ئاوەدان کردنەوەی کتێبخانەی موسڵ
ئاوەدان کردنەوەی کتێبخانەی موسڵ
سەماحەتی مەرجیع یەعقوبی بڕیاریدا ڕێکخراوەکانی سەر بە نوسینگەکەی خۆی ڕوو لە شاری موسڵ بکەن و بەشداری لەژیانەوەی کتیبخانەی ناوەندی زانکۆی موسڵ دا بکەن،
جەنابی مەرجیع یەعقوبی بڕیاری دا ڕێخراوە زانستی و ڕۆشنبیریەکانی خۆی ڕولەشاری موسڵ بکەن و هاوکاری زیندوکردنەوە و ڕێکخستنەوەی کتێبخانەی ناوەندی موسڵ بکەن. هەروەها لەگەڵ ئەوەدا کتێبخانەی زانکۆی موسڵ بەپێی توانا تا ئەوجێگەیەی بۆ ڕێخراوە ڕۆشنبیری و فکریەکانی دەتوانن ڕێکی بخەنەوە و ئاوەدانی بکەنەوە. وەداوای کردوە ئەوکارە پیرۆزە بکەن بە ئاهەنگێک بۆ سەرەتای ئاهەنگەکانی سەرکەوتن لە پاککردنەوە وئازادکردنی شاری موسڵ لە پیاوکوژە خوێن ڕێژەکانی گروپی داعش.چونکە ئەمڕۆ بەیارمەتی خوای گەورە پاکردنەوی بەشی ڕۆژهەڵاتی شاری موسڵ لەو خوێنخۆرانەی داعش ڕاگەیەنرا.
سەماحەتی مەرجیع یەعقوبی ئاگارکردنەوەی داوەبە ڕێخراوەکانی لەبارەی ڕێکخستنەوەی ئەوکارە خراپکارانەی تیرۆریستەکان کردویانە لەوناوچەیەدا لەسەر تێکدانی فکرو باوەڕو بنەما ئەخلاقیەکانی جەماوەری ناوچەکە لەوشارانەیدا داگیریان کردبوو بڕوای وایە ڕێکخستنەوەی ئە وێرانکاریە فکری و ئەخلاقیانەی داعش کردویەتی زۆر گەورەتر و ترسناک ترە لەو وێرانکاریە ماددیانەی دوای داگیرکردنە سەربازیەکەی لەدوای خۆی بەجێی هێڵاوە.
چونکە ئازادکردنی فکری مرۆڤەکان زۆر قورسترە لە ئازادکردنی خاکەکەی، ئازاد کردنی فکر پێویستی بە کاتێکی زیاتر هەیە بۆ پاک کردنەوەی بازنەی فکر و ڕۆشنبیری و چاک کردنیەوەی بنەما ئەخلاقی و فکریەکان، بەتایبەتی لەناو لاوان و مناڵەکاندا ،دەبێت لەڕێگەی کتێبەوە فکرو بیروباوەڕی دادپەروەرانە کەدەبێتە هۆکاری ڕێکخستنەوەی بنەماکانی عەدالەتی بیروباوەڕ بە دینی پیرۆزی ئیسلام کارلەسەر ئازادی فکری خەڵکەکە بکرێت.
جەنابیان داوای لە هەموو ڕێخراو و دامەزراوەکان کرد کە لە بازنەی بڵاوکردنەوەی ڕۆشنبیری فکریدا کاردەکەن لەم کارە پیرۆزەدا بەشداری بکەن ،هەروەها داوای لە هەردوو حکومەتی ناوەندی و حکومەتی محەلی کرد گرنگی تایبەتی بەو بابەتە فکریەکان بدەن واللە ولی التوفیق
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەماحەتی مەرجیع
یەعقوبی
25 ربيع2 1438
24 / 1 /2017