ئیمامی حەسەن
ئیمامی حەسەن
جوانی و چاکەی ئیمامی حەسەن (علیه السلام) لە چەند شتێکدا خۆی دەنوێنێت. یەکێک لەوانە ناوەکەیەتی کە لە ناوی پیرۆزی خوای گەورە (المحسن)ەوە وەرگیراوە کە خودای گەورە ناوی ناوە و سیفەتێکی جێگیری بۆ هەڵبژاردووە. ئەمەش شایەتییەکە لەلایەن خوداوە کە جوانی و چاکی (الحسن والإحسان) لەم نەوەیەی پێغەمبەردا (ص) بەرجەستە ببێت؛ لەبەرئەوەی خوای گەورە کەس بە ئەم وەسفە ناو نانێت ئەگەر بە تەواوەتی بەسەر هەڵگرەکەیدا جێبەجێ نەبێت. هەروەک چۆن جوانی و چاکییەکەی لە شێوازی بانگەوازەکەیدا دەردەکەوێت کە خەڵکی بەرەو خودای مەزن بانگێشت دەکرد و ڕێنوێنیی دەکردن بەگوێرەی ئایەتی پیرۆزی (ادْعُ إِلِى سَبِيلِ رَبِّكَ بِالْحِكْمَةِ وَالْمَوْعِظَةِ الْحَسَنَةِ وَجَادِلْهُم بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ) واتە: بە حیکمەت و ئامۆژگاریی چاک خەڵک بانگ بکە بۆلای خەڵک و بە باشترین شیوەش وتووێژیان لەگەڵ بکە.