ئاژاوەی فەرەنسا با ڕۆژئاواییەکان پەند وەربگرن لە نائارامی و خۆپیشاندانەکانی فەرەنسا.

| |عدد القراءات : 465
  • Post on Facebook
  • Share on WhatsApp
  • Share on Telegram
  • Twitter
  • Tumblr
  • Share on Pinterest
  • Share on Instagram
  • pdf
  • نسخة للطباعة
  • save

ئاژاوەی فەرەنسا با ڕۆژئاواییەکان پەند وەربگرن لە نائارامی و خۆپیشاندانەکانی فەرەنسا.


جەنابی شێخ یەعقوبی ڕوودەکات دەوڵەتە ڕۆژئاواییەکان و دەڵێت : پەند وەربگرن لە خۆپیشاندانەکانی فەرەنسا کە زیاتر لە چەندین حەفتەی خایاندوە و دەوڵەتی فەرەنسایان ناچار کردوە حکومەت سەربازی ڕاگەیەنێت، ئەو ڕاگەیاندنەش بە شێوەیەک بووە خەڵکی فەرەنسا زۆر هەست بە پەشێوحاڵی دەکەن و وادەزانن لە کاتی جەنگدان لەگەڵ ووڵاتێکی تردا .

ئەوڕوداوانە دەریدەخەن چەندە دوودەنگی ودوو ڕەنگی و  دوبەرەکی لەکۆمەڵگەی ڕۆژئاوایدا هەیە بەتایبەتی جیاوازی چینایەتی دور لە یەکسانی چینەکانی کۆمەڵگە و دەریدەخەن کە دەسەڵاتدارانی ووڵاتە ڕۆژئاواییەکان زۆر درۆزنن لەگەڵ میلەتەکانیاندا بەتایبەتی لە کارکردنیاندا بۆ نزیک کردنەوەی ئاستی ژیانی چینەکانی کۆمەڵگەکەیان هەروەها دەریدەخات  بڕیارەکانیان وەکو بانگەوازە دیموکراسیەکانیان نییە بۆ مافی پێکەوە ژیان لە ووڵاتەکانیاندا، هەروەکو یاسای قەدەغەکردنی باڵاپۆشی ئیسلامی لە قوتابخانەکانیادا، ئەوەو زۆرێکی تری لەوبڕیارو یاسایانەی کە هەڵەی تیادەکەن و مافی کەمینەکان و چینە هەژارەکان پێشێل دەکەن ، وەکو بڕیارە هەڵەکانی سەرانی حکومەتی فەرەنسا کە بۆتە هۆی تەقینەوەی توڕەیی شەقامی فەرەنسی و درێژیش بۆتەوە بۆ ووڵاتانی تری یەکێتی ئەوروپا وەکو ئەڵمانیاو بەلجیکا و هۆڵەندا وبەریتانیا، ئەوە لەکاتێکدایە چینی ڕۆشنبیرانی ئەوروپایی گومان دەکەن لەگەڵ ئەوهەموو هەڵانەدا کە دەسەڵاتداران دەیکەن لە بەڕێوەبردنی ووڵاتەکانیاندا بتوانن  چارەسەرێک بۆ ئەوهەموو کێشانەی کەدروستیان کردوە بدۆزنەوە. وە ئێستە ڕوویان کردووەتە چارەسەری کێشەی میلەت و خۆپیشاندەران بە هۆی چەک و سەربازەوە بۆ ئەوەی ناوەرۆکی کێشەکان چارەسەر بکەن . وەهەرئەوەی کە دەیانەوێت کێشەکان بەهۆی زۆری سەرباز و چەکەوە چارەسەر بکەن خۆی لەخۆیدا هەرەشەیەکی گەورەیە بۆ سەر شارستانیەتی ڕۆژاوا.  لێرەدا دەردەکەوێت داهاتوو بۆ ئەو موسوڵمانانەیە باوەڕیان بە پەیوەندیە کۆمەڵایەتیە بەهێزەکان هەیە  پرشنگدار دەبێتەوە. چونکە باوەڕیان بە بەرزی ڕەوشتی مرۆڤایەتی هەیە . سوپاس بۆ خوای گەورە کە ئەمدینە پڕشکۆیەی پێناساندوین

 

٭بڵاوکراوەتەوە لە ژمارەی (34)ی الصادقين دا لەسەر لاپەڕەی یەکەم دەرچووی بەرواری 28 شوال 1426 بەرامبەرە لەگەڵ  1 كانون الأول 2005.