لێکدانەوەیەک لەسەر تسونامی
لێکدانەوەیەک لەسەر تسونامی
جەنابی سەماحەتی شێخی یەعقوبی ڕۆژی شەممە (19 ذي القعدة) لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ گەنجەکانی شاری نەهرەوان و ئەندامەکانی بەشی ڕۆشنبیری کۆمەڵەی( الفضلاء ) لە شاری نەهرەوان باسی پێگەی مێژوویی ئەو ناوچەیەی کرد،کە خۆی لەخۆیدا ناوچەیەکی موبارەکە بەهۆی ئەوەی کە سەروەرو سالاری موسوڵمانان بۆ ماوەیەک تیایدا ماوەتەوە لەکاتی هێرشەکەیدا بۆ سەر خەوارج،هەروەها مەزارگەی شەهید عبداللە کوڕی سەحابی بەڕێز کە لە ڕێگەی خوادا دازۆر ئەشکەنجەکرابوو [خباب کوڕی ئیرس] کە نێردراوی سەروەری موسوڵمانان بوو لەو ناوچەیەدا سەتملێکراوانە شەهیدیان کرد .
هەروەها بەڕێزیانڕونکردنەوەیەکی کرد لەسەر ئەوبومەلەرزەیەی داویەتی لە ناوەراستی ئۆقیانوسیەدا لەنزیک دورگەکانی سومترەی ئەندەنوزیا، وە بووە هۆکاری لافاوی توسونامی کە کەناری دورگەکانی چەندین ووڵاتی گرتەوە و ئاسەواری لافاوەکە تا شەش هەزار کیلۆمەتری گرتەوە و بە دەیان خەڵکی کوشت لە سۆماڵ و کینیا (83).
هەروەها بەڕێزیان ووتەکانی ئەو گەشتیارە ئەڵمانیەی گێڕایەوە کە لە کەنارەکانی دەریای تایلەندا زامار بووبوو. ئەوگەشتیارە ئەڵمانیە بەچاوی خۆی توڕەبوونی سروشتی دیبووکە چۆن دەریا توڕەبووبوو ،وە هەر ئەو پیاوە بانگی دەوڵەتە گەورەکانی دنیای کرد و داوایکردوە کە ئیتر لەمەولا کەمتر سروشت توڕە بکەن .
هەروەها بەڕێزیان ڕوونی کردەوە کە ئەگەر قسەی ئەو کەسە ئەڵمانیە وەربگرین دەبینین چەندین پەندو ئامۆژگاری تیادایە، لەبەرئەوەی مرۆڤەکان تائێستە زۆر بەخراپی مامەڵەیان لەگەڵ سروشتدا کردوە بەهۆی تاقیکردنەوە ناوەکیەکانەوە کەدەبێتە هۆی پیسکردنی سروشت و تێکچوونی ووزەی گەرمای سەرزەوی و دەبێتە هۆی تێکچوونی هاوکێشەکانی سروشت ،وە هەرئەوکارەخۆی دەبێتە هۆی ئەوەی یەکەم قوربانی ئەوکارانە خودی مرۆڤ خۆی بێت.
وەئەگەر بە دروستی لەقسەی ئەو گەشتیارە تێبگەین دەبینین هەرچەندە مرۆڤ لە دەستور و ڕێنماییەکانی بەدیهێنەری خۆی سەرپیچی بکات و دوورکەوێتەوە ئەوا سوننەتەکانی بوونەوەریش دژی ئەو مرۆڤانە دەوەستنەوە و دەست بە ئازاردانیان دەکات، وە ئەگەر مرۆڤەکان گوێڕایەڵی شەریعەت و پرۆگرامی خوای سروشت ببن ئەوا سروشتیش لەگەڵیاندا هێمن و ئارام دەبێت، (وَلَوْ أَنَّ أَهْلَ الْقُرَى آَمَنُوا وَاتَّقَوْا لَفَتَحْنَا عَلَيْهِمْ بَرَكَاتٍ مِنَ السَّمَاءِ وَالأَرْضِ). ئەگەر خەڵکی لادێکان باوەڕیان بهێنایە و تەقوایان ببوایە ئێمەش دەرگای بەرەکاتەکانی خۆمان لێدەکردنەوە لە ئاسمان و زەویەوە.
هەروەها بەڕێزیان ڕونیا کردەوە کە ئێستا لەبەرئەوەی دەبێت کۆمەک و هاوکاری ئەوخەڵکە لێقەوماوانە بکەین کاتی ئەو ڕووکردنەوانە نی یە بۆ ئەوەی هەستی ئەو لێقەوماوانە بریدار نەکەین و ئازارەکایان بۆ زیاترنەکەین. بەڵام دەبێت دوای ئارامبوونەوە و هێوربوونەوەی ناوچەکە گەڕانەوەیک بگەڕێینەوە بۆ سەر ڕووداوەکان و بە دروستی لێکیان بدەینەوە و هەڵەکانیش چارەسەر بکەین ، و پەندەکانیشی لێ وەربگرین ،
ئامارەکان ئەوەی نیشانی دەدەن هەشت هەزار خەڵکی گەشتیاری بیانی لە ووڵاتەکانی ئەمەریکا و سوید لەو ڕوداوەدا وون بوون ، وە هیچ گومان لەوەدا نییە کە ئەوکەسانە بەهاوکاری خەڵکی ناوچەکە دووچاری کاری خراپەو دور لە ئەخلاق و ڕەوشتی جوا بوون. وەهەرئەوە بووتەهۆی ڕودانی ئەو توڕەبوونەی سروشت بەسەریاندا،
وەهەرلەو چاوپێکەوتنەدا کە بەڕێز سەماحەتی شێخی یەعقوبی لەگەڵ خەڵکی ناوچەی نەهرەواندا بەڕێوەچوو لەبڵاوکراوەکەماندا لە لاپەڕەی دووەمی (الصادقین ) ژمارەی دووەمی ذی حجه 1425. کانونی دووەمی ساڵی 2005دا بڵاوکراوەتەوە .