مەڕجەعی ئاینی، ئەلیەعقووبی: با پێشکەشکردنی هاوکارییەکان لە بری ئیمامی مەهدی (علیه السلام) بێت.

| |عدد القراءات : 406
مەڕجەعی ئاینی، ئەلیەعقووبی: با پێشکەشکردنی هاوکارییەکان لە بری ئیمامی مەهدی (علیه السلام) بێت.
  • Post on Facebook
  • Share on WhatsApp
  • Share on Telegram
  • Twitter
  • Tumblr
  • Share on Pinterest
  • Share on Instagram
  • pdf
  • نسخة للطباعة
  • save

مەڕجەعی ئاینی، ئەلیەعقووبی: با پێشکەشکردنی هاوکارییەکان لە بری ئیمامی مەهدی (علیه السلام) بێت.

بەناوی خودای گەورە

با پێشکەشکردنی هاوکارییەکان لە بری ئیمامی مەهدی (علیه السلام) بێت.

زۆر لە ئیماندارانی خێرخواز دەستیان دایە هاوکاریی نەقدی و پێداویستی و سەبەتەی خۆراکی بۆ هەژاران و نەدارانی ئابڕوودار و کەسانێک کە دەرامەتیان سنووردارە، ئەوانەی کە قەدەغەی هاتوچۆ بەبۆنەی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆناوە زیانی پێ گەیاندوون.

ئەمەش کارێکی مرۆیی مەزبە. داواکارین لە خودای مەزن کە لێیان قبووڵ بکات و پاداشتی گەورەیان بداتەوە [وەک چۆن فەرمویەتی:] (إِنَّا لَا نُضِيعُ أَجْرَ مَنْ أَحْسَنَ عَمَلًا) [الكهف:30] واتە: ئێمە پاداشتی چاکەکاران ون ناکەین، هەروەها (وَأَحْسِنُوا إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الْمُحْسِنِينَ) [البقرة: 195] واتە: چاکەکار بن، خودا چاکەکارانی خۆش دەوێت، هەروەها (إِنَّ رَحْمَتَ اللَّهِ قَرِيبٌ مِنَ الْمُحْسِنِينَ) [الأعراف: 56] واتە: ڕەحمەتی خودا لە چاکەکارانەوە نزیکە.

خۆبەخشەکان، چ دامودەزگا خێرخوازییەکان و چ تاکەکەس، رایدەگەیەنن کە کارەکەیان بەناوی مەڕجەعییەتەوەیە و بەدەم ڕێنماییەکانیەوە دەچن. ئەمەش ڕەفتارێکە کە نیشاندەری گوێڕایەڵی و لایەنگیرییانە بۆ مەڕجەعییەتی مەزن کە بە شێوەی مادی و مەعنەوی پاڵپشتیانە.

بەڵام ئەگەر کردار بەناوی ئیمامی مەهدییەوە بێت (ارواحنا له الفداء)، ئەوا نزیکتر دەبێت لە خوداوە و زیاتر بەرەکەت دەهێنێت چونکە ئەو سەرچاوەی بەخشینە و ئەگەر وجوودی موبارەکی نەبووایە زەوی و خەڵکی سەرزەوی نغرۆ دەبوون و بە لوتفی ئەو خێر و بەرەکەتمان پێ دەگات.

ئایا ئێمە دوعا ناکەین کە خودا بمانکات بەوانەی هەوڵ دەدەین پێدایستییەکانی ئیمام (علیه السلام) جێبەجێ بکەین؟ گومان لەوەدا نییە کە هەوڵی پڕکردنەوەی پیداویستیی ئیمانداران و پشتیوانان و شوێنکەوتووانی نموونەی هەوڵی جێبەجێکردنی پیداویستییەکانی ئیمامە (صلوات الله علیه) لەبەر ئەوەی ئەو کارە یەکێکە لە ئەرکەکانی سەرشانی. کەواتە سوور بن لەسەر ئەوەی لەم کارانەدا نییەتتان بە ناوی ئەوەوە بێت لە هاوکاریکردنی شوێنکەوتووانی، ئەمەش باس بکەن بۆ ئەو کەسانەی هاوکارییەکەیان پێ دەدەن بۆ ئەوەی دڵی موسوڵمان بە ئیمامەکەیەوە و وەلی ئەمرەکەیەوە وابەستە ببێت و هەست بکات کە ئیمامی چاوەڕوانکراو ئەرکی خۆی بەجێ هێناوە بەرانبەری و هەر کەموکورتییەک ڕوو دەدات لە قسووری ئێمەوەیە. لەم کارەشدا سەرخستنی ئیمامە چاوەڕوانکراوەکەمان (علیه السلام) و داکۆکی لە پرسی ئیمام و وەڵامدانەوەی شوبهەی سوودی لەکاتی غایببوونی هەیە، سڵاوی خودای لەسەر بێت.

 

محەممەد یەعقووبی

٢٢ شەعبانی ١٤٤١ ک.

١٦/٤/٢٠٢٠ ز.