مەڕجەعی پایەبەرزی دونیای شیعە، حەزرەتی ئایەتووڵاهولعوزما شێخ محەممەد ئەلیەعقووبی داوای لە خەڵکی ناوچەکە کرد ڕەچاوی ڕێنماییە تەندروستییەکان بکەن بە مەبەستی ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا

| |عدد القراءات : 361
مەڕجەعی پایەبەرزی دونیای شیعە، حەزرەتی ئایەتووڵاهولعوزما شێخ محەممەد ئەلیەعقووبی داوای لە خەڵکی ناوچەکە کرد ڕەچاوی ڕێنماییە تەندروستییەکان بکەن بە مەبەستی ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا
  • Post on Facebook
  • Share on WhatsApp
  • Share on Telegram
  • Twitter
  • Tumblr
  • Share on Pinterest
  • Share on Instagram
  • pdf
  • نسخة للطباعة
  • save

 

مەڕجەعی پایەبەرزی دونیای شیعە، حەزرەتی ئایەتووڵاهولعوزما شێخ محەممەد ئەلیەعقووبی داوای لە خەڵکی ناوچەکە کرد ڕەچاوی ڕێنماییە تەندروستییەکان بکەن بە مەبەستی ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا. بەڕێزیان جەختیان کردەوە کە لەم پرسەدا پێویستە بە دڵسۆزییەوە و بە نزا و پاڕانەوە ڕوو بکەینە دەرگای خودا تا ئەم بەڵایە لە ئیمانداران دوور بخاتەوە. دەقی پەیامە پیرۆزەکەی بەڕێزیان بەم شێوەیەیە:

بەناوی خودای گەورە و میهرەبان

برا و خوشکە دینییەکانی خۆم ڕادەسپێرم ڕەچاوی سەرجەم ڕێنماییە خۆپارێزی و  تەندروستییەکان بکەن کە دبنە هۆی ڕێگرتن لە بڵاوبوونەوەی ئەم پەتایە، بۆ ئەوەی گیانی تاک بە تاکی ئیمانداران و سەلامەتیی کۆمەڵگاکانیان پارێزراو بێت.

هەروەک چۆن پێغەمبەر (د. خ.) هەر کردەوەیەکی مەنع کردووە کە ببێتە هۆی زیان، لە ڕیوایەتێکی نوورانیی پێغەمبەردا دەیخوێنینەوە کە فەرموویەتی: هیچ زیان و ئازارگەیاندنێک لە ئیسلامدا نییە، لەبەر ئەوە، کەسانێک کە نیشانەی نەخۆشییەکەیان تێدا بێت، یان لە ناوچەیەکەوە هاتبێتن کە ڤایرۆسەکەی تێدا بڵاو بووبێتەوە، پێویستە زیاتر رەچاوی ئەو خاڵانە بکەن و پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکان بن کە لەلایەن  بەرپرسانی پێوەندیدارەوە ڕادەگەیەنرێت. شایانی باسە هەرکەسێک کە ببێتە هۆی گواستنەوەی بەخۆشی بۆ کەسانی تر، خوێنی ئەو کەسانە و خەرجیی چارەسەرییانی دەکەوێتە ئەستۆ.

پێغەمبەری خودا (صلی الله علیه و آله) جەختی کردۆتە سەر ئەوەی نەبینە هۆی ئازاردانی کەسانی دی تەنانەت بەهۆی بۆنی سیر و پیازیشەوە بۆ کەسێک کە بیەوێت بچێتە مزگەوت.

لە ڕیوایەتێکدا موحەممەدی کوڕی موسلیم لە ئیمام باقر (علیه السلام)ی دەگێڕێتەوە: کە لە ئیمامیان پرسی: حوکمی خواردنی سیر چییە؟ فەرمووی: پێغەمبەر (د. خ.) نەهیی لێ کردووە لەبەر ئەو بۆنە ناخۆشەی کە لەدەمدا دروستی دەکات، هەروەها نەهیی کردووە لە چوونی ئەو کەسە بۆ مزگەوت. بێگومان ئەوە ڕوونە کە ئەگەر کەسێک سیر بخوات و نەچێتە ناو خەڵکەوە کێشەیەکی تێدا نییە.

هەروەها پرسیاریان لە ئیمام سادق (علیه السلام) کرد دەربارەی خواردنی سیر و پیاز و کەوەر، فەرمووی: خواردنیان بە کوڵاوی کێشەی نییە و چارەسەرکردنیش بەو دووانە کێشەی تێدا نییە. بەڵام ئەگەر کەسێک ئەو سیانە بخوات نابێت بچێتە مزگەوتەوە چونکە بۆنەکەی دەبێتە هۆی ئازاردانی خەڵکی دی. ( وسائل الشیعه جلد ۵ صفحه ۲۲۶)

کاتێک ئاینی پیرۆزی ئیسلام لەم ئاستە نزمەدا نەهیی لە ئازاردانی خەڵک کردبێت، ئیتر ڕوونە کە کەسێک ببێتە هۆی گواستنەوەی نەخۆشی بۆ خەڵک حاڵی چۆنە. ئیمانداران پێویستە دوورکەوتنەوە لەو کارانەی کە دەبێتە هۆی گواستنەوەی نەخۆشییەکە چونکە خەتەرەکە گەورەیە.

بەندە هاوکات لە دڵەوە سوپاسگوزاریی خۆم ئاڕاستەی تیمە پزیشکییەکان و سەرجەم چالاکانی نەخۆشخانەکان دەکەم و تکاشیان لێ دەکەم هەموو هەوڵی خۆیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم نەخۆشییە بخەنە گەڕ.

 بێگومان نابێت ڕێکارە مەعنەوییەکان و دوعا و پاڕانەوە و تەوەسسولکردن بەرەو خودا بەهۆی خۆشەویستترین بەندەکانیەوە، واتە پێغەمبەر و ئالوبەیتی پاکی لەبیر بکەین بۆ ئەوەی ئەم بەڵا و موسویبەتە لە بەندەکانی دوور بخاتەوە چونکە چاوپۆشیی خودا گەورەتر و فراوانترە لە بەڵاکانی و خودا رەحمەتی لەسەر خۆی واجب کردووە.

داواکارم لە زاتی پاکی خودا کە سەرەنجامی خراپ کە بەرەنجامی کردەوەی بەندەکانە بە خێر بۆمان بگۆڕێت هەروەک خۆی لە قورئاندا فەرموویەتی: (ئەگەر خەڵکی بەڕاستی ئیمانیان بهێنایە ئیمانەکەیان سوودی پێ دەگەیاندن وەک گەلەکەی یوونس کاتێک کە ئیمانی ڕاستەقینەیان هێنا بەڵا و عەزابمان لە دونیادا لێ دوور خستنەوە و نیعمەتی خۆمان تا کاتێکی دیاریکراو بۆ فەراهەم کردن). یوونس ٩٨

هەروەها لە شوێنێکی تردا دەفەرموێت: (ئەگەر خەڵکی سەرزەوی ئیمانیان بهێنایە و تەقوایان هەبووایە، نیعمەت و بەرەکەتی ئاسمان و زەویمان بۆ رەوانە دەکردن، بەڵام خەڵکی لەبری ئیمان پەیامبەرانیان بەدرۆ خستەوە و ئێمەش بەهۆی کارەکانیانەوە عەزابی خۆمان بۆ ناردن). ئەعراف  ٩٦

لەبەر ئەوە خۆشەویستانی من، لەم زەمینەیەدا سستی و خەمساردی مەکەن. منیش هەندێک ئامۆژگاریم لە ڕەهەندە مەعنەوییەکەوە پێشکەش کردن. جیهانی ڕۆژئاوا کە لە ماددییاتدا نغرۆ بووە، پاش تەمەنێک لە سەرپێچی و ئینکاریی مەعنەوییات، ڕوویان کردۆتە ئەو ڕاستییەی کە دەبێت لە کێشەکاندا ڕوو بکەینەوە خودا و پەنای بۆ ببەین، چونکە هێزی راستەقینەی سەرکەوتن بەسەر نەخۆشییەکانی جەستە و ڕووحدا هەر مەعنەوییاتە.

ئێمە پەیامەکەی ترامپمان بەلاوە سەیر نییە کە ڕۆژی یەکشەممە ١٥ی مارسی وەک ڕۆژی نیشتیمانیی نزا و پاڕانەوە و عیبادەت دیاری کرد و ئەم پەیامەی وەک شانازییەکی گەورە بۆ خۆی حساب دەکرد و گەلەکەی خۆی وا وەسف کرد کە لە درێژایی مێژوودا پەنایان بۆ خودا بردووە لە وەها حاڵەتێکدا و ئەم گەڕانەوەیەی بە هۆی سەرکەوتن بەسەر ئەو گرفتانەدا لەقەڵەم داوە. سەرسووڕمانی ئێمە لەو کەسانەیە کە بانگەشەی موسوڵمانێتی دەکەن، بەڵام گاڵتەیان دێ بە پەنابردن بۆ هۆکارە مەعنەوییەکان بۆ لابردنی بەڵا و موسیبەت.

موحەممەد ئەلیەعقووبی

نەجەفی ئەشرەف

یەكشەممە، بیستی ڕەجەبی ١٤٤١

15/03/2020