بەڕێز یەعقوبی : هەموو شێوازەکانی دوبەرەکی و لێکپچران قەدەغە دەکات.
بسم الله الرحمن الرحيم
بەڕێز یەعقوبی : هەموو شێوازەکانی دوبەرەکی و لێکپچران قەدەغە دەکات.
سەماحەتی مەرجیعی پایە بەرز ئایەت اللە شێخ یەعقوبی سڵاو ڕەحمەت و بەرەکەتی خواتان لەسەر بێت.
لە کۆمەڵگەی ئێمەدا دیاردەیک دەبینرێت هەنێک کەس باسی پیاوە گەورە دینیەکان بەخراپە ناودەبەن و هەندێکی تریان ستایش دەکەن. جەنابتان چ بۆچونێکتان هەیە لەوبارەیەوە ؟؟
بەناوی خودای میهرەبان :
سڵاوی خوداو ڕەحمەتەکانی لەسەر ئێوەش بێت :
ڕاوبۆچونی ئێمە لەسەر ئەوکردارە ڕون و ئاشکرایە چونکە زووتر ڕێگریمان لەوکردارانە بڵاوکردۆتەوە لە زۆربەی بڵاوکراوەکانماندا لەزۆربەی بۆنە جۆراو جۆرەکاندا. ڕونمانکردۆتەوە کە ئەو کردارە پێچەوانەی ڕەفتاری ئیمامەکانی ئەهل بەیتە و پێچەوانەی ڕێنماییەکانیانە کە داویانەتە شوێنکەوتوەکانیان. هیچ گومان لەوەدا نییە کە ئەوکارە دەبێتە هۆی دووبەرەکی و ناکۆکی و دوژمنایەتی، هەروەها خوای گەورە ئاگادارماندەکاتەوە و دەڵێت : (وَلاَ تَنَازَعُواْ فَتَفْشَلُواْ)(الأنفال46)، لەنێو خۆتاندا ناکۆک مەبن دەدۆڕێن.
هەروەها ئێمە لەناو خۆماندا خاڵی هاوبەشی زۆرمان هەیەبۆ یەک ڕیزبوونمان زۆر باشە، ئەگەر خاڵە هاوبەشەکان ناتوانن یەک ڕیزمان بکەن ئەوا با یەک ڕیز ببین،لەبەر ئەوەی یەک دوژمنی هاوبەشمان هەیە. و دوژمنەکەمان ئێمە لەیەکتر جیاناکاتەوە و هەموو ئێمە بەیەک چاو تەماشا دەکات .
والله المستعان على ما تصفون.
محمد يەعقوبي
15/ج2/1436
5/4/2015