سێ شار لە شارەکانی باشوری ڕۆژهەڵاتی وولایەتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا
پەند و وانەکانی تۆفانی کاترینا :
سێ شار لە شارەکانی باشوری ڕۆژهەڵاتی وولایەتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا
لەڕۆژی دووشەممە29/8/2005
لەبارەی کەوتنە ژێر فشاری تۆفانی کاترینا و ووێرانکاریەکانی ئەو تۆفانەوە ، کە زەرەرو زیانێکی گەورەی ماددی و گیانی لێکەوتەوە، زیانەکان خەمڵێنراوە بە سەد ملیار دۆلار وە گەورەترین ترس لەوە دایە کە ناوچەکە پیس دەبێت بەهۆی پارچەپارچە بوونی لاشەی ئەوکەسانەوە کە لافاوەکە بردویانی و بەوهۆیەوە مردوون. بەتایبەتی شاری (ئەورليانز لە وولایەتی ئەريزونا)کە کەوتۆتە ژێر ئاو هەروەها هەموو خزمەت گوزاریەکان لەوشارەدا ڕاوەستاوە، ئەوەی زیاتر بۆتە هۆی دڵتەنگی ئێمە ئەوەیە خەڵکی ئەوشارە بە زۆری لە خەڵکی ڕەش پێستن و میلەتێکی فەقیرن کە لەشارەکانی تردا هیچ کەس و کار و جێگەیەکیان نەبوو پێش ڕوداوەکە پەنایان بۆ بەرن بەناچاری لەو ناوچەیەدا لەناو ماڵەکانی خۆیاندا مانەوە ، یان بەڕاستی لەترسی ماڵ و سامانەکانیاندا لەوناوچەیەدا مانەوە دەترسان ماڵ و حاڵەکانیان تاڵان بکرێت. بەڵام دەوڵەمەندەکان ڕێگەی زۆریان هەبوو بۆ دەربازبوون . ئەوە لەکاتێکدایە ئەو تۆفانە بەگەورەترین تۆفان لە مێژووی وولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکادا دادەنرێت ، دەبێت ئێمە پەندو ئامۆژگاریەکان و هەندێک لەخاڵەکانی وەربگرین :
1. لەگەڵ ئەوەیدا ئەو دەوڵەتە خۆی بە بەهێزترین دەوڵەتی سەرزەوی دەزانێت لەبەرامبەر ئەو ڕوداوە سروشتی یەدا لاواز و بێ دەسەڵات بوو، خودای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا دەڵێت : (مَثَلُ الذينَ اتَّخَذُوا مِنْ دُونِ اللهِ أوْلِيَاءَ كَمَثَلِ العَنكبُوتِ اتَّخَذَتْ بَـيتاً وإنَّ أوهَنَ البُيوتِ لَبيتُ العَنكبوتِ لَو كانُوا يَعلَمُون)
هێزی ئەوانەی دورلەخودان هێزەکانیان وەکو ماڵی جاڵجاڵۆکەیە وەزۆر لەوەش بێ هێزترە ئەگەر ئێوە لێکدانەوەتان هەبێت.
ئەوزل هێزانە دەیانەوێت فەرمانڕەوایی لەسەر زەویدا بکەن بەزۆری هێز و توانی خۆیان دورلە عەدالەت و حەقانیەت ،لەکۆتایدا دەبینیت ئەوهێزانە بێ هێز و لاوازن لەبەرامبەر تۆفانێکدا، لەگەڵ ئەوەشدا زانیاریان بەڕودانی ڕوداوەکە هەبووە و هەر ئەوتۆفانە لەگەڵ هاتنیدا چەند دەوڵەتێکی گرتۆتەوە لە ڕێگەیدا تا گەیشتۆتە وولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا وە زەرەرێکی زۆری لە ئابووری ئەو ووڵاتانە داوە و بووە هۆی ئابڕوچونێکی زۆر بۆ سەر ڕەوشتی دەوڵەتمەدارەکانی ئەمەریکا .
2. ئەو تۆفانە بووە هۆی ڕونکردنەوەی بێ ڕەوشتی دوڵەتمەدارەکانی وولایەتە یەکگرتوەکان چونکە لێکۆڵینەوەکان دەریانخستوە لێپرسراوانی دەوڵەتی ئەمەریکا دەیانزانی کە ئەو تۆفانە زەرەرێکی زۆر بەدوای خۆیدا دەهێنێت و خەڵکێکی زۆر دەکاتە قوربانی کە زۆربەی ئەوخەڵکەش لە دانیشتوانی کەم دەرامەتی ڕەش پێستی ئەو ووڵاتەبوون، پێیان وابووە ئەوخەڵکەی ڕووبەڕوی ئەوتۆفانە دەبنەوە نرخی ئەوەیان نییە دەوڵەت بۆ پاراستنیان خەرجێکی زۆر بخاتە ئەستۆی خۆی، وە ئەوەش دەریدەخات کە دەسەڵاتدارانی ئەو ووڵاتە خاوەنی ڕەوشتێکی مرۆڤانەنیین کە ئەوەش داڕمانێکی تری شارستانیەتە کە ڕۆژاوا بانگەوازبۆ پێچەوانەکەی دەکات بۆدەکات ،
3. لاوازی پێکهاتەی کۆمەڵایەتی ولێکپچڕانی پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکانی کۆمەڵگەی ئەمەریکی تەنها بەڕوودانی تۆفانێک و ئاسەوارەکانی هەرج ومەرج لەناوچەکەدا دروست بووە لە ئامانجی نەبوونی دەوڵەتدا و سەرهەڵدانی باندەکانی دزی و کوشتن و پاک کردنەوەی حساباتە کۆنەکانی نێوان ڕەش و سپی یەکان، وە هاواری ڕەش پێستەکان لەبەرامبەر ستەمی سپی پێستەکاندا بەرزکرایەوە ، ئەوەندە باری ئاسایشی ناوچەکە بەرەوخراپی دەڕۆیشت دەوڵەت ناچار بوو هێزی زۆرتر بنێرێت بۆ ناوچەکەو مۆڵەتی سودوەرگرتنی لە چەکی گەرم پێداون لەکاتی پێویستدا .
٭ بڵاوکراوەتەوە لە ڕۆژنامەی (الصادقین ) دا له ژمارەی (31)دەرچووی 11 شەعبان 1426 ڕێکەوتی 15 ايلول 2005.