بەناوی خوای مەزن و دلۆڤان بەڕێز یەعقوبی - پەیمانی خوای گەورە بۆ خەلیفە و یارمەتیدانی

| |عدد القراءات : 572
  • Post on Facebook
  • Share on WhatsApp
  • Share on Telegram
  • Twitter
  • Tumblr
  • Share on Pinterest
  • Share on Instagram
  • pdf
  • نسخة للطباعة
  • save

بەناوی خوای مەزن و دلۆڤان بەڕێز یەعقوبی :

پەیمانی خوای گەورە بۆ خەلیفە و یارمەتیدانی .

مەرجیعی بەڕێز شیخی یەعقوبی داوای لە هەموو لایەنەکانی میلەت کرد سەبر بگرن و ئومێدەواربن لەگەڵ ئەو هەموو هەڕەشانەی لە ناوچەکەماندا هەڕەشە لە کۆمەڵگەی موسوڵمانان دەکات ،وە پەیمانی پێ داون داهاتویەکی ڕون پڕ شکۆ چاوەڕوانیان دەکات ئەگەر کارەکانیان بە ڕێکوپێکی و بەحیکمەت و دڵپاکی ئەنجام بدەن ،

جەنابی شێخی یەعقوبی دوپاتی کردەوە هۆکارەکانی ئەو ئومێدواریە لە جەنگەکانی هێزە چەکدارەکانماندا دەبینین بە هەموو بەشەکانیەوە و برایانی حەشدی شەعبی و هەروەها ئەو پشتیوانیە بەهێزەی پشتی هێڵەکانی بەرگری لە بابەتی لۆجستیکی دا لە ڕزگارکردنی موسڵ دا لەم دواییانەدا ، ئەوە لەکاتێکدایە فەرماندەکانی بەهێزترین سوپاکانی جیهان دانیان بەوەدا ناوە جەنگی موسڵ ئەگەر گەورەترین سوپای دنیا ئەنجامی بدایە زۆر سەخت دەبوو بەسەریانەوە و نەیاندەتوانی وەکو هێزە چەکدارەکانی عێراق بە و تواناو سەبرو بەو ڕەوشتە گەورە یەی لێیان بینرا ئەنجامی بدەن . چونکە سوپا و هێزی چەکداری عێراق گەورەترین فیداکاریان کرد بۆ ڕزگار کردنی مرۆڤەکان ،ئەومرۆڤانەی کە گرفتاری دەستی پیسترین ستمکاری جیهان بوو بوون ئەوە لەکاتێکدابوو هیچ حسابێکیان بۆ ئەوە نەکردبوو ئەو مرۆڤانە دین و ڕەگەزو میلیەتیان چییە و کێن، ئەوان ئامانجیان ڕزگاری ئەو مرۆڤانەبوو کە لە موسڵدا ستەمیان لێ دەکرا .

هەروەها سەماحەتیان ڕوی لەو هەزاران خەڵکە کرد لە ووتاری ساڵانەیدا لە نەجەفی پیرۆز کە لە ڕۆژی شەهید بوونی حەزرەتی فاتیمەی زەهرادا(سڵاوی خودای لێ بێت ) کۆبووبوونەوە ووتی : دەبێت میلەتی ئێمە زۆر هوشیار بین و لەخەوی غەفڵەت و تەمبەڵی ڕاپەڕین و ووریابین ، چونکە زۆر پێویستە لەسەرمان دورکەوینەوە لە هەموو ئەو هۆکارانەی ئەو جوڵانەوە پیرۆزە لە کاردەخات وە ڕێگر دەبێت لە ڕێگەی گەیشتنیدا بە نوکی سەرکەوتن ، دەبێت دورکەوینەوە لە دوبەرەکی و بەربەرەکانێی یەکتر و خۆخەریک کردن بە کارە پڕوپوچەکانەوە و شوێن ئارەزوە شەهوانیەکان نەکەوین و خومان گومڕا نەکەین ، چونکە حیلەو فێڵەکانیی دوژمنان زۆر گەورەو ئاڵوزە دەبێت لێیان تێبگەین ، و لە ڕوبەڕویاندا بووەستین ،هەروەها ڕونی کردەوە کە فەرماندە دڵسۆزەکان و پیاوە ژیرەکانی ووڵاتی ئێمە ئەو حیلەو فێڵانەیان لێ وون نابێت و ئاگاداری هەموو ئەو نەخشە دوژمنکاریانەن .

 ئەوەی لەخوارەوە دەیخوێنیتەوە دەقی ووتارەکەی سەماحەتی یەعقوبیە :

 

بسم الله الرحمن الرحيم

[وَعَدَ اللَّهُ الَّذِينَ آمَنُوا مِنكُمْ وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ لَيَسْتَخْلِفَنَّهُم فِي الْأَرْضِ]

پەیمانی خوای گەورە بۆ جێنشینی و یارمەتیدان .

خوای  گەورە دەفەرمێت : [وَعَدَ اللَّهُ الَّذِينَ آمَنُوا مِنكُمْ وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ لَيَسْتَخْلِفَنَّهُم فِي الْأَرْضِ كَمَا اسْتَخْلَفَ الَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ وَلَيُمَكِّنَنَّ لَهُمْ دِينَهُمُ الَّذِي ارْتَضَى لَهُمْ وَلَيُبَدِّلَنَّهُم مِّن بَعْدِ خَوْفِهِمْ أَمْناً يَعْبُدُونَنِي لَا يُشْرِكُونَ بِي شَيْئاً وَمَن كَفَرَ بَعْدَ ذَلِكَ فَأُوْلَئِكَ هُمُ الْفَاسِقُونَ] (النور : 55).

پەیمانی خودایە بۆ ئیماندارەکانی ئەوانەی کەکاری چاکە دەکەن بیانکاتە جێنشین لەسەر زەویدا هەروەکو ئەوانەی پیش ئێوەی کردۆتە جێنشین، و دینی بۆ دیاری کردوون و لێیان ڕازی بووە وە ترسەکانیانی بۆ گۆڕیوون بە ئەمنیەت و ئاسایش لەکاتێکدا خوایان بەدروستی پەرەستوە و هاوەڵیان بۆ بڕیارنەداوە ئەگەر کەسێک دوای ئەوە کوفر بکات ئەوا  ‌بەفاسق دەبێت.

 

 

ئیمانداران لەژیانی ڕۆژانەیاندا ڕوبەڕووی چەندین جۆر فشار دەبنەوە وەکو فشار لەسەر فکر و بیروباوەڕیاندا

وەجۆری ئەوفشارانە لەوانەیە لە شێوەی کوشتن و ئاوارەبوون و زندانی کردن و تۆقاندندا بێت یان لە دروستکردنی کێشە کۆمەڵایەتیەکاندا بێت یان هەڵخزانی ئەخلاقی و گومانە دروستکردن لە بیروباوەڕیاندا بێت هەروەها دەکرێت لە شێوەی گەمارۆی ئابوری و برسی کردندا بێت و موسوڵمانان لە مافی ژیان لە گۆمەڵگەیەکی ئازاد دا بێ بەهرە بکەن .

هەروەها دوژمنان ناوەستن لەدوژمنایەتی کردن لەسەریەک شێوە و یەک ڕێچکە هەندێک جار بە شێوەی نەرم و هەندێک جار بەشێوەیەکی دڕندانە کێشە بۆ کۆمەڵگەی موسوڵمانان دروست دەکەن ،تا دەگەن بە ئامانجەکانیان و زاڵ دەبن بەسەر موسوڵمانان دا و دوریاندەخەنەوە لە بیرو باوەڕو خوڕەوشتی بەرزو کارێکی وایان لێدەکەن واز بهێن لە پرۆسە چاکسازیەکانیان و بەناوی عەولەمەوە ناونیشانەکانیان لێ وون دەکەن هەروەکو ئەمڕۆ بەناوی عەولەمەوە قسە دەکەن .

خوای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا دەفەرموێت :

[وَلاَ يَزَالُونَ يُقَاتِلُونَكُمْ حَتَّىَ يَرُدُّوكُمْ عَن دِينِكُمْ إِنِ اسْتَطَاعُواْ] (البقرة:217) هەروەها دەفەرموێت : [وَلَن تَرْضَى عَنكَ الْيَهُودُ وَلاَ النَّصَارَى حَتَّى تَتَّبِعَ مِلَّتَهُمْ] (البقرة:120)

ئەوانە بەو ئامانجەوە دەستیان بە جەنگی ئیمانداران کردووە چونکە خۆپەرست و دەسەڵات سەپێنن بۆ خۆشیەکانی دنیاو خۆشەویستی شەهوەت پەرەستی و ئیرەییان بە موسوڵمانان بۆ پاکی و بەرزی پلەی بیرو باوەڕیان و دوربوونیان لە نزمی نەفس و خورەوشتی بەرزیان بەو شێوەیە دوژمنایەتیان دەکەن ،وە دەبێت بزانن یەهودیەکان و مەسیحەکان لێتان ڕازی نابن تادوایان نەکەون، خوای گەورە دەفەرموێت :

[وَدَّ كَثِيرٌ مِّنْ أَهْلِ الْكِتَابِ لَوْ يَرُدُّونَكُم مِّن بَعْدِ إِيمَانِكُمْ كُفَّاراً حَسَداً مِّنْ عِندِ أَنفُسِهِم مِّن بَعْدِ مَا تَبَيَّنَ لَهُمُ الْحَقُّ] (البقرة:109).

کەسانێکی بێ عەقڵ و بێ ئەندیشە لە ناو کۆمەڵگەی موسوڵماناندا یاریدە دەری بەئەنجام گەیاندنی نەخشە ی دوژمنان دەبن هەرئەوانە خەڵکێکی دوو ڕوو و نەفامن دەبنە داردەستی دوژمنان ، لەژێر باری ئەو فشارانەدا باوەڕداران ژیانێکی سەخت بەڕێ دەکەن و دەکەونە ژێر فشارو ترس و دڵەڕاوکە ،پرۆژەی چاکسازی هیدایەت گەر دەتوانێت ئەو پەیمانەی خوای گەورە دوپات بکاتەوە و دڵێکی قورس بە موسوڵمانان بدات و بیانگەڕێنێتەوە بۆ ئەو دڵ ئارامیەی کە پێویستە بۆ کۆمەڵگەی موسوڵمانان وە ئومێدیان پێ دەبەخشێت و دەبێتە هۆکاری بەردەوام بوونیان لە گەیاندنی پەیامەکەیان ، وە هیچ گومان لەوەدا نییە پەیمانی خوای گەورە جێبەجێ دەبێت ،هەروەکو دەفەرموێت : [ وَعْدَ اللّهِ حَقّاً وَمَنْ أَصْدَقُ مِنَ اللّهِ قِيلاً] (النساء : 122)

پەیمای خودا ڕاستەقینەیە، کێ لە خودا ڕاستگۆترە لەووتەکانیدا .

هەروەها دەفەرموێت : [لَا يُخْلِفُ اللَّهُ وَعْدَهُ] خودا لەپەیمانەکانیدا سەرپێچی ناکات

 (الروم:6) [إِنَّ اللّهَ لاَ يُخْلِفُ الْمِيعَادَ] (آل عمران : 9) (الرعد:21).

خودا لە کاتی پەیمانەکانی دواناکەوێت .

 بەڵێ بەڕاستی زۆری پێ چووە بۆ هاتنەدی ئەو پەیمانەی خودا لە هەندێک لە بڕگەکاندا ،لەبەرئەوەی دروست کردنی کۆمەڵگەیەکی ساڵح و خواناس کاری باش و کۆششی سەختی دەوێت لەگەڵ سەبرێکی ئەیوبیدا تا کاتی هەلومەرجی تایبەت بە پەیمانەکەی خوا دێتە دی ، کەواتە موسوڵمانانی باوەڕدار دەبێت بەردەوام بن لە کارو هەوڵ و کۆششدا وە بە ئەرکەکانی خۆیان هەڵسن ، ئیتر لەسەر ئەوان نیە پەلەبکەن لە بەدەستهێنانی ئامانجەکانیاندا ،

 

 ئەو پەیمانەی ئەم ئایەتە پیرۆزە ئاماژەی پێ دەکات لەم ئەیتەدا کەلە مەدینە هاتۆتەخوارەوە دوای ئەو ئایەتانەی لە مەککە هاتونەتە خوارە خوێندمانەوە .ناوەرۆکیان وەکو ئەم ئایەتەی لە مەدینە هاتۆتە خوارەوە وەکو یەکن کە دەفەروموێت: [وَنُرِيدُ أَن نَّمُنَّ عَلَى الَّذِينَ اسْتُضْعِفُوا فِي الْأَرْضِ وَنَجْعَلَهُمْ أَئِمَّةً وَنَجْعَلَهُمُ الْوَارِثِينَ، وَنُمَكِّنَ لَهُمْ فِي الْأَرْضِ] (القصص:5-6)

دەمانەوێت منەت بکەین بەسەر ئەو باوەڕدارانەدا هەژارکراون لەسەر زەویدا بیانکەین بە پێشەوا و بیانکەینە میراتگر ، وە جێگیریان بکەین لە زەویدا .

لەوڕۆژگارەدا موسوڵمانەکان ژمارەیان کەم بوو قورەیشیەکان شکنجەیان دەدان و گەمارۆیان دەدان و ڕاویان دەنان و ماڵ وسامانیان لێ زەوت دەکردن و لەکۆتایدا دەیانکوشتن ، [وَاذْكُرُواْ إِذْ أَنتُمْ قَلِيلٌ مُّسْتَضْعَفُونَ فِي الأَرْضِ تَخَافُونَ أَن يَتَخَطَّفَكُمُ النَّاسُ فَآوَاكُمْ وَأَيَّدَكُم بِنَصْرِهِ وَرَزَقَكُم مِّنَ الطَّيِّبَاتِ لَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ] (الأنفال: 26)،

لەبیرتانە لەڕۆژگارێکدا ئێوە ژمارەتان کەم بوون و لاواز بوون لەسەر زەویدا دەترسان ئەو خەڵکانە ئازارتان بدەن و بتانفڕێنن ، ئێوە یارمەتی دران و سەرکەوتن وە ڕۆزی پێدان لە ڕۆزیە پاکەکان بۆ ئەوەی ئێوە شوکرانەگوزاربن .

کەواتە پەیمانەکانی خوای گەورە بۆ موسوڵمانان هەروەکو ئایەتە پیرۆزەکە باسی دەکات ئەمانەن :

1- پاشەڕۆژی فەرمانڕەوایی بۆ باوەڕدارانی چاکەکارە کە بە پێی توانای مادی و مەعنەوی بەپێی پێویست کاردەکەن بۆ ئاوەدان کردنەوەی سەر زەوی بۆ بەدەست هێنانی ژیانێکی پڕ ئەمەک بۆ هەموو مرۆڤەکانی سەرزەوی بەگشتی .

2 - بەبنچینەکردنی ئەو دینەی خودا ڕازیە پرۆگرامیان بێت کە ئیسلامە و پایەبەند بوونیان پێیەوە هەروەکو خۆی دەفەرموێت :[وَرَضِيتُ لَكُمُ الإِسْلاَمَ دِيناً] (المائدة:3)

من ڕازی بووم ئیسلام دینتان بێت .

بێگومان ئەگەر دین بنەمای پرۆگرامی ژیان بێت و دینمان پایەی ژیانمانبێت ئارامشی دڵمان دەبێت وە ئەگەر دینمان بەڕاستی بنەمای فکری و کردارمان بێت ئەوا دینمان ناگۆڕینەوە بە ئەو دەستور و بیرۆکانەی کە ئادەمیزادی خاوەن کۆشک و تەلار بەدیهێناون .

3-ئازادی لەبیروباوەڕی ڕاستەقینەدا و بەردەوام بون لە پەرەستنی پاکدا بۆ خودای گەورە و دورکەوتنەوە لە هەمو جۆرەکانی شەریک و هاوەڵ دانا بۆ خودای گەورە چ بتی بەردین بێت یان بتی ئادەمی یان دەسەڵاتە زلهێزە ستمگەرەکان یان هەواو ئارەزوو یان دەمارگیری و عادەتە باوەکان بێت ئەوە دەبێتە هۆکاری ئاسایش لەبری ترس دا و دورکەوتنەوەی فشار و تۆقاندن لەسەریان هەروەها گومان و ئاسەوارەکانیان لێ دوردەخاتەوە .

 ئەوە لە دونیادا بەڵام لە ڕۆژی دوایشدا خوای گەورە مژدەت پێ دەدات بە پەیمانێکی تر هەروەکو دەفەرموێت : [وَقَالُوا الْحَمْدُ لِلَّهِ الَّذِي صَدَقَنَا وَعْدَهُ وَأَوْرَثَنَا الْأَرْضَ نَتَبَوَّأُ مِنَ الْجَنَّةِ حَيْثُ نَشَاء فَنِعْمَ أَجْرُ الْعَامِلِينَ] (الزمر:74).

ووتیان سوپاس بۆ ئەوخودایەی پەیمانەکانی بردەسەر وە زەوی خستە ژێر دەستی ئێمە وە لە بەهەشتدا ئێمە بە ئارەزوی خۆمان دەگەڕێین بەڕاستی باشترین پاداشتە بۆ ئەوکەسانەی کاریان کردوە .

 بەڵام هاتەنەدی پەیمانەکانی خوای گەورە تەنها بە دەربڕینی زارەکی ئیمان و مانەوە لەسەزر چەند جۆرێکی عیبادەت و ڕاپەڕاندنی هەندێک مەراسیم بەدی نایەت ئەگەر ئەو خوداپەرەستی و مەراسیمانە نەگۆڕێت بە جوڵانەوەیەکی بەروبومدار و لەکۆتایدا بگۆڕێت بە پرۆگرامێکی تەواو بۆ ژیان وە دین بکاتە سەرچاوەی ڕاستیەکان و لە هەموو بڕگەکانی ژیاندا بە هەموو بڕگەکانیەوە بۆ هەموو کۆمەڵگەکانی مرۆڤایەتی تەنانەت لە هەستو سۆزەکانی خەڵک و دەبێت خودای گەورەی هەمیشە لە پێشچاوبێت وە بیکاتە تەنها ئامانجی ڕاستەقینەی خۆی ، وە گەیشتن بە ڕەزامەندی ئەو و دور بکەوێتەوە لەوکارانەی پێی ناڕازییە و خودای گەورە لە بەندەکانی توڕە دەکات . هەر لەبەر ئەوەیە لە ئایەتەکەدا فەرمویەتی [ منکم ]

بە مانای[ کلکم] نایەت بەڵو دەڵێت هێندێکتان ،ئەوانەی کە ئەو مەرجانەی باسمانکر تیایاندا بەدی هاتوە .

 بەڵام ئەوانەی لەسەر ئیسلام دەژمێردرێن تەنانەت لەوانەش بێت لەشوێنکەوتوانی ئەهل بەیتیش بێت لەوانەش بێت نوێژیشی کردبێت و بەشداری مەراسیمەکانیشی کردبێت بەڵام ستەمی لەخەڵک کردبێت وە سنورەکانی بەزاندبێت و فەرمانی بەچاکە نەکردبێت و لەبەرامبەر خراپەدا نەوەستابێتەوە ، و هەوڵی جێبەجێکردنی فەرمانەکانی خودای نەکردبێت لەو ڕوداوانەی لە چواردەوریدا ڕوو دەدەن ، ئەو مژدەو پەیمانەکەی خودای گەورە نایگرێتەوە ، چونکە بانگەوازی ئەیەتەکە ڕوی لە ئەوکەسانەیە کە بڕوایان هێناوە و کاری باشەو چاکە دەکەن ، وە یەکتری هان دەدەن لەسەر حەق ڕاوەستاوبن و یەکتر ڕادەسپێرن بە سەبر کردن لەبەرامبەر ناهەمواریەکاندا .

هەروەکو دەفەرموێت : [قَالَتِ الْأَعْرَابُ آمَنَّا قُل لَّمْ تُؤْمِنُوا وَلَكِن قُولُوا أَسْلَمْنَا وَلَمَّا يَدْخُلِ الْإِيمَانُ فِي قُلُوبِكُمْ] (الحجرات:4).

عەرەبە دەشتەکیەکان ووتیان باوەڕمان هەیە تۆبڵێ ئێوە مەڵێن باوەڕمانی پێی هێناوە بڵێن ئێمە ڕادەستی بووین کاتێک باوەڕ چووە دڵەکانتانەوە .

 لە پێغەمبەری خوداوە دەگێڕنەوە (صلى الله عليه وآله): لەناو هاوەڵەکانیدا دانیشتبوون هەواڵێکیان هێنا بۆ یەکێک لە هاوەڵەکانی کە گوایە ژنەکەی منداڵێکی بووە، بە بیستنی هەواڵەکە ڕەنگی سەحابیەکە گۆڕا پیغەمبەری خودا پرسیاری لێکرد چی ڕویداوە کابرا ووتی : لەماڵ هاتمە دەرەوە ژنەکەم ژانی مناڵبوونی هەبوو ئێستە هەواڵیان پێدام کە ماناڵەکەی لێبۆتەوە و مناڵەکەی کچە . پێغەمبەر (صلى الله عليه وآله) ووتی چەند ساڵە موسوڵمان بوویت کابرا ووتی : حەڤدە ساڵە موسوڵمان بووم ، پێغەمبەر فەرموی : لەدرێژی ئەو هەموو کاتەدا ئیمان نەچۆتە دڵتەوە . ([2]).

 ئەوپیاوە لەگەڵ ئەوەدا کە لە پێشینەکان بووە لە موسوڵمان بوندا و لە موهاجرین بووە و لەوکەسانەبووە کە سەختی کۆچکردنی چاوپێکەوتووە بەڵام لەبەر ئەوەی هەستی قەبیلە گەرایی ڕاستی ئیمانی لەدڵیدا لەرزۆک کردبوو بە ئیماندارێکی ڕواڵەتی دەژمێردرا .

ئەی خۆشەویستان :

 ئەو جێنشینی و یارمەتیدانە پێویستی بەوە نییە کە دەبێت موسوڵمانان بەحوکمڕانی گەیشتبن،

حکومەت و حوکمڕانی یەکێک لە هۆکارەکانی گەیشتن بە ئامانجە گەورەکانە ، کەواتە حوکم و کوکمڕانی ئامرازن ئامانج نین وە لە پێویستیەکانی هێزن کە خوای گەورە فەرمانی کردوە بە بەدەستهێنانیان ، هەروەکو دەفەرموێت :

 [وَأَعِدُّواْ لَهُم مَّا اسْتَطَعْتُم مِّن قُوَّةٍ] (الأنفال:60).

 کەواتە چاوەڕوانکراو لە پەیمانەکەی خودای گەورەدا بەدەستهێنانی ئامانجەکانی ئایەتە پیرۆزەکەیە کە باسی دەکات . مەبەستی ئاشکرایە لەگەڵ ئەوەیدا حەزرەتی زەهرا (عليها السلام) وە هەموو ئیمامەکانی ئەهل بەیت بەدرێژایی مێژوو لە ژێر ستەمدابوون و ڕوی ووتەی ئایەتەکەش لە ئەوانە . پێغەمبەر (صلى الله عليه وآله) ئەوەی پشت ڕاست کردۆتەوە پێش کۆچی دوایی خۆی زۆربەڕونی کاتێک ئەهل بەیتی خۆی کۆدەکاتەوە پیان دەڵێت : (أنتم المستضعفون بعدي) ئێوەن هەژارو ستەملێکراوانی دوای منن ، کەواتە مەبەستی ئایەتەکەش هەر ئەوانە و مەبەستیشی لە سەرخستن هەر سەرخستنی ئەوانە ، بەڕونی مەبەستی لە نەوەکەی ئەوانە کە حەزرەتی مەهدیە

(عجل الله فرجه الشريف)میری موسوڵمانان عەلی (علیە السلام ) دەڵێت لە هەندێک لە ووتەکانیدا :

(ونحن على موعود من الله تعالى حيث قال عز اسمه [وَعَدَ اللَّهُ الَّذِينَ آمَنُوا مِنكُمْ وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ....)([3]).

ئێمە چاوەڕوانی پەیمانێکی خوای گەورەین هەروەکو دەفەرموێت : خودا پەیمانی داوە بەوکەسانەی لەناوئێوەدان باوەڕیان هێناوە و کاری چاکە دەکەن .

 فاتیمەی زەهرا (سڵاوی خوودای لێبێت )

باوەڕی تەواوی بەو پەیمانەی خوای گەورە هەبوو لە کاتێکدا دەیزانی خۆی خانمێکی ستەملێکراوە و هەموو مافێکی لێ زەوت کراوە و مێردەکەشی دەستی بەسراوە و هیچ سوپاو دڵسۆزێکی نییە کۆمەکی لێ وەربگرێت وە لەبەرامبەردا دەبینێت ڕژێمی داگیرکەر پڕ چەکە و خەڵکێکی زۆر هەواداری لێ دەکەن و ئامادەقی هەرکارێکن ئەنجامی بدەن ، بەڵا زۆر بووێرانە و ئازایانە باوەڕی بە خۆی و بە پەیمانی خوای گەورە هەیە بە هۆکارەکانی بەردەستی کاردەکات و چاوەڕوانی ئامانج لە خودای گەورە دەکات و دەڵێت : (وأبشروا بسيف صارم يدع فيئكم زهيداً وجمعكم حصيداً، فيا حسرة لكم! وأنّى بكم وقد عميت عليكم! [أَنُلْزِمُكُمُوهَا وَأَنتُمْ لَهَا كَارِهُونَ] (هود:28) )([4]).

ئەوە زمانی ئەسیرێکی کۆت و بەند کراو نییە بەڵکو ئەوە زمانی کەسێکە کە باوەڕی بە سەرکەوتن هەیە لە هەر حاڵێکداو باوەڕی تەواوی بەدۆڕاندنی بەرامبەرەکەی هەیە وە لەگەڵ هەموو ئەوانەدا ئاگاداریان دەکاتەوە و دایاندەچڵەکێنێت ، زۆر بە ڕونی دەبینیت خاتو زەینەبی کچی ئەو ئازایەتی و باوەڕ بەخۆ بوونە و باوەڕ بە کەیسەکەی وای لێ دەکات لەبەرامبەر دڕندەترین حاکمی سەرزەویدا وەکو دایکی بە ئیمانەوە لەبەرامبەر ئەو ستەمکارە لەخۆباییە لە خۆڕازیەدا باوەڕی بەسەرکەوتن هەیە لە کاتێکدا لە کەسوکاری تەنها یەک پیاوی نەخۆش ماوەتەوە . زەینەبی کوبرا ڕوو لەیەزیدی نفرین لێکراو دەکات و دەڵێت : [فكِد كيدك واسعَ سعيك وناصب جهدك، فوالله لا تمحونَّ ذكرنا، ولا تميت وحينا، ولا تدرك أمدنا، ولا ترحَضُ عنك عارها، وهل رأيك إلا فند، وأيامك إلا عدد، وجمعك إلا بدد، يوم ينادي المنادي [ أَلاَ لَعْنَةُ اللّهِ عَلَى الظَّالِمِينَ] (هود : 18) )([5]).

دەڵێت : فێڵەکانت بەکاربهێنە و لەهەوڵەکانتا بەردەوامبە و هێزەکانت بەکار بهێنە ، سوند بەخوا ناتوانیت ناوی ئێمەبسڕیتەوە وە ناتوایت وەحیەکەمان بمرێنیت ،وەناتوایت لە بڵاوبوونەوەی ناومان ڕێگە بگریت ، وە عارەکانت ناسڕرێنەوە ،باش بزانە، ڕاوبۆچونی تو بێ هودەیە ، وەڕۆژگارت ژمێردراوە ، وە ئەوانەی لەدەورت کۆبوونەتەوە ئاشبەتاڵت لێ دەکەن ،لەڕۆژێکدا بانگەواز گەرێک بانگەواز دەکات و دەڵێت ، بەڕاستی نفرینی خوا لەستەمکاران بێت .

 لەڕاستیدا ئەوە جۆری قسەکردنی ئەسیرێکی لاواز و ستەملێکراو و تۆقێنراو نییە ،بەڵکو شێوەی قسەکردنی کەسێکە باوەڕی بەخۆی و بیروباوەڕەکەی هەیە وباوەڕی بە سەرکەوتن هەیەوباوەڕی تەواوی بە دۆڕاندنی دوژمنەکەی هەیە بەبێ هیچ گومانێک .

ئەی برایان و خوشکانی ئیماندار :

 ئێمە ئەمڕۆ لەم ڕۆژگارەدا بەڕونی هەندێک لە نیشانەکانی ئەو پەیمانەی خوای گەورە دەبینین کەئەو دینەی خوای گەورە ڕازیەتی دینی باوەڕداران بێت دینێکە سەروەری لەناو ئادەمیزادەکاندا هەیە بەسەر هەموو یاساو ڕێساکانی دروستکراوی دەستی مرۆڤدا ، وە پیاوە چاک و ساڵحەکانی پایەدار کۆدەبنەوە کە زەوی ئاوەدان بکەنەوە بەو شێوەی مرۆڤایەتی هەموو سودی لێ وەربگرێت ، وە ڕێگەی هیدایەت و چاکەکاریان گرتۆتەبەر .

 لەونیشانانە دەتوانین ئاماژەیان بۆ بکەین :

 1- گەیشتنی دەنگی ئەهل بەیت (عليهم السلام) بە هەموو میلەتەکانی سەر زەوی تا هەمووبنەما گەورەو مرۆڤایەتیەکەی کەدەیانەوێت پایەگوزاری بکەن لەناو هەموو میلەتەکانی جیهاندا و پێشوازی میلەتەکان لە زۆربووندایە و خەڵک پێشوازی لێ دەکەن

 2-بەرز بوونەوەی ئاستی ئازایەتی و خۆبەخت کردن لەڕێگەی خودای گەورەدا و پاراستنی شوێنە پیرۆزەکان وپێشبڕکێی هەژاران و ستەم دیدەکان و هەستکردنیان بە لێپرسراویەتی ، ئەوانە هەمووی لەو چالاکیاندا کە هێزە چەکدارەکانمان بەهەموو لاینەکانیانەوە و قارەمانەکانی حەشد و قافلەکانی کۆمەکەکانی پشتی هێڵەکانی پێشەوە کە دەینێرن بۆ هێزەکانمان بەتایبەتی لە جەنگی موسڵ دا دەرکەوت ، ئەوە لەکاتێکدایە فەرماندەی هێزە سەربازیەکانی سوپا پێشکەوتوەکانی جیهان دان بەوەدا دەنێن کە ئەو جەنگە سەخترین جەنگە تەنانەت لە سەر سوپا زۆر بەهێزەکانی جیهان ، چونکە لەگەڵ سەختی جەنگەکەدا هێزەکانمان ڕەوشتیان نواند بۆ ڕزگار کردنی مرۆڤ ، ئەوش لەکاتێکدا بەوخوو ڕەووشتە بەرزەوە خەڵکێکیان ڕزگار کردوە کە گوێیان نەداوەتە شوناسەی دینی و میلیەتی ئەوکەسانەی کە خەریکن ڕزگاریان دەکەن .

3- هەست بە لێپرسراوی و تێگەیشتن و ڕاپەڕین لە ناو میلەتی موسوڵماندا تێگەیشتنە لە هەڕەشەکان و پێویستیەکانی ئەم قۆناغە ، هەرچەندە ئەم قۆناغە لەسەرەتاکانیدایە ،بەڵام مژدەی چاکەی لێ دەبینرێت بە پشتیوانی خوای گەورە ،

4- دەرکەوتنی نیشانەکانی لاوازی و دوبەرەکی ناوخۆیی لە ناو ووڵاتانی زیادەخۆردا و دەرکەوتنی کێشەی سەخت لەناوخۆیاندا کە ناتوانن چارەسەری بکەن ،هەوڵدەدەن لە خۆیانی دورخەنەوە بۆ دەرەوەی خۆیان

 

 

ئەی باواڕدارن : بۆئەوەی بەشداربین لە بەدیهاتنی ئەو پەیمانەی خوای گەورەدا و بە تەواوگەیاندنی ئەو پەیامە ، بۆ دەرکەوتنی ڕزگاری خوازی مرۆڤایەتی ئیمامی مەهدی سڵاوی خودای لێ بێت ، لەسەرمان پێویستە هەموو هەوڵەکانمان بخەینەگەڕ بۆ بەدیهێنانی ئەو بڕگانەی باسمانکرد ،

ئایەتێکی تری قوئانی پیرۆز وەسفی ئەوکەسانە دەکات کە سەرزەویان پێ دەسپێردرێت ، و دەفەرموێت :

 [الَّذِينَ إِن مَّكَّنَّاهُمْ فِي الْأَرْضِ أَقَامُوا الصَّلاةَ وَآتَوُا الزَّكَاةَ وَأَمَرُوا بِالْمَعْرُوفِ وَنَهَوْا عَنِ الْمُنكَرِ وَلِلَّهِ عَاقِبَةُ الأُمُورِ] (الحج:41)

ئەوکەسانەی جێنشینمان بوون لە لەسەر زەویدا نوێژیان دەخوێند وزەکاتیان دەدافەرمانیان بە  کاری چاکە دەکرد و ڕێگریان لەخراپە دەکرد پاشەڕۆژی هەموو کارەکان لای  خودایە.  

هەروەها پێویستە لەسەر ئێمە لەوشتانە دورکەوینەوە کە ئەو ڕەوتە پیرۆزە لە کاردەخەن وە دەبنەڕێگر لەڕێی گەیشتنیدا بە سەرکەوتن ، دەبێت لە سەرکەشی و دوبەرەکی و بەربەرەکانێی بێ هودەیی و ڕۆچوون لە پڕو پوچی و شوێنکەوتنی هەواوئارەزوە شەهوانیەکان دورکەوینەوە ، دەبێت ئێمە چاوکراوە بین لە بەرامبەر حیلە و فێڵی دوژمنەکاندا چونکە نەخشە شەیتانیەکانی دوژمن زۆرن و ترسناکن و زۆر ووردەکاریان تێدایە .

 بەڵام هەرچەندە نەخشەکانیان ووردو چڕوپڕبێت  لە دوژمنکاری ئێمەدا ناتوانن خۆیان لە چاوی بەسیرەتی فەرماندە دلێرەکامان بشارنەوە ، چونکە پیاوانی دلێری ئێمە هەمیشە ئاگاداری هەنگاوە ووردەکانی دوژمنن ، ئەوانە لەپێشدا دەست دەکەن بە بڵاوکردنەوەی بێ بەندو باری و فیسق و فجور بۆ ئەوەی موسوڵمانان لە ناسنامەی ڕاستەقینەی خۆیان دور بخەنەوە ، دوای ئەوە هەڵدەستن بە شۆڕش کردن بەسەر ڕەوشتی چاکدا تاوایلێدێت موسوڵمان شەرم بکات لە درخستنی ناسنامەی خۆی ، هەروەها شەرم بیگرێت لەوەی پرۆژەکەی بناسێنت بە خەڵک ، ئەوکات خۆی دەبینێتەوە لە پرۆژەکەی دوژمنیدا تاواوەتەوە . ([6]).

وەپێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وآله ) ئاگاداری کردوینەتەوە لە حەدیسێکی بەناوبانگدا کە دەفەرموێت :

(كيف بكم إذا فسدت نساؤكم وفسق شبابكم ولم تأمروا بالمعروف ولم تنهوا عن المنكر؟ فقيل له: ويكون هذا يا رسول الله؟ فقال: نعم، وشرٌّ من ذلك، كيف بكم إذا أمرتم بالمنكر ونهيتم عن المعروف؟ فقيل له: يا رسول الله، ويكون ذلك؟ قال: نعم، وشرٌ من ذلك، كيف بكم إذا رأيتم المعروف منكراً والمنكر معروفاً)([7]).

ئێوە چۆن دەبن چی دەکەن کاتێک ژناکانتان ڕوو لە فەساد دەکەن و گەنجەکانتان ڕوولە فیسق دەکەن .وە فەرمان بەچاکە ناکەن و ڕێگری لەخراپە ناکەن ؟؟ ووتیان شتی وا ڕودەدات پێغەمبەری خوا ؟؟ووتی : بەڵێ بەڵکو لەوەش خراپتر ،، چۆن دەبن ئەگەر فەرمانتان کرد بە خراپەوڕێگریتان کرد لە چاکە ؟؟ووتیان جا شتی وادەبێت ئەی پێغەمبەری خوا ؟؟؟ووتی بەڵێ ڵەوەش خراپتر ، ئەی چی دەکەن کاتێک چاکە بەخراپ دەزانن و خراپەش بە چاکە دەزانن ([7]).

ئەوهەڕەشە گەورانە لێپرسراویەتیەکەمان چەند بەرامبەر دەکاتەوە لەسەرمان ،دەبێت باوەڕوداران پشت بە یارمەتیەکان و پەیمانەکانی خوای گەورە ببەستن کەپێیداوین بۆ جێبەچێکردن و کارکردن لە پێناو بڵاوکردنەوەی پەیامەکەی خوای گەورە دا تا کاتی دیاریکراو بە یاریدەدەری خوای گەورە ، هەروەکو دەفەرموێت : [يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِن تَنصُرُوا اللَّهَ يَنصُرْكُمْ وَيُثَبِّتْ أَقْدَامَكُمْ] (محمد:7) [إِنَّهُمْ يَرَوْنَهُ بَعِيداً، وَنَرَاهُ قَرِيباً] (المعارج: 6-7).

([1]) یان هەروەکو دەفەرموێت : [وَلَقَدْ كَتَبْنَا فِي الزَّبُورِ مِن بَعْدِ الذِّكْرِ أَنَّ الْأَرْضَ يَرِثُهَا عِبَادِيَ الصَّالِحُونَ] (الأنبياء: 105)

هەروەها دەفەرموێت : : [وَلَقَدْ سَبَقَتْ كَلِمَتُنَا لِعِبَادِنَا الْمُرْسَلِينَ ، إِنَّهُمْ لَهُمُ الْمَنصُورُونَ، وَإِنَّ جُندَنَا لَهُمُ الْغَالِبُونَ ] (الصافات: 171-173).

([2]) ئەوباسەی گیڕداوەتەوە لە سەرچاوەی وسائل الشيعة: 15/101 ح2 بەڵام پاشکۆکەیمان پەیدا نەکرد لەو باسەیدا گێڕامانەوە

([3]) نهج البلاغة، من كلمته (عليه السلام) لعمر بن الخطاب لما استشاره في الخروج إلى العراق لقتال الفرس.

([4]) الاحتجاج للطبرسي: 1/140.

([5]) بگەڕێرەوە بۆ وتارەکانیکتێبی الصحيح لە مقتل سيد الشهداء وأصحابه: 1125.

وە لێرەدا نمونەیەک دەگێڕینەوە لەوانەی کە دەمانەوێت ئەنجامی بدەین ، لە خوێندنەوە و ڕاڤە کردنی برایەکی عێراقیەوەیە کە لە خۆرئاوا دادەنیشێت لە ووڵاتی هۆڵەندا بەناوی عەزیز دیفاعی ـــ لە کتێبی ، (محو العراق: خطة متكاملة لاقتلاع عراق وزرع آخر)دا کە باسی ئەوەی کردوە گوایە ئەوە جێبەجێکردنی کتێبی پێشوە لە ژێر ناونیشانی

(فهم الشر: دروس من البوسنة) کە جێبەجێکردنی کتێبی (إبادة الشر) ە کە تیایدا هاتوە باسی ڕوخادنی هەموو پایەکانی ڕەوشتی بەرزی مرۆڤایەتی دەکات وەکو پەیوەندیەکانی دراوسێیەتی و خۆشەوویستی کۆمەڵایەتی و دامەزراندنی بەربەستە ماددیەکان وە زاڵبونی دڵەڕاوکە و ترس لەکۆمەڵگەی موسوڵماناندا بەتایبەتی عێراق . وەلەهەمووی ترسناکتر داهێنانی ئەندازە گیریەکان وەکو دانانی پیاوی خراپی داڕوخاوی ئەخلاقی بە پێاوچاک و پیاوێک لەو نەخشە شومەدا نەبێت و لەو سفرەی گەندڵیەدا نەخوات بە گەمژە و بێ عەقڵ دادەنرێت . ئەو نەخشەیە بەشێوەیەک داڕێژراوە دز و درۆزن و غارەتگەرەکان بە دلسۆزی گەل و نیشتمان دەناسرێت هەروەها بە پێچەوانەوە بۆ چاکە کاران بۆ ئەوەی هەموو هاوکێشە کۆمەڵایەتیەکان لەجێی خۆیاندا نەمێنن و خەڵکی موسوڵمان بەتەواوی لەونێوانەدا گێژ ببن و نەتوانن بە ئامانجە بەرزەکانیان بگەن.

 ([7]) وسائل الشيعة: کتێبی: الأمر بالمعروف والنهي عن المنكر، أبواب الأمر والنهي وما يناسبهما، باب 1، ح12.