ئەو هەستانەی کە مرۆڤایەتی ئەسەلمێنن بە ناوی خوا
ئەو هەستانەی کە مرۆڤایەتی ئەسەلمێنن بە ناوی خوا
پێنج شەممە ١١ شەعبان ١٤٣٧
بڕوار ١٩_ ٥ _٢٠١٦
ئەو هەڵوێستانەی مرۆڤەکان یەکئەخەن
ئەو دوو هەڵوێستەی کە لە ڕۆژانی ڕابوردوو ڕووی دا ئەوەمان بۆ ئەسەلمێنی کە هەمو ئینسانەکان بە بێ جیاوازی لە هاتنەڕێزی ئاینی و نەتەوەیی و جوگرافی و کۆمەڵایەتی هاوبەشن لە گەنجینەیەکی گەورە لە ڕؤشەنبیری و ڕەوشتی دروستی مرۆڤایەتی ئەوەی کە لە دروست بوونی ڕاست و پاک پێک هاتوە(ئەو دروست بوونەی خوا ئادەمیزادی لە سەر دروست کردوە) (الروم/٣٠) هەرچەندە ئەم پاکیە ڕەسەنە لەوانەیە تووش بێت بە پێی ئەو هۆکارە خۆی و دەرەکیانە کە بە هۆی دوورکەوتنەوەو گۆڕانکاری تووشی بوون
یەکێکیان: ئەو پەڕۆ ڕەشەی کە یاری چیەکانی ڕیال مەدرید بەدەستیانەوە بەست لە یاریەکی تۆپێندا لە دوای ئەو هێڕشە خۆێناویەی لە پێنج شەممەی رابوردوو کرایە سەر شاری بەلەد کە تیادا دەیان کەسی بێ تاوان کوژران و بریندار بوون و ئەو نووسینە خەمبارانەی کە بە هەردوو زمانی ئینگلیزی و عەرەبی لە سەر شاشەکانی تەلەفزیون ئەنووسران ، هەروەها وەستانی خەڵک و یاریچیەکان یەک خولەکی بێدەنگی بۆ گیانی پاکی لێ قەوماوان وە بۆ هاودەنگی دەربڕینی ماتەمینی لە گەڵ خاوەن و کەس و کاری لێقەوماوان .
دوومەکەیان: ئەوەی کە حکومەتی بەریتانی بڕیاری لەسەر دا بۆ دواخستنی تاقیکردنەوەکانی سەری ساڵ لە بەر ئەوەی ڕێککەوتبوو لە گەڵ جەژنی ڕەمەزاندا بۆ ڕێزگرتن لە هەست وسۆزی موسەڵمانان،
ئەم دوو هەڵوێستەو چەندین هەڵوێستی دیکەی مرۆڤایەتی گرنگ بۆ پشتگیری و یارمەتی دانی لێقەوماوانی کارەساتو شەڕو هەژاری و نەخۆشیەکان. هەروەها ئەو ڕێککەوتنە نیو دەوڵەتیانەی کرا بۆ پاراستنی سرووشت و زیندەوەر و مافی مرۆڤ داوا لە زانایان و ڕؤشەنبیران و سەرکردەکانی هەموو میللەتان ئەکەن بۆ ئەوەی ڕۆڵی زیاتر ببینن لە دەرخستنی ئەم کارە شاراوانەی مرۆڤایەتی راستەقینە ، ئەوەی ڕێکیان ئەخات بۆ پێشکەشکردنی کاری خێرو بەدەستهێنانی خۆشەویستی خەڵک و بەر پەرچدانەوەی زوڵم و زۆرداری ، ئەمەش باشترین ڕێگایە بۆ نزیکبونەوەی خەڵک و بەدەست هێنانی یەکسانی کۆمەڵایەتی و خۆش گوزەرانی
نوسینگەی مەرجەعی ئاینی سەماحەت
شێخ مەحەمەد الیعقوبی (خوا بیپارێزێ)