گرنگی پارێزگاری لە یاساکانی کۆمەڵایەتی گشتی و ڕۆڵی فەقیهەکان لەو بابەتەدا .
بەناوی خوای گەورەو دلۆڤان
گرنگی پارێزگاری لە یاساکانی کۆمەڵایەتی گشتی و ڕۆڵی فەقیهەکان لەو بابەتەدا .
فەقیهەکان زۆر ناونیشانی (پاراستنی یاسای کۆمەڵایەتی گشتی ) بەکار دەهێنن و وەکو بەڵگە بەکاری دەهێنن لە ئەحکامە گشتیەکاندا .ئەوە لەکاتێکدایە ئەو ناونیشانە لە ڕیوایتە پیرۆزەکاندا نەهاتوە ،بەڵام فەقیهەکان وەکو ناونشانێکی گشتی بۆ پاراستنی بەرژەوەندیە گشتیەکان بەکاریان هێناوە بۆ ڕاگیرکردنی ئەوڕێخراوانەی هەڵدەسن بە پاراستنی بەرژەوەندیە گشتیەکان لە شەقامی پیرۆزی گۆمەڵگەدا چونکە ئەوڕێخراوانە هەڵدەسن بە ڕێکخستنی کارەکانی کۆمەڵگە و ڕێکخستنی ئاسودەیی ژیانیان ، وەکو ئاوەدان کردنەوە و ڕاگرتنی ئاسایش و بەرەوپێشچونی ووڵات . ئەو پەرۆشیە بۆ ڕێکخستنی ژیای کۆمەڵاەتی لە ڕیواتە پیرۆزەکاندا زۆرن لە زۆربەی بڕگەکانیاندا باسیان کردوە وەکو بڕگەکانی زەویوزارو کشاوەرزی و کارو کاسپی ئازادو فەرمانکردن بەچاکەو نەهی کردن لە خراپە و هەروەها وەکو ئەحکامەکان لەبارەی ئاوەو سامانە سروشتیەکان و ڕێگەوبان و پێویستیەکانی تری کۆمەڵگە .
بەڵام فەقیهەکان نەهاتون ئەم بابەتانە لە شێوەی یاسادا و تیئۆری سیاسی و ئابوریدا بنوسنەوە و پێشکەشی خەڵکی بکەن بۆ بەڕێوەبردنی ووڵات . بەڵام نوسیویانەتەوە وەکو یاسا فیقهیەکان و بڵاوکراونەتەوە لە کتێبە فیقهیەکاندا ، لەڕاستیدا بنوای نوسینەوەکان لە فکری فەقیهەکاندا بۆ پاراستنی یاسا کۆمەڵایەتیە گشتیەکان بووە .
ئێمەلێرەدا هیوادارین لەم جیلە تازەیە ڕۆشنبیرەی ئێستای ووڵات ئەو یاسایا ئیسلامیاۆە بنوسنەوە و پاکردنوەیەکیان تیادا بکەن و بابەتە جۆراوجۆرەکا بڵاوبکەنەوە .
وە ئەوە خۆی بەڵگەیە وەکو بەڵگەی پاراستنی ڕێزی مرۆڤەکان هەروەهابەڵگەی یەکبونی بەڵگە حاکمەکانە بەسەر هەموو بەڵگەکانی ترەوە وەکو دەستورێک کە سەرپەرشتی یاساکای تر دەکەن وە ڕێگە نادات پێچەوانەی بڕگەکانی یاسای تر دابنرێت ،
بۆ نمونە ئەگەر پرۆژەیەکی خزمەتگوزاری پێویست بۆ ژیانی خەڵک ڕاوەستا ،وەکو ڕێگەوبانێکی گشتی لەسەر ئەوەی چەند خانویەکی خەڵک بکەونە بەر بەردەوامی ئەو پرۆژە گشتیە و خاوەنەکانیان ناڕازی بوون بەوەی واز لە خانوبەرەکانیان بهێنن بۆ بەردەوامی پرۆژە گشتیەکە ، لەوکاتەدا فەقیهەکە دەبێت فەتوا بدات کە ئەو خانوبەرەیە دەبێتە موڵکی دەوڵەت هەرچەندە خاوەنەکانیان ڕازیش نەبن وە مافی خاوەنداریەتی لەوکەسانە دەسێنێتەوە و بەنرخی ڕۆژ پارەی ئەوخاوەن خانوبەرانە دەدرێت پێیان.
لەوکاتەدا خاوەن خانوبەرەکان مافی ناڕازیبوونیان نییەو فەقیه مافی خاوەندارێتیان لێ دەسێنێتەوە بۆ بەرژەوەندی گشتی ، لەوبابەتەدا سەروەرو سالاری موسوڵمانان ئیمامی عەلــی سڵاوی خوای لێبێت کاتێک خەلافەتی وەرگرت یەکەم کەس بوو هەموو ئەو ماڵ و سامانانەی کە عوسمان بەزۆر و بەناڕەوا زەوتی کردبوو بۆ کەسوکاری ، گەڕاندنیەوە سەر سامانی گشتی چونکە نابێت کەسێک ئەوسامانانە بۆ بەرژەوەندی تاکەکەسی بەکار بهێێت بەڵکو دەبێت لەڕێگەی چاکە خوازی و ئاوەدانکردنەوەی ووڵاتدا بەکار بهێنرێت .
ئەوە خۆی بەڵگەی سەرەتاییە بۆ سەلماندی ئیسلام دینی دەوڵەتداریە و ئابڕو ئادەمیزاد ومافی مرۆڤە هەروەها دینی ئاوەدانکردنەوە و دینی دامەزراندنی کۆمەڵگەی خۆشبەخت و ووڵاتی ئاوەدانە نەوەکو دینی گۆشەگیری و دورەپەرێزی لە کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی ، لەبەر ئەوەیە حوکمەکانی دینی ئیسلام باوەڕیان بە دامەزراندنی حکومەتی دادپەروەر و غەمخواری کۆمەڵگە هەیە کە مرۆڤی ئازادە تیایدا ئازادانە ژیان بەسەر بەرێت ، خوای گەورە دەفەرموێت : هُوَ أَنشَأَكُم مِّنَ الأَرْضِ وَاسْتَعْمَرَكُمْ فِيهَا) (هود:61).
ئەو لەزەویدا دروستی کردوون و ئاوەدانیشی کردوەتەوە بۆتان ،،، وە هەموو ڕێگرەکانی گەیشتن بە خوشبەختی بۆ ئێوە لابردوە ،
هەروەها دەفەرمووێت :
(وَلَقَدْ كَرَّمْنَا بَنِي آدَمَ) (الإسراء:70).
بەڕاستی و بێگومان ڕێزمان لە ئادەمیزاد ناوە ، لەبەر ئەوەیە تێکدانی باری ئاسایشیکۆمەڵایەتی خەڵک لەهەموو ڕویەکەوە لە گەورەترین گوناهەکانە .هەروەکو تێکدانی باری ئاسایشی کۆمەڵگە و ڕێگری لەکاری ڕێخراوە خزمەت گوزارەکانی مەدەنی و عەسکەری و بوونە هۆی دڵەڕاوکەی خەڵک و ترساندنیان لەڕوی ئەمنیەوە لە گەورەترین گوناهەکانە ، چونکە ئەوە دەبێتە دوژمنایەتی کردن لەگەڵ شەقامی پیرۆزی کۆمەڵگەی گەلاندا .
ئیمامەکانی ئەهل بەیت (سڵاوی خودایان ڵێ بێت )
هەوڵیان دەدا شوێنکەوتوەکانیان ڕۆشنفکر پێگەیەنن و حاڵیان بکەن کە ڕژێم و حکومەت جیاوازیان هەیە . چونکە دانپیانەنان بە ڕژێمێکی ستەمکاردا نابێتە هۆی ئەوەی دەست درێژی بکەیتە سەر دامەزراوە گشتیە حکومیەکان کە بەردەوام خەریکی خزمەت کردنی خەڵکن وەکو فەرمانگە تەندروستیەکان و فەرمانگەکانی فێرکردن و دەزگای ئاسایش و شارەوانی و فەرمانگەکانی ڕێگاوبان و پۆلیسی سنور و دەزگاکانی وەزارەتی دەرەوە و یان دەست درێژی بکرێتە سەر ماڵە تایبەتەکانی خەڵک ، ئیمامەکانمانسڵاوی خوایان لێبێت هەرگیز ڕازی نەبوون دەست درێژی بکرێتە سەر ئەوجۆرە دامودەزگا خزمەتکارانەی کۆمەڵگە چونکە گەرەترین تێگەیشتنیان هەبووە لە خوڕەوشت و هەست بە لێپرسراویدا ،
لەکاتێکدا ڕژێمە ستەمکارەکان جۆرەها ستەمیان لەبەرامبەردا کردون و کوشتویانن و ئاوارەیان کردون و برسیان کردوون ئەوان ڕازی نەبوون بەرژەوەندیە گشتیەکان و یاسای کۆمەڵایەتی بخنە ژێر پێیانەوەو زەرەرێک بدەن لە بەرژەوەندیە کۆمەڵایەتیە گشتیەکان ،
لەو نمونانە زۆر باسکراوە لە کتێبی :
(دور الائمة في الحياة الإسلامية)دا وەکو ڕاپەڕینی ئیمامی سەجاد (سڵاوی خودای لێ بێت ) ، دوای ئەوەی پادشای ڕۆم هەڕەشەی دەکرد لەسەر پارەکەیان نەخشەیەکی داڕێژا بۆ دروستکردنی پارەی دەوڵەتی ئیسلامی لە بری پارەی ڕۆمی کەلەوکاتەدا تەنها پارەی ڕۆمی ڕەواجی هەبوو ، هەروەها ەکێکی تر لەو کارە گەورانەی ئیمامی سەجاد بۆ دروستکردنی پاسەوانی سنور بۆ سەر سنورەکانی دەوڵەتی ئیسلامی ئەو ڕێگە چارانەی داوە بەدەست عبدالملک بن مروانەوە ، هەروەها پێش ئەوانەش نەسیحەت و ئامۆژگاریەکانی سەروەرو سالاری موسوڵمانان حەزرەتی عەلی بۆ سێ خەلیفەکەی پێش خۆی بەڵگەیەکی ترە لەو بەڵگانەی کە ئیمامەکان ڕێنمای دەوڵەتەکانیان کردوە بۆ ئاسان کردنی ژیانی موسوڵمانان .
گرنگی ئەو ئەحکامانە وەکو ژیانەوەی خەڵک وایە لە سایەی فەقیهێکی زاناو دانادا کە توانای ببێت ڕێگەکان بەجوانی ڕونبکاتەوە و کێشەکان بە ڕێکوپێکی چارەسەر بکات ، ئەوە تابەتمەندیەکای فەقیهێکی تێگەیشتوە کە بە چاوڕونی بڕگەکانی ژیانی هاوڵاتیان بەڕێوە دەبات ، کە زوتر ووتمان فەقیهێکی بەرچاو ڕون دەتوانێت حوکمە دەرهێنراوەکانی لە شێوەیەکی دیموکراسیدا پێشکەش بە کۆمەڵگەکەی بکات .چونکە تەنها فەقیهە بتوانێت ڵەموو ڕێگە چارە دروستەکان دەناسێت
لە بابەتەکانی پێشودا ووتمان تەنها فەقیهی تەواوە دەتوانێت یاساکای پەرلەمانی ووڵات بداتە بەر لێکۆڵینەوە و تانەبدات لەویاسایانەی کە پێچەوانی یاساکای ئاینی پیرۆزی ئیسلام دەردەکرێن ،
بۆ نمونە ئەگەر پەرلەمان یاسایەک دربکات وە فەقیهەکە ببینێت ئەویاسایە بە سودی خەڵک نیە و پێچەوانەی سودەگشتیەکانی کۆمەڵگەیە دەتوانێت تانەی لێ بدات و بانگەوازی ئەوە بکات کە نابێت کار بەویاسایە بکرێت ، هەروەکو موچەی پەرلەمانتارەکان و هەرسێ سەرۆکایەتیەکەی حکومەتی عێراق کە زۆر زیادە ڕەوی تیادا کرابوو ، هەروەها نمونەی زۆری تر هەیە کە فەقیهی باڵای ووڵات تانەی لێداوەو کاری پێ نەکراوە و گەڕاوەتەوە بۆ پەلەمان چونکە لەگەڵ سودە گشتیەکانی کۆمەڵگەدا زۆر جیاوازی درست کردوە و دەست درێژی بو بۆ سامانی گشتی .
محمد اليعقوبي
21 شعبان 1438
18 / 5 / 2017