هەروەها لە ووتەکانی بەڕێز سەید شەهیدی سەدری دووەم (قدس) دەربارەی سەماحەتی شێخی یەعقوبی

| |عدد القراءات : 400
  • Post on Facebook
  • Share on WhatsApp
  • Share on Telegram
  • Twitter
  • Tumblr
  • Share on Pinterest
  • Share on Instagram
  • pdf
  • نسخة للطباعة
  • save

هەروەها لە ووتەکانی بەڕێز سەید شەهیدی سەدری دووەم (قدس) دەربارەی سەماحەتی شێخی یەعقوبی .

 

1-       پێشەکی کتێبی [ المشتق] .   

2-        بسم اللە الرحمن الرحیم

بسم الله الرحمن الرحيم الحمد لله رب العالمين وصلى الله على خير خلقه محمد وآله

 الطيبين الطاهرين واللعنة الدائمة على أعدائهم أجمعين. اما بعد، خوای گەورە مننەتی خستۆتە سەر دینی ئیسلامی بەتایبەتی مەزهەبی شیعە بەگشتی و  بەندە بەتایبەتی وە من بەندەیەکی خەتاکارم خوای گەورە رۆزی گەورەی داوم ژمارەیەک قوتابی خواناس و بەڕێزو دڵسۆز و زەحمەتکێش ی پێداوم خوای گەورە پاداشتی خێریان بداتەوە وە بەڕێزترینیان ئەوشێخە خواناسە یە بەناوی محەمەد موسی یەعقوبی خوای گەورە عیزەتی زیاد بکات ، زۆر پەیوەست بووە بە وانەکانمانەوە بەتایبەتی زانستی ئوسوڵ لە هەموو بابەتەکانیدا وەکو تێگەیشتن و نوسینەوەو دەرک و وەرگرتندا لە پێشەنگدایە ئەوەتا لەم کتێبەدا دەریدەخات شەوان و ڕۆژانێکی زۆر بیری کردۆتەوە و نمونەیەکی نایابی پێشکەش کردوین ،هەروەها خۆم بەتایبەتی کتێبەکەیم خوێندۆتەوە وهەڵساوم بە لێکدانەوەی ووردەکاریەکانی گەیشتوم بەو بڕوایەی کە بەرهەمەکەی زۆر تێر وتەسەلەو تەواوەو بێ کەم و زیادە و نمونەیەکی جوانی هاوتەریبی زانستی ئوسوڵە ،وە من باوەڕم وایە  شێخی یەعقوبی نوسەرێکە ئازادی دەربڕینی هەیە هەرچەندە کۆی بابەتەکان لە منەوە وەریگرتوە، هەرچەندە من کۆتام کردۆتەوە لەگەڵ پاراستنی مانا و ڕونی بابەتدا ئەویش بێگومان بەوهەوڵە زۆرەی هەنگاوی ناوە بەرەو ئیجتهاد و تێگەیشتنی دروستی ماناکان. ئارەزوی بۆدەخوازم داهاتویەکی ڕوون و پرشنگداری هەبێت لە خزمەتکردنی زانستدا وکارکردن بەزانستەکەی وئارەزوی بۆ دەخوازم  مەرجیعێکی دڵسۆزی لێدەربێت و سەرکردەیەکی شیاو بێت بۆ ڕابەرایەتی میلەت و موسوڵمانان ، خوای گەورە پاداشتی خێری بداتەوە، وە لەکۆتایدا سوپاس و ستایشی خوای گەورە دەکەم. ئەم نوسراوە لە بەرواری نۆیەمی ڕەمەزانی ساڵی 1418ی پیرۆزدا نوسیومە  محەمەد سەدر .

 2-ووتەیەک لەپێشەکی بەشی دووەمی ( المشتق)دا.

بسم الله الرحمن الرحيم لەدوای ڕێزو سڵاو و سەلام وسوپاس ودوعای خێرم بۆتان بۆ سەرکەوتن و درێژی تەمەنتان لە سنوری تێگەیشتنی خۆمدا ئەم ئایەتە پیرۆزە دەخوێنمەوە لە قورئانی پیرۆزەوە ((وَاصْبِرْ وَمَا صَبْرُكَ إِلاَّ بِاللّهِ وَلاَ تَحْزَنْ عَلَيْهِمْ وَلاَ تَكُ فِي ضَيْقٍ مِّمَّا يَمْكُرُونَ،إِنَّ اللّهَ مَعَ الَّذِينَ اتَّقَواْ وَّالَّذِينَ هُم مُّحْسِنُونَ))

وە لەسنوری تێگەیشتندا : بەڕاستی ئەونوسراوەی پێشکەشتانکردوە و بەرهەمتان هێناوە داهێنانێکی زۆرباشە. چونکە بەهەرحاڵ زیادکراوەکان پێویستن بۆ ڕوونکردنەوەی بابەتەکان هەروەها پاڵنێرن بۆ دروست بوونی ئومێد و ڕوسپی کەرەوەن لە حەوزەی عیلمیەدا ،هەروەها لەکۆمەڵگە و لەمەزهەبدا بەگشتی ڕووی ئێمەت سپی کردووە، بەتایبەتی کۆکردنەوەی تازەوکۆنە پێکەوە لەوانەیە کەسێکی حەوزە یان کەسێکی ڕۆشنبیر یان کەسێکی فیقهی سودیان لێ وەربگرن وە ئەو بەدیهێنانە زەحمەتێکی زۆری لەگەڵ کێشراوە وزۆر پێیەوە ماندوو بوون . کەواتە خوای گەورە هەوڵەکانتان  بەردەوام بکات و بیگەیەنێت بە ئامانجی خوازراو بۆسودوەرگرتنی خەڵک بەکەسانی تایبەت و گشتی یەوە ، بەهەرحاڵ ئەوە کارێکی خوازراوە و زۆر زورباشە وپێویستی بە لەخۆبوردن و ماندوبونێکی زۆر بووە بەپێی تێگەیشتنەکانی من . لێرەدا دەبێت بڵێم باشتر وایە لەو پرۆژە پیرۆزەدا بەردەوام بیت ومن شتێک نابینم ببێتە بەربەست لە بەردەوام بوونتاندا.هەروەها ئەوە لەکۆتایدا دەگەڕێتەوە بۆ تێڕوانینی خۆتان  خوای گەورە پاداشتی خێرتان بەچاکە بداتەوە.وپایەدارتان بکات  .

3-ووتەیەک لە پێشەکی  (قناديل العارفين) نامە یان پەیامێکی پڕپێز لە جەنابی شەهید سەید محەمەد سەدر  (قدس سره)بۆ سەماحەتی بەڕێز شێخ محمد یەعقوبی (دام ظله).

 

بسم الله الرحمن الرحيم

بەڕێز جەنابی  شێخی پایەدار  خوای گەورە بتانپارێزێت دوای سڵاو و ڕێز

داواکارم ئەم خاڵانەی خوارەوە لەبەرچاوبگریت :

تۆ دەزانیت من لەمەوپێش و ئێستەش بەباشترین قوتابی خۆمت دەزانم کە خاوەنی دڵێکی زۆر پاکیت لەناو قوتابیەکانمدا .وەئەگەر ڕۆژێک لەڕۆژان  بەویژدانەوە قوتابیەک لە قوتابیەکانم هەڵبژێرم بۆ  ئەوەی ببێتە مەرجیع ئەوا دەبێت تۆ هەڵبژێرم .چونکە دەبێت مەرجەعیەت لە نێو دەستانی کەسانێکی با تەقواو و تێگەیشتو و بەویژداندا بمێنێتەوە. نەک بکەوێتە دەستی کەسانێکی دڵ ڕەق و دونیا ویست ،تەنانەت من بیرم لەوە دەکردەوە جەنابتان هەڵبژیرم بۆ نوێژ خوێندن لە جێگەی خۆمدا لەوکاتانەدا کە خۆم لەمزگەوتدا ئامادە نیم وە ئێستەش ئەو بیرکردنەوەیەم  هەیە.لەگەڵ زۆری قوتابیەکانمدا ودەزانم بیرکردنەوەی جۆراوجۆریان هەیە بەڵام کەسێک لە تۆ بە باشترو شیاوتر نازانم بۆ ئەوەی لەجێگەی خۆم دایبنێم  وەداواکارم خوای گەورە بیرکردنەوەکەم دەربارەی ئێوە بکات بە ڕاستی و ئومێدەکەم بێتە دی.

 

1جومادی دووەمی 1418

 

4 ـــ  لەووتەیەکیدا (قدس سره)لە زانکۆی سەدر 5/ جمادي دووەمی/1419هـ (پێنج مانگ پێش شەهید؟بوونی) :

ئێستە دەتوانم تەنها هەڵبژاردەمان بۆ ڕابەرایەتی حەوزە دوای خۆم جەنابی شێخی یەعقوبیە ئەگەر خوای گەورە تەمەنمی درێژکردەوە تاڕۆژگارێک دەگات بە پلەی ئیجتهاد وە من جگە لە ئەو هەڵبژاردەیەکی ترم نییە .

وەبۆ ئەوەی زیاتر بزانیت دەربارەی ژیانی بەڕێزیان دەتوانیت بگەڕێیتەوە بۆ ئەم کتێبانەی خوارەوە.

 1-    الشهيد الصدر الثاني كما أعرفه .

2-    قناديل العارفين .

3-    الشيخ موسى اليعقوبي: حياته، شعره .

4-    خطاب المرحلة .

5-    المعالم المستقبلية للحوزة العلمية .