چلەی ئازادی ...لە عاشورا تا چله

| |عدد القراءات : 462
چلەی ئازادی ...لە عاشورا تا چله
  • Post on Facebook
  • Share on WhatsApp
  • Share on Telegram
  • Twitter
  • Tumblr
  • Share on Pinterest
  • Share on Instagram
  • pdf
  • نسخة للطباعة
  • save

چلەی ئازادی ...لە عاشورا تا چله

 

بەناوی خوای بێ هاوتا

چلەی ئازادی ...لە عاشورا تا چلە

دەگێڕنەوە لە ئیمامی سادق سڵاوی خوای لێبێت، دەفەرموێت ئەوکاتەی ئەشکەنجەکانی سەر بەنی ئیسرائیل درێژەی کێشا ...بۆ ماوەی چل ڕۆژ لە بەیانیاندا دەستیانکرد بە گریان و پاڕانەوە ،خوای گەورە وەحی ناردەسەر حەزرەتی موسا و هارونی برای بۆ ئەوەی لەئازارو ئەشکەنجەکانی فیرعەون  ڕزگاریان بکات. وە بۆ ماوە سەدو حەفتاد ساڵ ڕزگاریان بوو .

ئێوەش هەربەوشێوەیە ئەگەر بپاڕینەوە و بگرین ئەوا خوای گەورە ئێمە لەکۆت و زنجیر رزگار دەکات، وە ئەگەر لە خوای گەورە نەپاڕێنەوە ئەوا  فەرمانەکان بەشێوەی ئاایی دەمێنێتەوە تا ڕۆژگاری بەسەردەچێت و  دەکاتە کۆتایی.[1]

ئێمە ئەگەر ئەوکارە بکەین بەدەستی خۆمان دەبینە هۆی زوتر  نزیک بوونەوەی ڕۆژگاری ئازادی و سەرکەوتن و دەبینەپشتیوانی حەزرەتی  مەهدی سڵاوی خوای لیبێت ،  وە دەبینە ێەکێک لە هۆکارەکانی  زوتر ئازادبونی و گەیشتنی بە حکومەت ، وە ئیممی سادق سڵاوی خودای لێبێت بانگمان دەکات بۆ ئەوەی ئەرکی خۆمان بەجێبهێنین لە زوتر رزگار کردن و سەرکەوتن و بەدەسەڵات گەیشتنی حەزرەتدا و بڵاوکردنەەی چاکەکاری و هیدایەت و دادپەروەری لە نێوان خەڵکدا و هەروەها ڕزگار کردنیان لە ستەم و زۆرداری و دوژمنایەتی  ، هەر بەوە ی کە ئێمە ڕولەخوای گەورە بکەی و مل کەچ بکەین و دەستبکەین بە پاڕانەوە و دەستەودامەن بوەستین لە دوعاو پاڕانەوە کڵنماندا بۆئەوەی خوای گەورە چارەسەری ئەو خزینانەی لە کۆمەڵگەکانی ئێمەدا ڕویانداوە جارەسەری بکات بۆ باشترینەکان.

وەئەگەر ئەوکارەنەکەین ئەوا دەستی  دادپەروەری بەسەر ئەوان و ئێمەشدا  تێدەپەڕێت و هەروەکو خۆی بابەتەکان دەمێننەوە و هیچ گۆڕانکاریەک ڕونادات بەرەو چاکە و ئەو کاتە ئێمە بەرپرسیار دەبین لەبەرامبەر ئەو کارانەی بەسەریاندا دێت سڵاوی خوایان ڵێبێت، وە ئەوانیش هەموو بابەتەکایان سپاردوەبە خوای گەورە لە هەموو ئەحواڵەکاندا .

 بەڕاستی ڕۆژەکانی چلە (ئەربەعین ) پەیوەندی ڕاستەوخۆیان هەیە بە ئیمامی حوسەینەوە سڵاوی خوای لێبێت ،وە لەڕۆژی  دەهەمی موحەڕەمەوە  (عاشورا)  دەست پێدەکات تا ڕۆژی  زیارەتی چلە  (ئەربەعین).  ڕۆژی زیارەتی  ئیمامی حوسەین لە چلهەمین ڕۆژی شەهید کردنیدا ڕۆژێکی زۆرگونجاوە بۆ پاڕانەوە و پەیوەندی گرتن لە نێوان ئێمەو خوای گەورەدا وە گرێدانی بابەتی شەهید بونی ئیمامی حوسەین بە دەوڵەتی دادپەروەری ئیمامەوە . چونکە ئەوە ئیلهامیکە بۆ هەموو چاکەکان و یەرچاوەی هێزەبەدەستی چاکەکاران و چاکەخوازانەوە ،وە ئەو نزاو پاڕانەوانە بێگومان لەلایەن خوای گەورەوە وەڵام دەدرێنەوە چونکە  دەیان ملیۆن کەس بەجارێک بەشداری دەکەن لەو بۆنە پیرۆزەدا یان یادەکان لە کۆبونەوەکانیاندا بەرز ڕادەگرن لە هەموو گۆشەو کەنارەکانی  جیهاندا.

بەتاکید دوعا لە ناو حەرەمی موبارەکی ئیمامی حوسەیندا و لەناو کوبونەوە ملیونیەکانی زیارەت گەران کە بە دڵێکی پڕ لە ئیمان (وئەندامانی جەستەیان کە بە حەز و خۆشەویستیەکی بێ پایانەوە ڕو بە پەرستشگای هیدایەت دەڕۆن و بە ئیقرارەوە دەکەن کە ب دوای لێبورنی تۆ دەگەڕێن)[2] لەلایەن خوداوە وەڵام دەدرێتەوە لە شۆێنێکی پیرۆز و لە کات و ساتێکی شەریف دا.

وەدەبێت مەمووان بزانین تەنها بە چەرخاندنی زمانمان بە دوعاو نزا خوای گەورە وەڵامی دوعاکانمان ناداتەوە بە ڵکو دەبێت لەگەڵ دوعا و نزاکاندا  ڕاستگۆیی و ئیخڵاسمان ببێت وە لە ناوەرۆکی خۆماندا گۆڕانکاری بکەین و هەوڵەکانمان بۆ خۆ چاکردن بەردەوام بێت هەرکەس لەلای خۆیەوە ، هەروەکو پێغەمبەری خوا ( صلی الله علیه واله وسلم ) دەفەرموێت داوا لەخوا بکەن ڕاستگۆیانە بە دڵی پاکەوە بۆئەوەی سەرکەوتوتان بکات . [3]

    

محمد اليعقوبي – النجف الاشرف

شەوی  9/محرم الحرام/ 1441

بەرواری 9/9/2019

 



[1]- تەفسیری عەیاشی: 2/154 ح49.

[2]- بەشێک لە گرنگ ترین دوعا کانی ئەمیری ئیمانداران عەلی (علیەالسلام) کە خوێندومەتەوە دوعای کومەیلە

[3]- لە وتارەکانی پێغەمبەر(ص)لە کوتایی جومعەی مانگی شەعبان