەلیەعقووبی (دام ظله) دەستپێشخەریی ئیمامی حەسەن (ع) بۆ دڵخۆشکردنی هەتیوان ڕادەگەیەنێت کە بریتییە لە بانگهێشتی دامودەزگا مرۆیی و خێرخوازییەکان و سەرجەم چاکەخوازان لە سەرجەم چین و توێژە جیاوازەکان بۆ بەشداریکردن لە زەردەخەنە خستنە سەر لێوی هەتیوان و کەمکردنەوەی نەهامەتییەکانیان، لەڕێی دابینکردنی پێداویستییە ماددییەکانیان و پێداویستییەکانی تر کە ژیانێکی ئابڕوومەندانە دەیخوازێت، بە ڕێگەی جیاواز و هۆکارگەلی بەردەست لەم مانگە پیرۆزەدا.
داواکارین لە خودای مەزن ئێمە و ئێوەش سەرکەوتوو بکات بۆ بەدەستهێنانی لوتفی تایبەتی خودا لە مانگی خودادا و بمانکات بە سەرکەوتووان لەپێناو دینەکەیدا. هەر ئەو زامنی سەرکەوتنە.