پاڵنەرەکانی جیهاد
پاڵنەرەکانی جیهاد
بەڕێز جەنابی سەماحەتی شێخ یەعقوبی لەگەڵ ڕێزو سڵاودا سڵاوی خوای گەورە و میهرەبانتان لێبێت،
لەسەرەتادا دەمەوێت خۆمتان پێ بناسێنم :
من پیاوێکی دینیم و مەسیحیم دانیشتوی شاری موسڵ بووم ئێستا لە فەرەنسا دەژیم لە شاری پاریس، وانەی زانستی دینەکان دەخوێنم. بەوردی بیڵێم من پسپۆی زاستی دینەکان دەخوێنم و ساڵێکی تر ماجستێری تیادا دەهێنم،
ماجستێرەکەم لەسەر باسی جیهاد دەبێت لە ئیسلام و مەسیحیەت دا، ئەوە بابەتێکە هەروەکو دەزانن زۆر تێکەڵ و پێکەڵە و بەزۆری خەڵک بە هەڵە لە دەقە ڕاستەکانی تێدەگەن. بەڕێوەبەری لێکۆڵینەوەکەم زۆر داوام لێدەکات بەس بەتەنها لە فیقهی سونیدا لێکۆڵینەوە نەکەم دەبێت لە فیقهی شیعەشدا لێکۆڵینەوە بکەم.
زۆربەی سەرچاەکانم لە کتێبەکانی ئەهلی سوننەتدان هەروەها سەرچاوەکانی شیعەش زۆر جێگەی سەرنجن وەکو:بحار الأنوار، ميزان الحكمة، من لا يحضره الفقيه، الكافي، التهذيب.] ئایاسەرچاوەی ترتان هەیە من بتوانم سودیان لێ وەربگرم ؟؟ ئایا هیچ ڕێنماییەکتان هەیە بۆ من بۆئەوەی نوسینەکەم زۆر بەهێز بنوسم ؟؟زۆر سوپاستان دەکەم ئەگەر بفەرموون ئایا جیاوازی هەیە لەنێوان تێگەیشتنی جیهادی لە فیقهی شیعە و سونیدا ؟؟ وە ئەگەر هەیە ئەوجیاوازیانە کامانەن بە پێی بۆچوونی بەڕێزتان ؟؟؟
بەناوی خودای میهرەبان
سڵاوی خوای گەورە لەسەر ئێوەش بێت
پیرۆزبایتان لێدەکەم بۆ ئەم ڕۆژە پیرۆزە کە یادی لەدایک بوونی سەروەرمان عیسی مەسیحە سڵاوی خوای لێبێت، عیسی نیشانەی خۆشەویستی و خۆبەزل نەزانین و دورلە ڕەفتارەخراپەکانە ونیشانەی یەکپارچەیی و دورلە خۆپەرەستی و فڕوفێڵ و دورلە شەهوەت و مەزەکانی دنیایە.
بەخێرهاتنتان دەکەم برا و شەریکمان لەو کێشانەی کە یەخەی هەموومانی گرتوە ئێمە وەکو عێراقی لە موسڵ و هەموو شارە ستەملێکراوەکانی تری عێراق کە هەموو پێکەوە دوچاری ئەم کێشانە بووین بەدەست هەندێک وەحشی لەشێوەی مرۆڤدا خوای گەورە یاریدەدەری ئێمەو ئێوەش بێت بۆ ڕزگار بوون لەدەست ئەو خەڵکەوەحشیەی لە شێوەی مرۆڤدا بوون بە هۆکاری کوشتن و دواکەوتن و لێکترازانی میلەتەکان.
کتێبەکان ناتوانن زۆر سودت پێ بگەیەنن لەولێکۆڵینەوەدا ئێوە دەتانەوێت لەسەری بنوسن چونکە کتێبەکان خۆیان پێویستیان بە خوێندەەیەکی تازە هەیە لەبەر ڕۆشنایی ڕوداوەکانی ئەمدواییەی جیهانی ئیسلامدا بەتایبەتی عێراق، لەژێر سێبەری ئەو کۆمەڵە خەڵکە ترۆریستەی لەژێر ناونیشانی پیرۆزی جیهاددا ڕوی جوانی ئەو ووشەیەیان ناشیرین کردوە بەوکارە وەحشیگەریانەی ئەنجامی دەدەن، وە ئیسلام بێ بەشە لەو کرداروو ڕەفتارە وەشیانەی ئەوانە.
ئەگەر بگەڕێیتەوە بۆ موسوعەی ئەحکامی شەرعی کە لەمدواییەدا فەقیهەکان نوسیویانەتەوە بۆئەوەی شوێنکەوتوەکانیان سودی لێ وەربگرن . هەروەها بە پرۆگرامی کرداری دەناسرێت[ فقە العملی] وە من ناوم لێناوە (سبل السلام ) بەبۆچونی من ئەو نوسراوە خاڵیە لە بەشی جیهاد بەڵام من کاتی زیاترم دەوێت دوبارە بینوسمەوە بەپێی بۆچونە پوختەکان وحیکمەتەکانی ئەم ڕۆژگارە بەیارمەتی خوای گەورە .
کورتەی ئەوەی ئێمە لە مەعسومین و حەدیسە پیرۆزەکان بەدەستمان گەیشتوە نابێت شەڕی کوشتن لەگەڵ هیچ کەسێک بکرێت و کوشتنی هیچ کەس ئازاد نییە مەگەر کەسانێک نەبێت بەناوی
[مفسداً في الارض] ناسرابن، و ئەوانە ژیانی خەڵک بکەنە ئامانج و یاساکانی کۆمەڵایەتی گشتی بخەنە ژێر پرسیارەوە، یان ئەوکەسانەی کە ژیان و ئازادیە تاکەکەسیەکان و بیروباوەڕو بەرپایی مەراسیمی دینەکان بخاتە ژێر فشارەوە، وە کاربکات بۆ کوشتنی موسوڵمانان و دورخستنەوەیان لەدینەکەیان بەهۆی هێزەوە. خودای گەورە دەفەرمێت :
(وَقَاتِلُوهُمْ حَتَّى لاَ تَكُونَ فِتْنَةٌ وَيَكُونَ الدِّينُ كُلُّهُ لِلّه) لەگەڵیاندا بجەنگن تاوەکو نەبنە فیتنە و دین تەنها بۆ خوابێت. (الأنفال39) هەروەها دەڵێت: (إِنَّمَا جَزَاء الَّذِينَ يُحَارِبُونَ اللّهَ وَرَسُولَهُ وَيَسْعَوْنَ فِي الأَرْضِ فَسَاداً أَن يُقَتَّلُواْ أَوْ يُصَلَّبُواْ أَوْ تُقَطَّعَ أَيْدِيهِمْ وَأَرْجُلُهُم مِّنْ خِلافٍ أَوْ يُنفَوْاْ مِنَ الأَرْضِ) (المائدة33)
بیانکوژن بۆئەوەی بوون بە فیتنە و دین هەمووی پەیووەندی بەخوداوەهەیە . پاداشتی ئەوانەی لەگەڵ خودادا شەڕدەکەن و دەیانەوێت فەساد لەسەر زەویدا بڵاوبکەەوە بیانکوژن یان هەڵیانواسن یان دەسو قاچیان بەپێچەوانەوە ببڕن . جوڵانی هێز لەئیسلامدا بۆ بەدەستهێنانی غەنایم و بەرفراوانکردنی ووڵات نییە،چونکە لە ئیسلامدا هیچ کەسێک بەزۆر موسوڵمان ناکرێت. جوڵاندنی هێزی سوپا لە دینی پیرۆزی ئیسلامدا بۆ دژایەتی تاغوتەکانی سەرزەوییەکە ستەم لە میلەتەکانیان دەکەن و مافی هیچ جۆرە ئازادیەک بە میلەتەکانیان نادەن و هیچ گوێچکەیەکیان نییە بۆ بیستنی دەنگە ستەملێکراوەکان. ئەگەر بەهۆی ئەوهۆکارانەوەنەبێت هیچ هۆکارێکی تر نییە بۆ هێرشکردنەسەر ووڵاتێک یان ناوچەیەک چونکە لە دینی پیرۆزی ئیسلامدا دینداری بەزۆر نابێت (لاَ إِكْرَاهَ فِي الدِّينِ)( البقرة256)لەژێر سایەی دەوڵەتی ئیسلامیدا هەموو جۆرە خەڵکێک هەبوو لەهەموو دیانەتەکانی تر وە هیچ کەسێک ناچاری نەکردوون دینەکانیان بگۆڕن و بچنەسەر دینێکی تر یان دینی ئیسلام.
ئەگەر دەبینیت لەچەند جێگەیەکدا ئایەتی جیهاد هەیە، ئەوە زۆر سنوردارە و تایبەتە بە موشریکەکان و کەسانێکی تر چونکە ئەوانە لەسەر پەیمانێک کە هەیانبووە لەگەڵ موسوڵماناندا پایەبەند نەبوون و دەستدرێژیان کردۆتەسەر خەڵکی موسوڵمان و زۆریان لێکردون دینەکانیان بگۆن و بگەڕێنەوە بۆ بــــت پەرەستی. بەهەرحاڵ قسە زۆرەو من لەنوسینەکانمدا ئاماژەم بەهەموو ئەوبڕگانەکردوە و دوعای سەرکەوتنتان بۆ دەکەم و هیوادارم هەمیشە سەرکوتوبیت.
محمد اليعقوبي 25/12/2014