چلەی ئازادی ...لە عاشورا تا چلە

| |عدد القراءات : 464
  • Post on Facebook
  • Share on WhatsApp
  • Share on Telegram
  • Twitter
  • Tumblr
  • Share on Pinterest
  • Share on Instagram
  • pdf
  • نسخة للطباعة
  • save

چلەی ئازادی ...لە عاشورا تا چلە ،

بەناوی خوای بێ هاوتا :

چلەی ئازادی ...لە عاشورا تا چلە ،

دەگێڕنەوە لە ئیمامی سادق سڵاوی خوای لێبێت ،دەفەرمێت ئەوکاتەی ئەشکەنجەکانی سەر بەنی ئیسرائیل درێژەی کێشا ...بۆ ماوەی چل ڕۆژ لە بەیانیاندا دەستیان دەکرد بە گریان و پاڕانەوە ،خوای گەورە وەحی ناردەسەر حەزرەتی موسا و هارونی برای بۆ ئەوەی لەئازارو ئەشکەنجەکانی فیرعەون ڕزگاریان بکات .وە بۆ ماوەی سەدو حەفتاد ساڵ ڕزگاریان بوو .

ئێوەش هەربەوشێوەیە ئەگەر بپاڕێنەوە و بگرین ئەوا خوای گەورە لەکۆت و زنجیر رزگارتان دەکات ، وە ئەگەر لە خوای گەورە نەپاڕێنەوە ئەوا فەرمانەکان بەشێوەی ئاسایی دەمێنێتەوە تا ڕۆژگاری بەسەردەچێت و دەگاتە کۆتایی .

ئێمە ئەگەر ئەوکارە بکەین بەدەستی خۆمان دەبینە هۆی زوتر نزیک بوونەوەی ڕۆژگاری ئازادی و سەرکەوتن و دەبینە پشتیوانی حەزرەتی مەهدی سڵاوی خوای لیبێت ، وە دەبینە یەکێک لە هۆکارەکانی زوتر ئازادبونی و گەیشتنی بە حکومەت ، وە ئیمامی سادق سڵاوی خودای لێبێت بانگمان دەکات بۆ ئەوەی ئەرکی خۆمان بەجێبهێنین لە زوتر رزگار کردن و سەرکەوتن و بەدەسەڵات گەیشتنی حەزرەتدا بە بڵاوکردنەوەی چاکەکاری و هیدایەت و دادپەروەری لە نێوان خەڵکدا و هەروەها ڕزگار کردنیان لە ستەم و زۆرداری و دوژمنایەتی، هەر بەوە ی کە ئێمە ڕولەخوای گەورە بکەین و مل کەچ بکەین و دەستبکەین بە پاڕانەوە و دەستەودامەن بوەستین لە دوعاو پاڕانەوەکانماندا بۆئەوەی خوای گەورە چارەسەری ئەو هەڵخلێسکانانەی لە کۆمەڵگەکانی ئێمەدا ڕویانداوە چارەسەری بکات بۆ باشترین حاڵ .

وەئەگەر ئەوکارەنەکەین ئەوا دەستی دادپەروەری بەسەر ئەوان و ئێمەشدا تێدەپەڕێت و هەروەکو خۆی بابەتەکان دەمێننەوە و هیچ گۆڕانکاریەک ڕونادات بەرەو چاکە و ئەو کاتە ئێمە بەرپرسیار دەبین لەبەرامبەر ئەو کارانەی بەسەریاندا دێت سڵاوی خوایان ڵێبێت ، وە ئەوانیش هەموو بابەتەکانیان سپاردوەبە خوای گەورە لە هەموو ئەحواڵەکاندا .

بەڕاستی ڕۆژەکانی چلە (ئەربەعین ) پەیوەندی ڕاستەوخۆیان هەیە بە ئیمامی حوسەینەوە سڵاوی خوای لێبێت ،وە لەڕۆژی دەهەمی موحەڕەمەوە (عاشورا) دەست پێدەکات تا ڕۆژی زیارەتی چلە (ئەربەعین ) . ڕۆژی زیارەتی ئیمامی حوسەین لە چلهەمین ڕۆژی شەهید کردنیدا ڕۆژێکی زۆرگونجاوە بۆ پاڕانەوە و پەیوەندی گرتن لە نێوان ئێمەو خوای گەورەدا وە گرێدانی بابەتی شەهید بونی ئیمامی حوسەین بە دەوڵەتی دادپەروەری ئیمامەوە . چونکە ئەوە ئیلهامیکە بۆ هەموو چاکەکان و سەرچاوەی هێزە بەدەستی چاکەکاران و چاکەخوازانەوە ،وە ئەو نزاو پاڕانەوانە بێگومان لەلایەن خوای گەورەوە وەڵام دەدرێنەوە چونکە دەیان ملیۆن کەس بەجارێک بەشداری دەکەن لەو بۆنە پیرۆزەدا یان یادەکانیان لە کۆبونەوەکانیاندا بەرز ڕادەگرن لە هەموو گۆشەو کەنارەکانی جیهاندا ،

وە دوعاکان لە ناو حەرەمی موبارەکی ئیمامی حوسەیندا بێگومان لەلایەن خوای گەورەوە وەڵام دەدرێنەوە چونکە ئەوانەی کۆدەبنەوە دڵیان پڕ لەئیمان و خۆشەویستیە بو بەرزڕاگرتنی بۆنە پیرۆزەکان لە جێگەپرۆزەکاندا بۆ بەدەستهێنانی ڕەزامەندی خوای گەورە و خێرایی بەخشین بە هاتنی دواین ئیمام لە ئەهل بەیتی پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه و اله وسلم).

 وەدەبێت مەمووان بزانین تەنها بە چەرخاندنی زمانمان بە دوعاو نزا خوای گەورە وەڵامی دوعاکانمان ناداتەوە بە ڵکو دەبێت لەگەڵ دوعا و نزاکاندا ڕاستگۆیی و ئیخڵاسمان ببێت وە لە ناوەرۆکی خۆماندا گۆڕانکاری بکەین و هەوڵەکانمان بۆ خۆ چاکردن بەردەوام بێت هەرکەس لەلای خۆیەوە ، هەروەکو پێغەمبەری خوا ( صلی الله علیه واله وسلم ) دەفەرموێت داوا لەخوا بکەن ڕاستگۆیانە بە دڵی پاکەوە بۆئەوەی سەرکەوتوتان بکات .

 محمد اليعقوبي – النجف الاشرف

شەوی 9/محرم الحرام/ 1441

بەرواری 9/9/2019