خۆشەویستی ووڵات لە دڵ و عەقڵتاندا زینوو بکەنەوە

| |عدد القراءات : 390
  • Post on Facebook
  • Share on WhatsApp
  • Share on Telegram
  • Twitter
  • Tumblr
  • Share on Pinterest
  • Share on Instagram
  • pdf
  • نسخة للطباعة
  • save

خۆشەویستی ووڵات لە دڵ و عەقڵتاندا زینوو بکەنەوە 

 

الاربعاء 26/ذح/1437

الموافق 28/9/2016

 

 

سەماحەتی مەرجیع یەعقوبی  هەموو چینەکانی خەڵکی عێراق بانگ دەکات بەتایبەتی لاوەکان بۆخۆشەویستی ووڵات و زیندوکردنەوەی لە دڵ و فکری خەڵکدا،هەروەها داوای کرد لەڕووی هەموو نەخشەکانی دوژمنی ووڵاتدا بووەستن کەدەیانەوێت ڕۆحی خۆشەویستی لە دڵی خەڵکدا بکوژن، چونکە دەیانەوێت ووڵاتەکەمان دابەش بکەن، دوژمنان دەیانەوێت ووڵاتەکەمان دابەش بکەن و هەرپارچەیەکی ببەخشن بە ووڵاتێک بۆ داپۆشینی ناپاکیەکانیان ، لەبەرامبەر میلەتدا. 

سەماحەتی مەرجیع لە پێشوازیاندا بۆ کۆمەڵێک لە قوتابی و لاوەکاندا ووتی : دەبێت هۆشیار و ئاگادار بین لەبەرامبەر ئەو هەوڵانەدا کە دەیانەوێت خۆشەویستی و دڵسۆزیمان بۆ ووڵاتمان و خۆشەویستیمان بۆ ئاین و میلەت و نەژادمان و جوگرافیامان لێ بسێننەوە و دەستمان بخەنە ناو کێشمانکێشێکی بێ هودەی لاوەکیەوە و دروستکردنی ئارەزو بۆ لێکجیابوونەوە و لێکپچران و دوبەرەکی بۆ ئەوەی نەخشەگڵاوەکانی خۆیان لە ووڵاتدا بە ئاسانی پیادە بکەن، بۆ ڕازیکردنی ئاغا و گەورە جەنگ خوازەکانیان جێبەجێکردنی نەخشە پیسەکانیان کە دژی میلەت و ووڵاتە . 

ئێمە دیندارین بەڵام  دینداریمان وامان لێ ناکات خۆشەویستیمان بۆ ووڵاتمان کەم ببێتەوە، بەڵکو بە پێچەوانەوە، چونکە ئەگەر ووڵاتت نەبێت دینداریت بۆ ناکرێت ، بە هۆی بنەما دینیەکانەوە دەبێت ووڵاتی پارێزراوت هەبێت و پارێزگاریشی لێ بکەیت. 

نمونەی ئەوڕۆژگارەی موسوڵمانان ووڵاتیان نەبوو هەموویان لێکپچڕاو و دوور لەیەک و ستەملێکراو بوون. 

تَخَافُونَ أَنْ يَتَخَطَّفَكُمُ النَّاسُ فَآوَاكُمْ وَأَيَّدَكُمْ بِنَصْرِهِ)(الأنفال: 26)

لەکاتێکدا دەترسان دوژمنەکانتان ئازارو ئەزیەتتان بدەن یارەمەتیدران و سەرکەوتن.

کاتێک پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه واله )کۆچی کرد بۆ مەدینە ،هەڵسا بەدروست کردنی دەوڵەت و حکومەتی دروست کرد و دەسەڵاتی لە چواردەوی مەدینەدا بڵاوکردەوە تا دەسەڵاتەکەی گەورەکرد لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاواوە بەسەر جەزیرەدا دوای ئەوە دەسەڵاتەکەی لە جەزیرەش فروانتر کرد .کەواتە خۆشەویستی ووڵات لەگەڵ ئاینی پرۆزی ئیسلامدا هیچ دژایەتیەکی نییە بەڵکۆ  خۆشەویستی ووڵات لەدینی ئیسلامدا پتەوتر و محکەمتر دەبێت. 

 تەنانەت لە حەدیسی پرۆزی سەروەرو گەورەی موسوڵماناندا عەلی کوڕی ئەبو تالب سڵاوی خوای لێبێت دەڵێت: عُمرت البلدان بحب الاوطان)[1]، شارەکانم ئاوەدانکردەوە لەخۆشەویستی ووڵاتەوە هەروەها دەڵێت : من كرم المرء حنينه الى الاوطان))[2]  

پیاوی بەخشندە خۆشەویستی هەیە بۆ ووڵاتەکەی. 

هەروەها لەسفينة البحاردا دەڵێت: ( حب الوطن من الايمان)[3].

خۆشەویستی ووڵات لە ئیمانەوەیە.

تێبینی بکە لەوانەی ووڵاتیان نییە چۆن دەتاوێنەوە و کەسایەتیان توشی سڕینەوە دەبێت،وەڕووت دەبێتەوە لە ئەخلاق و بیروباوەڕ،هەرلەبەرئەوەی دەستی لە ووڵاتەکەی هەڵگرتووە بەوشێوەیە توشی هەڵخزان و ڕووت بوونەوە بووە. 

لەکاتێکدا خۆشەویستی ووڵات شتێکی فیتریە تەنانەت ئاژەڵ کە عەقڵی نییە لە بوونیدا خۆشەویستی بۆ ووڵاتەکەی هەیە ئەی چۆن دەبێت لای مرۆڤەکان کە خاوەنی عقڵ و ژیرین و هەستیان هەیە، بۆ نمونە هەندێک لە ماسیەکان لە باکوری ئۆقیانوسی ئەتڵەسیدا دەژین کاتێک کۆچ دەکەن بە هەزاران کیلۆمەتر دەبڕن و دەڕۆن بەرەو باشور لەوێدا جووتگیری دەکەن و گەراکانیان دادەنێن، دوای ئەوە خۆیان دەمرن ، بەڵام گەراکان کاتێک دەبن بەماسی  هەموویان هەر بەوڕێگەیەدا باوک و دایکیان هاتون دەگەڕێنەوە بۆ ووڵاتەکەی خۆیان ،ئەوە لەکاتێکدایە کەئەو ماسیانە هیچ لە بارەی ووڵات و باوک و دایکیانەوە نازانن، وە چاویان بە هیچ شتێک نەکەوتوە ولە وڕابردووەی باوک و دایکیان هیچ نازانن. 

یەکێک لە بازرگانەکانی دانەوێڵە باسێکی سەرسوڕهێنەری بۆگێڕامەوە و ووتی : جۆرێک لە دانەوێڵەی خۆراکی  باڵندە هەیە بەناوی (الهرطمان) لەووڵاتێکدا دەچێنرێت و هەر کیلۆیەکی دەدرێت بە دوو هەزار دینار، هەندک لەبازرگانەکان جۆرێکی تریان هەر لەو دانەوێڵەیە لەووڵاتێکی دراوسێی ئەو ووڵاتەدا پەیدا کرد کە نرخەکەی یەک هەزار دینار بوو  هەرزان تر بوو، دەستیان کرد بە هاوردەکردنی دانەوێڵە هەرزانەکە کەسودێکی زۆری تیادابوو بۆیان، بەڵام سەرسوڕمان لەوەدابوو باڵندەکانی ئەو ووڵاتە لەو دانەوێڵە هاوردەکراوەیان نەدەخوارد ،تەنها لە دانەوێڵەی بەرهەمی ووڵاتەکەی خۆیانیان دەخوارد.

ئەم بابەتەم وەرگرت وەکو ئامۆژگاریەک و وانەیەک لە خۆشەویستی ووڵات و دڵسۆزی و وەفا بۆ ووڵات و خەڵکەکەی. 

باخەڵکی ئەم ووڵاتە بزانن چۆن دەبێت و ووڵات و خەڵکەکانیان خۆش بووێت و وەفایان ببێت بۆیان ، بەتایبەتی لێپرسراوەکان کە دوو پێناسنامەیان  هەیەو ئەوەی کە زۆر گرانە فرۆشتیان بەوەی کە زۆر هەرزانە لەکاتێکدا دەزانن گرانەکە بۆیان باشترە و ئەگەر وەفایان ببوایە بۆ ووڵات و خەڵکەکەیان. 

 سەرچاوەکان: 

 

[1] ) تحف العقول:207 وبحار الأنوار:75/45

 

[2] ) كنز الفوائد للكراجكي ص34 وعنه بحار الأنوار:71/264

 

[3] ) أمل الآمل:1/11، والأنوار النعمانية:  2/170