مەرجیعی بـەڕێز یەعقوبی : داوادەکات کارەکانی ناوکۆمەڵگە بە هەرەوەزی بکرێت و بەشێوەی خۆبەخش بێت.
مەرجیعی بـەڕێز یەعقوبی : داوادەکات کارەکانی ناوکۆمەڵگە بە هەرەوەزی بکرێت و بەشێوەی خۆبەخش بێت.
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
پێنج شەممە 6ی ڕەمەزانی ساڵی 1438
1 / 6 / 2017
بەڕێز یەعقوبی : داوادەکات کارەکانی ناوکۆمەڵگە بە هەرەوەزی بکرێت بەشێوەی خۆبەخش .
جەنابی بەڕێز یەعقوبی لایەنە نا حکومیەکان هان دەدات کە خەڵک فێر بکەن بۆ ئەوەی دانیشتوانی کۆمەڵگەکەمان هەوڵبدەن بۆ ئەوەی کارەکانی پێویستی ڕۆژانەی ناو کۆمەڵگەکەیان خۆبەخشانە ئەنجام بدەن لەکاتێکدا دەسەڵاتداران بە ئەرکەکانی خۆیان هەڵناسن . چونکه لایەنە پەیوەندیدارەکانی وەکو شارەوانی و لاینەکانی تەندروستی و فێرکاریەکان ناتوانن کارەکانیان بە دروستی ئەنجام بدەن، وە ئەو نەتوان کاریەی ئەو لایەنانە ڕاستەوخۆ کاردانەوەی خراپی دەبێت لەسەر ژیانی هاووڵاتی و کۆمەڵگە .
ئەوە لە ووتەیەکیدا هاتوە بەڕێزیان لەگەڵ ژمارەیەک لە نوێنەرانی هەندێک لە فەرمانگەکان و نوێنەری قوتابخانەکانە جیاوازەکانی چواردەوری پارێزگای نەجەف سەردانی مەرجیعی بەڕێز یەعقوبیان کردبوو ، لەدوای ئەوەی بەڕێزیان یارمەتی ئەولایەنانەی دابوو قوتابخانەکان نوێ بکەنەوە و پێویستیەکانیانی بۆ ئامادە کردبوون بۆ ئەوەی خوێندنی ئەمساڵیش وەکو ساڵانی تر بەشێوەیەکی جوان و ڕێکوپێک بەڕێوە بەرن لە پارێزگای نەجەفدا ،
هەروەها بەڕێزیان لە کاتی چاوپێکەوتنی ئەو بەڕێزانەدا دوپاتی کردەوە کەدەبێت کارەکانیان لە شێوەی ڕێخراوەیدا بێت بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری خەڵک بۆ بەڕێوە بردنی کارەکانی خۆیان و ئەوکۆمەڵگەی تیایدا دەژین .
وە ڕۆشنبیری ئەوخەڵکە بەرز بکەنەوە بۆ ئەوەی هەموو کەسێک لەوە تێبگات (كلكم راعٍ) هەمووتان لێپرسراون لە هاوکاری یەکتردا لە پارێزگاری لە بەڕێوە بردنی کۆمەڵگەیەکی ڕۆشنفکردا چونکە ئەگەر هەمووان هاوکاری یەکتربین لە کارە پێویستەکانی وەکو پاکوخاوێی ناوشارەکاندا ئەوکاتە قورسایی لەسەر لایەنە پەیوەندی دارەکان کەم دەکەینەوە و پشت بە دەسەڵات نابەستین کە ناتوانێت کارە پێویستیەکانی خۆی ڕاپەڕێنێت ،
هەروەها زۆر ئەوەی دوپات دەکردەوە کە نابێت خەڵک تەنبەڵ بێت و بێخەیاڵی زەحمەتەکانی بێت بۆ کۆمەڵگە وجۆرێک نەبێت هیچ بەلایەوە گرنگ نەبێت خەڵک لەچ جۆرە کۆمەڵگەیەکدا بژین ، چونکە ئەوە وادەکات ویژدانەکان بمرن و کۆمەڵگەیەکی دور لە ڕۆشنبیری بەدەست دەهێنێت و پەنا بەخوای گەورە کۆمەڵگەیەکی مردومان بۆ دروست دەکات .
ئەوەو جەنابی مەرجیعی بەڕێز یەعقوبی چەند پێشنیارێکی خستەڕوو چونکە لەپێویستیە گرنگەکانی کۆمەڵگەی ئەمڕۆی خەڵکی عێراقن ، ئەوانە زۆر گرنگن لە دروست کردنەوەی کۆمەڵگەکەماندا چونکە گۆڕاون لەگەڵ گۆڕینی ڕوداوەکاندا
1- بانگەواز بۆ زیندوکردنەوەی کتێبخانەی زانکۆی موسڵ هەروەها کتێب خانەی گەوری شاری موسڵ .
http://yaqoobi.com/arabic/index.php/permalink/6393.html
2- ئیمام حوسەیـــن خۆی یاریدەدەی قوتابیەکان دەبێت لە چاپ و دابەشگردنی کتێبەکان و دروستکردنەوەی قوتابخانەکان و زانکۆکاندا
http://yaqoobi.com/arabic/index.ph/permalink/6318.html
2ـــ حوسەیـــن خۆی خۆشی دڵی هەتیوەکانە بۆ پڕکردنوەی پێویستیەکانیان و داواکاریەکانیان .
http://yaqoobi.com/arabic/index.php/permalink/6469.html