(وَقِفُوهُمْ إِنَّهُمْ مَسْئُولُونَ) - بیانوەستێنن ئەوانە لێپرسراون

| |عدد القراءات : 785
  • Post on Facebook
  • Share on WhatsApp
  • Share on Telegram
  • Twitter
  • Tumblr
  • Share on Pinterest
  • Share on Instagram
  • pdf
  • نسخة للطباعة
  • save

بەناوی خودای میهرەبان

 (وَقِفُوهُمْ إِنَّهُمْ مَسْئُولُونَ) (الصافات: 24)

بیانوەستێنن ئەوانە لێپرسراون        

پێغەمبەری خودا (صلى الله عليه وآله)لە حەدیسێکدا  دەفەرمێت:  (الا كلكم راع وكلكم مسؤول عن رعيته، فالأمير الذي على الناس راعٍ، وهو مسؤول عن رعيته والرجل راعٍ على اهل بيته وهو مسؤول عنهم والمرأة راعية على بيت بعلها وولده وهي مسؤولة عنهم)[2].

بەڕاستی هەمووتان لێپرسراون و لێپرسینەوەتان لەگەڵ دەکرێت لە بەڕێوەبردنی لێپرسراویەکانتاندا، ئەمیرێک بەسەر خەڵکەیەوە لێپرسراوە ولێپرسینەوەی لەگەڵدا دەکرێت دەربارەی بەڕێوەبردنی کاروباری خەڵک، پیاو لێپرسراوە لەبارەی بەڕێوەبردنی خانەوادەیەوە وە پیاو لێپرسراوی خانەوادەیەتی، ژن لێپرسراوە لە ماڵی مێردیدا و لێپرسراوە لەبەرامبەر مناڵەکانیدا  وە ژن لێپرسراوە لەبارەی مناڵەکانیەوە.

لە سەرووەری موسوڵمانانەوە ئیمامی عەلی سڵاوی خودای لێبێت دەگێڕنەوە دەڵێت : اتّقوا اللّه في عباده و بلاده فإنّكم مسؤولون حتّى عن البقاع و البهائم، و أطيعوا اللّه و لا تعصوه)[3].

(لەخودای گەورە بترسن لە بارەی خەڵک و ووڵاتەوە، ئێوە لێپرسراون لە خاکی ووڵات و تەنانەت ئاژەڵەکانی ووڵات، گوێڕایەڵی خودابن و سەرپێچی فەرمانەکانی مەکەن)

کەواتە هەموومان لێپرسراوین ،بەڵام شێوە و جۆری لێپرسینەوەکەمان  جیاوازی هەیە هیچ کەسێک لە لێپرسراوی دەرچونی نییە تەنانەت ئەگەر لێپرسراوی خودی خۆی بێت، کە دەبێت خۆی ڕێکوپێک بکات ببێتە خاوەنی ڕەوشتێکی بەرز، هەروەها دوای نەفسی خۆمان لێپرسراوین لە بەرامبەر خانەوادەماندا، هەروەها لێپرسراوین لەبەرامبەر هاوڕێ و هاوەڵەکانماندا لە ناو جێگەی کارکردن و لە کوچەو کۆڵاندا، هیچ گومانێک نامێنێتەوە کە لێپرسراوین لە کۆمەڵگە و شارەکەماندا، وە ئەگەر پێگەیەکی دینی یان سیاسیمان هەبێت یان لێپرسراویەکی گەورەی وەکو بەڕێوەبردنی کاری ووڵاتمان پێ سپێردرابێت ئەوا بازنەی لێپرسراویەتەکەمان گەورەتر دەبێت،

لە ڕیوایەت و حەدیسەکاندا ئەو تایبەتمەندی و سیفەتانەی دەبێت هەبێت لە کەسێکی لێپرسراودا باس کراوە بۆ ئەوەی لە کارەکەیدا سەرکەوتووبێت. وە خودای گەورە لەخۆی ڕازی بکات. ئەو تایبەتمەندیانە زۆر گرنگە وەکو  پلەی( باوکایەتیە ) کە دەبێت لە لێپرسراواندا هەبێت بەتایبەتی. وە هەموو ڕەوشتە جوانە بەرزەکان پێویستن لە لێپرسراواندا هەبێت بەڵام تایبەتمەند ترینیان باوکایەتیە کە وا لەلێپرسراوان دەکات دەرد و ڕەنجەکانی خەڵک لە نزیکەوە بچەشن و هەست بە ئازارەکانیان بکەن. هەر لەبەر ئەوەیە پێغەمبەری خودا (صلى الله عليه واله وسلم) ئەو پلەیەی داناوە بۆ خۆی و براکەی کە عەلی کوڕی ئەبو تالبە  دەفەرمێت : ( انا وعلي ابن ابي طالب ابوا هذه الامة )([4]) .

من و عەلی کوڕی ئەبوتالب باوکی ئەم ئۆمەتەین.

دەمەوێت بە ڕاشکاوی بڵێم ئەوکەسانەی سەرپەرشتی کارو باری ئەم میلەتەیان پێ سپیردراوە ئەو تایبەتمەندی و سیفەتی باوکایەتیان نییە. نەک تەنیا لە پۆستەگرنگەکانی سیاسیدا بەڵکو لە لێپرسراوەکانی ڕێخراوە خێر خوازیەکان و هونەریەکان و دینیەکانیشدا ئەو سیفەتە زۆر کەمە یان هەر نییە.

لە شێخی کوەینیەوە بەسەنەدی خۆی،  ئیمام باقر سڵاوی خودای لەسەربێت دەگێڕێتەوە و دەڵێت :پێغەمبەری خودا فەرمویەتی :  (صلى الله عليه واله) : لا تصلح الامامة إلا لرجل فيه ثلاث خصال : ورع يحجزه عن معاصي الله، وحلم يملك به غضبه، وحسن الولاية على من يلي حتى يكون لهم كالوالد الرحيم)[5].

کەسێک ناتوانێت ئیمام و پیشەوا بێت ئەگەر سێ تایبەتمەندی نەبێت. (ورع)بیپارێزیت لە گوناە کردن ، (حلم ) سەبرێکی زۆر خۆی ڕابگرێت لە توڕەیدا، (حسن الولایە ) ڕێکوپێکی لە فەرمانڕەوایدا تاوەکو ژێردەستەکانی خۆی وەکو مناڵی خۆی تەماشابکات و باوکێکی باش بێت بۆ خەڵکەکەی. هەروەها لە هەمان سەرچاوەدا دەگێڕێتەوە :

 (جاء الى أمير المؤمنين (عليه السلام) عسل وتين من همدان وحلوان فأمر العرفاء أن يأتوا باليتامى، فأمكنهم من رؤوس الازقاق يلعقونها وهو يقسمها للناس قدحاً قدحاً، فقيل له : يا أمير المؤمنين ما لهم يلعقونها؟ فقال : إن الامام ابو اليتامى وإنما العقتهم هذا برعاية الاباء)[6].

لە هەمەدانەوە هەنگوین و هەنجیر و جۆرێک لە شیرینیان هێنابوو بۆ ئیمامی عەلی سڵاوی خودای لێبێت. ئەویش دەستوریدا هەموو مناڵە بێ باوکەکان کۆبکەنەوە، شیرینیەکەی لە ناویاندا دابەشکرد هەمو مناڵەکان خەریکی لێسانەوەی شیرینی بوون، پرسیاریان کرد ئەی سەروەری موسوڵمانان ئەوە بۆ بەوشێوەیە شیرینیەکە دەلێسنەوە؟ فەرمووی لەبەر ئەوەی ئیمام باوکی هەتیوەکانە و ئەو شیرینیە بە لێسانەوەوە مناڵ چێژی لێ وەردەگرێت،وە باوک دەبێت ئاگاداری مناڵی بێت لەکاتێکدا شیرینی دەلێسێتەوە منیش ئاگاداریان دەکەم و حەزدەکەم  چێژی لێوەربگرن و منیش وەکو باوک ئاگاداریان ببم. 

ئەو تایبەتمەندی و سیفاتانە چیە دەبێت باوکێکی میهرەبان هەیبێت، وە حەدیسەکان داوادەکەن لە هەر لێپرسراوێکدا هەبێت ؟؟؟

یەکەم : دەبێت لە ڕەوشت و سیفاتەکانماندا لە  خۆمانیدا دروستی بکەین وە کار بە ڕەوشتی بەرز بکەین چونکە لای خودای گەورە پلەکانمان بەرز دەبێتەوە، ئەوە تایبەتمەندیەکی زۆر گەورەیە و خەڵک ڕەچاوی ناکەن، چونکە نازانن ڕەوشتی جوان و بەرز لای خوای گەورە چ پلەیەکی هەیە، پێغەمبەری خودا (صلى الله عليه واله وسلم) دەڵێت :  (إن العبد ليبلغ بحسن خلقه عظيم درجات الآخرة وشرف المنازل وانه لضعيف العبادة) وعنه (صلى الله عليه واله وسلم) قال ( ما من شيء اثقل في الميزان من حسن الخلق )[7]

 

بەڕاستی بەندەکانی خودای گەورە دەگەنە پلەی بەرز لە ڕۆژی دوایدا وە دەگەن بە شەرەف و مەنزلەت بە هۆی ڕەوشتی بەرزیانەوە هەرچەندە لە عیبادەتیشدا لاوازن. هەروەها دەفەرمێت: هیچ کردەوەیەک لەترازووی کردەوەکانی بەندەکاندا لە ڕەوشت بەرزی قورستر نییە.

ئیمامی سادق سڵاوی خودای لێبێت دەڵێت: : (ما يَقْدِم المؤمنُ على الله عزّ وجلّ بعملٍ بعد الفرائض أحبَّ إلى الله تعالى مِن أن يَسَع الناسَ بخُلقه)[8] .

ئەوکردارەی کە بەندەکان لای خودا بەرز دەکاتەوە لەدوای بەجێهێنانی فەرزەکان بەرزی ڕەوشتە.

دووهەم : لەبەر ئەوەی ئێمە لێپرسراوین هەروەکو ئایەتە پیرۆزەکان دەفەرمون: (وَقِفُوهُمْ إِنَّهُمْ مَسْئُولُونَ) (الصافات: 24)بیانوەستێنن ئەوانە لێپرسراون.

(فَوَرَبِّكَ لَنَسْأَلَنَّهُمْ أَجْمَعِينَ، عَمَّا كَانُوا يَعْمَلُونَ) (الحجر: 92-93)

بە پەروەردگارت قەسەم لە هەموویان دەپرسینەوە بۆ ئەوکارانەی ئەنجامیانداوە.

سێهەم : باشێوەی پەروەردەی ڕاست و دروست لە ئەهل بەیتەوە فێربین و مناڵەکانمانی پێ پەروەردە بکەین. ،وە ئاوڕێک بدەینەوە لە هەندێک تایبەتمەندی وە بیانخەینە پاڵ لێپرسراوی باوکانی خێزانەکانەوە هەروەکو حەدیسە پیرۆزەکان داوایان کردبوو لە پێشەوە باسمانکردن هەر لێپرسراوێک بەێوبەرایەتی کۆمەڵێک خەڵکی لەژێردەستدا بێت وەکو باوکێکی میهرەبان ڕەفتار بکات،با بێین ڕیوایەتەکان لە بازنەی لێپرسراویەکانی ترەوە لێکبدەینەوە،

1.        خۆشەویستی بۆ کوڕ و بۆ خەڵکی ژێر دەست لە ڕوی لێپرسراویە کۆمەڵایەتیەکانەوە: لە ئیمام جەعفەری سادقەوە سڵاوی خوای لێبێت دەڵێت : قال موسى بن عمران: يا رب، أي الاعمال أفضل عندك؟ فقال عز وجل: حبُ الاطفال، فأني فطرتهم على توحيدي، فإن أمتُّهم أدخلتهم برحمتي وجنتي)[9].

موسای کوڕی عەمران سڵاوی خوای لێبێت ،ووتویەتی : پەروەردگارم باشترین کردار لای تۆ چیە ؟؟ خودای گەورە فەرموی : خۆشەویستی مناڵ چونە مناڵەکانم لەسەر فیترەتی ( توحید ) یەکتاپەرەستی دروست کردووە، لەبەر ئەوەیە ئەگەر بمرن دەیانخەمە بەهەشتەوە،

 لە پێغەمبەری خوداوە (صلى الله عليه واله وسلم) دەڵێت: (أحبوا الصبيان وارحموهم...)[10].

مناڵەکانتان خۆشبووێت و لەگەڵیان میهرەبان بن.

هەروەها دەڵێت:  (صلى الله عليه واله وسلم) قال: (نظر الوالد الى ولده حباً له عبادة)[11].

تەماشاکردنی کوڕلەلایەن باوکەوە لەخۆشەویستیدا عیبادەتە. وە لە ئیمامی سادقەوە (عليه السلام)  قال: (إن الله عز وجل ليرحم العبد لشدة حبه لولده)[12]

بێگومان خوای گەرە بەزەیی بەوکەسانەدا دێتەوە لەبەر خاتری زۆری خۆشەویستی بۆ مناڵەکانی.

لەڕاستیدا دەبێت خۆشەویستی هەموو خەڵک بگرێتەوە کە خوای گەورە دروستی کردوون و لەناو دروستکردنیاندا هێزی خۆی دەرخستوە، وە خۆشەویست کەسێکە هەموو دروستکراوەکانی خودای خۆش بووێت

 

2.       الرحمة:خوای گەورە دەفەرمێت: {فَبِمَا رَحْمَةٍ مِنَ اللَّهِ لِنْتَ لَهُمْ وَلَوْ كُنْتَ فَظًّا غَلِيظَ الْقَلْبِ لَانْفَضُّوا مِنْ حَوْلِكَ}[آل عمران : 159] تو بە ڕەحمەتی خودا نەرم بوویت ئەگەر تۆ توڕە و دڵ ڕەق بوویتایە هەموو یارەکانت لە تۆ دور دەکەوتنەوە.

لە سەردەمی سەروەرو ئەمیری موسوڵمانان عەلی  لە نوسراوێکدا بۆ ڕێنمایی کردنی مالکی ئەشتەر دەنوسێت :((وأَشْعِرْ قَلْبَكَ الرَّحْمَةَ لِلرَّعِيَّةِ ، والْمَحَبَّةَ لَهُمْ ، واللُّطْفَ بِهِمْ . ولا تَكُونَنَّ عَلَيْهِمْ سَبُعاً ضَارِياً ، تَغْتَنِمُ أَكْلَهُمْ ؛ فَإِنَّهُمْ صِنْفَانِ : إِمَّا

أَخٌ لَكَ فِي الدِّينِ ، وإِمَّا نَظِيرٌ لَكَ فِي الْخَلْقِ))[13] .

 

دڵت پڕبکە لە میهرەبانی و خۆشەویستی بۆ خەڵکی ژێر دەستت، هێمن و نەرمونیانبە لەگەڵیاندا، وەکو شێرێکی دڕندە مەبە بەسەریانەوە لە هەلدابێت بیانخوات، ئەوخەڵکەی ژێردەستت دوجۆرن ، یان برای تۆن لە دیندا یان  هاوشێوەتن لە دروستکردندا.

 هەروەها پێغەمبەری خودا (صلى الله عليه واله وسلم) دەربارەی پەیوەندی باوک بەکوڕەوە دەڵێت :

((أحبوا الصبيان وارحموهم...)[14].  کوڕەکانتان خۆشبووێت و لەگەڵیان میهرەبان بن.           

لەوشتانەی دەریدەخەن باوک مناڵی خۆیی خۆش بووێت ماچ کردنی مناڵە لەلایەن باوکەوە و دەستکێشان بەسەریدا و دەربڕینی خۆشەویستی باوکایەتی و دڵخۆشکردنی مناڵەکانی.

پێغەمبەری خودا (صلى الله عليه واله وسلم)دەڵێت :(من قبل ولده كتب الله عز وجل له حسنة، ومن فرحه فرحه الله يوم القيامة، ومن علمه القرآن دعي بالأبوين فيكسيان حلتين يضيء من نورهما وجوه أهل الجنة)[15].

هەرکەس کوڕی خۆی ماچ بکات خوای گەورە چاکەیەکی بۆ دەنوسێت. وەهەرکەس مناڵی خۆی دڵخۆش بکات خوای گەورە لە ڕۆژی دوایدا دڵشخۆشی دەکات.وە هەرکەس مناڵەکانی فێری قورئان خوێندن بکات لە ڕۆژی ودوایدا ئەو باوک و دایکە بانگ دەکرێن و دو کەوایان لەبەر دەکرێت کە لە نور دروست بوون، دەمووچاوی هەموو خەڵکی بەهەشت نورانی دەکەن.

هەروەها دەڵێت (صلى الله عليه واله وسلم):(قبلوا أولادكم فإن لكم بكل قبلة درجة في الجنة ما بين كل درجتين خمسمائة عام)[16]. 

مناڵەکانتان ماچ بکەن چونکە هەموو ماچێک نمرەیەکە و پلەیەکە وە نێوان دووپلەی بەهەشت پێنسەد ساڵە.

هەروەها دەگێڕنەوە پێغەمبەر  (صلى الله عليه واله وسلم) لما قبل الحسن والحسين، فقال الأقرع بن حابس: إن لي عشرة من الأولاد ما قبلت واحدا منهم، فقال رسول الله:(ما علي إن نزع الله الرحمة منك)[17]. 

کاتێک حەسەن و حوسەین سڵاوی خودایان لێبێت ماچ دەکرد، (ئەقرەع کوڕی حابس) ووتی من دە مناڵم هەیە هێشتا هیچیانم ماچ نەکردوە، پێخەمبەری خودا فەرمووی :پەیوەندی بە منەوە نییە ئەگەر خوای گەورە میهرەبان نەبوو لەگەڵت.

کاتێک پێغەمباری خودا (صلى الله عليه واله وسلم) حەسەن و حوسەینی ماچ دەکرد عەیینە ووتی : دە مناڵم هەیە هێشتا هیچیانم ماچ نەکردووە پێغەمبەریش فەرموی : هەرکەس میهرەبان نەبێت میهرەبانی لەگەڵ ناکرێت.

 ((  يقبل الحسن والحسين، فقال عيينة : إن لي عشرة ما قبلت واحدا منهم قط فقال:(من لا يرحم لا يُرحم )[18].

لە ئیمامی موسی کازم سڵاوی خودای لێبێت ئەویش لە باوکانیەوە ئەوانیش لە پێغەمبەری خوداوە (صلى الله عليه واله وسلم) :

عن الأمام موسى الكاظم عن أبائه (عليهم السلام)عن رسول الله(صلى الله عليه واله وسلم):(إذا نظر الوالد الى ولده فسرّه، (صلى الله عليه واله وسلم) كان للوالد عتق نسمة، قيل: يا رسول الله، وإن نظر ستين وثلاثمائة نظرة؟! قال: الله أكبر)[19].

 ئەگەر باوکێک بە خۆشحاڵیەوە تەماشای کوڕەکەی بکات و بەوکارەیەوە خۆی بەسەربەرز بزانێت بۆ باوکەکە پاداشتی ئازادکردنی بەردەیەکی هەیە ، ووتیان ئەی  پێغەمبەری خودا ئەگەر باوکەکە  ۳٦۰ جار تەماشای کوڕەکەی بکات ؟؟ پێغەمبەری خوا فەرموی الله اکبر ... لێرەدا مەبەست لە سێ سەدو شەست جار ڕۆژەکانی ساڵە  مەبەستی ئەوەیە ئەگەر هەموو ڕۆژێک باوک تەماشای کوڕەکەی بەڕێزەوە بکات بە درێژایی ساڵ دەفەرمێت (صلى الله عليه واله وسلم) هەربەوشێوەیە دەبێت ئەگەر دەست بکێشێت بەسەر مناڵەکیدا یان مناڵی مناڵەکەی

وكان النبي إذا أصبح مسح على رؤوس ولده وولد ولده [20].

هەروەها ئیمام موسا کاظم سڵاوی خودای لێبێت دەڵێت : یەک ماچی مناڵ خۆی ڕەحمەتە.

عن الأمام علي(عليه السلام): ((قبلة الولد رحمة))[21].

پێغەمبەری خودا ڕۆشت بۆلای( عثمان ابن مظعون) چاوی لێ بوو عوسمان کوڕەکەیی ناز دەکرد. ووتی: کوڕی خۆتە؟؟ ووتی بەڵێ، عوسمان کوڕەکەتت خۆشدەوێت؟؟ ووتی :بەڵێ بەخودا خۆشم دەوێت ئەی پێغەمبەری خودا. فەرموی : شتێکت پێ بڵێم خۆشەویستیت بۆی زۆر ببێت ؟؟ ووتی : بەڵێ فێرم بکە ئەی پێغەمبەری خودا باوک و دایکم بەقوربانت بێت.

پێغەبەری خودا(صلى الله عليه واله وسلم) فەرموی: ئەگەر کەسێک مناڵێکی خۆی ئەوەندە ناز بکات تا مناڵەکە ڕازی دەبێت خودای گەورە ئەوەندە ئەوکەسە ڕازی دەکات تا خۆی ڕازی ببێت.

3.       گوێپێنەدان و غافڵ بوون: ئەگەر مناڵەکەت کارێکی ئەنجام دا و زۆر کارەکەی خراپ نەبوو خۆتی لێ غافڵ بەکە و گوێی پێ مەدە لەگەڵ ئەوەدا کە ئاگاداریەکانت بەردەوامن بەسەریەوە.

وە هەر لەو بابەتەوە ڕیوایەت و حەدیسی زۆر هەیە لە ئیمامەکانی ئەهل بەیتەوە سڵاوی خودایان لێبێت، وە سەروەرو ئەمیری موسوڵمانان دەڵێت :

 (إن العاقل نصفه احتمال، ونصفه تغافل )[23] .

ژیر کەسێکە لە نیوەی ڕەفتاری مناڵەکانی خۆی غافڵ بکات.

هەروەها سڵاوی خودای لێبێت دەڵێت : (اشرف اعمال – او أحوال- الكريم غفلته عما يعلم)[24]

باشترین کار و ڕەفتار ئەوەیە لەگەڵ مناڵەکاندا خۆت غافڵ بکەی لەوەی دەیزانیت.

هەربەوشێوەیە لە ئیمامی سادقەوە سڵاوی خودای لێبێت دەڵێت : ( صلاح حال التعايش والتعاشر ملء مكيال ، ثلثاه فطنة، وثلثه تغافل ) [25] .

باشترین حاڵەتی پێکەوە ژیان پڕترازووەکەت بێت سێ چارەکی ژیری بێت و ئەو چارەکەکەی خۆگێلکردن یان خۆغافڵ کردنبێت.

ئەمامی سەجاد عەلی کوڕی حوسەین سڵاوی خودای لێبێت دەڵێت  (( اعلم يا بني ان صلاح الدنيا بحذافيرها في كلمتين : اصلاح شأن المعايش ملء مكيال ثلثاه فطنه وثلثه تغافل ، لان الانسان لا يتغافل الا عن شيء قد عرفه ففطن له ))[26].

 

کوڕی خۆم بزانە کە چاکەی دونیا بەهەموو کێشەکانیەوە دوو ووشەیە: چاک کردنی شێوەی پێکەوەژیان دەبێت پڕی تەرازوەکەت بێت ، سێ چارەکی دەبێت ژیری و هوشیاری بێت و ئەویتریشی گوێ پێنەدان و خۆغافڵکردن بێت، چونکە مرۆڤ خۆی گیل ناکات لە شتێک ئەگەر زانیاری تەواوی بەو کارو کردارە نەبێت.

4.        مودارا کردن و نەرموونیانی لەگەڵ خانەوادە و لەگەڵ خەڵکدا ئەوە ڕەوشتێکی باشی گشتییە لەگەڵ خەڵکدا. پێغەمبەری خودا (صلى الله عليه وآله)دەڵێت : (أمرني ربي بمداراة الناس كما أمرني بأداء الفرائض)([27])

خودای من فەرمانی پێ کردووم لەگەڵ خەڵک بسازم و مودارا بکەم  هەروەکو چۆن فەرمانی پێ کردووم فەرزەکان جێبەجێ بکەم.

هەروەها (صلى الله عليه وآله) دەفەرمێت : (مداراة الناس نصف الإيمان، والرفق بهم نصف العيش)([28]) سازان لەگەڵ خەڵک نیوەی ئیمانە وە نەرم و نیان بوون نیوەی ژیانە.

هەروەها (صلى الله عليه وآله) دەڵێت:  (إن الله رفيق يحب الرفق، ويعطي على الرفق ما لا يعطي على العنف)([29]).

خوای گەورە نەرم ونیانەو نەرموونیانیشی خۆشدەوێت. لەسەر نەرمی و نیانی دەبەخشێت و لەسەر توند و تیژی نابەخشێت.

کەواتە نەرمونیانی یەکێکە لە تایبەتمەندیەکانێ خودای گەورە، وە ئەوە پێویستیەکی ڕاگرتنی تەوحیدە لەکرداردا ،هەروەکو لە دینەکەماندا هەیە دەبێت خۆمان بەڕەوشت بکەین بە هۆی سیفات و تایبەتمەندیەکانی خوداوە دەبێت نەرموونیان بین. وەلە هەموو حاڵێکدا توندوتێژی و عەسەبی بوون واز لێبهێنین .لەوانەیە لەبەرامبەرەکەتەوە ڕەفتارێکی توند ببینی دەبێت تۆ نەرموونیان بیت.

ڕیوایەت دەکەن لە پێغەمبەری خوداوە دەفەرمێت (صلى الله عليه وآله):

(خذوا بالناس الميسَّر ولا تملّوهم)([30]).

لەگەڵ خەڵک ئاسانکاری بکەن و نەرموونیان بن و کارێک مەکەن خەڵک پڕبکەن.هەروەها پێغەمبەری خودا  (صلى الله عليه واله) دەڵێت  : (إن الله يحب الرفق، ويعين عليه)([31]). خودای گەرە نەرموونیانی خۆشدەوێت و لەسەری کۆمەک کارە.

هەروەها (صلى الله عليه واله)دەڵێت : (لو كان الرفق خلقاً ما كان مما خلق الله شيء أحسن منه)([32]).

ئەگەر نەرموونیانی ڕەوشتە خوای گەورە لەو ڕەوشتە باشتری بەدی نەهێناوە.

دوبارە (صلى الله عليه واله)دەڵێت : (إن في الرفق الزيادة والبركة، ومن يحرم الرفق يحرم الخير)([33]).

بەڕاستی لە نەرموونیانیدا زۆربوون و بەرەکات هەیە، هەرکەس واز لە نەرموونیانی بهێنێت وازی لە خێر و چاکە هێناوە.

لە ئیمام جەعفەڕی سادقەوە سڵاوی خودای لێبێت دەفەرمت:

وعن الامام جعفر الصادق (عليه السلام): (من كان رفيقاً في أمره نال ما يريد من الناس)([34]).

 

هەرکەس لە هەڵسوکەوتیدا لەگەڵ خەڵک نەرموونیان بوو ئەوەی دەیەوێت بەدەستی دەهێنێت.

ئەوەی کە حەزرەتی خزر ویستی لەموسا سڵاوی خودای لێبێت پێی ووت : ئەوکارانەی لای خودا خۆشەویستن سیانن .....نەرموونیانی لەگەڵ بەندەکانی خودا هەرکەسێک لە دونیادا لەگەڵ خەڵک نەرموونیان بێت خودا لە ڕۆژی دوایدا لەگەڵی نەرموو  نیان دەبێت.

وكان آخر ما اوصى به الخضر، موسى بن عمران (عليه السلام) أن قال له (وإن أحب الأمور الى الله عز وجل ثلاثة.....الرفق بعباد الله، وما رفق أحد بأحد في الدنيا إلا رفق الله عزّ وجلّ به يوم القيامة)([35]).

 ڕەفتارە کۆمەڵایەتیە جوانەکان جۆرێکە لەبانگەوازکردن بۆ ڕێگەی خوای گەورە و جۆرێکە لە فەرمان بە چاکە کردن و ڕێگری لە خراپە، دەبینیت خودای گەورە ڕولە موسا وهارونی برای دەکات سڵاوی خودایان لێبێت و دەفەرمێت : بڕۆن بۆلای فیرعەون ئەو لە سنوری خۆی زیاتردەرچووە ،بە نەرموونیانی قسەیەکی لەگەڵ بکەن بەڵکو بیربکاتەوە یان بترسێت.

[اذْهَبَا إلى فِرْعَوْنَ إِنَّهُ طَغَى، فَقُولا لَهُ قَوْلاً لَّيِّناً لَّعَلَّهُ يَتَذَكَّرُ أَوْ يَخْشَى] (طه:43-44)،

ئەوشێوە ڕەفتارە ئاسەواری دەرونی و کۆمەڵایەتی باشی زۆری هەیە وە کاری خۆی دەکات لە ڕەفتاری کەسی بەرامبەردا، بەڵام توندوتیژی تەنها ڕق و کینەو ناخۆشیەکان زیاتردەکات. خودای گەورەو میهرەبان دەفەرمێت:

[ادْعُ إلى سَبِيلِ رَبِّكَ بِالْحِكْمَةِ وَالْمَوْعِظَةِ الْحَسَنَةِ وَجَادِلْهُم بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ] (النحل:125) 

بانگەواز بکە بۆ ڕێگەی خودا بە حیکمەت و نەرموونیانی و قسەی جوان و ڕێکوپێک لەگەڵ کەسی بەرامبەردا قسە بکەن،

هەروەها دەفەرمێت : [ادْفَعْ بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ فَإِذَا الَّذِي بَيْنَكَ وَبَيْنَهُ عَدَاوَةٌ كَأَنَّهُ وَلِيٌّ حَمِيمٌ] (فصلت:34).ڕەفتارەکانت باهەمیشە باجوانیتان لێبووەشێتەوە، ئاسەواری ئەوکارەت وادەکات ئەوکەسەی کە زۆر ڕقی لێتە دەبێتە دۆستێکی خۆشەویست لە بەرامبەرتدا.

هەروەها ئەو ڕەفتارە جوانانە زۆر داکۆکی لێکراوە لە پەیوەندی نێوان باوک و مناڵەکانیدا. چونکە ئاسەواری باشی دەبێت لە لایەنی دەرونیەوە و لە لایەنی کۆمەڵایەتیەوە. هەرئەو هەوڵانە دەبێتە هۆی پتەوبوونی خۆشەویستی و حاڵەتە کۆمەڵایەتیەباشەکان. بەڵام توندو تیژی و تاڵ وترشی لەگەڵ مناڵ و کۆمەڵگەدا دەبێت هۆکاری لێکترازان و ڕق و کینە لە کۆمەڵگادا.

 

5.       لێبوردن و بەخشین:

 

بەومانایەی لێبوردن کە ئیتر بەدواداچوونی بۆنەکەیت و لێپرسینەوەی بەوادا نەیەت. هەروەکو قورئانی پیرۆز وە پێغەمبەری خودا (صلى الله عليه واله وسلم) باسیان کردوە وە لێبوردنیان کردوە بە پایەیەکی ڕەفتارە کۆمەڵایەتیەکان لە ناو خێزان و لە دەرەوەی خێزاندا بەشێوەیەکی گشتی.

هەروەکو قورئانی پیرۆز دەڵێت : {وَلْيَعْفُوا وَلْيَصْفَحُوا أَلَا تُحِبُّونَ أَنْ يَغْفِرَ اللَّهُ لَكُمْ وَاللَّهُ غَفُورٌ رَحِيمٌ} [النور:22]

 یەکتر ببەخشن و لەگەڵ یەکتردا شەفاف و دڵپاک بن ئایا ئێوە حەزناکەن خودا لێتانخۆش ببێت ،خودای ئێوە بەخشندەو میهرەبانە

 فَاعْفُوا وَاصْفَحُوا} [البقرة : 109]

یەکتر ببەخشن و لەگەڵ یەکتر باشبن.

{وَيَسْأَلُونَكَ مَاذَا يُنْفِقُونَ قُلِ الْعَفْوَ } [البقرة : 219]، لێت دەپرسن چی ببەخشن بڵێ لەیەکتر خۆشبوون .

{وَأَنْ تَعْفُوا أَقْرَبُ لِلتَّقْوَى} [البقرة : 237]،

لێخۆشبوون نزیکترە لە تەقوا.

 {إِنْ تُبْدُوا خَيْرًا أَوْ تُخْفُوهُ أَوْ تَعْفُوا عَنْ سُوءٍ فَإِنَّ اللَّهَ كَانَ عَفُوًّا قَدِيرًا} [النساء : 149].

ئەگەر ئێوە خێربکەن و بیشارنەوە یان لێخۆشبوونتان هەبێت لە ڕەفتارەکان ئەوا خوای ئێوە بەخشندەیەو پێدەزانێت.

لەگەڵ ئەوەدا خودای گەورە دەسەڵاتدارە و دەتوانێت لێپرسینەوە بکات بەڵام خۆی بە لێبووردە وەسف دەکات، کەواتە ئێمە دەبێت خۆمان بەڕەوشت بکەین وەکو ڕەوشتە بەرزەکانی خودا.

 { وَلِلَّهِ الْمَثَلُ الْأَعْلَى وَهُوَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ}[النحل : 60]خودای گەورە باشترین نموونەی ڕەوشتە وئەو دەسەڵاتدارو حەکیمە ،دەبێت ئێمە ڕەوشتەکانی خوای گەورە لە ناوە پیرۆزەکانیەوە وەربگرین.

ونتخلق بأخلاقه أي اسمائه الحسنى (تخلقوا بأخلاق الله )[

عن رسول الله (صلى الله عليه واله وسلم) : ( رحم الله من اعان ولده على بره، وهو ان يعفو عن سيئته ويدعو له فيما بينه وبين الله )[40].

 لەپێغەمبەری خودا دەگێڕنەوە فەرمویەتی (صلى الله عليه واله وسلم) : خودا ڕەحم بە کەسێک بکات کوەکەی فیری چاکە دەکات. کەسێک کوڕەکەی فیری ڕاستگۆیی و چاکە دەکات  وە ئەگەر لە هەڵەکانی ببورێت و دوعای خێری بۆ بکات لە نێوان خۆی و خودایدا.

6.       ڕاوێژ و شەریکی کردن لە بۆچونەکاندا.

خوای گەورە دەفەرمێت: (وَشَاوِرْهُمْ فِي الْأَمْرِ) (آل عمران: 159)  لەکارەکاندا ڕاوێژیان لەگەڵ بکە.

 سەروەروسالاری موسوڵمانان عەلی میری باوەڕداران سڵاوی خودای لێبێت دەیان ووشەو ڕستەو قسەی جوانی هەیە لە بارەی ڕاوێژ کردنەوە، لەوانە :(الشركة في الرأي تؤدي الى الصواب) (رقم 1942) ڕاوێژ کردن ئادەمیزاد دەگەیەنێت بە باشترین. هەروەها دەفەرمێت : (حقٌ على العاقل أن يضيف الى رأيه رأي العقلاء، ويضمَّ الى عمله علوم الحكماء) (رقم 4920) مافی ژیرەکانە بۆچونی ژیرەکانی تر بخاتە سەر بۆچونەکەی خۆی وە مافی ئەوەی هەیە کە کرداری حەکیمەکان زیاد بکات بۆ کردارەکانی خۆی.

هەروەها : (من شاور الرجال شاركها في عقولها) (رقم 8652) هەرکەس لەگەڵ پیاوێک ڕاوێژ بکات شەریکی کردوە لە عەقڵیدا.

(من شاور الرجال شاركها في عقولها) (رقم 8652)

لە ڕاوێژ چاکە نەبێت شتێکی تر بەدەست نایەت.

و(ما استنبط الصواب بمثل المشاورة) (رقم 9527)

لەبارەی پەیوەندی نێوان باوک و کوڕەوە پەند پێشینان هەیە( إذا كبر ابنك خاويه) یانی ئەگەر کوڕەکەت گەورە بوو بیکە بەبرای خۆت.

هەروەها لە سەروەری شەهیدانەوە سڵاوی خودای لێبێت دەڵێت پێغەمبەری خودا  (صلى الله عليه واله وسلم) دەیفەرموو :  (عليكم بالعفو ، فان العفو لا يزيد العبد الا عزا، فتعافوا يعزكم الله ) [42]. ئێوە دەبێت میهرەبان بن و لێبوردە بن چونکە لێبوردەیی گەورەبوون بە مرۆڤ دەبەخشێت.کەواتە لێبووردەبن خوای گەورە عیزەتتان پێ بدات.

کەواتە دەبێت لێپرسراو یان بەڕێوەبەر یان سەرۆک لەکاتی ڕودانی هەڵەیەکدا یەکسەر نەڕۆن بۆ کۆتایی و لە لێپرسینەوەو سەختگیریەوە دەستپێ بکەن بەڵکو دەبێت بڕوات بۆ کاردانەوەیەک نە هەمووی بەخشین و لێبووردن بێت نە هەمووی سەختگیری و لێپرسینەوەو کاردانەوەی قورس بێت، لەوانەیە لەجۆری دووەمدا زۆر کارسازتر بێت لەڕووی پەروەردەکردنەوە.

7.        چاکە لەگەڵ باوک و دایک و هاوکاریکردنیان

ئیمامی سادق سڵاوی خودای لێبێت دەڵێت : پیاوێک لە هاوەڵانی  پێغەمبەری خودا پرسیاری کرد و ووتی :  کی زۆر پێویستە لەگەڵیدا چاکە بکەین ؟  پێغەمبەر (صلى الله عليه واله وسلم) فەرموی: دایک و باوکت ، ووتی نەماون لە ژیاندا ، فەرمووی : کەواتە کوڕەکانت ، بەمانای مناڵەکانت

(قال رجل من الانصار للنبي (صلى الله عليه واله وسلم) : من أبر ؟ قال : والديك . قال قد مضيا . قال: برّ ولدك )[43]

هەروەها لە یونس کوڕی رباتەوە دەگێڕێتەوە لە ئیمامی سادقەوە سڵاوی خودای لەسەربێت  دەڵێت پێغەمبەری خودا دەفەرمێت: رحم الله من اعان ولده على بره، قال : قلت : كيف يعينه على بره؟ قال : يقبل ميسوره، ويتجاوز عن معسوره، ولا يرهقه، ولا يخرق به)) [44]

ڕەحمەتی خودا لە کەسێک بێت کوڕەکەی هان دەدات تا وای لێبێت ئەوکەسە زۆر چاکە بکات و چاک بێت لەگەڵ کوڕەکەی، وەیان چۆن بەوشێوەیە کار بکەین ؟؟ فەرموی : میهرەبان لەگەڵیدا ڕەفتار بکەن ، سەخت و قورس مەبن ، مەیانترسێنن . ولەگەڵیاندا سەخت و قورس مەبن.

هەربەوشێوەیە پێغەمبەری خودا (صلى الله عليه واله وسلم) دەفەرمێت : (رحم الله والداً أعان ولده على البر)[45]

ڕەحمەتی خودا لەوکوڕەبێت کە بەشێوەیەک ڕەفتار لەگەڵ باوکی دەکات کە باوکی زۆر لەگەڵیدا چاک بێت و چاکەی لەگەڵ بکات.

ڕەفتاری لێپرسراو لەگەڵ میلەتدا دەبێت بەوشێوەبێت وە کاتێک چاوەڕوانی گوێڕایەڵی دەکات لە میلەت دەبێت ڕەفتاری خۆی بەوشێوەیە بێت لەگەڵ میلەتدا.

8.       هاوڕێیەتی لەگەڵ مناڵەکەتدا

حەدیسی زۆرمان هەیە باوک هاندەدات لەگەڵ مناڵەکانی یاری بکات و وەکو هاوڕێ لەگەڵیاندا ڕەفتار بکات،بەشێوەیەک کە باوک ئەوەندە خۆی بچوک بکاتەوە کەمناڵەکەی وابزاێت لەگەڵ هاو تەمەنێکی خۆیدا خەریکە یاری دەکات.

پێغەمبەری خودا(صلى الله عليه واله وسلم) دەفەرمێت : ((من كان عنده صبي فليتصاب له ))[46]

هەرکەس مناڵی هەیە با ببێتە هاوڕێی و خۆی بکاتە هاوتەمەنی مناڵەکەی لە هاوڕێیەتیدا.

هەروەها ئیمام و سەروەری موسوڵمانان عەلی کوڕی ئەبو تالب  (سڵاوی خودای لێبێت)دەڵێت :  ((من كان له ولد صبا))[47]

هەرکەس کوڕی ووردی هەیە با وەکو کوڕەکەی بێت لەگەڵیدا.

لە  جابری  کوڕی  عبد الله الانصاري دەڵێت  : چومە ماڵێ پێغەمبەر (صلى الله عليه واله وسلم)  حەسەن و حوسەین لەسەر پشتی بوون و ئەو یاری لەگەڵ دەکردن وە لە سەر پشتی دەیگێڕان بەناو ماڵەکەیدا و دەیووت بەڵێ حوشتر حوشتری ئێوەیە ، باشترین مناڵن ئێوە هەردوکتان [49]

هەروەها لە سعد کوڕی ئەبی وەقاسەوە دەڵێت : چومە ژورەوە بۆ ماڵی پێغەمبەری خودا ،دیم  حەسەن و حوسەین سڵاوی خودایان لێبێت هەردوو چونەتە یەر سکی پێغەمبەری خودا (صلى الله عليه واله وسلم) و یاری دەکەن ، ووتم پێغەمبەری خودا خۆشتدەوێن؟

 فەرمووی : بۆ خۆشم نەوێن ئەمانە ڕەیحانەی منن،

عن سعد بن ابي وقاص : دخلت على رسول الله (صلى الله عليه واله وسلم) والحسن والحسين يلعبان على بطنه فقلت يا رسول الله أتحبهما فقال وما لي لا أحبهما وهما ريحانتاي))[50]

هەروەها لە ئەبو هورەیرەوە دەڵێت:

 عن أبي هريرة قال: كنا نصلي مع رسول الله (صلى الله عليه واله وسلم)العشاء, فإذا سجد, وثب الحسن والحسين على ظهره، فإذا رفع رأسه, أخذهما بيده من خلفه أخذا رفيقا , ويضعهما على الأرض، فإذا عاد, عادا، حتى إذا قضى صلاته, أقعدهما على فخذيه...)[51]

ئێمە لەگەڵ پێغەمبەری خودا (صلى الله عليه واله وسلم)نوێژی عیشامان دەخوێند  کاتێک پێغەمبەر دەچویە سوجدە حەسەن و حوسەین دەچونەسەر پشتی، کاتێک هەڵدەسایەوە بە دەستی لە پشتەوەدەیگرتن  کاتێک دەگەڕایەوە بۆ سوجدە دەگەڕانەوە سەر پشتی ، تاکاتێک نوێژەکەی تەواوکرد  ، ئەوجا هەردووکیانی لەسەر ڕانی  دانیشاند.

ئەگەر بمانەوێت ئەو مانایە بکەین بەمانایەکی گشتی دەبێت ئەوە تێبگەین بەربەستەکانی ناو کۆمەڵگە هەڵگرین، لەنێوان لێپرسراو و خەڵکدا وە ڕێگەبدەین هەموو کەسێک لەکۆمەڵگەکەماندا تواناکانی خۆی دەربخات وە گەورە پیاوانیش لە خۆشی و ناخۆشی خەڵکدا بەشداربن، کەواتە دەبێت بەربەستە ماددیەکان هەڵبگرین، و پەیوەندی دەرونی دورست بکەین ، مەبەست لە بەربەستە ماددیەکان ئەو ڕێگە داخراوانەیە کە لەنێوان  خەڵک و چینی هەژاردا دروستکراوە، بوون بە پەردەیەک لە نێوان  لێپسراون و چینی هەژاردا تەنانەت چینەکانی کۆمەڵگەی کردووە بە دوو بەشەوە  وەکو  ووشەی (اتكيت)و  (پرستيژ) کە تایبەت بووە بە سەردەمی ئەمەوی و عەباسیەکان کە چەندەها کتێب و نوسراوی لەسەر نوسراوە. ئەمڕۆ لەناو ئێمەدا بە ووشەی ( هاوشانی من نییە ) دەناسرێت، ئەو ووشانە هەمووی لە دروستکراوەکانی دەسەڵاتە و لە ڕەوشتی پێغەمبەران و پیاوساڵحەکان و ئیمامەکاندا نییە، چونکە ئەو پیاوەگەورانە بەهیچ شێوەیەک خۆیانیان لە خەڵک جیانەکردۆتەوە. هەروەکو خەڵکی سەردەمی سەروەرو ئەمیری موسوڵمانان عەلی باسی لێوە دەکەن و دەڵێن ((كان فينا كأحدنا)) هەروەکو یەکێک لە ئێمە لەناوماندا بووە.

 

9.       عەدالەت و یەکسانی :

پیغەمبەری خودا(صلى الله عليه واله وسلم) دەفەرمێت: (( ... اتقوا الله واعدلوا بين ا

ولادكم ...)[52]     لە خودا بترسن وە عەدالەت لە نێوان مناڵەکانتاندا ڕەچاو بکەن.

هەروەها (صلى الله عليه واله وسلم)دەفەرمێت:

((إن لهم عليك من الحق أن تعدل بينهم كما لك عليهم من الحق أن يبروك )) [53]

بەڕاستی ئەوان لەسەر ئێوە مافیان هەیە دەبێت لە نێوانیاندا عەدالەت ڕەچاو بکەیت.

هەروەها دەفەرمێت (صلى الله عليه واله وسلم) :

 ((ساووا بين اولادكم في العطية ))[54] بەخشینەکانتان لەنێوان مناڵەکانتاندا بابەیەکسانی  بێت.

دوبارە (صلى الله عليه واله وسلم) دەفەرمێت:  (( إن الله تعالى يحب ان تعدلوا بين اولادكم حتى في القُبل))[55]

بەڕاستی خوای گەورە  پێی خۆشە لەنێوان مناڵەکانتاندا بە عەدالەت ڕەفتار بکەن تەنانەت ئەگەر ماچتان کردن عەدالەت لەبەرچاو بگرن.

هەربوشێوەیە ئیمامی سادق دەفەرمێت : نظر رسول الله (صلى الله عليه واله وسلم) الى رجل ابن ان، فقبّل احدهما وترك الآخر ، فقال له النبي : فهلا واسيت بينهما ؟))[56]

پێغەمبەری خودا (صلى الله عليه واله وسلم) چاوی لێبوو پیاوێک دوومناڵی خۆیی لەگەڵدابوو یەکیانی ماچ کرد و ئەویتریانی ماچ نەکرد پێی فەرموو  بۆچی جیاوازیت کر لە نێوانیاندا.

پێغەمبەری ئیسلام  (صلى الله عليه واله وسلم) دەفەرمێت: (( من كان له ابنة، فلم يؤذها، ولم يهنها ، ولم يؤثر ولده عليها ادخله الله الجنة)) [57]

هەرکەسێک کچێکی هەبێت ئازاری نەدات و قسەی ناشیرینی پیادا هەڵنەدات وە کوڕەکانی لێ هان نەدات ئەوا ئەو پیاوە خاوەن کچە دەچێتە بەهەشت.

لە  سعد بن سعد الاشعري دەگێڕنەوە دەڵێت  : پرسیارم کرد لە ئیمامی ڕەزا سڵاوی خودای لێبێت ووتم :  ...(( فقلت جعلت فداك، الرجل يكون بناته احب اليه من بنيه؟ قال الرضا (عليه السلام) : البنات والبنون في ذلك سواء، انما هو بقدر ما ينزلهم الله عزّ وجلّ منه ))[58]

بەفیدات بم ئەگەر پیاوێک کچەکانی خۆشتربووێت لەکوڕەکانی ؟؟؟ ئیمام سڵاوی خودای لێبێت فەرمووی: خۆشەویستی بۆ کوڕو کچ دەبێت وەکو یەک بێت تا خوای گەورە مناڵتان پێ دەدات.

کەواتە پیادەکردنی ئەو حەدیسە پیرۆزانە لە ژیانی ڕۆژانەدا  دەبێت لەناوخەڵکدا بە یەکسانی تەماشایان بکەیت وە جیاوازی لەنێوانیاندا نەکەیت لەبەر ماڵ و دارایی و دەوڵەمەندی یان پێگەی کۆمەڵایەتیان.

10.    الاكرام والاحسان والتآلف : دەست بڵاوبوون و چاکەی بەردەوام کردن و نزیک بوونەوە لە مناڵ:

پێغەمبەری ئیسلام   (صلى الله عليه واله وسلم) دەڵێت: (( اكرموا اولادكم، واحسنوا آدابهم))[59]

چاکە لەگەڵ مناڵتان بکەن و دەستان بڵاوبێت لەگەڵیاندا و ڕەوشتی بەرزیان فێر بکەن.

هەروەها دەفەرمێت :  (( رحم الله عبداً أعان ولده على بره بالإحسان اليه، والتآلف له وتعليمه وتأديبه0))[60]

ڕەحمەتی خودا لەکەسێک بێت پشتیوانی کوڕەکەی بێت وە لەگەڵیدا بە چاکەو ئیحسان ڕەفتار بکات، وە زۆر لێیەوە نزیک بێت و هاوڕێی بێت ، وە فێری زایاری و زانستی بکات و فێری ڕەوشتی جوانی بکات.

11.    ڕەحم پێکردن [ الشفقة]  :

سەروەرو ئەمیری موسوڵمانان عەلی سڵاوی خودای لێبێت دەڵێت :

(( يجب عليك ان تشفق على ولدك اكثر من اشفاقه عليك)) [61]

دەبێت تۆ زۆر بەڕەحم و دڵسۆزی مناڵەکەت بیت زیاتر لە ڕەحمی ئەو بۆتۆ .

ئەوە پێویستە لەگەڵ هەموو دروستکراوەکانی خودا بەوشێوەبین  لە حەدیسی قودسیدا دەفەرمێت : (الخلق عيالي فاحّبهم اليَّ اشفقهم على عيالي )[62]

هەموو دروستکراوەکانم وەکو مناڵی خۆم خۆش دەوێت. هەرکەس زۆر لەگەڵیاندا بەڕحم و دڵسۆز بێت لەگەڵ مناڵەکانمدا خۆشم دەوێت. [ خوای گەورە مەبەستی هەیە هەمووان دەزانین ئەو مناڵی نییە]

ئەوە پێگەیەکی زۆر گەورەیە کە مرۆڤ هەیەتی لای خودای خۆیەوە کە خۆشەویسترین دروستکراوە لەناو دروستکراوەکانیدا،بەڵام مەرجی ئەوەی هەیە دەبێت  لەگەڵ هەموو دروستکراوەکاندا بە ڕەحم و بەسۆز بێت. هەرچەندە هەموو دروستکراوەکان تەنها مرۆڤەکانی هاوشێوەی خۆی ناگریتەوە ، بەڵکو هەرچی لە بوونەوەردا هەیەو مرۆڤ دەستی پێی دەگات دەگرێتەوە.

12.    پەیمان نەشکاندن، پایەبەند بوون بە پەیمانەوە.

لەپێغەمبەری خوداوە (صلى الله عليه واله وسلم) دەگێڕنەوە (أحبوا الصبيان، وأرحموهم، وإذا وعدتموهم شيئا فوفوا لهم ،فإنهم لا يدرون إلا أنكم ترزقونهم)[63].

مناڵەکانتان خۆشبووێت، وە لەگەڵیاندا بە بەزەیی بن، ئەگەر پەیمانێکتان پێدان بە پەیمانەکانتانەوە پایەبەندبن، ئەوانە وادەزانن ئێوە ڕۆزیان دەدەن.

لە ئیمامی عەلیەوە دەگێڕنەوە دەڵێت : پێغەمبەری خودا (صلى الله عليه واله وسلم)فەرموی :(إذا واعد أحدكم صبيه فلينجز)[64].

ئەگەرکەسێک لە ئێوە پەیمانێکی بە مناڵەکەی دا با جێبەکێی بکات.

هەروەها خۆی سەروەرو میری موسوڵمانان دەڵێت:

( (لا يصلح من الكذب جدُّ ولا هزل، ولا أن يعد أحدكم صبيه ثم لا يفي له، إن الكذب يهدي الى الفجور، والفجور يهدي الى النار.....)[65].

(لەدرۆ و گاڵتە کردن هیچ شتێک ڕێکوپێک نابێت، درۆکردن لادان، فجوری لێ بەدەست دێت، وە  فجوریش  ڕێگە خۆشکەرە بۆ ئاگری دۆزەخ ....)

دوبارە لە ئەبو حەسەنەوە سڵاوی خودای لێبێت:

(إذا  وعدتم الصبيان فوفوا لهم ،فإنهم يَرَوْن أنكم الذين ترزقونهم ،إن الله عز وجل ليس يغضب لشيء كغضبه للنساء والصبيان)[66].

ئەگەر پەیمانتان دا بە مناڵەکانتان جێبەجێی بکەن، ئەوانە دەڕۆاننە ئێوە وادەزانن ئێوە ڕۆزیان دەدەن، خوای گەورە ئەوەندەی لە ئێوە توڕە دەبێت لەکاتی شکاندنی پەیمانەکانتاندا لەگەڵ ژن و مناڵتاندا ئەوەندە بۆ شتێکی تر توڕە نابێت.

هەروەها لێپرسراوەکان دەبێت لەگەڵ ژێردەستەکانیاندا، بەوشێوەیە ڕاستگۆیانە لەگەڵ میلەت ڕەفتار بکەن. نابێت پەیمانیان پێ بدەن و کاتێ گەیشتن بە مەرامی خۆیان پشتیان لێبکەن.

13.    لەخۆبووردن و ئیسار

خودای گەورە دەفەرمێت: (وَيُؤْثِرُونَ عَلَى أَنفُسِهِمْ وَلَوْ كَانَ بِهِمْ خَصَاصَةٌ) (الحشر/9 )

لەخۆیان دەبوورن هەرچەندە خۆیان زیاتر پێویستیان پێیەتی.

باوکەکان برسیەتی دەکێشن بۆ ئەوەی مناڵەکانیان تێر ببن. باوک تێر ناخەوێت بۆ ئەوەی مناڵەکەی تێرخەوببێت. لە ژیاندا باوکان سەختی دەکێشن بۆ خۆشبەختی مناڵەکانیان. بەو شێوەیە ئەگەر لێپرسراوێک ڕەفتار بکات پێی دەڵێن باوکێکی بەسۆز و میهرەبان بۆ میلەت، هەربەوشێوەیە فاتیمەی زەهرا سڵاوی خودای لێبێت وەسفی میری موسوڵمانان دەکات لە ووتارەکەیدا دەڵێت: ولم يكن يتحلى من الدنيا بطائل، ولا يحظى منها بنائل، غير ري الناهل وشبعة الكافل)[67]

 لە ژیانیدا لە باشەکانی لەبەر نەکرد ، و ەشتێکی باشی بۆ خۆی هەڵنەگرت ، وەتێری نەخوارد هەموو  فکری لای تێرکردنی هەتیوەکان بوو.

14.    لە تایبەتمەندی و سیفەتەکانی لێپرسراوان،  سنگ فراوانی لە حەدیسە پیرۆزەکانی میری باوەڕداراندا(سڵاوی خودای ڵێبێت) هاتوە دەڵێت :

 (آلة الرئاسة سعة الصدر )[68] .

پێویستی حکومەتکردنی خەڵک سنگ فراوانیە.

15- بۆ پێگەی لێپرسراویەتی ئامۆژگاریەک لە ئیمامی سادقەوە سڵاوی خودای لێبێت دەڵێت :

 ( طلبت الرئاسة فوجدتها في النصيحة لعباد الله )[69]. داوای لێپرسراویەتی خەڵکم کرد نەسیحەت کردنی بەندەکانی خودام دیتەوە.  ]دۆزیەوە ].

 

سەرچاوەکان:

[1] ) ووتاری  سماحەتی مەرجع يعقوبي لەکۆبوونەوەی شارەزایانی قافڵەکانی حەجدا.  ڕۆژی دووشەممە  27/شوال/1437 ڕێکەوتی  1/8/2016

[2] ) صحيح مسلم: 3/1459/ 20

[3] ) نهج البلاغة: الخطبة 167

[4] ) بحار الانوار: 36/6-9 والتفاصيل في خطاب المرحلة 9/64

[5] - اصول الكافي، ج1، كتاب الحجة، باب : ما يجب من حق الامام على الرعية، وحق الرعية على الامام.

[6] ) اصول الكافى ( الجزء الاول من الطبعة الحديثة ) : 406 .

[7] ) ميزان الحكمة : 3/134

[8] ) الكافي 100:2 / ح 4 )

[9] - البرقي، المحاسن،ج1،ص200،باب المحبوبات، ح15.

[10] - الكافي، ج6،ص49.

[11] - مستدرك الوسائل، ج15،ص170،ح17894.

[12] -  اصول الكافي، ج 6، ص 50.

[13] - جواهر البحار – كتاب الروضة: باب عهد أمير المؤمنين عليه السلام إلى الأشتر حين ولاه مصر

[14] - الكافي ح6/ص49

[15] - الكافي ج6 ص 49

[16] - مكارم الاخلاق ص 220

[17] مكارم الاخلاق ص 220

[18] - وسائل الشيعة ، ح27657

[19] - مستدرك الوسائل  ج15 / ص 169، ح17886

[20] - عدة الداعي ، ص87

[21] - مكارم الاخلاق ، ص220

[22] - كنز العمال ح 45958

[23] - غرر الحكم: 2378

[24] - نهج البلاغة / الحكمة 323

[25] - تحف العقول ص 393

[26] - الخزاز القمي / علي ابن محمد ، كفاية الاثر ص240 . تحقيق عبد اللطيف الحسني ، انتشارات بيدار ن مطبعة الخيام قم 1401 م

([27]) الكافي: 2/117.

([28]) الكافي: 2/117.

([29]) الكافي: 2/120.

([30]) كنز العمال: ح 5393.

[31] -

الكافي،ن.م،ح12.

[32]-  الكافي،ن.م،ح 13.

[33] - الكافي،ن.م،ح 7.

[34]- الكافي،ن.م،ح 16.

[35] - الصدوق، الخصال، ص111.

([36]

36]) من الفوائد المرتبطة بالآية ما رواه الشيخ (قدس سره) في التهذيب بسنده عن أمير المؤمنين (عليه السلام) أنه قال: (إن الحرب خدعة.. واعلم أن الله عز وجل قال لموسى (عليه السلام) حين أرسله إلى فرعون: [فَقُولا لَهُ قَوْلاً لَّيِّناً لَّعَلَّهُ يَتَذَكَّرُ أَوْ يَخْشَى] وقد علم أنه لا يتذكر ولا يخشى ولكن ليكون ذلك أحرص لموسى (عليه السلام) على الذهاب) (التهذيب: 6/163/299)، قال تعالى: [إِنَّ الْمُنَافِقِينَ يُخَادِعُونَ اللّهَ وَهُوَ خَادِعُهُمْ] (النساء:142) –أي مجازيهم بالخداع-.  والخداع كما عن مفردات الراغب: ((إنزال الغير عما هو بصدده بأمر يبديه على خلاف ما يخفيه)) والمكر: ((صرف الغير عما يقصده بحيله وهو محمود ومذموم بحسب ما يراد منه، والاستدراج والإمهال من مكر الله)).

([37]) هذا بحسب الغالب أو بحسب ما يناسب مع مراعاة المراتب وبعضها غليظ كما هو واضح، كما عبّر الشاعر بقوله:

ووضع الندى في موضع السيف في العلا     مُضِرٌّ كوضع السيف في موضع الندى.

[38] - الجامع الحديثي الثانوي كتاب بحار الأنوار للعلامة المجلسي.

[39] - الكافي : ج8/ ص135

[40] - الحلي احمد ابن فهد عدة الداعي ونجاح الساعي ، ص 86 مؤسسة الرسول الاعظم ، العراق ط1 2010 م

[41] - هداية العلم في تنظيم غرر الحكم:311.

[42] - الكافي : ج2/ ص 108

[43] - الكافي ج6، ص49

[44] -  الطوسي محمد بن الحسن ، تهذيب الاحكام في شرح المقنعة ج8/ص113 ح390 تحقيق الموسوي الخرساني ، دار الكتب الاسلامية طهران،1365هـ شرح مفردات الحديث ((لايرهقه )): أى لا يسفه عليه ولا يظلمه من الرهق محركة او يحمل عليه ما لا يطيقه. و((الخرق )) بالضم: الحمق والجهل اى لا ينسب اليه الحمق.

[45] - مستدرك الوسائل ،ج15/ ص168/ ح17885

[46] - من لا يحضره الفقيه ج3،ص483، ح4707

[47] - الكافي ج6/ص50

[48] - العدلان مثنى العِدل وهو نصف الحمل على احد شقي الجمل وسميا ب1لك لتساويهما

[49] - ابن شهر آشوب ، محمد بن علي ، مناقب آل ابي طالب ج3/ص158 تحقيق لجنة اساتذة من النجف الاشرف المطبعة الحيدرية 1376هـ -1956 م والطبراني ، سليمان بن احمد المعجم الكبير ج3/ص52، تحقيق عبد المجيد السلفي ، دار احياء التراث العربي ط2، 1404هـ 1984م.

[50] - الهيثمي- المصدر: مجمع الزوائد - الصفحة أو الرقم: 9/184 خلاصة حكم المحدث: رجاله رجال الصحيح‌‏

[51] - (حم) 10669، انظر الصحيحة: 3325، وقال الأرناؤوط: إسناده حسن.

[52] - كنز العمال ، ج16ص445

[53] - كتاب السنن الكبرى – عن ابي داوود

[54] - كتاب حديث خالد بن مرداس السراج /حديث 12

[55] - ميزان الحكمة – ج4/ص3673

[56] - من لا يحضره الفقيه ج3/ص483

[57] - عوالي اللئالي، ج1،ص181

[58] - الكافي ج6 / ص51

[59] - مستدرك الوسائل ج15/ص167،ح17883

[60] - مستدرك الوسائل ج15/ص167،ح17886

[61] - شرح نهج البلاغة : ج20 / الحكم المنسوبة الى امير المؤمنين (g) ح 152

[62] - دعائم الإسلام ج2 ص320 ح1207. وشرح نهج البلاغة: ج20 ص340 الرقم 893

[63] - الكافي ج6، ص49

[64] - مستدرك الوسائل ، ج15،ص 170، ح 17893

[65] - الصدوق / الامالي ،ص505ن ح696 تحقيق قسم الدراسات الاسلامية – مؤسسة البعثة، طهران ط1،1417هـ

[66] - الكافي ج6، ص 50

[67] ) الاحتجاج: 1/139

[68] - نهج البلاغة / الحكمة 176

[69] - مستدرك الوسائل : 12/173/ ح 13810