بڵاوکراوەی دوایینی کۆمەڵی ملیۆنی بۆ چلەی ئیمام حوسەین (ع)

بەناوی خوای بەبەزەیی و دلۆڤان
بڵاوکراوەی دوایینی کۆمەڵی ملیۆنی بۆ چلەی ئیمام حوسەین (ع)
سوپاس بۆ خوای یەگانە و یەکتا هەر وا کە شایستە و شیاوی ئەوە و دروود و سڵاو لەسەر گەورەی هەموو بەشەریەت و هیدایەتدەر بۆ حەقیقەتی ڕوون و ئاشکرا ئەبی قاسم موحەممەد و ئالو بەیتی پاکی ئەو.
سڵاو و دروودی خوا لەسەر ئیمامی حوسەین و هەروەها عەلیی بن حوسەین و ڕۆڵەکانی ئیمام حوسەین و سڵاو بۆ یارانی ئیمامی حوسەین، ئەو کەسانەی کە گیانی خۆیان لە پێناوی ئیمامی حوسەیندا کرد بە قوربانی.
سەرەخۆشی دەڵێین بە هەموو موسوڵمانانی جیهان و ئازادمێران و ئەو کەسانەی کە لە سەرانسەری جیهانەوە هاتوون بۆ زیارەتی مەزارە پیرۆزەکانی ئالوبەیت (ع).
هەروەها سەرەخوشی دەکەین لەو کەسانەی کە هاتوون بۆ ئەم سەرزەوییە پیرۆزە بۆ ئەوەی کە تا لە سەرچاوەی پاک و خاوێنی ئەم شوێنە پیرۆزە بۆ پێکهاتنی ڕێگای ئیسلاح و ئازادەگی و کەماڵ و زانستی بەرزی بەشەری بەهرە وەربگرن و هەموو شێوەکانی زوڵم و گەندەڵی و ناڕاستی و ملهوڕی و دیکتاتۆری تاوانبار بکەن.
هەروەها بە خەڵکی بەئەمەگ و بەخشندەی عێراق (مەوکیبەکان، هەیئەتەکان و بەڕێوەبەران، کۆمەڵ و چینە جۆرواجۆرەکانی ئەو وڵاته) بە بۆنەی یارمەتی ئەوان لەم بزووتنەوەیە و لەخۆبوردوویی و بزووتنەوەی ئەوان بۆ سەرکەوتنی تەواوی ئەم سوننەتە پیرۆز و موبارەکە، پیرۆزبایی دەکەم. بە ملیۆنان کەس لە خەڵک هەر وەک یەک بنەماڵە نیاز و داخوازیی ئەم خەڵکەیان دابین کرد.
بەم شێوەیە خەڵکی جیهان سەریان سوڕما. لەم هەموو جەهد و کۆششه.
ئەگەر ئەم هەموو بزووتنەوە موبارەک و پیرۆزە نەبووایە ئەم ڕووداوە مەزنە ڕووی نەدەدا و خۆی نیشان نەدەدا.
کەوابوو زۆرترین بەش لە وەعدە پیرۆزەکانی ئیلاهی کە قەرارە بەو کەسانەی کە گڵکۆی ئیمام حوسەین (ع) زیارەت دەکەن دەست نیشان کراوە تیدن بەو کەسانەی کە یاریدەری زائیرانی ئیمام حوسەین (ع) بوون.
کەوابوو شیاو نییە کە ئەم ڕووداوە گەورەیە بەبێ قەدردانی و سوپاسی لەو ئینسانە گەورانە دوایی پێ بێت.
خودای تەبارەک و تەعالا جەزا و پاداشی ئەو خزمەتکەرانە نافەوتێنێ و لە قورئانی پیرۆزدا دەفەرموێ ئێمە ئەجر و پاداشی لەو کەسانەی کە کاری چاکە دەکەن بە فیڕۆ نادەین و خوداوەند بۆ ئەو کەسانە دەرگای خێر و بەرەکەت دەکاتەوە و بە بەرەکەتی پێکهێنانی دوروشمی ئیمام حوسەین (ع) بەری زوڵم و ستەم لەسەر ئەوان لادەبا، هەروەها کە لەسەر ئینسانەکانی پێشووی لابردووه.
من پێم وایە کە ئەم چالاکییە خاوێن و هوشیارانە شادی و خوشی ئەنێرن بۆ دڵی پیرۆز و موبارەکی حەزرەتی ئیمامی زەمان (سڵاوی خوای لەسەر بێ) وە هەلەدەرقینی هاتنی ئەو کەسایەتییە، پیرۆزەئیمامی زەمان ملیۆن ها کەس لەپیروانی خوی لەدەها وڵاتی دنیا دادەبیینی کەلەدورادوری گڵکۆی پیرۆزی جەددی غەریبی خوی حەزرەتی ئیمام حوسەین (سڵاوی خوای لێ بێت) دەچەرخین و یارمەتی و ئیتاعەتی بێڕیا و بێپرسی و داخوازیی خۆیان پیشکەش دەکەن و ئازاد بوون لە شەڕی هەوا و هەوەس و زەلیلیی دواکەوتنی کوێرکوێرانە و دواکەوتوویی و نەفامی ڕادەبرن:
بۆ ئێمەیە کە ڕێگای سەرکەوتن بەسەر نەفسی ئەممارە و شەیاتینی جن و ئینسی بگرینەبەر.
نەهاتنی سیاسەتمەدارەکان و ڕێبەرانی پارتە جۆراوجۆرەکان لە ڕێپێوانی چلەی ئیمام حوسەین (ع) و بڵاوکردنەوەی چێشت و چالاکییە ناڕاستەکان کە بۆ فەریب دانی میللەت ئەنجام درا و هەروەها بۆ ئەوەی کە گەندەڵی و فریودانی خەڵک بەردەوام بێت ڕوون و ئاشکرا بەرچاو ئەکەوت.
ئەم حەقیقەتە نیشان ئەدا کە میللەت بە مەرتەبەیەکی گەورە لە زانستەوە دژایەتی لەگەڵ زوڵم و ستەمدا گەیشتووە کە فریوی ئەو کەسانە کە خۆیان لە پشتی عینوانە درۆیینەکان و بەناوی پیرۆزییەکانەوە نەخۆن.
جورم و جینایەتی ئەم کەسایەتییانە لەسەر ئیسلام زۆر زۆره. وشەی درۆ و وەعدە درۆینەکانی بۆ چاکسازی بەم کارانە پاک نابێتەوه.
ڕۆژێ کە خۆپیشاندانی ملیۆنیی خەڵک ڕیشەی زوڵم و گەندەڵی لە ڕیشە دەربێنێ.
دوور نییە سەر ئەو کاتی کە خەڵک بە شەوق و زەوقەوە بەرەو گڵکۆی پیرۆزی ئیمام حوسەین (ع) وەڕێ کەوتن تا کو دەرسی چاکسازی و ئازادەگی و ژیانی بەرز و دوور لە زەلیلی و سستبوون و زۆرداری و تەحقیر و غافڵبوون فێر ببن.
ئەم وەعدەیە زەمانێ پێک دێت کە زاڵمانی گەندەڵ کارەکانی خۆیان بە گەڕانەوە بۆ دەرگای خوا و چالاکیی ڕاستەقینەی خۆیان بۆ لەناوبردنی زوڵم و گەندەڵی و وێرانی لەخەڵکی عێراق قەربوو بکەنەوه.
پێشەوایانی ئایینی و حەوزەکانی عیلمییە ناتوانن دەست لەسەر دەست دابنێن و بە چاوی خۆیان ببینن کە خەڵکی ستەملێکراوی عێراق بە شمشێری چەوساوەیی و نەبوونی و بێکاری و گەندەڵی و وێرانی و جەهل و نەخۆشین و گولـلە بکوژرێن.
کەوابوو لەسەر خۆیان بە فەرز دەزانن کە پاڵپشتی لەو کەسانە دەکەن حەقی خۆیان لە ڕێگای قانوون و یاساوە داخوازی دەکەن و بەرانبەر بە یاسای بنەڕەتیی عێراق خوازیاری حەق و حقووقی خۆیان لە ڕێگای سوڵح و بە ئارامی و بەدوور لە وێرانکردنی دارایی گشتی و دارایی تایبەتی و هاودەنگ دەبن و پشتیوان لەوان دەکەن.
لەسەر ڕێبەرانی عێراق فەرزە کە بە حیکمەت لەگەڵ خەڵکدا پێک بێن و بە داخوازیی عەقل و ئینسانییەت گوێ بدەن و بەرانبەر داخوازییە شەرعییەکانی خەڵک و گرفتەکانی ئێستای ئەوان ڕێگایەکی حەقیقی، هەروەها پلانێکی چالاکانە کە ببێتە هۆی گۆڕانی ئەم ڕژێمە گەندەڵەی ئێستا پیشان بدەن و لە پیلان و خەیانەت و تۆمەتی خۆفرۆشی دووری بکەن لە ئەم توهمەتانە هیچ کەس سەبارەت بە لاوانی غیرەتمەند کە سینگی خۆیان دەکەن بە ئامانجی گوللـەوە، خۆیان قوربانی دەکون باوەڕ ناکات.
کاتێکی تر لەسەر پێکهاتنی کۆمەڵیک لە گەورەکان و کارناسان لە شوێنە جۆراجۆرەکان کە لە عێراقدا زۆرن، جەخت دەکەینەوە.
تا ئەم کۆمەڵە و ئەم مەجلیسە گرفتەکانی وڵات و داخوازییەکانی لاوانی عێراق چارەسەر بکات و ڕێگایەکی چالاکانە و پێشڕەو داخواز بکات.
لەسەر چینی دەسەڵاتدار فەرزە کە بێتە خزمەتی ئەم کەسایەتییە بەناو بانگانە و لەگەڵ ئەواندا مەشوەرەت بکات و لە ڕوانگەی ئەوانەوە خەبەردار ببێت، بەڵام ڕێگەکانی پڕوپاگاندا کە ئامانجیان فریودانی خەڵکە لەسەر خەڵکی گەورەی عێراق کارساز نییه.
خوای گەورە و مەزن دەفەرموێت:
ئەگەر ئێوە داخوازییەکان پێک نەهێنن خوا بە کەسانێکی تر دەسەڵات دەدات کە وەک ئێوە نین.
صفر 1441