تەمەنی پێگەیشتنی مێینە

تەمەنی پێگەیشتنی مێینە
بەناوی خودای گەورە و میهرەبان
سەماحەتی مەڕجەعی ئاینی، شێخ محەمەد یەعقووبی
سڵاو و ڕەحمەت و بەرەکەتی خوداتان لێ بێ
ئایا ڕاستە کە بەڕێزتان بە پێچەوانەی ڕای بڵاوی زانایانەوەن لەبارەی تەمەنی پێگەیشتنی مێینەوە و [پێتان وایە] ١٣ ساڵی کۆچییە نەک ٩ ساڵ؟
بەناوی خودای مەزن
سڵاو و ڕەحمەت و بەرەکەتی خوداتان لێ بێت
ئەوەی بۆمان ڕوون بووەتەوە لە چوارچێوەی تێڕامان لەو ڕیوایەتە پیرۆزانەی لەم پرسەدا لە ئیمامە مەعسوومەکانەوە (علیهم السلام) هاتووە و هەندێکیان دەبنە پاڵپشتی هەندێکی تریان، ئەوەیە کە پێش تەواوکردنی نۆ ساڵی مانگی مێینە پێناگات، تەنانەت ئەگەر خوێنیش ببینێت. ئەم تەمەنە نیشاندەری ئیمکانی پێگەیشتنی کچە نەک بڕیاردانی ڕەها لەسەر پێگەیشتنی، واتە مومکینە کچ بگات بە تەمەنی تەکلیف پاش تەواوکردنی نۆ ساڵی مانگی[1] ئەگەر شتێکی لە گۆڕانکاریی جەستەیی و دەروونی و ڕەفتاری ببینێت کە دەرخەری پێگەیشتنی زایەندیی بێت وەک ئارەزووی زایەندی بۆ نێرینە و شەرمکردن لە تێکەڵبوون لەگەڵ نێرینە و بزوانی شەهوەت و نیشانەکانی تر.
کاتێک کە نۆ ساڵی تەواو کرد و ئەم گۆڕانکارییانەی بینی و خوێنی بێنوێژییشی بینی، ئەو دەمە دڵنیا دەبین لە پێگەیشتنی، بەڵام ئەگەر گەیشت بە ١٣ ساڵ و هیچ نیشانەیەکی نەبینی، بڕیار لەوە دەدرێ کە گەیشتووەتە تەمەنی تەکلیف و لەوە زیاتر چاوەڕوانی ناکرێت.
بە کورتی پێگەیشن حاڵەتێکی زانراوە لە عورفدا و شەریعەتی پیرۆزیش پێناسەیەکی نوێی بۆ نەهێناوە جگە لەوەی ئەهلی زمان دەیزانن. ئەوانیش مەڕجەعن لە دیاریکردنی واتای لەفزەکان، بەڵام شەرعی پیرۆز لە دانانی هەندێک سنوور بۆ حاڵەتەکدا دەست وەردرەدات، بۆ نموونە نۆساڵ بریتیە لە نەفیی هەموو جۆرە پێگەیشتنێک لە پێشیەوە، سیانزدەش بریتییە لە ڕادەی کۆتایی پێگەیشتن و لەوە زیاتر دوا ناکەوێت.
هەندێک لە پسپۆڕەکان دەڵێن، مێینەکان جیاوازن لە تەمەنی پێگەیشتنی زایەندییاندا لەبەر چەند هۆکارێکی بایۆلۆجی کە پەیوەستە بە پێکهاتەی لەشی کچەکە و ژینگە و کەش و هەوایەک کە تێیدا دەژی و لایەنی کۆمەڵایەتی لەڕووی هەڵسوکەوتی کۆمەڵەکەیەوە کە ئاخۆ کۆنەپارێزن یان کراوەن، و هۆکاری تر.
بە درێژی پرسەکەم تاووتوێ کردووە و لە (موسوعة فقه الخلاف) بەرگی ٤ ل ١٩٠ چاپی یەکەم بڵاو کراوەتەوە، تێیدا ڕای مەشهوورم ڕەت کردووەتەوە بەوەی کە ئەگەر کچێک کە نۆ ساڵی تەواو کردبێت و هیچ نیشانەیەکی پێگەیشتنی زایەندیی تێدا نەبینرێت و لە ژیانی منداڵاندا بژی هەروەک چۆن لە هەندێک لە ناوچە ساردەکاندا وایە، ئایا دەتوانرێت حوکم بەوە بکرێ کە حەجی ئەو کچە لەبری فەرز دەکەوێت کە پێگەیشتن مەرجیەتی؟ ئەگەر وەڵام نەرێنی بوو، کەواتە ئەوەی گوتوویانە هەڵدەوەشێتەوە، ئەگەر ئەرێنی بوو، ئەوا پێچەوانەی واقیع و تێگەیشتنی عورفە کە مەڕجەعی تێگەیشتنی دەلالەتی لەفزەکانە بە واتای پێگەیشتنیشەوە.
پێویستە سەرنجی ئەوە بدرێت کە شەریعەتی پیرۆز سوورە لەسەر هاندانی مناڵی کوڕ و کچ لەسەر عیبادت وەک نوێژ و ڕۆژوو و حیجاب بۆ مێینە پێش پێگەیشتن، بە جۆرێک کە ئیمام ڕەزا (علیه السلام) ئەو باوکەی بەلاوە سەیرە کە کوڕەکەی نوێژ ناکات لە کاتێکدا تەمەنی حەوت ساڵە.
محەمەد یەعقووبی
٢٢ شەعبانی ١٤٤١ ک.
١٦/٤/ ٢٠٢٠ ز.
[1]- ساڵی مانگی ١١ ڕۆژ لە ساڵی هەتاوی کەمترە.