خلال لقاء سماحته بمكتبه في النجف الاشرف مع وفد من محبي أهل البيت (عليهم السلام) في كردستان العراق

| |عدد القراءات : 390
خلال لقاء سماحته بمكتبه في النجف الاشرف مع وفد من محبي أهل البيت (عليهم السلام) في كردستان العراق
  • Post on Facebook
  • Share on WhatsApp
  • Share on Telegram
  • Twitter
  • Tumblr
  • Share on Pinterest
  • Share on Instagram
  • pdf
  • نسخة للطباعة
  • save

خلال لقاء سماحته بمكتبه في النجف الاشرف مع وفد من محبي أهل البيت (عليهم السلام) في كردستان العراق

بەناوی خودای گەورە و میهرەبان

چوارشەممە ١٨/٩/٢٠١٩ ز.

١٨/ موحەڕڕەم/ ١٤٤١ ک. م.

سەماحەتی مەڕجەعی دینی، جەنابی شێخ محەمەد یەعقووبی (سایەی بەردەوام بێ) جەختی لە گرنگیی پێکەوەژیانی ئاشتییانە و وتووێژ و پشتگوێخستنی دەمارگیری و پەرتەوازەیی و بەهێزکردنی گیانی نیشتیمانی کردەوە و ئاماژەی بە گرنگیی بەڕێوەچوونی کۆنفرانس و چالاکیگەلی ڕۆشنبیری کردەوە کە ببنە هۆی توندوتۆڵکردنی کولتووری کرانەوە و قبووڵکردنی ئەوانی دی وەک خاڵێلی جەوهەری لە کولتووری مرۆیی و ئینسانیدا کە پێغەمبەری مەزن (صلی الله علیه وآله) و ئالوبەیت (علیهم لاسلام) بانگەشەی بۆ دەکەن.

ئەوەش لە چوارچێوەی دیداری بەڕێزیان بوو لە نووسینگەی خۆی لە نەجەفی ئەشرەف لەگەڵ شاندێک لە ئەڤیندارانی ئالوبەیت (علیهم السلام) لە کوردستانی ئێراق. بەڕێزیان شاندە میوانەکەیان بەخێر هێنا و داوای قووڵکردنەوەی پەیوەندیی خۆشەویستی و برایەتی و لابردنی کۆسپ و تەگەرەکانی سەرڕێی بەیەکگەیشتنی ئەڤیندارانی ئالوبەیتی (علیهم السلام) کرد.

میوانانیش لەلایەن خۆیانەوە سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاڕاستەی مەڕجەعی بەڕێز ئەلیەعقووبی (سایەی بەردەوام بێ) کرد سەبارەت بە گرنگیپێدان و ڕێنوێنییەکانی و خۆشحاڵیی خۆیان دەربڕی بەو دیدارە کە بە دەرفەتێکی گرنگیان دانا بۆ دروستکردنی پردی پەیوەندی لەگەڵ مەڕجەعییەتی دینی لە نەجەفی ئەشرەف.