هانی موسوڵمانان دەدەین بۆ ئامادە بوون لە ڕۆژی جەژنی غەدیردا لەهەموو لایەکی گێتیەوە سەردانی نەجەف ی پیرۆز بکەن .

| |عدد القراءات : 398
  • Post on Facebook
  • Share on WhatsApp
  • Share on Telegram
  • Twitter
  • Tumblr
  • Share on Pinterest
  • Share on Instagram
  • pdf
  • نسخة للطباعة
  • save

هانی موسوڵمانان دەدەین بۆ ئامادە بوون لە ڕۆژی جەژنی غەدیردا لەهەموو لایەکی گێتیەوە سەردانی نەجەف ی پیرۆز بکەن .

 

   بەناوی خوداوەندی میهرەبانی

 

هاندانی موسوڵمانان لەهەموولایەکی گێتیەوە بۆ سەردانی نەجەفی پیرۆز لەڕۆژی جەژنی غەدیردا .

 

داوا لە هەموو موسوڵمانانی سەرزوی بە پیاو و ژنەوە بەگشتی  دەکەین سەردانی میری باوەڕداران بکەن لە نەجەفی پیرۆز   ، بۆ ئەوەی توانیبێتمان وەڵامی دەعوەتی ئیمامە پاکەکانمان (سڵاوی خودای گەورەیان لێبێت ) دابێتەوە .

 

کە لەسەر زمانی ئیمام ڕەزا (سەلامی خوای لەسەربێت ) کەدەفەرموێت بەیەکێک لە یارە نزیکەکانی و دەڵێت : ئەی ئیبن ئەبی نەسر لەهەرکوێی دنیا هەیت لە ڕۆژی جەژنی غەدیردا خۆت بگەیەنە خزمەتی میری باوەڕداران لە نەجەف . چونکە خوای گەورە لەوڕۆژەدا لەگوناهی شەست ساڵی هەموو موسوڵمانێکی ژن و پیاو خۆش دەبێت ،وە دوهێندەی ئەوانەی لە ئاگر رزگاری کردوون لە مانگی ڕەمەزان و شەوی قەدردا و لەشەوی جەژنی ڕەمەزاندا خەڵک لەئاگر رزگار دەکات ، وەلەو ڕۆژەدا هەرکەس لە برایانی خواناست درهەمێک ببەخشێت خوای گەورە بەهەزار درهەم بۆی دەنوسێت .[  1   ]

 

وە دەعوەتی ئیمام بە واژەیەکی ڕوون بووە      ( اینما کنت )  بەومانیە دێت کە هەموو موسوڵمانان دەگرێتەوە لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای زەویدا ، بەبێ جیاوازی جگە لەوکەسانەی کە بەهانەیەکی شەرعیان هەیە ، وە دەبێت لەدورەوە زیارەت بکەن .

بەڕاستی ئەوڕۆژە دەبێت سەرنجی تایبەتی لەسەر بدێت ، چونکە ڕۆژی  کامڵ بوونی دینە و ڕۆژێکە نیعمەتەکانی خوای گەورەی تیادا  گەیشتۆتە پلەی کەماڵ بەپێی  دقی ئایەت لە قورئانی پیرۆزدا ،

(الْيَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ وَأَتْمَمْتُ عَلَيْكُمْ نِعْمَتِي وَرَضِيتُ لَكُمُ الإِسْلاَمَ دِينا) (المائدة:3).

 

لەڕۆژەدا دینی خوای گەورە بۆ مرۆڤەکان کامڵ بووە و  نیعمەتەکایش بەپلەی کەماڵ  گەیشتوون  بە هۆی دانانی عەلی کوڕی ئەبو تالبەوە بە جێنشینی پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وآله) .

هەروەها دانانی یەک لەدوای یەکی کوڕە پاک و مەعسومەکانی  لەدوای خۆیەوە سەلامی خودایان لەسەر بێت .

 

هیچ جێگەی سەرسوڕمان نییە ئەگەر بەگەورەترینی جەژنەکانی ئیسلام دابنرێت .

لەڕیوایەتەکەی پێشودا لە ئیمام ڕەزاوە  (سڵاوی خودای لێبیت ) دەڵێت : بێگومان ڕۆژی جەژنی غەدیر  لە ئاسمانەکان پڕشکۆترو بەناوباگترە وەک ئەوەی لەزەویدا دەناسرێت ،

 

 لەڕاستیدا  پێغەمبەری خوا درودی خوا لەسەر خۆی و ئال وبەیتەکەی بێت زۆر خۆشحاڵ دەبن کاتێک موسوڵمانان دەبینن ملیۆنی سەردانی میری باوەڕداران بکەن (سڵاوی خوای گەورەی لێبێت )، لەڕۆژی جەژنی غەدیردا ، وەسەرنجی هەموو دنیا ڕابکێشن بۆ ئەوڕوداوە گەورەیەی کە ڕێوڕەسمی ئایندە و دواڕۆژی موسوڵمانانی لە قۆناغێکی مێژووی گرنگدا ڕێگەی ڕاستی بۆ  دیاری کردوە بۆ ئەوەی ئۆمەتی ئیسلامی دوای کۆچی دوایی پێغەمبەری ئیسلام توشی سەرگەردانی نەبن وە ڕێگەی ڕاست وون نەکەن . هەروەکو  ئۆمەتەکانی تری پێش ئیسلام لەگەڵ مردنی پێغەمبەرەکانیاندا توشی سەرگەردانی بوون و ڕێگەی ڕاستیان وون کردوە .

 

ئامادەبوونی چەند ملیۆنی موسوڵمانان لەڕۆژی چلەی  شەهید بوونی ئیمامی حوسیندا ڕوناکی دەخاتەسەر گەورەیی ئەو ڕوداوە ، وەدەبێتە پاڵنەرێک بۆ شوێنکەوتوانی دینە جۆراوجۆرەکان و خەڵکی لە هەموو  میلەتەکان بۆ پرسیار کردن دەربارەی ئەوڕوداوە سرسوڕهێنەرە و تێگەیشتن لەبنەماکانی ڕوداوەکەو  پەچەکرداری شوێنکەوتوانی ئەم دینە بڕینی چەندین کیلۆمەت بەپێ پیادە  . هەرچەدە دوژمنی ئیسلام لەڕێگەی  تەلەفیزیۆن و ڕۆژنامەو سایتەکانیەوە  توانیویەتی ئەو ڕوداوە گرنگە بەشێوەیەک بگەیەنێت بە خەڵکی دنیا  کە ئەوە تەنها کۆبوونەوەیەکە بۆ گریان وناڕەحەت بوون بۆ شەهید بوونی کوڕێک لەکوڕەکانی پێغەمبەری خودا درودی خوایان لەسەربێت ، وە ئۆمەت خۆیان جیادەکەنەوە لەو  مەراسیمەدا لە بکوژی ئەوئیمامە پاکەی خودا کە یەزیدی کوڕی معاویەی کوڕی ئەبو سوفیانە ، وە نەیانهێڵاوە ئۆمەتی ئیسلامی لە هەموو ئامانجەکانی ئەو زیارەت و مەراسیمە گەوریەیە بەهرەمەند ببن .

 

ئەگەر وەکو ئەو کۆبوونەوەیەی لەڕۆژی چلەدا کۆدەبینەوە لەڕۆژی جەژنی غەدیردا کۆبینەوە  ــ ئەگەر دوای چەند ساڵێکیش بێتەدی ئەوکۆبونەوەیە وە سەرنجی خەڵکی دونیای بۆ ڕاکێشین ئەوادەبێتە مایەی خۆشحاڵی پێغەمبەری خوا و دەبێتە سەرخستن و پاڵپشتیەک بۆ هەوڵەکانی پێغەمبەری ئازیز (صلى الله عليه وآله)، وە وەڵام دانەوەیەکی بەهێز دەبێت بۆ ئەوکەسانەی کە دەڵێن پێغەمبەری خوا کۆچی دوایی کردوەو  جێنشینێکی بۆ خۆی دیاری نەکردوە ،کەئەوەش پێچەوانەی مەنتیق و تێگەیشتنی کەسانی ژیر و دانایە ، با ئێمە هەوو خەڵکی دنیا تێگەیەنین لەوەی کە ڕویداوە .

ئەگەر بەوشێوەیە بتوانین لەڕۆژی جەژنی غەدیردا کۆبینەوە  ئەوا دەتوانین بڵێین  هەندێک لەوستەمانەی بەرامبەر میری باوەڕداران کراوە کەم دەکەینەوە ، هەروەها دەتوانین بەو کۆبونەوەیە بانگەوازی ئیمامەکانی ئەهل بەیت سەردەخەین ، وە دەتوانین  بەوکارەمان ڕێگەخۆش بکەین بۆ گەڕانەوەی ئیمامی مەهدی  خوای گەورە گەڕانەوە بۆ ناو موسوڵمانان ئاسان بکات ، وە ئەوکۆبونەوەیەمان وادەکات ئیمامی مەهدی خۆی پێشوازی لەو موسوڵمانانەبکات لەو ڕۆژە پیرۆزەدا لە بارگای پایەبەرزی ئیمامی عەلی دا  ئامادە دەبن  ، وە دوعای خێر بۆ موسوڵمانانی  ئامادەبوو لەوڕۆژەدا و لەو جێگە موبارەکەدا  دەکات .

 

جالەبەرئەوە داوادەکەین ئەوهەلەگران بەهایە لەدەست مەدەن  ، وە هەوڵبدەن لەوکەسانەبن کە لەسەرتاوە ناوی خۆیا بۆ سەرخستی پێغەمبەرو میری باوەڕدارا بنوسن ، وە خۆشی و شادی لەوڕۆژەدا بخەنە دڵیانەوە ،(سڵاو درودی خوایان لەسە بێت) ،

 

 هەروە ها ڕووی بانگەوازەکەمان لەوکەسانەش دەکەین کە ڕێگە خۆشکەرن بۆ  ئەو کۆبوونەوەیە وەکو خاوەن مەوکیبەکان و ئەوانەی ناوی خزمەتگوزاری   زیارەت گەرانی حوسەینیان لەخۆیان  ناوە لەوڕۆژەدا خواردن لە مەوکیبەکانیادا دروست  بکەن و خزمەتی هەمەڕەنگە بەو موسوڵمانانە بکەن کەلەوجەژنەدا بەشداری دەکەن .  هەروەها برایانی شۆفر و خاوە ئۆتۆمبیلەکان بۆ گواستەوەی بەشداربوانی  ئەو جەژنەگەوەیە .

 

هەندێک لەموسوڵمانان  ناتوانن بێن بۆ جەژنی غەدیر  لەبەرئەوە لەڕۆژی جەژنی غەدیردا  سوننەتێکی گەورەیە بەڕۆژوو بوون ،بابەڕۆژوو بن ، ئەگەر بتوانن وەکو ڕۆژوی ڕەمەزان  پێش نیوەڕۆ بگەڕێنەوە  لەکاتی ئامادەبوون لەو ڕێوڕەسمەدا خۆی بگرێتەوە لەخواردن و خواردنەوە ئەواپاداشتەکە زۆر گەورە دبێت ،هەروەها ئەوانەی خۆیانیان گرتۆتەوە لە خواردن و خواردنەوەوەلەکاتی گەڕانەوەیدا بۆ ماڵەوەی نیەتی ڕۆژووی سوننەتی لێ بهێنێت  هەرچەندە شتێک پێش ڕۆژاوابوون بێت چونکە ڕۆژوی سونەت  مەرجی ئەوەی تیادا نیە کەدەبێت  لە ماڵی خۆیدا ئامادەبێت لەکاتی ڕۆژئاوابووندا . وە دەبێت لەوڵاتی خۆیدا بێت .

محمد الیعقوبی النجف الاشرف

 

16 / ذو الحجة / 1440

 

18/8/2019

ــــــــــــــــــــــــــ

 

[1] - التهذيب للشيخ الطوسي: 6/4