ويلایەت و حەج

ويلایەت و حەج
وشەی (التفث) لە ڕوانگەی زمانناسەکانەوە بە مانای پیسی و ناپاکییە کە وا بوو (قضاء التفث) بە مانای خاوێنکردنی لەشە لە هەر جۆرە ناپاکییەک کە ئاماژە دەکات بە بارودۆخی ئەو حاجیانەی کە دوای بەجێهێنانی کردەوە شەرعییەکانی حەج ئەیانەوێ لەشی خۆیان خاوێن بکەنەوە لەو شتانەی کە بە بۆنەی ئەنجامدانی کردوە جۆراوجۆرە شەرعییەکان و تەنگ و چەڵەمەکانی کە لە ئاکامی ئیحرامدا بۆ ئەوان پێک هاتووە جا بەو بۆنەیەوە موو و ناخون و شتانی تر کورت دەکەنەوه. هەرچەند بۆی هەیە کە ئەم وشەیە لەبری حەدیس بەدەست هاتبێ کە ویستوویانە بە چەند نموونە لەو بارەوە ئاماژە بکەن.
هەندێ کەسیش پێیان وایە کە ئەم وشەیە عەربی نییە و وشەیەکی عیبرانییە بە مانای خۆڕاگرتن. ئێستاکە کە وا بوو مانای (التفث) بەڕگریکن کە لە سەر ئەو کەسەی کە لەئیحرامدایە فەرز دەبێ و پێیان دەڵێن (موحرەماتی حەج) و قەزای ئەو موحەرەماتە بە مانای تەوا وکردن و کامڵکردنی تا کاتی دوای هاتنی کردەوە شەرعییەکانه.
خوای گەورە دەفەرموێ: «فاذا قضیتم مناسککم» بقرە200
واتە دوای ئەوە کە ئەعمالی حەجتان بەجێ هێنا «فاذا قضیت الصلاه» الجمعە10
«و قضی الامر» بقرە210
«فلما قضی موسی الاجل»
هەروەها دەتوانین هەردو ماناکە بەجێ بێنین و ئاوا پێکەوە کۆیان بکەینەوە کە ئەم ئایەتە بە شێوەی کینایە بە تەواوکردنی کردەوەەشەرعییەکان ئاماژە دەکات چونکە وەختێ دەڵێ ناخونتان بگرن، مووەکانتان کورت بکەنەوەو بۆنی خۆش بەکار بێنن، لە ڕا ستیدا مەلزووماتی ئەو کارانەی مەنزوور کردووە کە بریتییە لە ئەنجامدانی هەموو کردەوە شەرعییەکان بۆئەوەی کە لە ئیحرام بێنە درەوە و ئەم کردەوانە ڕەوا بێت بە شێوەیەک کە تەواوی کردەوە شەرعییەکانی حەج و هەموو پێویستییەکانی حەج و هەموو پێویستییەکانی ئیحرام کە بەر لەوەی لە عەرەفە بێنە دەرەوە لەسەر خۆیان فەرز کردووە بەجێ بهێنن.
خوای گەورە دەفەرموێ: «الحج اشهر معلومات فمن فرض فیهن الحج فلا رفث و لاجدال فی الحج» بقرە197
کە وا بوو مەبەست لە وشەی (التفث) کردەوەیەکی بنەڕەتییە بە مانای لابردنی ئیحرام و جیاکردنەوی شتانی زیادە لە لەش کە لە کاتی حەجدا پێک هاتووە لە ڕیوایەتیشدا بەم دوو مانایە ئاماژە کراوه.
لە (صحیحەبزنطی) هاتووە کە حەزرەتی ئیمام ڕەزا (علیه السلام) لەبارەی ئەم ئایەتەوە دەفەرموێ:
(کورتکردنەوی ناخون و پاککردنەوی لەش لە پیسی و دەرهاتن لە ئیحرامه) ڕیوایەتێکی تریش وەکو ئەو ڕیوایەتانە هەیه. بەکارهێنانی (افشا) بۆ بەستنی ئیحرام و لە «قضا التفث» بۆ کردنەوەی ئیحرام یەکێ لەو شتە زۆر ئەدبی و بەلیغانەی قورئانی پیرۆزه. کاتێ کە موحریم لە ڕۆژی دەهەمی (ذی الحجة) کردەوەکانی مینای ئەنجام دا و بەردی «عەقەبی کوبرای» فڕێ دا و مووەکانی خۆی کورت کردەوە و مەراسیمی قوربانیی بەجێ هێنا، تەوای ئەو شتانەی کە لێی حەرام کرابوو جگە لە بەکارهێنانی بۆی خۆش و چوونەلای ژنەکەی بۆ ئەو موباح دەبێت.
بەو بۆنەیەوەیە کە خوای گەورە دوای ئایەتی «قضا التفث» دەفەرموێ: (ولیوفوا نذرهم) الحج 29
یانی کردەوەکانی بەجێ بهیێن کە بەر لە ئیحرام بۆ ئەوان ڕەوا بوو کە جاری یەکەم بە ئەنجامی «طواف حج» و دووەمینیان بە ئەنجامی «طواف النساء» بۆ ئەوان ڕەوا دەبێ.
و لەپاشدا دەفەرموێ: (ولیطوفوا بالبیت العتیق) حج 29
کە مەبەست لەو ئایەتە تەوافی حەج و تەوافی (نساء) بووە. ئەو شتانەی کە ڕوونمان کردەوە مانای زاهیریی ئایاتی قورئانییە کە خیتاب بە هەمووان وتراوه.
بەڵام زیادە لەوە مانایەکی دەروونی کە بۆ ئەهلی زانست و مەعریفەتە ئەوەیە کە لە «صحیحەی ذریح محاربی»دا هاتووە کە حەزرەتی ئیمام حوسێن (علیه السلام) سەبارەت بەم ئایەتە فەرموویەتی (التفث) دیتنی ئیمامە و لە (معانی الاخبار)دا (عبداللە ابن سنان) لە (ذریح محاربی) دەگێڕێتەوە کە بە ئیمامی حوسێنم وت: خوای گەورە لە کتێبەکەی خۆیدا ئەمری بە من کردووە و پێم خۆشە کە بەجێی بێنم، ئیمامی حوسێن (علیه السلام) فەرمووی: ئەو شتە چییه؟ وتم: ئەو وتەیەی خوای تەبارەک و تەعالایە کە دەفەرموێ: «ثم لیقضو تفثهم ولیوفوا نذرهم» حەج 29
ئیمام (علیه السلام) فەرمووی: ( لیقضو تفثهم) دیتنی ئیمامە و (لیوفوا نذرهم) کردەوەکانی حەجه.
پاشان (عبداللە ابن سنان) دەڵێ: کە چوومە خزمەتی حەزرتی ئیمام حوسێن (علیه السلام) و پرسیارم لێ کرد لەبارەی ئایەتی «ثم لیقضو تفثهم ولیوفوا نذرهم» ئیمام (علیه السلام) فەرمووی: کورتکردنەوەی سمێڵ و ناخون و ئەو شتانەیە. عبداللە وتی: بە قوربانت بم (ذریح محاربی) وتی: جەنابتان فەرمووتانه «ثم لیقضو تفثهم» ئەنجامدانی کردەوە شەرعییەکانه. ئیمام (علیه السلام) فەرمووی: بەڵێ (ذریح) ڕاستی وت. بە ڕاستی قورئانی پیرۆز زاهیر و باتینی هەیە و ئەو شتەی کە (ذریح) وتوویەتی مومکینه.
ئەم تەفسیرە بە تەواوی لەگەڵ دەلیل و بورهانەکانی حەج و سەمەراتی حەج کە لە ئایەتەکەی پێشوودا ئاماژەمان پێ کرد (لیشهدوا منافع لهم) حج28 یەکسانە.
چونکە سەمەراتی مەعنەوی پتر لە سەمەراتی ماددین و ئەم شتە تەنیا بە دیتنی ئیمام و بەهرەوەرگرتن لەوان لە جێگایەکی پاک و ڕوون دوور لە ژاوەژاوی دەسەڵاتداران و سیاسەتە پیسەکانیان پێک دێت. تاکو حاجییەکان خۆیان لە ناپاکی و نەخۆشییە دەروونییەکان خاوێن بکەن و بۆ پێکهاتنی ژیانێکی نوێ و بەبێ ناپاکییەکانی پێشوو ئامادە ببن. هەروا کە لە ڕیوایەتە بەرزەکاندا بەو بابەتە ئاماژە کراوە. لە ڕیوایەتێکدا لە ئیمامی ڕەزا (علیه السلام) ڕیوایەت کراوە کە لەبارەی بایەخی حەج و حیکمەتی فەرزبوونی حەجەوە فەرموویەتی: یەکێک لە گرنگترین دەسکەوتەکانی حەج بریتییە لە دیتن و دیدار لەگەڵ ئیمامدا بۆ ئەوەی کە لە دیندا زۆرتر زانست و مەعریفەت پەیدا ببێ و ئەو زانستە لە سەرانسەری جیهاندا بڵاو بکرێتەوه.
ئیمام (علیه السلام) دەفەرموێ: بە ڕاستی کە بە خەڵک ئەمر کراوە کە بڕۆن بۆ حەج تا بگەینە حزووری خوای تەبارەک و تەعالا و داوای نزیکی لە ڕەحمەتی ئەو بکەن و بە تۆبەکردن خۆیان لە گوناهانی پێشوو ڕزگار بکەن بۆ ژیانێکی نوێ ئامادە ببن. دوای ئەمە ئیمام فەرمووی: هەروەها بۆ ئەوەی کە زانستێکی مەزن لە دین پەیدا بکەن و ڕیوایاتی ئیمامەکان (علیهم السلام) لە سەرانسەری دونیادا بڵاو بکەنەوە. خوای تەعالا دەفەرموێ: (فلولا نفر من کل فرقەمنهم طائفـة لیتفقهوا فی الدین و لینذروا قومهم اذا رجعوا الیهم لعلهم یحذرون) توبە122
هەر بەو بۆنەیەوە حەزرەتی ئیمامی باقر (علیه السلام) کاتێ کە ئەبینێ خەڵک بەم بابەتە تێ نافکرن دڵنیگەران دەبێ و ناڕەحەتیی خۆی دەردەبڕێ.
لە کتیبی کافیدا لە «عبیدە الخدّاء» ڕیوایەت کراوە کە وتوویەتی:
( لە ئەبوو جەعفەرەوە: کاتێک کە کردەوەی خەڵکی مەککەی دی، بیستم کە فەرمووی: ئەم کردەوانە وەکو کردەوەکانی کاتی نەفامی (جاهیلییەته) قەسەم بە خودا ئاوایان بە ئەوان نەوتووە، بەڵکو بە ئەوان وتراوە کە مەناسیک بەجێ بێنن و نەزری خۆیان بەجێ بێنن و بێن بۆ لای ئێمە تا ویلایەت و یاری و ئیتاعەتی خۆیان لە ئێمە بەجێ بێنن). کە وا بوو کردەوە شەرعییەکانی حەج تەواو نابێ مەگەر کاتێ کە ئێمە بە سەرپەرشت و وەلی و یاریدەری خۆیان دابنێین.